کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کۆمه‌ڵیک هه‌واڵ له‌ ستانده‌ره‌وه‌..

Saturday, 23/01/2010, 12:00


ئه‌م هه‌واڵانه‌ به‌سوپاسه‌وه‌ له‌ سایتی ستانده‌ره‌وه‌ بۆ ئێمه‌یان ناردوهو ، ئێمه‌ش بڵاوی ده‌که‌ینه‌وه‌:
به‌هۆی‌ پشتگیریكردنیان له‌ چاكسازییه‌كه‌ی‌ نێچیرڤان چه‌ند كادیرێكی‌ پارتی‌ له‌ پۆسته‌كانیان دوور ده‌خرێنه‌وه‌

سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت به‌ستانده‌ری‌ ڕاگه‌یاند كه‌وا چه‌ندین كادیری‌ پارتی‌ به‌هۆی‌ پشتگیریكردنیان له‌ چاكسازیه‌كه‌ی‌ نێچیرڤان بارزانی‌ له‌ پۆسته‌كانیان دوور ده‌خرێنه‌وه‌ به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ به‌ ته‌جریدی‌ له‌ پۆسته‌كانیان دوور ده‌خرێنه‌وه‌، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئه‌وه‌ی‌ به‌ستانده‌ر ڕاگه‌یاند: كه‌ داخستنی‌ نوسینگه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم بۆ كاروباری‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كه‌ له‌لایه‌ن دیندار زیبارییه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌برا یه‌كێك بووه‌ له‌و پڵانانه‌ی‌ پارتی‌ هه‌روه‌ها چه‌ند كادیرێكی‌ تریش پۆستیان لێوه‌رده‌گرێته‌وه‌ له‌ داهاتوودا له‌وانه‌ سه‌فین دزه‌یی.
چاودیرێكی‌ سیاسی‌ ستانده‌ریش سه‌باره‌ت به‌و هه‌واڵه‌ به‌ سایتی‌ ستانده‌ری‌ ڕاگه‌یاند: كه‌ داخستنی‌ نوسینگه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم بۆ كاروباری‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی‌ به‌ نێچیرڤان بارزانییه‌وه‌ نیه‌، وه‌ هیچ كێشه‌یه‌كیش له‌ نێوان سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و نێچیرڤان بارزانی‌ و پارتیدا نییه‌ بۆیه‌ دروستی‌ ئه‌و هه‌واڵه‌ی‌ خسته‌ گومانه‌وه‌.

ئاسایش وه‌كو سه‌رده‌می‌ حیزبی‌ به‌عس موختاره‌كان بۆ سیخوڕیكردن به‌كاردێنێت  به‌تایبه‌تی‌ بۆ جاسوسیكردن به‌سه‌ر زانایانی‌ ئاینییه‌وه‌
 
به‌پێی‌ ئه‌و زانیاریانه‌ی‌ ده‌ست ستانده‌ر گه‌یشتووه‌ ئاسایش وه‌كو سه‌رده‌می‌ ڕژێمی‌ به‌عس موختاره‌كان به‌كاردێنێت به‌مه‌به‌ستی‌ كۆكردنه‌وه‌ی‌ زانیاری‌ و سیخوڕیكردن به‌سه‌ر خه‌ڵكییه‌وه‌ به‌تایبه‌تی‌ زانایانی‌ ئیسلامی‌ و وتاربێژه‌كان.
جێگه‌ی‌ هێما بۆ كردنه‌ به‌هۆی‌ ڕاپۆرتی‌ موختاره‌كان چه‌ندین جار خه‌ڵك له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه‌ بانگكراوه‌و پاشان خراوه‌ته‌ زیندان.
به‌هۆی‌ له‌ ده‌ستدانی‌ پشتگیری‌ ده‌زگاكان و دووركه‌وتنه‌وه‌ی‌ خه‌ڵكی‌ له‌ حیزب ئاسایش په‌نای‌ بردۆته‌ به‌ر به‌كارهێنانی‌ موختاره‌كان بۆ سیخوڕیكردن.
شایانی‌ باسه‌ له‌سه‌رده‌می‌ ڕژێمی‌ به‌عسدا موختار هه‌مان ڕۆڵی‌ ئێستای‌ پێدرابوو بۆیه‌ لای‌ خه‌ڵكی‌ موختاره‌كان زۆر ناشیرن و به‌د بوون به‌و هه‌نگاوه‌یان موختاره‌كان دووباره‌ لای‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان ناشیرن و به‌د ده‌بن.
ئه‌و ڕاپۆرته‌ی‌ گۆڤاری‌ لڤین بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ تێیدا وایداناوه‌ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ ته‌نیا 11 كورسی‌ ده‌هێنێت گوزارش له‌ ڕه‌یی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ ده‌كات

گۆڤاری‌ لڤین ڕاپۆرتێكی‌ له‌سه‌ر پێشبینیه‌كان له‌سه‌ر ئه‌نجامی‌ داهاتووی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ تێیدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتووی‌ په‌رله‌مانی‌ عێڕاق پارتی‌ یه‌كه‌م ده‌بێت و گۆڕان دووه‌م ده‌بێت وه‌ یه‌كێتیش ته‌نیا 11 كورسی‌ ده‌هێنێت و ده‌بێته‌ سیێه‌م.
جێگه‌ی‌ هێما بۆ كردنه‌ ئه‌و پێشبینیه‌ی‌ گۆڤاری‌ لڤین گوزارش له‌ ڕه‌یی‌ پارتی‌ ده‌كات كه‌ پێشوتر چه‌ندین جار ڕایگه‌یاندبوو كه‌ ئه‌و ده‌نگانه‌ی‌ لیستی‌ كوردستانی‌ هێناویه‌تی‌ زۆرینه‌ی‌ هی‌ پارتییه‌ وه‌ ئێستاش پارتی‌ پێیوایه‌ یه‌كێتی‌ ته‌نیا 11 بۆ 13 كورسی‌ به‌ده‌ست ده‌هێنێت و گۆڕانیش زیاتر له‌ یه‌كێتی‌ كورسی‌ به‌ده‌ست ده‌هێنێت .
شایانی‌ باسه‌ به‌شێك له‌ سه‌ركردایه‌تی‌ پارتی‌ زۆر به‌ تووندی‌ و گه‌رمی‌ جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ پارتی‌ هاوپه‌یمانی‌ له‌گه‌ڵ گۆڕاندا ببه‌ستێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ به‌پێی‌ هه‌موو ڕاپۆته‌كان جه‌ماوه‌ری‌ یه‌كێتی‌ زۆر كه‌مبۆته‌وه‌ له‌به‌رامبه‌ردا جه‌ماوه‌ری‌ گۆڕان زۆر زیادی‌ كردووه‌و ده‌بێته‌ هێزی‌ دووه‌م.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە