کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


ته‌سلیم بوونه‌وه (به‌شێک له‌ نامه‌ی ژماره‌ 1ی پۆڵا بخوێننه‌وه‌)

Monday, 04/01/2010, 12:00


له‌هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی ڕابوردوو ته‌سلیم بوونه‌وی پێشمه‌رگه‌ به‌ به‌عس پشت له‌ شۆڕش کردن بوو، به‌ڵام کاتێک پێشمه‌رگه‌یه‌کی شه‌ریف و دڵسۆز، که‌ ماندوو ده‌بوو، ئه‌و ژیانه‌ سه‌خته‌ی شاخی ته‌حه‌مول نه‌ده‌کرد، ده‌چۆوه‌ ماڵی خۆیی و داده‌نیشت و ده‌یانجاریش وه‌ک پێشمه‌گه ‌یه‌کی ناو شار درێژه‌ی به‌خه‌بات ده‌دات، هه‌ندێکیشیان یه‌کسه‌ر ده‌بوون به‌ جاش و چه‌کی جاشایه‌تیان ده‌کرده‌ شان و ده‌که‌وتنه‌ شه‌ری پێشمه‌رگه‌ و کاولکردنی لادێکانی کوردستان.
تا گفتۆگۆ گاڵته‌ جاریه‌که‌ی ساڵی 1984ی یه‌کێتی و به‌عس، به‌ده‌گمه‌ن کۆمه‌ڵێ پێشمه‌رگه‌ ته‌سلیم ده‌بوونه‌وه، به‌ڵام دوای گفتۆ سه‌ره‌ڕای شه‌هیدبوونی ده‌یان کادیرو سه‌رکرده‌ی وه‌ک سه‌ید که‌ریم، ته‌سلیم بوونه‌وه‌، له‌ دوای ئه‌و، بوو به‌باو، ئیتر سه‌رتیپ و که‌رت و مه‌فره‌زه‌شی گرته‌وه‌، یه‌کێک له‌وانه‌ (هه‌ڵۆ) ناوێک بوو، که‌ ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌ نه‌بم، شێرکۆ بێکه‌س شیعرێکی بۆ نووسی‌، له‌ هۆنراوه‌که‌یدا ته‌نانه‌ت نه‌فره‌تیشی له‌و به‌تانیه‌ش کرد که‌ پێی خه‌وتبوو.
به‌هه‌رحاڵ ته‌سلیمبوونه‌وه‌ی پۆڵا سه‌عیدی کۆنه‌ ئه‌ندامی ستافی کو‌ردستانپۆست کارێک بوو له‌م جۆره‌ی هه‌ڵۆ.
هه‌ڵۆیه‌ک خۆی به‌ فه‌یله‌سوفه‌که‌ی کوردستانپۆست داده‌نا، که‌چی له‌ ساته‌وه‌ختێکا بوو به‌ مه‌سینه‌هه‌ڵگره‌که‌ی هێرۆ نه‌ک تاڵه‌بانی. ئه‌م فه‌یله‌فوسه‌، ده‌مێک بوو پلانی گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌ ژێر سه‌ردا بوو، بیری ده‌کرده‌وه‌، به‌ چ شێوه‌یه‌ک بگه‌ڕێته‌وه‌، جار جاره‌ ده‌یدا به‌گوێماندا که‌ ئه‌و پێێ باشتره‌، که‌ مام جه‌لال ده‌وری  له‌ نووسه‌ر و ڕووناکبیری دڵسۆز،  چۆڵ نه‌کرێ. ئه‌م ده‌یگووت من ئه‌گه‌ر بچمه‌وه‌ پرۆژه‌یه‌کم به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ بۆ مام جه‌لال تا گوێم لێ بگرێت و کورد له‌و میحنه‌ته‌ ڕزگار بکات.
پۆڵا سه‌عید له‌ نامه‌ی یه‌که‌مدا که‌ تا ئیستا بڵاونه‌کراوه‌ته‌وه‌، وا من به‌شێکیتان بۆ بڵاو ده‌که‌مه‌وه‌.
فه‌یله‌سوفه‌که‌مان له‌ نامه‌که‌دا وا ده‌نووسێت:
پرۆفیسۆره‌که‌م "دۆکتۆر میشایل بوش" قسه‌یه‌کی جوانی کرد، وتی: ڕاسته مارتین هایدیگه‌ر له‌ناو نازیه‌تدا بوو، هه‌تا مه‌رگیشی ددانی به‌وه‌دا نه‌نا، که ئه‌و نازیی بووه. لێ ئه‌و له‌ناو نازییه‌تدا هه‌وڵیدا فه‌لسه‌فه ڕزگاربکات. هه‌وڵیدا ڕابه‌راتیی هیتله‌ر بکات، هه‌تاوه‌کوو بتوانێت ئه‌قڵییه‌تی بگۆڕێت، لێ نه‌یتوانی، لێ ئه‌وه‌ی، که ئه‌و توانی ڕزگارکردنی فه‌لسه‌فه بوو. هایدیگه‌ر هیچ خوێندکارێکی هان نه‌داوه سیاسه‌ت بکات، به‌ڵکوو ته‌نها فه‌لسه‌فه، هه‌رچه‌نده زۆریینه‌ی خوێندکاره‌کانی دواکات بوونه سیاسیی، لێ ئه‌وه‌یان بڕیاری خوێندکاره‌کان بوو.

پیرۆزه‌ پۆڵای تواوه‌ بزانین له‌سه‌ر ده‌ستی تاڵه‌بانی و داده‌ هێرۆ چی به‌چی ده‌که‌یت.
پۆڵا سه‌عیدی کۆنه‌ ئه‌ندامی ستافی کوردستان پۆست، هه‌ر به‌ته‌سلیم بوونه‌وه‌ نه‌وه‌ستا، به‌ڵکوو که‌وته‌ فرۆشتنی قه‌ڵه‌م و بیرو باوه‌ڕه‌که‌ی.

تێبینی: بۆ زانیاریتان پۆڵا تا پۆلی سێی ناوه‌ندیی خوێندووه‌‌، به‌ پاره‌ و به‌ موراسه‌له‌، له‌گه‌ڵ کۆلێژێکدا په‌یوه‌ندیی هه‌یه‌ و ده‌ڵێ فه‌لسه‌فه‌ ده‌خوێنم.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە