کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


رانیە.. ئەو شارەى چۆكت بۆ دوژمن دانەدا بەڵام بەرپرسە گەندەڵەكان چۆكیان پێداداى

Sunday, 22/02/2009, 12:00

1424 بینراوە


رانیە ئەو شارە بوو كەلە 5/3/1991 راپەرى و ئەو بەرهەمەى بەدەستهێنا كە ئێمەو سەدان كوردى بەشەرەف بەرەكەى دەخۆن ،بەڵام لەپێش 1991 ەوە تا ئێستا بەدەست بەرپرسى گەندەڵ و تەكەتولبازى ناو حزبە گەندەڵەكەى لەمەر خۆمان نەك هیچى بۆ نەكراوە بەڵكە دیمۆگرافیاى شارەكەشیان كرد بە تەكەتولبازى ، هەركاتێ وتت بۆ ئەوان دەڵێن ئەوە نیە چەندین شتى گەورەمان بۆ كردوون چاوتان كوێر بێ لەگەڵ ئەو پاداشتەى داتانەوە شارەكە لە %60 خەڵكى شارەكە كرێچیە چیتان كرد ماڵى خەڵك تێكدان و ناموسى خەڵك بردن و لێدان و تێكدانى گەرەكەكان یان بیناكردنەوەى شارەكە و دزى و مولك داگیركردنى خەڵكى . بەختیارى بەرێوەبەرى شارەوانى رانیە یەكێك بوو لەو كەسانەى تەنها هەیبوو معاش زیاتر نا ئێستاش 6 خانوى هەیە لە رانیەو كارەكەرى هەیە لەماڵەكەیدا كەكەس نازانێ خێزانەكەى كچى كێیە كەسیش ناپرسێ لەكوێت هێنا ئەو هەموو پارە وپولە ،قایمقامى رانیە عەلى حەمەد بەگ كورەكەى بە پارەى خەڵك ناردە هەندەران ئێستاش نیوەى رانیە هى ئەوە ..لەهەمووش خۆشتر شارەوانى و قایمقام دژایەتى یەكتر دەكەن و قسەیان نیە دەلێى كاریكاتێرى مشك و پشیلەیە شارەوانى شەقامێكى خراپ قیرتاو دەكات قایمقام هەر ئەو دەم تێكیدەدات و شێوەكەى دگۆرێ كورینە بەرپرسانى شارى قارەمانى دەروازە ئەوە 5/3 هات هەموو بەلێنەكانتان درۆ بوون خەڵك ئەمساڵ واتان لیقبول ناكات مەگەر وەكو ساڵانى رابردوو بەشەق و تفەنگ خەڵكتان لەماڵەكانى خۆیان قایم كردەوە خەڵكى شار پرە لێتان (بێكارەبایى،بیقانونى،بێخزمەتگوزارى،نەبونى بە پارێزگا،حساب نەكردن بۆ خەڵكى شارەكە،) ................دوایى نایەت


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)