کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


عەمید بەرزانى فەوجە تایبەتەكەى عومەر فەتاح خواردنى پێشمەرگەكان دەفرۆشێتەوە

Tuesday, 20/10/2009, 12:00


پەیامنێرى كوردستانپۆست
سەرچاوەیەك لە فەوجە تایبەتەكەى عومەر فه‌تاحەوە تایبەت بە كوردستانپۆستى راگەیاند، كە عمر فەتاح هەروەك چۆن خۆى بەربۆتە سەروەت و سامانى ئەم ووڵاتە و تاڵانى دەكات، عەمید (بەرزان كریم)ى داناوە كە دەستى داوەتە تاڵانكردنى فەوجەكە، دەستى خستۆتە قوڕگى پێشمەرگە داماوەكانى كە هەر یەكەیان بەدیار مووچەیەك بۆ بژێوى ژیان دانیشتوون، ئەم عەمیدە لە رۆژى (13/10/2009) فەوجەكەى تاڵان كردووە و خواردنى پێشمەرگەكانیشى بردووە و لە ژێر پردەكەى سلێمانى فرۆشتوویەتى بە (8000000) هەشت ملیۆن دینار.
هاوكات سەرچاوەكە گوتیشى كار گەشتووەتە ئەوەى كە ئەو پێشمەرگانە لە ماڵى خۆیانەوە خواردن بهێنن و هەرچۆنێكە تا خۆشیان نەفرۆشراون وەزعەكە ڕابگرن، سەرچاوەكە ئاماژەى بەوەدا عەمید بەرزان ماوەى (1) ساڵ پێشمەرگایەتى كردووە و تەسلیم بۆتەوە و پاشان بۆتە پارتى تاساڵى (1998) و لە (31ئاب) راوە كوردو پێشمەرگەى دەكرد لە پێشى دەبابەكانى بەعس . ئەوەى كە جێى پرسیار بوو لاى سەرچاوەكە كە خۆى پێشمەرگەیە لەوێ ئەوەیە كە دەیان پێشمەرگەى خاوەن شەهید و موزەحى تێدایە، بەڵام پشتگوێ خراون و كەسێكى لەو شێوە پلەى دەدرێتێ.

کلیکی ئه‌و وێنه‌یه‌ی خواره‌وه‌ بکه‌:







نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە