کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئایا هەڵبژاردنەكانى 2010 وچارەسەر نەكردنى ناوچە كێَشە لەسەرەكان وكشانەوەى هێزەكانى ئەمریكا لە 2011 دا رێخۆشكەرنین بۆ هەڵوەشانەوەى عێراق ؟؟!

Wednesday, 14/04/2010, 12:00



بێگومان هەموومان ئاگادارى هەڵبژاردنەكانى عێراقین و ئەنجامەكانیشمان بەچاوى خۆمان بینى،و دەمى هەركەس و لایەنێكى سیاسى دەكەیتەوە پر بەگەروى خۆى هاوارو ئاماژە بەسستمى دیموكراسى دەكات ،وهەموان باس لە ئیستحقاقاتى سیاسى دەكەن و گوایە پێوویستە حكومەت لەسەر بنەماى تەوافوقاتى سیاسى و لەسەر بنەماى دارشتنى دەستورى عێراقى بێت كە راپرسى لەسەر كراوەو سەرجەم جەماوەرى عێراقى دەنگى لەسەر داوە..
بۆیە ئەگەر بێتوو لەئەنجامى هەڵبژاردنەكانى3/7/ 2010 حكومەتێكى هاوبەش لەنێوان سونە و شیعە وكوردپێك نەیەت, ئەوا بەدوور نازانرێت كە ببێتە هۆكارێكى سەرەكى بۆ لەبەر یەكترازان و هەڵوەشانە وەى دەوڵەتى عێراقى ..ئەوكات عێراق پارچەپارچە دەبێ و، بەرەو هەڵوەشاندنەوەدەچێت .لێرەدا پێویستە كوردیش بەوریایەوە ئامادەكارى هەبێت بۆدابەشبونى لەناكاوى عێراق بۆ3پارچە یان زیاتر...چونكە هەرلەگەڵ كشانەوەى هێزەكانى ئەمریكا لە كۆتایى (2011)داكەبریارەبكشێتەوە كەشەكە ئاڵۆزتردەبێت.ئەوكات بەئاسانى رێناگیرێت لەوشەرە نەتەوەیى و مەزهەبیەى دواى كشانەوەى هیزەكانى ئەمریكا دروستدەبێت. ئەوكات وڵاتانى دەوروبەرى عێراقیش زۆرلەئێستا زیاتر بەئاشكرا دەست دەخەنە كاروبارى ناوخۆى عێراقەوە، ئێران دەورێكى كاریگەرى هەیە،لەكێشەكانى ناوعێراق ولەناوچەكەشدا،ولەهەمانكاتدابەرنامەى تەكنەلۆجیاى ئەتۆمیشى رۆژبەرۆژ بەرەوپێشەوە دەبات ولەم چەندساڵەى رابردوداچەندسەركەوتنێكى زانستى گەورەى راگەیاند كەلەئاستى رۆژهەڵاتى ناوەراستدا بێ وێنە بووە لەروى رامیاری و ئابوری و كشتوكاڵیشەوە ئێران پێشكەوتنێكى بەرچاوى بەخۆوە بینیوە ئەمانە ئێرانى كردۆتە هێزێكى حساب بۆكراوى ناوچەكە وجیهان لەپاڵ ئەوپێشكەوتنانەى كەبەدەستى هێناون كاریش بۆئەوەدكات لەرێى مەزهەبیى شیعەگەراییەوە پێگەى خۆى لەناوچەكەوجیهاندا بەهێزبكات هەركاتێك عێراق بەرەو هەڵوەشانەوە بڕوات ئەوەبێگومان شیعەكان روودەكەنە دەوڵەتى ئێرانو بەپاڵپشتى ئەوان هەرێمى جنوب پێك دەهێنن..سونەكانیش وڵاتانى عەرەبى وەكوسعودیەو سوریا هتدد.... پاڵپشتیان دەكەن وبەرژەوەنیەكانى خۆیان دەپارێزن تەنیا كورد دەمێنێتەوە كە هیچ وڵاتێك نییە بەئاشكرا پشتگیریمان لێبكات،هەرچەندە كورد ئێستا دۆستێكى نزیكى ئەمریكاو وڵاتانى خۆرئاوایە ئەگەربێتو ئەمەریكا سوربێت لەسەرئەم پەیوندیە كوردیش دەتوانێت بە هۆى پشتیوانى دۆستەكانى پێگەى خۆى بپارێزیت و لەسەرپێى خۆى بووەستێت, كورد دەبێت زۆربەوریایەوە هەڵسوكەوت لەگەڵ بەرژەوەندیەكانى ئەمەریكاو وڵاتانى رۆژئاوا وتوركیا بكات وبەرژەوەندیان لەهەرێمى كوردوستان بپارێزرێت ..هەر ئەمەوادەكات پێگەى كوردلەناوچەكە بەهێزببێت...
چونكە لەدواى روخانى رژێمى بەعسى و پێكهێنانى حكومەتى نوێى عێراق هیچ كێشەێەك بەتەواوەتى تا ئێستا چارەسەرنەكراوە وكاتێكى كەم ماوە بۆ سازشكردن. ئەمە سەرەڕاى ئەوەى هیچ لایەنێكیان نەحكومەتى ناوەندىو نە هەرێم ئامادە نین سازش لەسەر چەند كێشەیەكى بنەڕەتى بكەن..هەرچەندە لەماوەى چەندساڵى رابردوودا ئەمریكاو نەتەوەیەكگرتووەكان تەداخولى كێشەى كەركوكیان كردووە و لەو ماوەیەدا چەند پێشنیازێكیان بۆ ئەو مەبەستە خستووەتە بوارى جێبەجێكردنەوەو.وەك ئاسانكارى بۆچارەسەركردنى كێشەكان و دابەشكردنى دەسەڵاتو سامان لە ناوچە كێشەلەسەرەكان و كاركردن بۆ جێبەجێكردنى مادەى 140و دروستكردنى هێزێكى تێكەڵە لە پێشمەرگەو هێزەكانى حكومەتى ناوەند بۆ پاراستنى ناوچە كێشەلەسەرەكان.. بەڵام لەلایەن حكومەتى عێراقەوە زۆر بەخاوى بەرێوە دەچێت و رێگریى زۆرى لێدەكرێت لەلایەن حكومەتى مالكیەوە.لێرەدا پێویستە رۆڵى توركیاش باس بكەین چونكەتوركیاش هێزێكى ئەژماركراوى ناوچەكەیە و رۆلێكى نێگەتیفانەى هەیە بەرانبەر بەهەرێمى كوردستان هەرچەندە هەرێمى كوردستان پەیوەندى ئابوورىو سیاسى لەگەڵ دەوڵەتى توركیادا هەیەو ئەمەش زیاترلە بەرژەوەندى توركیادایە كە ئەم پەیوەندییە قبوڵبكات لەبەر بەرژەوەندى نەوتو گاز. ئەمە بۆ كوردیش دەستكەوتێكى گەورەیە بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەو پەیوەندییە نابێتە هۆى ئەوەى توركیا پشتیوانى لە هەرێمى كوردستان بكات چونكە توركیا دوژمنێكى تەقلیدى كوردە بەهۆى كێشەى كورد لەكوردستانى توركیاوە، بەڵام ئەم ناكۆكییە كەمدەبێتەوە ئەگەر توركیا پەیوەندى بكات بە یەكێتى ئەوروپاوە,پێویستە كورد لەم روانگەیەوە كار بۆ توندو تۆڵكردنى پەیوەندیەكانى نێوان هەرێم وتوركیا بكات هەمو ئەومەترسیانە برەوێنێتەوە كە توركیا بەرانبەر كورد هەیەتى ئەبێت بەرژەوەندیەكانى توركیا بپارێزین وبەشێوەیەك لەشێوەكان لەگەڵ بەرژەوندى كوردو توركیادا بگونجێت .چونكەمەترسیەكانى توركیا زیاتر لە شارى كەركوك خۆیان نمایش دەكەن، ئەمەش نەك تەنیا لەبەرئەوەى دانیشتوانى شارەكە نەتەوەى جیاوازن وتوركمانى لێە، بەڵكو لەبەر بوونى سامانێكى زۆرى نەوت لەو شارەدا،كەركوك لەڕووى مێژووییەوە سەر بە هەرێمى كوردستانەو شارێكى كوردییە،توركیا بەهۆى سامانە زۆرە كەیەوە مەترسى ئەوەى هەیە كوردەكان بەهێزببن و لەكۆنترۆڵ دەربچن . بۆیەپێم وایە ئەگەر عێراق بەرەو هەڵوەشانەوە بروات توركیاش راستەوخۆ دەست دەخاتە ناو كاروبارە كانى عێراقەوە بۆئەوەى بەرژەوەندیەكانى خۆى بپارێزن. هەرچەندە تا ئێستا عێراق خاوەنى دەسورو یاساى خۆیەتى مافى هەمووپێك هاتەكانى تێدادیارى كراوەو ،كەنیشانەى پێكەوەگرێدانى هەمو عێراقیەكانەو سەرەراى ئەوش بەرژەوەندى ئەمەریكاو وڵاتانى ناوچەكەى تێداپارێزراوە و لەبەرژەوندى هیچیشیان دانیە عێراق هەڵبوەشێتەوە.تائستاش وتارى سەركردایەتى سیاسى كوردو، وتارى شیعى ووتارى سونى،پێداگرى لەسەر پاراستنى یەك پارچەیى خاكى عێراق دەكەنەوە.ئەگەر دواى كشانەوەى هیزەكانى ئەمەریكا لە عێراق ..عێراق پارچەپارچە بوو ئەوا دۆراندنێكى گەورەى ئەمریكایە لەسەرئاستى ناوچەكەوجیهاندا .بۆیەپێم وانیە ئەمەریكا وا بەئاسانى مەیدانەكە چۆلبكات.؟چونكە حكومەتەكانى ناوچەكەزیاتر لەسەربنەماى مەزهەبیو دیكتاتۆرى و شۆڤینى دامەزراون..هیچ وڵاتێكى ناوچەكە لەسەر ئەوە رازیى نیە كە دەوڵەتێكى كوردى لەناوچەكەدا دروست ببێ بەبیانوى ئەوەى هاوسەنگى هێزەكان تێك دەچێت و دەبێتە ناسەقامگیرى بۆ ناوچەكە..ئێستا ئەمەریكاو وڵاتانى ئەوروپا هیچ كامیان ئامادەنین لە سەر كورد روو بەرووى وڵاتانى ناوچەكە ببنەوە بۆیە تادیموكراسى لەوڵاتانى دەوروبەرو لەناوچەكەدا نەیەتە دى كێشەى كورد بەتەواوى چارەسەر نابێت.پێویستە كورد لە هەرێمى كوردستان ولەعێراق دا تەنها رێگاى دیموكراسیى و بە دیموكراتیزەكردن بگرێتە بەر ،چوونكە سیاسەتى هێزەگەورەكانیش وادەخوازێت و فاكتەرى دیموكراسیى بۆسەرجەم ناوچەكەبەگرینگ دەزانن....؟


 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە