*تیره‌که‌ی نه‌وشیروان دوو جاریه‌کێتی ده‌پێکێت
Wednesday, 13/05/2009, 12:00
دوا جار نه‌وشیروان موسته‌فا و هاوڕێکانی ڕێگای خۆیان جیا کرده‌وه و دابه‌زین به لیستی سه‌ربه‌خۆیان ڕاگه‌یاند، له‌کاتێکدا که نه‌وشیروان تا ئێستاش هه‌ر ئه‌ندامی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستانه.
نه‌وشیروان به هێشتنه‌وه‌ی ئه‌ندامێتی خۆی له ناو یه‌کێتی دا، ئیحراجییه‌کی گه‌وره‌ی بۆ سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی دروست کردووه، ئیحراجییه‌ک، که به وتار و خیتابه‌کانی سه‌رکردایه‌تی و مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتییه‌وه دیاره و خه‌ڵکی ساده‌ش ده‌توانن د‌رکی پێبکه‌ن. ئه‌وه‌ی به‌ڵگه نه‌ویسته، ئه‌وه‌یه، که نه‌وشیروان(وه‌ک خۆی ڕایدگه‌یاندووه و ئیسراری له‌سه‌ر ده‌کات) به هیچ جۆرێک ناگه‌رێته‌وه ناو یه‌کێتی و بێئومێدبووه له گۆڕانکاری له ناو حیزب، بۆیه له‌دوا چاوپێکه‌وتنی دا بێ پێچ و په‌نا ئیشاره‌ی دا به‌سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی به‌وه‌ی که ناگه‌ڕێمه‌وه و به‌شداری کۆنگره‌ش ناکه‌م، به‌ڵام سه‌رنجڕاکێشترین گه‌مه‌ی سیاسی نه‌وشیروان له‌گه‌ڵ یه‌کێتی(یان باشتر بڵێین سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی) ئه‌وه‌یه، که ئه‌ندامبوونی خۆی له ناو یه‌کێتی دا هێشتۆته‌وه، که‌به‌مه وه‌ک تیرێک دوو نیشان ده‌شکێنێ.
یه‌که‌م تیری نه‌وشیروان ئیحراجکردنی سیاسی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتییه هه‌م له‌به‌رده‌م پارتی دا وه هه‌م له‌به‌رده‌م جه‌ماوه‌ری یه‌کێتی دا، به‌جۆرێک یان ده‌بێت یه‌کێتی به‌و مه‌رجانه‌ی پارتی ڕازی ببێت که به‌سه‌ری دا ده‌یسه‌پێنێت، له کاتی مانه‌وه‌ی نه‌وشیروان وه‌ک ئه‌ندامی یه‌کێتی و دابه‌زینی به لیستی سه‌ربه‌خۆ، وه که‌مکردنه‌وه‌ی کورسی په‌رله‌مانی یه‌کێتی به ئه‌ندازه‌ی به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و کورسیانه‌ی نه‌وشیروان به‌ده‌ستی ئه‌هێنێت له هه‌ڵبژاردن دا.
دووه‌م تیری نه‌وشیروان، ئیحراجکردنی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتییه به‌رامبه‌ر ئه‌ندامه‌کانی و تۆپ خستنه ناو ساحه‌ی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی به‌وه‌ی که قه‌راری مانه‌وه یان لێسه‌ندنه‌وه‌ی ئه‌ندامێتی یه‌کێتی له نه‌وشیروان، بڕیارێکه سه‌رکدایه‌تی یه‌کێتی ده‌توانێت بیدات، که له هه‌ردوو حاڵه‌ته‌که‌دا(به مانه‌وه یان ده‌رکردنی نه‌وشیروان) سه‌رکدایه‌تی یه‌کێتی ئیحراج ده‌بێت، چونکه به مانه‌وه‌ی ئه‌ندامییه‌تی نه‌وشیروان، له کاتی ڕودانی هه‌ر ئه‌گه‌رێك دا، وه‌ک کۆچ کردنی تاڵه‌بانی یان هه‌ر ئه‌گه‌رێکی تر، ئه‌وا بێگومان نه‌وشیروان ده‌بێته‌وه به ڕاهێنه‌ری تیمه‌که‌ی یه‌کێتی و خۆی و هاوڕێکانی یاریزانه ئه‌ساسییه‌کان دیاری ده‌که‌ن، که ئه‌مه‌ش به واتای مه‌رگی سیاسی هه‌ندێک له‌وانه‌ی که ئێستا باڵاده‌ستن له ناو یه‌کێتیدا و سه‌ر به خه‌تی جه‌لال تاڵه‌بانین، ئه‌و‌کات پارتیش ناچاره ته‌عامول له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان(دێوه‌زمه‌که‌ی پارتی) دا بکات.
به ده‌رکردنی نه‌وشیروان حاڵی یه‌کێتی باشتر نابێت، به‌ڵکو خراپتر، به جۆرێک که خه‌ڵکه ناڕازییه‌که‌ی یه‌کێتی که تا ئێستا له‌به‌ر کۆمه‌ڵێک ئیعتیبارات ماونه‌ته‌وه له‌ناو یه‌کێتی دا، هه‌موویان کۆچی یه‌کجاره‌کی ده‌که‌ن و گۆڵمه‌زی سیاسی ده‌نێنه‌وه و له قورسایی یه‌کێتی که‌مده‌که‌نه‌وه، له‌م ئه‌گه‌ره‌شیاندا نه‌وشیروان له کاتی ڕودانی هه‌ر ڕوداوێکدا به ئاسانی ده‌توانێت جڵه‌وی یه‌کێتی بگرێته‌وه ده‌ست، چونکه سه‌رکردایه‌تی ده‌ریکردووه، نه‌ک خۆی ئه‌ندامییه‌تی یه‌کێتی له‌کار خستبێت.
[email protected] * ئه‌م وتاره له ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه ژماره 170، لاپه‌ڕه 3 دا بڵاوکراوه‌ته‌وه
دانیمارک
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست