کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هه‌ڵه‌بجه‌ . . . پارله‌مان؛ سه‌رککۆمار. . . وفرۆکه‌وان تاریق ڕه‌مه‌زان.!

Wednesday, 17/03/2010, 12:00


هه‌ڵه‌بجه‌؛

په‌رژین و وشکه‌که‌ڵه‌کی شاره‌که‌م بۆن وبه‌رامه‌ی عه‌تره‌سێوی ده‌ست ودیاری دێرزه‌مانی عه‌گاله‌ چڵکنه‌کانی بیابانی88ی لێدێت ‌، داروگوڵ وباغچه‌کانم؛ بۆن نسرمی ته‌رمه‌ به‌جێماوه‌کانی له‌پریاسکه‌ی چرۆکانیدا هه‌ڵگرتوه. له‌ گوێسوانه‌ی شاره‌که‌مدا؛ پاساریه‌کانی له‌ساته‌وه‌ختی فڕین وچڕیندا وشک هه‌ڵهاتن و نه‌یانتوانی بۆ نێرگزه‌جاڕی به‌هارێکی پڕ له‌شکۆ بۆ نه‌ورۆزێکی ئازادی نه‌غمه‌ بچڕن و بڵێسه‌ی ساڵی نوێیان پیرۆزبکه‌ن. بۆدواجاریان ڕویانکرده‌ مه‌زارگه‌ی شه‌هیدان و بڕیاریاندا ئه‌وێبکه‌نه‌ قیبله‌یان و دوا نوێژی مردنیان له‌گه‌ڵ ئه‌وبێکه‌سییه‌ی خۆیاندا به‌هێمنی داببه‌ستن..!!!

پارله‌مان؛

پاش سوتماک و ژه‌هراوی بون، وه‌ک مه‌لێکی پێکراو لێم ئه‌ترسان، په‌ڵه‌سوره‌کانی ڕووی شێواوم ،بڵق و شه‌ڵی گلێنه‌وڕه‌شی چاوم،قرچۆک بونی په‌نجه‌کانم .نه‌یان توانی ویژدانی به‌ویژدانترین پارله‌مانتێر بجوڵێنێ و دێنیم بکاو بم لاوێنێ. ئه‌و پارله‌مانه‌ی به‌ خوێنی شه‌هیدانه‌که‌م وه‌به‌رهات وپاشانیش بۆ بکوژه‌کانم بوه‌ سنگه‌رو چۆن سنگه‌رێک.!؟

له‌بیرتانه‌ هه‌ی خه‌ڵکینه‌ که‌ کردمیانه‌ وێنایه‌کی تۆقێنه‌رو ده‌سڕی سواڵیان بۆڕاخستم. وڵات نه‌ما له‌دونیادا به‌هه‌ڕاجی من نه‌زانێ، به‌ مشتێک پوڵ به‌ڵگه‌کانیان بۆ فرۆشتم،فایله‌کانیان ئاوه‌ژوکرد جاشیان باش و باشیان جاش کرد.!هه‌وڵیان ئه‌دا وه‌ک په‌ندێکی ئه‌م زه‌مانه‌ بم شوبهێنن ، به‌خه‌ڵکه‌که‌م بڵێن ئه‌وساتانه‌ی ئه‌سوتێنران، ئه‌خنکێنران ، چه‌ند بێکه‌سبوون ته‌نهالوله‌ی تفه‌نگی من شه‌ره‌فتان بو. له‌ولاشه‌وه‌ نیوه‌ی گه‌رمیان له‌ژێر چه‌تری خێمه‌یه‌کی عه‌لاجدابوو،که‌چی ئێستا پێمان ئه‌ڵێن ئێمه‌ لێره‌ین پارێزگارو خه‌مڕه‌وێنی ده‌ردی ئێوه‌ین.!!؟

سه‌رککۆمار؛

من ده‌زانم لێم تێده‌گه‌ن ،ماندوی خه‌باتی ئه‌م ڕێگه‌یه‌م ،دڵخۆشده‌بن که‌ سه‌رکرده‌م، چونکه‌ خوێنی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه‌یه‌ له‌م جێگه‌یه‌م ، باوه‌ڕ مه‌که‌ن به‌وکوردانه‌ی ده‌ڵێن گوایه‌ من ناهێڵم عێراقێکی یه‌کگرتوبێت ، تاکومافمان له‌ چوارچێوه‌ی هه‌رێمێکدا سه‌رکه‌وتوبێت ،بۆیه‌ دواجار به‌ڵێن ده‌ده‌م که‌ تا مابم بۆ ئه‌م خاک ونیشتیمانه‌ش هه‌رپێشمه‌رگه‌م.

تاریق ڕه‌مه‌زان؛

شه‌رمه‌زارم به‌رامبه‌رتان ،(من کردم و تۆ نه‌یکه‌یت)تان لێ قبوڵکردم، خوێنی پێنج هه‌زارتان به‌ ئه‌ستۆ گرت ومنتان نه‌خسته‌ دادگای باڵای تاوانه‌کانه‌وه‌، به‌گومانم له‌ مێژوه‌ شاراوه‌کان له‌و فایلانه‌ی که‌گرنگ بون پشت گوێ خران یان ئه‌وه‌تا له‌وه‌ترسان پێویست بکات که‌سی تریش په‌لکێش بکه‌ن بۆ دادگاکانی دژ به‌تاوان ،لێم ببورن ئه‌وه‌ مافی خۆمه‌که‌من بژیم و ئێوه‌ش ئه‌گرین نه‌ک بۆ میلله‌ت. بۆ کورسیه‌که‌ی سه‌رککۆمار .

  16.03.2010


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە