جوندیانى مانگانە4100 دۆلار دەخاتە تەنكەى باخەڵەوە
Saturday, 28/02/2009, 12:00
1653 بینراوە
بەپێ ى سەرچاوەیەكى باوەڕپێكراوو زانیاریى تەواومان لەبەردەستدایە كە ئازاد جوندییانى مانگانە بڕى 4100 دۆلارى كاش دەخاتە تەنكەى باخەڵییەوە"""
دواى ئەوەى لە 14 / 11 / 2004 بەڕەسمى و لەلایەن مام جەلالەوە پەخشى ئێزگەى دەنگى گەلى كوردستان لە سەر مانگى دەستكردى هۆتبێرد لەبەشى ڕادیۆ كرایەوە بۆ ماوەیەكى كەم بەشێوەیەكى ئاسایى بەردەوام بوو بەناوى (DGK radio) بەڵام دوواى كردنەوەى پەخشى تەلەفزیۆنى سەتەلایتى گەلى كوردستان ڕادیۆى دەنگى گەلى كوردستانیشیان خستە سەر چەناڵى 2 ى audio ى تەلەفزیۆنى بەناو گەلى كوردستان كە كوالیتیەكى نزم و سەقەتى هەیە
جوندییانى و بەناو یاریدەدەرەكەى بەو كارە فێڵێكى ئاشكرایان لە ئیدارەى گشتى یەكێتى و مەكتەبى دارایى و خوودى مام جەلال و مەكتەبى سیاسى كرد بەوەى كەمانگانە بڕى 4100 دۆلار واتە 41 گەڵا دەخەنە تەنكەى باخەڵیانەوە بەبێ ئەوەى ئەوان پێ بزانن ئەم زانیاریەش لەلایەن خوودى ئەو كۆمپانییایەوە پشت ڕاست كراوەتەوە كە ئازاد گرێ بەستى لەگەڵ كردوون
خەڵكینە ئەى كووردە بەشەرەفەكان ئەگەر ئەمەپیشەى ئەو لێپرسراوە بێت لەگەڵ حزبەكەى خۆییدا ئەى ئەبێت لەگەڵ میللەتدا چۆن بێت لەبەر ئەوە لە ئێستاوە دەنگ مەدەن بە لیستى داخراووى یەكێتى و پارتى لەبەرئەوەى یەكێك لە كاندیدەكانى ئەم حیزبانە جوندییانى دزوو تەكەتوول چى و پاشەڵ پیسە ئائەمەیە ڕەفتارو كاروو كردەوەى بەپرسە دزەكانى كوتلەى جەلال