کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نەوشیروان و عومەری سەید عەلی هەڕەشە لە فراکسیۆنە نوێکەی گۆڕان دەکەن لە بەغدا

Thursday, 17/07/2014, 12:00


پەیامنێری کوردستانپۆست/ سلێمانی
لە پاش ئاشكراكردنی ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق، لە كۆبوونەوەیەكی كاندیدە دەرچووەكانی لیستی گۆڕان، بە ئامادەبوونی نەوشیروان مستەفا ڕێكخەری گشتی و عومەری سەید عەلی كۆمكاری فراكسیۆنەكان، لەمەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی، بەفراكسیۆنە نوێیەكەی بەغدایان ڕاگەیەند:
هەرچی ئیمتیازو مینحەیەك هەبوو لە پارە و ئۆتۆمۆبێل و شتی تر با وەریبگرن، خۆتان ئازادن چی لێ دەكەن، بۆ خۆشتان دەیخۆن و هەڵیدەگرن یان دەیهێننەوە بۆ كوردستان دەیدەن بە خەڵك، بیكەن، بەڵام كەس باسی نەكات و ئاشكرای نەكات، لە فەیسبوكیش مەیكەن بە موزایەدە بەسەر یەكترییەوە، وەك ئەوەی لە فراكسیۆنەكەی پەرلەمانی كوردستان لە خولی پێشوودا ڕوویداو و یەكترتان شكاند، ئێمەشتان تووشی سەرئیشە كرد.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە