کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

سەباح عەلی قارەمان


نه‌زیف بوونى كه‌ركوك ناوچه‌ دابڕاوه‌كان پێویستى به‌ كۆبوونه‌وه‌ى هاوبه‌شى نێوان یه‌كێتى و گۆرانه‌

Thursday, 25/07/2013, 12:00

1904 بینراوە





دیاره‌ پارتى بنه‌ماڵه‌ له‌ هه‌رچ جێگا و شوێنێكدا جێگه‌ نفوزى ئه‌و نه‌بێت ئه‌یه‌وێت ئه‌و جیگایه‌ تێك بدات و كێشه‌ و ئاژاوه‌ پشێوێ تێدا درووست بكات، هه‌ر بۆ نمونه‌ له‌ دواى راپه‌رینه‌وه‌ شارۆچكه‌ى زاخۆ زۆربه‌ى هه‌ر زۆرى دانیشتوانه‌كه‌ى یه‌كێتى بوون، ئه‌مه‌ش پارتى به‌ مه‌ترسیه‌كى گه‌وره‌ى له‌ سه‌ر خۆى ده‌زانى، هه‌ربۆیه‌ له‌ گه‌ڵ ده‌زگاى جاسوسى میتى تورك ته‌قینه‌وه‌یه‌كى گه‌وره‌یان له‌و شاره‌ ئه‌نجامدا و هه‌زاران كه‌سیان كرد به‌ قوربانى، دواتر ئه‌و ته‌قینه‌وه‌ییان خسته‌ ئه‌ستۆى كۆسره‌ت ره‌سوڵ و سه‌عید دركارى و یه‌كێتى نیشتمانى، ئه‌مه‌ش وایكرد كه‌ دانیشتوانى زاخۆ له‌ یه‌كێتى هه‌ڵگێڕنه‌وه‌ و پارتى خۆى بكات به‌ كوێخاى ئه‌و ناوچه‌یه‌.

چه‌ندین ساڵه‌ كه‌ركوك و دووز خورماتوو ناوچه‌ دابڕاوه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى یه‌كێتى زۆرترین ته‌قینه‌وه‌ و كارى خۆ كوژى تێدا ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌م ناوچانه‌ زۆربه‌ى دانیستوانه‌كانى وه‌لائیان بۆ یه‌كێتى نیشتمانى هه‌یه‌ و پارتى له‌م ناوچه‌یه‌ به‌شى پاتریه‌ك شه‌حنى تێدایه‌ و جێگا نفوزى ئه‌و نیه‌، ئه‌مه‌ش گوومانى ئه‌وه‌ى دروست كردوه‌ كه‌ پارتى له‌و ناوچانه‌ ده‌ستى هه‌بێت له‌ هه‌ندێك له‌ كاره‌ تیرۆریستیه‌كاندا هه‌بێت و ژێر به‌ژێر و له‌ ریگاى تۆرێكى زۆر نهێنى ئه‌و حیزبه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى موخابه‌راتى كاریان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن. ململانیه‌ تونده‌كانى نێوان پارێزگارى كه‌ركوك كه‌ سه‌ر به‌ یه‌كێتیه‌ له‌گه‌ڵ قایمقامى مه‌ركه‌زى كه‌ركوك كه‌ سه‌ر به‌پارتیه‌ هه‌ر بۆ ئه‌و هۆكاره‌ ئه‌گرێته‌وه‌. ئامانجى پارتى له‌وه‌دا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌ خه‌ڵكى ئه‌و ناوچه‌یه‌ بڵێت ئه‌گه‌ر ئێوه‌ وه‌ڵائتان بۆ من هه‌بێت و ده‌نگ بۆ حیزبه‌كه‌م بده‌ن ئه‌وه‌ منیش هه‌موو هه‌وڵێكى خۆم ده‌خه‌مه‌ گڕ بۆ ئه‌وه‌ى ئاسایشى ناوچه‌كه‌تان پارێزراو بێت. هه‌روه‌ك چۆن له‌ موسڵ و ناوچه‌ دابڕاوه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى پارتى جه‌ماعه‌ته‌كه‌ى ئه‌سێل نوجێفى و پارتى ریككه‌وتوون له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك گرێبه‌ستى نه‌وتى و ئه‌منى بۆ ئه‌وه‌ى به‌رژه‌وه‌ندى هه‌ردوو لایان پارێزرا و بێت.

لایه‌نكێترى ته‌قینه‌وه‌كانى كه‌ركوك و دووز خورماتوو ناوچه‌ دابڕاوه‌كانى ژێر ده‌ه‌سه‌ڵاتى یه‌كێتى بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ مالیكى تا راده‌یه‌كى باش كاریكردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى شیعه‌كانى ئه‌و ناوچه‌یه‌ لایه‌نى ئه‌منى بگرنه‌ ده‌ست و لایه‌نى كورد و سونه‌ى په‌راوێز خستووه‌ و ئه‌مه‌ش وایكردوه‌ زۆرترین كارى تیرۆریستى و له‌و ناوچه‌یه‌ رووبدات له‌ كاردانه‌وه‌ى ئه‌و باڵا ده‌ستییه‌ى هێزه‌ شیعیه‌كانى ئه‌و ناوچه‌ییه‌.

لایه‌نێكتریشى بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ به‌رپرسه‌كانى یه‌كێتى له‌و ناوچه‌ییه‌ خه‌ریكى پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى خۆیانن و باكیان به‌ رشتنى خوێنى هاونیشتمانیانى كوردى ئه‌و ناوچه‌یه‌ نیه‌ و هیچ پلانێك و ستراتیجێكیان نیه‌ بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌ى كاره‌ تیرۆریستیه‌كانى ئه‌و ناوچه‌یه‌ و پاراستنى سه‌ر و ماڵى هاوڵاتیانى كورد. یه‌كێتى نیشتمانى به‌هۆى ئه‌وه‌ى كۆمه‌ڵێك ته‌كه‌تول باڵ باڵێنه‌وه‌ ملشكاندنى یه‌كترى تێدایه‌ و له‌ هه‌رێمى كوردستان بوون به‌ پاشكۆى سیاسه‌ته‌كانى پارتى و هه‌ر یه‌كه‌ و به‌لایه‌كدا رایده‌كێشێت، ئه‌وه‌ وایكردوه‌ كه‌سیان ئاوڕ له‌ خه‌م و ئازار و برینه‌كانى ئه‌و ناوچه‌یه‌ نه‌خۆن و هیچ به‌رپرسێكى حیزبى و حوكمى خۆیان كه‌ باڵاده‌ستن له‌و ناوچه‌یه‌ لێپرسینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵدا نه‌كه‌ن.

ئه‌و هۆكاره‌ سه‌ره‌كیانه‌ى سه‌روه‌ و هه‌ندێك هۆكارى بچوكیتر وایكردوه‌ هه‌موو ده‌قه‌و سه‌عات و سانیه‌ك گیانى هاونیشتمانیانى كوردمان له‌و ناوچه‌یه‌ به‌ره‌و رووى مه‌رگ ببێـته‌وه‌ و خه‌ڵكى هه‌وڵ بده‌ن ئه‌و ناوچانه‌ چۆڵ بكه‌ن و روو له‌ هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن.

ئیستا بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ئه‌ركێكى ئه‌خلاقى گه‌وره‌ى له‌سه‌ر شانه‌ له‌ كه‌ركوكى نه‌زیف و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان ‌ جێبه‌جێ بكات، راسته‌ بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌و ناوچه‌یه‌دا هیچ هێزێكى سه‌ربازى و موخابه‌رات و داهاتێكى له‌ به‌رده‌ستدا نیه‌ ، به‌ڵام ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌ ئه‌ركێكى گه‌وره‌ى نیشتمانى له‌سه‌ره‌ و ئه‌توانێت رۆڵى خۆى بگێڕێت له‌ پیناو پاراستنى هاونیشتمانیانى كوردمان له‌و ناوچه‌یه‌دا. ئه‌ویش به‌وه‌ ده‌كرێت بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌ستپێشخه‌رى بكات و ‌له‌ گه‌ڵ یه‌كێتى نیشتمانى كۆببێته‌وه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ و هه‌موو ململانیه‌ حیزبیه‌كانى خۆیان له‌ ناوچه‌ دابڕاوه‌كان به‌لاوه‌ بنێن و به‌زوترین كات هه‌ردوولا كۆببنه‌وه‌ و لیژنه‌یه‌كى هاوبه‌ش دروست بكه‌ن و پلان وستراتیجى نوێ دابڕێژن له‌ بارى ئه‌منى و خزمه‌تگۆزارییه‌وه‌‌، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن وه‌ك ئه‌ركێكى ئه‌خلاقى نیشتمانى سه‌رو ماڵى هاوڵاتیانى كورد له‌و ناوچه‌یه‌ به‌پارێزن. ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره‌ نه‌كه‌ن ئه‌وه‌ پارتى كه‌ ئه‌یه‌وێت هه‌موو كوردێك بكات به‌ سه‌پانى ماڵى بارزانى پاره‌یه‌كى زۆرى له‌ به‌رده‌ستدایه‌ و هه‌وڵ ئه‌دات ئه‌وبۆشایه‌ پڕ بكاته‌وه‌ و خه‌ڵكى ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ بخاته‌ ژێر ركێفى خۆیه‌وه‌، بۆیه‌ زۆر زۆر زه‌رور و پێویسته‌ یه‌كێتى و گۆڕان ململانیه‌ حیزبیه‌كانیان له‌ هه‌رێمى كوردستان نه‌به‌نه‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌ و ژیان و سه‌رو ماڵى هاونیشتمانیانى ئه‌و ناوچه‌نه‌یانه‌یان له‌لا گرنگ تربێت و له‌ ده‌سكه‌وتى حیزبى.هه‌ر لایه‌نێكیش كه‌مته‌رخه‌مى بكات له‌و باره‌یه‌وه‌ ئه‌كه‌وێته‌ به‌ر نه‌عله‌تى مێژوو ، پشكى زۆرى تاوانه‌كه‌‌شى ئه‌كه‌وێته‌ سه‌رشانى یه‌كێتى چونكه‌ ئه‌و له‌و ناوچه‌یه‌ خاوه‌نى هێز و ده‌سه‌ڵات و پاره‌یه‌.




چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)