ئیسلامیەكان لە نێوان ئۆپۆزەسیۆن ودەسەڵاتدا
Friday, 06/01/2012, 12:00
كۆبونەوەو كۆنەبونەوەى لایەنەكانى ئۆپۆزەسیۆن ودەسەڵات لەماوەیەدا مشتومڕى زۆرى لێكەوتەوە میدیاكان هەواڵەگرنگەكانیان تایبەت بوو بەمەسەلەى كۆبونەوەى پێنج قۆڵى نێوان لایەنەسیاسیەكانى ئۆپۆزەسیۆن ودەسەڵات ,هەموومان چاوەروانمان دەكرد لەكۆبونەوەى لایەنەكانى ئۆپۆزەسیۆندا بەرنامە رێژى بكەن وبۆ ئەوەى یەك هەڵویست ویەك دەنگ بن لەكۆبونەوەى لوتكەى سەركردەكان بەڵام بەپێچەوانەوە بریارى نەكردنى كۆبونەوەیان دا, هەموومان ئەوە باش دەزانین هەموو ئەندامانى مەكتەبى سیاسى وسەركردایەتى هەر پێنج حزبەكە سەدان كۆبونەوە بكەن دەبێت بۆ بریارى كۆتایى بگەرێنەوە بۆ كەسى یەكەم ولەوى بریار دەربچێتڤ, میللەتى كورد هەمیشە وابووە ئەوە مێژووە بۆمان ماوەتەوە دەبێت كەسى یەكەم یەك لاكەرەوە سەرجەم مەسەلە سیاسى و كلتوورى و كۆمەڵایەتیەكان بێت,
ئەوەى منى سەرسام كرد لەم كۆبونەوانەدا لایەنەئیسلامیەكانى كوردستان بوو , چونكە هەموو دەزانین لەماوەى حزبایەتى كردن ودروستكردنى حكومەتى هەرێمى كوردستان ئەوان بەشدارێكى كارابوون تاوەكو دروستبوونى بزووتنەوەى گۆڕان ئەوان نەئۆپۆزەسیۆن بوون ونە دەسەڵات بەڵكو نەیان دەوێرا بێنە سەرشەقام وداواى داواكاریەكانى خۆشیان بكەن دەركەوتنى گۆڕان ئاراستەكەى گۆڕى ئەوانیش لەپشت بزووتنەوەى گۆڕان دەنگى خۆیان بەرزكردەوە و داواى رووخانیان دەكرد , ئەوەى بەلاى منەوە لەنگیە ئەوەیە سەركردەى هەردوو حزبە ئیسلامیەكە بەجیا دانیشتن لەگەڵ سەرۆكى هەرێم و جەلال تالەبانى سەرۆك كۆمار دەكەن چوون هاتن لە نێوانیان دا هەیە و بەڵام من لەوە تێناگەم بۆ بەشدارى كۆبونەوەى پێنج قۆڵى نەكەن و كێشەكان یەك لا بكەنەوە, پرسیارەكە ئەوەیە ئایا ئەوان لەژێر كاریگەرى نەوشیروان مستەفاى سەركردەى بزووتنەوەى گۆڕانن ؟ یان بریار بەدەستى ئۆپۆزەسیۆن لاى ئەوە؟ یاخود ئەم حزبە ئیسلامیانە دەیانەوێت لەهەردوولا یارى خۆیان بكەنو بە جەماوەر بلێن ئێمە لەگەڵ خواستەكانى ئێوەین و بەشدارى حكومەت ناكەین , لەلایەكى تریشەوە كەسى یەكەمەكانیان لەگەڵ سەركردەكانى دەسەڵات نیوەرۆان نان دەخوان ودەڵین چەند سەد كەسمان بۆ خانەنشین بكەن و فەفڵانە شوێن چەند پارچە زەویمان بدەنێ و چیمان بۆ بكەن وچیمان دەوێت .وەك ئەو قسەى نێچیرڤان بەرزانى ووتى سەركردەى حزبەكان كەدێن بۆلام لەدواى دانیشتن وگفتوگوكردن لەكاتى هەڵسان داواى شت بۆ خۆیان دەكەن , گومانى تێدانیە ئەم ووەى پێمان دەڵێت هەموو سەركردەكان بەپێ جیاوازى دەیانەوێت ببنە خاوەن كۆمپانیا و خاوەن پارە و رۆژانە سەفەر بكەن بۆ ووڵاتە ئەورپیەكان ,.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست