ویکیلیکس وه‌ڵامێکی توندی مه‌سعود بارزانی ده‌داته‌وه..
Thursday, 10/02/2011, 12:00
مه‌سعود بارزانی له سه‌روبه‌ندی شۆڕشه‌کانی تونس و دواتریش هی میسر ، له
زۆر بۆنه‌دا به راسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆ داکۆکی له رژێمه تۆتالیتاره‌کان
ده‌کات و ده‌یه‌ویت به هه‌رشێوه‌یه‌ک بێت بۆ بینه‌ران و گوێگرانی
بسه‌لمێنێت که هه‌ل و مه‌رجی تونس و میسر له کوردستان ناکه‌ن ، به‌ڵکو
کوردستان جیاوازه و درێژه‌یی ده‌داتێ و ده‌ڵێت: ئه‌وان به‌سواری ده‌بابه
و ئێمه به‌ده‌نگه‌کانی نێو سه‌ندوقی هه‌ڵبژاردن هاتوینه‌ته سه‌ر
ده‌سه‌ڵات.
ده‌کرێت ئه‌و زۆر ته‌ئکیدکردنه‌وه‌ی مه‌سعود، بۆ دوو خاڵی
سه‌ره‌کی بگه‌ڕێنینه‌وه : یه‌که‌میان : له ناخه‌وه باش ده‌زانێت که
ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی کتومت ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی بنعه‌لی و موباره‌که .دووه‌میان :
که ئه‌گه‌ر له ناخه‌وه ئه‌وه هه‌سته‌ی هه‌بێت له ئایندهی خۆی ده‌ترسێ
که ره‌نگه به‌بیری دابێت زۆر خراپتر له هاوتاکانیان له میسر و تونس
ده‌سه‌لاتیان پی له‌ده‌ست ده‌رده‌هێنرێت . ئه‌م ترسه نێگه‌تیڤه‌ی مه‌سعود
حاڵه‌تێکی سایکلۆژی ناجێگیری پێبه‌خشیوه بۆیه هه‌میشه له هه‌ڕه‌شه و
گوڕه‌شه‌دا ژیان ده‌کات.
ئه‌گه‌ر بێینه سه‌ر ناوه‌ڕۆکی باسه‌که‌مان ،
که بریتییه له ناساندنی سیسته‌می حوکمڕانی له ناوچه‌که له میانی
به‌ڵگه‌نامه زۆر و زه‌به‌نده‌کانی ویکیلیکس ، ده‌کرێت به‌م شێوه‌ی
خواره‌وه ده‌ست پێبکه‌ین:
پاش دیراسه‌کردنی سه‌دان دۆکۆمێنتی
بهردهستکهوتوو ویکیلێکس و سوود وه‌رگرتن له دیراسه‌یه‌کی قووڵی
محه‌مه‌د حه‌سه‌نێن هه‌یکه‌ل ، ده‌رده‌که‌وێت له ناوچه‌که‌دا به تایبه‌تی
له رۆژهه‌ڵاتی ناویندا سیسته‌م گه‌لێک به‌ڕێوه ده‌چێت که تاراده‌یه‌کی
زۆر به‌یه‌ک ده‌چن و ، رووهتهکانی بنه‌ڕه‌تیی ئه‌و سیسته‌مانه
ئه‌وه‌نده لێک جیاواز نین ، به‌لکو ده‌کرێت بووترێت سیسته‌می کۆپیکراون.
له
میانی ئه‌و سه‌ده‌ها به‌ڵگه‌نامانه که بۆ خۆشمان شهنوکهومان کردووه
ولێکۆڵینه‌وه‌ی وردمان بۆ کردووه ، تییدا گه‌یشتووینه‌ته
ده‌رهاویشته‌یه‌ک به گشتی سیماتی ئه‌و سیسته‌مه لێکچووانهمان پێده‌دا.
ده‌کرێ له خواره‌وه به کورتی ئه‌و ده‌رهاویشتانه له چه‌ند خاڵێک
ده‌ستنیشان بکه‌ین که له تێکڕایان پێناسه‌ی ئه‌و سیستهمانهمان
ده‌ستده‌که‌وێت ، فه‌رموون له‌گه‌ڵ خاڵه‌کانی ئه‌و کۆنکلژنه:
1- هه‌موو یا زۆربه‌ی ده‌سه‌لاته‌کانی ئه‌م ناوچه‌یه ، سیسته‌می بنه‌ماڵه‌یین.
2-هه‌موو یا زۆربه‌ی زۆری ئه‌و سیسته‌مانه ، سیسته‌می جیگرتنه‌وه‌ی کوڕ بۆ باوکه.
3-هه‌موو
یا زۆربه‌ی زۆری ئه‌و سیسته‌مانه، ده‌سه‌ڵاتێکن که هاوپهیمانیتیان
له‌گه‌ڵ ده‌سه‌لاتی پاره هه‌یه ، به‌مانا ده‌سه‌ڵاتی ئۆلیگارشین ، تێکه‌ل
بوونی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به ده‌سه‌ڵاتی بازار ، به‌مانایه‌کی فره‌وانتر
ده‌سه‌لاتی مافیایین.
4- هه‌موو یا زۆربه‌ی زۆری ئه‌م سیسته‌مانه، تاک و بنه‌ماڵه‌کانیان له ژیانێکی هایللایفی شاهانه‌ی که‌موێنه‌دا ده‌ژیین.
5-
هه‌موو یا زۆربه‌ی زۆری ئه‌م سیسته‌مانه،ده‌سه‌ڵاتێکی پۆلیسیان هه‌یه
به ئاگر و ئاسن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خوار خۆیان یا ده‌نگی ناره‌زایی ده‌که‌ن ،
تیرۆرکردن و زیندانی نهێنی و ئه‌شکه‌نجه‌دان به‌کارده‌به‌ن.
6-
هه‌موو یا زۆربه‌ی زۆری ئه‌م سیسته‌مانه، راگه‌یاندنی سێبه‌ریان دهبیتو ،
ده‌یانه‌وێت به هۆیانه‌وه هامشێک له ئازادییه‌کان دابین بکه‌ن بۆ
ئه‌وه‌ی رووی قیزه‌وه‌نیان جوان نیشان بده‌ن.
7- هه‌موو یا زۆربه‌ی
زۆری ئه‌م سیسته‌مانه، بیرۆکه‌ی ئاواکردنی دامه‌زراوه ره‌وا و
شه‌رعییه‌کان تێیاندا بوونی نییه ، ئه‌وه‌ی هه‌یه ته‌نها بوونی
دامه‌زراوه‌ی کارتۆنییه و هیچی دیکه. هه‌ڵبژاردنی ساخته ،کڕینی ده‌نگ و
تۆقاندن ئه‌و دامهزراهه کارتۆنیانه به‌رهه‌م ده‌هێنیت.
8- هه‌موو
یا زۆربه‌ی زۆری ئه‌م سیسته‌مانه، ئاسایشی که‌سه‌کانی نێو بنه‌ماڵه‌یان
هه‌یه ، نه‌ک ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ، به جۆرێک ئه‌و ده‌سه‌لاتداره
ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وڵاتی له ئاسایشی خۆی ده‌بینێته‌وه ، هه‌رکاتێ هه‌ست
به‌مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی خۆی‌و بنه‌ماڵه‌که‌ی بکات ، وای لێکده‌داته‌وه
که ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ولات له مه‌ترسیدایه.
9- هه‌موو یا زۆربه‌ی
زۆری ئه‌م سیسته‌مانه، ستراکجهر و کرۆکی دهوڵهتتیایاندا بوونی نییه
به‌ڵکو حکومه‌تێک هه‌یه ئیشی رۆژانه‌ی هاولاتیان به‌ڕێ ده‌کات ، هیچ
به‌رنامه و ستراتیژی نییه جگه له پاراستنی سیسته‌م.
ئه‌م خاڵانه‌ی
سه‌ره‌وه بریتین له‌و ده‌رهاویشتانه که ئێمه پاش خویندنه‌وه‌ی سه‌دان
له دۆکۆمێنتی بڵاوبۆوه‌ی ویکلیکس پیێگهیشتووین. ئه‌م خالانه له نیو
دوتوێ و نێوان دێره‌کانی ئه‌و نامه نهێنییانه‌ن که بۆ ئیداره‌ی
ئه‌مه‌ریکی و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له‌لایه‌ن دیپلۆمات و کۆنسڵه‌کانی
ئه‌مه‌ریکای ئه‌م ناوچه‌یه ده‌نێردران.
زۆر باسوخواسی پێکه‌نیناویی و
ئازارهێنی بۆ مرۆ تێدایه ، که تێکڕا باس له‌و ده‌سه‌لاته ده‌که‌ن که
ئیدی مرۆڤ له به‌رامبه‌ریدا شه‌رم دایده‌گرێت.
ئه‌و خالانه‌ی سه‌ره‌وه
بریتییه له پێناسه‌ی ئه‌و سیسته‌مانه ، ئه‌گه‌ر ئیستا شاره‌زا و
رووناکبیرانی ناوچه‌که داوایان لی بکرێت ، پێناسه‌یه‌کی ئه‌و سیسته‌مانه‌ی
ئه‌م ناوچه‌یه‌مان بۆ بکات ، پیموانییه له چوارچێوه‌ی ئه‌و خاڵانه
بچێته ده‌ره‌وه.
هه‌موو یا زۆربه‌ی ئه‌و ده‌سه‌لاتانه‌ی که له
ناوچه‌که‌دان هاوشیوهن له ناوه‌ڕۆک و شهکڵدا ، ئه‌گه‌ر جیاوازییه‌کی
که‌میش هه‌بێت دیاره هی ئه‌وه‌یه دهسهڵاتداریک له یه‌کێکی دیکه
ئیبداعی زیاتره له خۆپێناسکردن.
جا ئه‌گه‌ر بیینه‌وه سه‌ر گۆته‌کانی
مه‌سعود بارزانی و ره‌تکردنه‌وه‌ی لیکچوونهکان له نێوان ئه‌و
سیسته‌مانه‌ی که له ناوچه‌که‌دا هه‌ن ، ده‌بێ ئێمه ته‌نها ئه‌وه بلیین:
که ئه‌و که‌سه له ترسی چاره‌نووسی ره‌شی نایه‌وێت دان به‌راستییه‌کان
بهێنیت.
ئه‌گه‌ر هه‌رکه‌سیک بیه‌وێت سه‌ربه‌خۆیانه پێناسه‌ی
ده‌سه‌لاتی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌یی هه‌رێمی کوردستان بکات ، پێموانییه
بتوانێت له‌و چوارچێوه‌یه بچێته ده‌ره‌وه ، ره‌نگه هه‌ندێ جیاوازی
هه‌بێت له نێوان بۆ نمونه ده‌سه‌ڵاتی بنعه‌لی و موباره‌ک له‌گه‌ل
ئه‌وانه‌ی لای ئێمه له‌وه‌دا که جوگرافیای ده‌سه‌لاتیان زۆر بچووکتره
له‌وه‌ی ئه‌وان و ئه‌گه‌ر ژماره‌ی دانیشتوانه‌که‌ی هه‌رێمیش به‌راورد
بکرێت ده‌بینرێت زۆر که‌متره، ئه‌مه له کاتیکدا که داهاته‌که‌ی
ئێره له چاو ئه‌وان دیاره زۆر زیاتره.
مه‌سعود بارزانی ده‌یه‌وێت
پیمان بڵێت: ده‌سه‌لاتیان گرتۆته ده‌ست به هه‌ڵبژاردن ،بۆیه ده‌بێ چۆن
ده‌یانه‌وی ئاوا خه‌ڵکی ئه‌تک بکه‌ن ، نایه‌وێت ئه‌و راستییه بڵێت: که
هه‌ڵبژاردنه‌کان سه‌راپای ته‌زویر بووه ،ئه‌م پرۆسه ته‌زویره
دیموکراسیه‌ت ناسه‌لمێنێ ، به‌ڵکو هاوشێوه‌ی ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌یه که
موباره‌ک و ئه‌وانی دیکه ئه‌نجامیانده‌دا ...ده‌ڵیت به ده‌بابه
نه‌هاتووین تا ده‌سه‌ڵات بگرینه‌ده‌ست ، له کاتێکدا مێژووی نزیکی خۆی له
31ی ئابدا لێمان ده‌شاریته‌وه.
له کۆتاییدا ویکلیکس بووه هانده‌ری
ئه‌و شۆڕشه جه‌ماوه‌رییانه‌ی ناوچه‌که ،ناساندنی ماهییه‌تی ئه‌و
سیسته‌مه دهسهلاتدارییانه به خه‌ڵکی ، هۆسیارییهکی بێوینه‌ی له نێو
خه‌ڵکی دورستکرد ، که ئیدی له‌و ده‌سه‌ڵاتانه قه‌بول ناکڕێت.. مه‌سعود
بارزانی به سه‌ده‌ها کۆبوونه‌وه له‌گه‌ل ئه‌و پارت و لایه‌نه
کارتۆنیانه نا‌توانیت پێش له ناره‌زایه‌تی خه‌لکی بگرێت ، له ئاگریکی
بجووکی ناوچه‌یه‌کی په‌رواێزخراو ئاگرێکی گه‌وره له بونیاتی ئه‌و
سیسته‌مه به‌رده‌بێت. ئه‌مه تهمهنیات نییه یا هیوای که‌سیک یا
ته‌نانه‌ت "گۆران"یش نییه ، هی هه‌مووانه که که‌ڕامه‌تیان رۆژانه
به‌رچاوی دنیا له‌لایه‌ن خودی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود بارزانی و جه‌لال
تاڵه‌بانی ئه‌تک ده‌کرێت..ئیمرۆ که‌س ناتوانێ بێ که‌رامه‌ت بژییت ،ئه‌وه‌ی
وا تێده‌گات ده‌توانی ، ته‌نها ئه‌وانه‌ن که چاره‌نووسی ره‌شیان به
چاره‌نووسی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا گرێداوه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست