كـــێ هـــه‌ڵبژاردن ده‌بـــاتــه‌وه؟
Friday, 29/05/2009, 12:00
پرسیارێكی زۆر لۆژیكییه و زۆربه‌ی خه‌ڵك به‌دواییه‌وه وێڵن و به‌رله‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن رووبدات ده‌یانه‌وێت بزانن، ئه‌مه‌ش مافێكی به‌رایی هه‌موو كه‌سێكه كه خه‌مخۆری گه‌ل و میلله‌ت بێت، بۆیه ده‌بینین پێش هه‌ڵبژاردن چه‌ندین راپرسی و شتی له‌م جۆره ده‌كرێت بۆ زانینی ئه‌نجامه چاوه‌ڕوانكراوه‌كان و گه‌یشتن به پێشبینی ته‌واو، هه‌ندێ جار راپرسییه‌كان له راستی نزیكن و هه‌ندێ جاریش دوور، به‌ڵام هه‌رچۆنێك بێت له ئه‌نجامدانی هه‌ر هه‌ڵبژاردنێك كۆمه‌ڵێكی براوه و یه‌كێكی تر دۆڕاو هه‌ن.
له‌وانه‌یه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی كه بڕیاردراوه له (25/7) له كوردستان بۆ په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بكرێت، به‌تایبه‌تی بۆ په‌رله‌مان هه‌ندێ كه‌س وای بۆ بچن كه‌وا ئه‌مجاره لیسته‌كان زۆرن و به‌هێزن و ئه‌وانه‌ی كێبڕكێ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی لیستی یه‌كێتی و پارتی بشكێنن، زۆر به‌تاسه‌وه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن و هه‌ر هه‌مووشیان پێشبینی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه‌وا ئه‌نجامێكی باش به‌ده‌سبێنن، وه‌كو پێده‌چێت له‌وانه‌یه كورسی په‌رله‌مان به‌شی ئه‌و بۆچوونانه‌یان نه‌كات، به‌ڵام بێگومان هه‌ر گروپه و ده‌نگی خۆی ده‌ێنێت.
ئایا ئه‌م لیسته‌ی بتوانێت زۆرترین ده‌نگ به‌ده‌سبێنێ كامه‌یه؟ ئه‌مه پرسیارێكه و كه‌س ناتوانێت ده‌ركی پێبكات، چونكه هه‌میشه هه‌ڵبژاردن هه‌ندێ شتی تیایه كه وه‌كو نهێنی وایه تاوه‌كو ئه‌نجام نه‌درێت نازانرێت! هه‌ر لیستێك له خۆئاماده‌كردندایه بۆ هه‌لمَه‌تی هه‌ڵبژاردن، وا خه‌ریكه له‌جیاتی ململانێی سیاسییانه جه‌نگی راگه‌یاندن لێره‌وله‌وێ ده‌ست پێبكات، هێدی هێدی وا گۆمه‌كه ده‌شڵه‌قێت، وا تای هه‌ڵبژاردن كۆمه‌ڵگا ده‌گرێت، وا ئه‌ندامانی لیسته‌كان گوڕ به‌خۆیان ده‌ده‌ن، بۆ چوونه ناو مانگی هه‌نگوینی به‌ر له هه‌ڵبژاردن، هه‌ركه‌سه و خۆی پێ ڕاسته و ئه‌وه‌یتر هه‌ڵه، خۆی پێ ته‌واوه و ئه‌وه‌ی تر چه‌وت! ئه‌مانه هه‌موویان به‌لایه‌كدا ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له‌لایه‌كی تر چه‌ندین مانا و ئاماژه‌یه‌ك له‌خۆ ده‌گرێت.
براوه‌ی هه‌ڵبژاردن ئه‌و لیسته نییه كه ده‌نگی زۆرتر ده‌هێنێ، ئه‌وه‌نییه كه چه‌ند كورسیه‌ك بخاته پاڵ كورسییه‌كانی، ئه‌وه نییه كه سندوقه‌كانی ده‌نگدان پڕبن له‌م كارتانه‌ی كه ناوی ئه‌و تیایدا خه‌تی لێدراوه، براوه‌ی هه‌ڵبژاردن ئه‌وه‌نییه كه زۆرینه بێت، گه‌رچی مافی هه‌موو لیستێكه بۆ ئه‌وه هه‌وڵ بدات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه چۆن هه‌وڵی بۆ ده‌دات نه‌ك هێنانی ده‌نگ، ئه‌وه‌ی گرنگه چۆن بانگه‌شه بكات بۆ لیسته‌كه‌ی نه‌ك چه‌ند ده‌نگ ده‌هێنی، به‌تایبه‌تی له كۆمه‌ڵگای كوردیدا، ئه‌و كه‌سه شایه‌نی پێدا هه‌ڵدانه كه بتوانێت پرۆسه‌كه به‌به‌رزی و پیرۆزییه‌وه رابگرێت نه‌ك پرۆسه‌كه به هه‌ڵوێستی برینداركه‌ر و كوشنده بشێوێنێت، نه‌ك به ترساندن و تۆقاندن و ئیرهابی سیاسی و فیكری وئیداری و نان بڕین و بوختان بۆ یه‌كتر به‌ستن و، هه‌وڵبدات به‌رامبه‌ر ناشرین بكات بۆ ئه‌وه‌ی خۆی جوان نیشان بدات، كه ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامدا خۆ ناشرینكردن و قێزه‌ون كردنی خودی به‌دواوه‌یه، له كۆمه‌ڵگایه‌ك ئه‌وه‌ی پێویستی پێ نییه ناو زڕاندنه.
ئه‌و وتانه راستن كه ده‌ڵێن ئه‌م ئه‌زموونه پێویستی به پاراستنه، به‌ڵام چۆن بیپارێزین گرنگه، ئایا به مانه‌وه‌ی چه‌ندین كه‌س و لایه‌نێكی تایبه‌ت له ده‌سه‌ڵات، یان به چه‌سپاندنی دیموكراسیه‌تی راسته‌قینه؟ ئه‌م ئه‌زموونه موڵكی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانه نه‌ك تایبه‌ت بێت به لایه‌نێك و یه‌كێكی تریش بێبه‌ش بێت لێی، نه‌ك چه‌ندین به‌رپرسی دوور له پرسیاركردن سواری ملی بن و چۆن بیه‌وێت ئاوا بێت و، له خزمه‌تی حه‌ز و ئاره‌زوو و گیرفانی پڕنه‌بووی ئه‌واندا بێت. ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه‌ی له‌مه‌وبه‌ر كراون هه‌میشه جێگای خه‌می ئه‌و كه‌سانه بوون كه به‌ته‌نگ ئه‌م پرۆسه‌یه‌وه بوون، ناڵێم ئه‌وانه‌ی ده‌رچوون له یه‌كێتی و پارتی خه‌مخۆر نه‌بوون، به‌ڵام دیاره له‌و ئاسته‌دا نه‌بووه كه پێویسته بووه، مرۆڤ ئه‌گه‌ر به ویژدانه‌وه بدوێت ده‌بێت دان به‌وه‌دا بنێت كه هه‌ر هیچ نه‌بێت ئه‌وان توانیویه‌تیان هه‌ندێك شت بكه‌ن و له داهاتووشدا ده‌توانن، بوار ره‌خساوه بۆ ئه‌نجامدانی كاری تر به‌مه‌رجێ ئه‌گه‌ر رێوشوێنی باش بگرنه‌به‌ر بۆ نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و چاكسازی كردن له كایه‌كانی حكومه‌ت و وه‌لانانی حیزبایه‌تی و پێشخستنی پرسی نه‌ته‌ویی.
براوه‌ی راسته‌قینه له هه‌ڵبژاردن ئه‌و لیستانه‌ن كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن پرۆسه‌ی دیموكراسی پیرۆز رابگرن و رێكلامه‌كانی هه‌ڵبژاردن به‌جۆرێك بێت خزمه‌تی خه‌ڵكی كوردستان بكات و، جوانترین پرۆژه پێشكه‌ش بكه‌ن و خۆیان دووربگرن له ناوزڕاندن و ته‌شهیر كردن و په‌نا نه‌بردن بۆ ئه‌و شتانه‌ی كه گیانی شه‌ڕخوازی بره‌و پێده‌دات، دووركه‌وتنه‌وه له ته‌زویر كردن له‌كاتی هه‌ڵبژاردن و، خۆ دوورگرتن له به‌كارهێنانی كایه‌كانی ده‌سه‌ڵات و به ئاسایش و پۆلیسه‌وه بۆ خزمه‌تی لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتدار، چونكه ئه‌مه واده‌كات پرۆسه‌كه زیاتر لای خه‌ڵك قێزه‌ون بێت و ئه‌نجامیش هه‌موومان ده‌دۆڕێین، چونكه ئه‌و كه‌شتیه‌ی ئێمه تیایداین وا خه‌ریكه كونی تێده‌بێت، ئه‌وكات هه‌موومان ژێرئاو ده‌بین زۆرینه و كه‌مینه. وا چاوی زۆر له رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه له‌سه‌رمانه، با هه‌وڵ بده‌ین جوانترین وێنه‌ی واقیعی نه‌ك ته‌له‌فزیۆنی پیشانی هه‌موو جیهان بده‌ین.
ئه‌و لیسته هه‌ڵبژاردن ده‌باته‌وه كه متمانه‌ی خه‌ڵك به‌ده‌ست بهێنێ، ئه‌گه‌رچی ده‌نگه‌كانیشی زیاتر نه‌بێت، متمانه‌ی خه‌ڵك كاڵایه‌كه زۆر ئاسان به‌ده‌ست نایه‌ت، به‌ڵام كه له‌ده‌ست درا ئه‌وا به هه‌موو ماڵ و سامانی دونیا ناگه‌ڕێته‌وه، خه‌ڵكی ئێمه سه‌رمایه‌ی ئێمه‌یه، ئه‌وه‌ی راپه‌ڕینی كرد ئه‌م خه‌ڵكه بوو نه‌ك تاكه‌تاكه‌ی به‌رپرسان، ئه‌وه‌ی ده‌ڕوات ده‌نگ بدات ئه‌وه خه‌ڵكی كوردستانه نه‌ك ده‌ره‌وه، ئه‌وه‌ی شایسته‌یه رازی بكرێت نه‌ك ته‌نها چه‌ند مانگی به‌ر له هه‌ڵبژاردن، به‌ڵكو به درێژایی ئه‌م ساڵانه‌ی كه تۆ ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ریاندا ده‌كه‌یت خه‌ڵكه نه‌ك تاكه‌كه‌س. خۆ ئه‌گه‌ر تۆ بته‌وێت ئه‌م گه‌مه‌یه بكه‌یت ئیتر ئه‌وا بۆ هه‌موو لایه‌ك روون بۆته‌وه كه‌وا به‌ر له هه‌ڵبژاردن چه‌ند سه‌خاوه‌ت ده‌نوێنی، به‌ڵام پرۆسه‌ی گه‌وره و گرنگ هه‌ن كه به‌م په‌له‌په‌لیه ئه‌نجام نادرێن، زۆر خه‌ڵك به تۆ رازی ناكرێت، كه‌واته وازبێنه له خه‌ونی زۆرینه‌ی ره‌ها و سه‌دا هه‌شتا و حه‌فتا و ئه‌وانه‌ی كه كه‌س له‌م سه‌رده‌مه‌دا باوه‌ڕی پێ نه‌ماوه، سوپاس بۆ خوا گه‌لی كوردستانیش هۆشیاره و كه‌س ناتوانێت به‌ئاسانی بیخه‌ڵه‌تێنێت، ئه‌گه‌ر هه‌وڵی ترساندنیش بدرێت ئه‌وا بێگومان دووچاری دووڕویی ده‌بێت، كه ئه‌وكات جێگای دڵنیایی نابێت بۆ كه‌س، به‌ڵام به نیشاندنی راستیه‌كان و بنیادنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی دیموكراسی كه تیایدا تاك ئازادبێت له ئینتیما و رێكلامكردن بۆ خۆی و له هه‌ڵبژاردنی ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستیه‌تی، ئه‌وا هه‌موو لایه‌ك به ئاسووده‌یی ده‌توانێت له پالڕ ئه‌وه‌ی تردا بژیێت و به‌یه‌كه‌وه وڵات ئاوه‌دان ده‌كه‌ینه‌وه و خه‌ڵكیشمان به‌ره‌و ئاسۆیه‌كی روون و دیار ده‌به‌ین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست