بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


مەسعود بارزانی جاش ئاوا دەکاتەوەو تاڵەبانی کەسوکار ئەنفال زیندانی دەکات!!

Friday, 03/09/2010, 12:00




کاتێک مەردوم چاو پێکەوتنەکەی ئەم دوایەی نێچیر بارزانی دەخوێنێتەوە کە لەگەڵ ئاوێنە ئەنجامی دابوو، بۆ چەند ساتێکیش بێت وا هەست دەکەیت کەئەم برادەرە سەرۆکی وڵاتێکی دیموکراسی و لێوان لێو مافی مرۆڤە، وڵاتێکە کە تێیدا نە نەوت بەدزی دەفرۆشێت و نە ڕۆژنامە نوش بە نوێژی نێوەڕۆ دەفڕێنرێت و نە جاشی تێدا بەخیو دەکرەێت!!
مەحەمەدی مەلا قادر دەفەرموێ دوای جەژنی ڕەمەزان پارتی دەکەوێتە خۆ ئامادە کردن بۆ ئەنجامدانی کۆنگرە، دیارە ئەندامانی پارتی هەر لە سەری ڕەشەوە تا کەرەج خەریکی زیکرو خودا پەرستین
بۆیە ناتوانن ئامادە کاری بکەن بۆ خۆ پاڵاوتن، جا خۆ پاڵاوتن وهەڵبژاردنی بۆ چیە دیسانەوە کاک مەسعود سەرۆکی پارتیە، هەرچەند کاک نێچیر ڕەنگە لە دڵیشی گران بێت، بەڵام ئێستاش مامت زۆری بەبەرەوە ماوە، دەڵین هەموو جارێک کە کۆنگرەی پارتی دەبێت، مەسعود بارزانی دەڵێت من تاقەتم نەماوەو خۆم کاندید ناکەمەوە، کەچی دەروێشەکانی بنەماڵە دەست دەکەنە گریان و فیغان هەڕەشەی خۆکوشتن دەکەن ئەگەر بێتوو کاک مەسعود لە داواکەی خۆی پەشیمان نەبێتەوە، کاک مەسعودیش لەبەر خاتری خاتران ئەمجارەش بەبێ ڕکەبەر خۆی کاندید دەکاتەوەو دەبێتەوە سەرۆکی هەڵبژێرراوی پارتیمان پارتی دیموکراتی کوردستان!!
نێچیر بارزانی لەپرسی نانبڕاوەکان ووتی، کەمن سەرۆکی حکومەت بومایە نەم دەهێشت نانی کەس ببڕێت، ئەمە گٶڵیکی تر بوو لە بەرهەم ساڵح، گوایە نۆرەی یەکیەتی بۆ سەرۆکی حکومەت هەر دوو ساڵە ئەگەر کەمتریش نەىیت، چونکە لەدوای بڵاو بوونەوەی چاوپێکەوتنەکەی قانعی فەرد نێوانی یەکەتیوو پارتی تا ئەوپەڕی خراپی ڕۆیشتووە، بەرپرسێکی باڵای یەکیەتیش ئەمەی پشت ڕاست کردوەو ووتی، تەناتەت کۆکردنەوەی جاشەکان و عەشیرەتەکان بەشێکن لەم سیاسەتەی پارتی، بەتایبەت گەڕانەوەی تاوانباری گەورەی ئەنفال قاسم ئاغای کۆیە لەم کاتەدا، کە پارتی بە فەرمی خۆی ناکاتە خاوەنی، گوایە میوانی ماڵی بورهانی شێمەی هاڕونەو هەر ئەوان کۆشکێکیان پێش کەش کردوە!
لەکاتی ٣١ی ئابی شومدا ژمارەیەک پێشمەرگەی یەکیەتی پەنا دەبەنە بەر ماڵی شێمە ی هاڕون لە مەلا هۆمەر کە ژمارەیان لە نێوان ٥٠ تا ٨٠ پێشمەرگە دەبێت، ئەوانیش سوک و ئاسان پەیوەندی دەکەن بە سەری ڕەشەوەو هەر هەموویان بێ سەرو شوێن دەکەن ئیستاشی لەگەڵدا بێت کەس چارەنوسیان نازانێت
لەناویاندا دەیان پێشمەرگەی سەردەمی شاخ هەبوو یەکێک لەوانە هاشمی جیهاز سیمای بوێرو خۆشەویستی دەشتی هەولێر..
دیارە پارتی بیری چۆتەوە کە چەند ساڵێک لەمەوبەر خودی سەید کاکەی ئەندام پەرلەمانی خولی پێشوو لەسەر لیستی زەرد، لەناو هۆڵی پەرلەمان ئەم تۆپەی تەقاندوەو ڕەخنەی لە هەڵوێستی پارتی گرت کەبۆچی کۆشک بۆ قاسم ئاغا دروست دەکرێت لەسەر بوجەی پارتی..
جامامە سید گیان پارتی بودجەی لەکوێ بوو؟، ئەوە پارەی دزراوی کۆمەلانی خەڵکی کوردستانە، ئەمە بودجەی لەسەدا حەڤدەکەی بەغدایە کە بۆ خەڵک و ئاوەدان کردنەوەی کوردستان دێت و پارتی دەیکاتە کۆشک و تەلار بۆ خۆیان جاشەکانیان..
قاسم ئاغای کۆیەش یەکەم جاش و دوا جاشی بنەمالەی بارزانی نیە، ئەویش لە تەحسین شاوەیس وحەمە خانی حاجی داراو عەباس بایزو هتد زیاترو کەمتر نیە..
ئەوەی قاسم ئاغای کۆیە لەئەوانی تر جیادەکاتەوە دوو شتە،
یەکەمیان: تاوانێکی جیای سەرۆک جاشەکانی ترە، ئەویش لەکاتی ڕاپەڕینی ١٩٩١ پێشنیاری کردبوو بۆ سەرانی بەعس کە بە چەکی کیمیایی لە خەڵکی ڕاپەڕیوی ڕانیە بدەن بۆ سەرکوتی ڕاپەڕین، من بە گوێی خۆم گوێم لەم ڕستەیەی قاسم ئاغا بوو کە بۆ سەدامی گۆڕ گۆڕی باس دەکرد، سەدامیش بزەی بۆ قسەکانی دەکرد..
دووم: قاسم ئاغای کۆیە بە هۆی وەفاداری بۆ بەعس تا ٢٠٠٣ بەغدای جێ نەهێشت، کەواتە قاسم ئاغا بەشداری شەڕی ناو خۆی نەکرد ماڵی ئاوا بێت دەنا ژمارەی قوربانیەکانمان گەلێک زیاتر دەبوون!!
ئەوەی ماوە بوترێت هەڵویستی تاڵەبانیە لەمەڕ کەیسی جاش و تاوانبارانی ئەنفال، کە بینیمان چەند ساڵە تاڵەبانی وەک پارێزەرێک بەرگری سەر سەخت لە هەریەک نزار خەزرەجی، سوڵتان هاشم، وەفیق سامەڕایی تا ئازاد کردنی تاریق ڕەمەزانی فڕۆکەوان، کەچی پێشمەرگەیەکی کۆنی یەکیەتی خاوەن نۆ کەسی ئەنفال دادگایی و زیندانی دەکەن، بەحەق جێگای شەرمەزاریەکی گەلێک گەورەیە بۆ تاڵەبانی و دەست و پێوەندەکانیان، لە کاتێکدا پێشوازی لە گەورە ئەنفالچیەک دەکرێت لە هەولێر لە سلێمانیش کەسوکاری ئەنفال زیندانی دەکرێت!!
دەڵین بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە ٩٨ زیندانی لە زیندانەکانی کوردستان ئازاد دەکرێن، بەهەزار تکاو ڕەجای وەزارەتی شەهیدان ناوی بورهانی حەمە خانیشی تێدایە، کەواتە ئەگەر ئەم کارە خێرە سەر بگرێت دەبێت کاکە بورهان و کەسوکارەکەی مەمنونی مانگی ڕەمەزان بن، دوعا بکەن خوایە ساڵ دوانزەی مانگ هەر ڕەمەزان بێت..
لە کۆتایدا دەڵیم سەردەشتی شەهید کاتی بیری لە داخوازی کچی سەرۆک بارزانی کردوە، ویستی کۆمەڵێک سەرۆک جاش و ئەنفالچی بەرێت بۆ داخوازی کچەکەی، کەچی فریا نەکەوتوو تیرۆریان کرد، بۆیە بە قاسم ئاغای کۆیە دەڵیم ئەگەر بۆ داخوازی کردن هاتویتەوە زۆر درنگە فریا نەکەوتی زاوا خەڵتانی خوێن کرا!!


 



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە