کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گیراوانی سیاسی كورد لە 18مین رۆژی مانگرتندان رۆژئاوای كوردستان

Monday, 16/11/2009, 12:00


مانگرتنی گیراوانی كورد لە زیندانی ئەلعەداری دیمەشقی پایتەختی سوریا دا پێی نایە 18 هەمین رۆژەوە.
لە لایەكی دیكە كورادن بە چالاكی جۆراو جۆر پشتیوانی لە مانگرتنەكەی گیراوانی دۆزی پەكەكە و پەیەدە دەكەن.
گیراونی دۆزی پەكەكە و پەیەدە لە زیندانی ئەلعەداری دیمەشقی پایتەختی سوریا دا لە دژی گوشارەكانی دەولەتی سوریا و دۆخی خراپی زیندانەكەیان و هەلسوكەوتی نابەجێی كارمەندانی زیندانەكە لە سەریان دەستیان دایە مانگرتنی كراوە لە خواردن و ئەمرۆش مانگرتنەكە لە لە 17 هەمین رۆژی دایە.
گیراون لە 30 ئۆكۆبەری رابردو دا دەستیان بە مانگرتنەكەیان كردوە و ڕیانگەیاندوە تا داخوازیەكانیان بە جێی نەهێنرێن،كە خۆی لە باشتر كردنی دۆخی زیندانەكایان و دەستەبەر كردنی هۆكارەكانی پەیوەندی و ڕێگەدانیان بە چاوپیكەوتن لەگەل كەسو كاراین دا ،دەست لە مانگرتنەكەیان هەڵناگرن.
لە ئەوروپاش بۆ ئەوەی پشتیوانی لە مانگرتنەكەی گیراوان بكەن كوردان چەندین چلاكیان ئەنجام دا.
بۆ ئەو مەبەستە دوێنێ لە برۆكسلی پایتەختی بەلجیكا،بە دەیان رۆشنبیر و كوردستانی لە ئەنیستیتۆی كورد،چالاكیەكی پشتیوانیان ئەنجام دا.
ئەمەو سبەینیش كوردان لە بەردەم باڵوێزخانەی سوریا لە برۆكسل چلاكیەكی جەماوەری ئەنجام دەدەن و ستەمی دەولەتی سوریا لە سەر كوردان شەرمەزار دەكەن.
لە لایەكی دیكەوە لە شاری ئاخنی ئەلمانیاش كوردان لە كۆمەلەی كلتوری كورد ،كوردستانیان چالاكی مانگرتن لە خواردنیان ئەنجام دا.
لە جالاكیەكە دا بانگ لە دەستەلاتدارانی سوریا كرا،وەلامێكی ئەرێنی داخوازی گیراوانی كورد بداتەوە و كۆتایی بە گوشارەكانی لە سەر گەلی كورد بهێنیت.3
هەروەها بەهەمان ئامانج لە دیمەشقی پایتەختی سوریاش ،ئەندامانی بزوتنەوەی لاوانی دیموكرات رێپیوانێكیان بەرێوەبرد.
رێپیوانەكە لە گەرەكی روكنەدینی شارەكە بە بەشداری ژمارەیكی بەرچاوو لە لاوان و كوردستانیانی نیشتەجێ دیمەشق پیكهات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە