داهاتەكە كوانێ؟
Monday, 25/06/2012, 12:00
دواى ئەوەى كە پڕۆژەیاساى بوجەى حكومەت هەرێمى كوردستان وەك پیشەى ساڵانى ڕابردووى نزیكەى (8) مانگ دواكەوت ئەوكات هێنرایە پەڕلەمانەوە بۆئەوەى گفتوگۆى لەسەربكرێت وەدواى ئەوەى كە هەموومان بیستمان و بینیمان كە بووجەكە چەندان كەمو كوڕیى و ناداد پەروەرى و ناڕونى وناشەفافیەتى پێوەدیارە وەدواى ئەوەى كە ئەندامانى لیستەكانى ئۆپۆزسێۆن وەهەندێك لەئەندامانى لیستى كوردستانیش دانیان نابەوەدا كە ئەم بووجەیە كەموكوڕى زۆرى تێدایە و پێویستە چاوى پیا بخشێندرێتەوە وە هەمواربكرێت بەڵام وەك لەپیشەى هەمیشەى پەڕلەمان و لیستەكەى دەسڵات خۆیان چۆنیان بوێت ئەوا دەنگى بۆئەدەن و بەناوى زۆرینەى دەنگى پەڕلەمانەوە چۆنیان بوێت ئەوا تەواوى بڕیارەكان یەكلائەكەنەوە بەداخەوە دواى ئەو هەموو كەمو كوڕیەى كە لەبووجەدا بەبەڵگەو داتاوە خرایە پێش چاوى هەمووئەندامانى پەڕلەمان و تەواوى خەڵكى كوردستان نازانم چۆن ئەندامانى پەڕلەمان وە فراكسۆنى كوردستانى كە ئەوانیش نوێنەرى هاووڵاتیانى هەرێمى كوردستانن چۆن ئامادەبوون دەنگ لەسەر تێپەڕاندى بووجەبدەن ئایائەم بووجەیە وەئەو پڕۆژەیاسایە لەبەرژەوەندى لایەنەكانى دەسەڵاتدایە یان لەبەرژەوەندى هاووڵاتیاندایە بۆیە جێگاى خۆیەتى هەموو هاووڵاتیانى ئەم هەرێمە هەڵوێستیان هەبێت وەبێنە دەنگ چونكە ئەمە یەكەم جارو یەكەم ساڵ نیە كە یارى بەداهات و قوتى ژیانى ڕۆژانەى هاووڵا تیانى ئەم هەرێمە ئەكرێت لەكاتێكدا زۆرینەى هاووڵاتیانى ئەم هەرێمە بێبەشن لەو دا هاتەى كەلەم ووڵاتەداهەیە وەیان نازانن چۆن و لەچیا سەرف ئەكرێت لەكاتێكدا ئەو داهات و دەسكەوتە مافى تاكەتاكەى هاووڵاتیانى ئەم هەرێمەیە بەڵام دواجار لەبەرژەوەندى هەندێك وەیان بڵێن لایەنە دەسەڵاتدارەكان كۆتایى دێت و سەرف ئەكرێت بۆیە دواى ئەو هەموو بەرهەڵستكاریەى ئۆپۆزسێۆن و ئەو هەموو گفتۆگۆیەى پەڕلەمان و دەركەوتنى ئەو هەمووكەموكوڕیانەى كە لەبووجەى هەرێمەكەمانا هەن وبەدیارئەكەون بەداخە وەئەیانەوێت وەیان ویستیان تێ پەڕێندرێت وە گوێ بۆو ئەو هەموو تێبینى و پێشنیارانە نەگیرێت و حیسا بیان بۆ نەكرێت وەهەرئەبێت هاووڵاتیانى ئەم هەرێمە هەرئەو بەرگە بپۆشن كەدەسەڵات ساڵى جارێك خۆى بۆیان دیارى ئەكات و وەهەرخۆشى بۆیان ئەدورێت كەواتە ئیرادەى گەل و بەرژەوەندى گەل و داخوازیەكانى گەل و داخوازیەكانى گەل هەمووى لەپێناو بەرژەوەندیە كانى لایەنەكانى دەسەڵاتدا یە نەك بەپێچەوانەوە كەواتە لێرەدامن پێشنیارى ئەوە ئەكەم ئەم ووڵاتەهێندە پێشكەوتووە نەپێویستە بەدیارى كردن و خەمڵاندن و دانانى پڕۆژەیا سایى بووجەنیە بەڵكو هەرئوتۆماتیكى لەلایەن دەسەڵاتدارو زۆرینەى ناوپەڕلەمانەوە بڕیارى چۆنیەتى و چەندایەتى سەرف كردن و خەرج كردنى قوتى یەكەبەیەكەى هاووڵا تیانى ئەم هەرێمە دیارى ئەكرێت وە پێویست بەو هەموو دواكەوتن و گفت گۆیە ناكات كە ماوەیەك پێوەى خەركن چونكە ئەوان چۆنیان بوێت هەروا ئەبێت و وابووە بەڵام دواجار هەموومان ئەزانین داهاتەكە چى لێ هات و بەچى براو بەدەردى چى چوو.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست