پیاوێکی پاراستن ده‌چێت بۆ قونسوڵخانه‌ی ئه‌مریکی،ده‌ڵێت من قادری حاجی عه‌لیم
Wednesday, 15/04/2009, 12:00
2091 بینراوە
ئاخر چۆن شەرم نیە میللەتێ بە دەسەڵاتێکی هێندە گێل و نەفام ڕازی بێت ، ئاخر چۆن عەیب نیە میللەتێ لە ژێر کۆنترۆڵی ئەم عەقڵە خوار و خێچانەدا بێت.
خەڵکینە شورەییە چیتر ووشەی ئاسایشی نەتەوەیی لە زاری هیچ کەسێ بترازێ .. با ئەو ووشەیە وەلا بخرێت جارێ .. چونکە میللەتێ کە بوونی نەبێ. ئاسایشی نەتەوەیشی نابێت ، دەبێ هەوڵ بدرێ بەرگی نەتەوەیی بە بەردا بکرێت . بەڵام تەنها و تەنها هەوڵ بدەن با ئاسایشی کۆمەڵایەتی بپارێزرێ .. بەڵام ئایا دەبێ ؟ دڵنیا بن باوەڕ ناکەم ئەویش بەدی بێت هەتا ئەم دەسەڵاتە خۆرهەڵهاتووە خۆری خیانەتیان ئاوا دەبێت .. سەد نەفرەت لەو خیانەت کاریەیان بێت .
فەرموون ئەم ڕووداوه بخوێننه‌وه:
ماوەیەک بەر لە ئێستا کە سێک دەچێت بۆ قونسوڵخانەی ئەمریکی لە هەولێر دەڵێت: من (قادری حاجی عەلی) مەسئولی دەزگای زانیاریی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بووم . دەمەوێت کۆمەڵێ زانیاریتان بدەمێ و دەکەوێتە گفتوگۆکردن لەگەڵیاندا، دیاره به هه‌ڵه کۆمه‌ڵێک زانیاریی له به‌رژه‌وه‌ندی بنه‌ماڵه‌ی بارزانیی و پارتیی به ئه‌مریکییه‌کان ئه‌دات، که ته‌نها پاراستن و ئەمریکیەکان ده‌یزانن. دوا جاری ئەم کاره‌ی پاراستن که‌سێکی دڵسۆز پێی ده‌زانێت و ده‌ست ئێمه‌ی نووسه‌ری کوردستانپۆست ده‌که‌وێت.
دواجار بۆ به دواداچوونی هه‌واڵه‌که، بەشێوەیەکی تایبەتی پەیوەندی بە قادری حاجی عەلیەوە دەکرێت، قادری حاجی عەلیش ڕای دەگەیەنێت کە ئەو کاری وای نەکردوە. بۆ جارێکی تر پەیوەندی بە قونسوڵیەتی ئەمریکیەوە دەکرێتەوە، گوایا ئەو که‌سه قادر حاجی عه‌لی نه‌بووه، بەڵام قونسوڵیەت پرسیاری شێوه و هه‌یکه‌ل و پێناسه‌ی قادری حاجی عەلی ده‌کات، ده‌پرسن: قادر چۆنە؟.. کاتێ کە پێناسە و شێوەی قادری حاجی عەلیان پێڕادەگەیەنن . ئەوانیش دەڵێن نەخێر ئەم کەسەی کە هاتووە قادری حاجی عه‌لی نییە.
لەدوایدا دەردەکەوێت کە ئەمە دەزگای پاراستنی پارتی هەستاوە بەم کارە و کەسێکیان بەو شێوەیە ناردوە. (با پاراستن، ده‌ڵی ئه‌مه ڕاست نییه، با به فه‌رمی ڕایبگه‌یه‌نێت که نه‌خێر ئه‌مه ڕاست نییه. تا ئێمه‌ش به‌ڵگه‌ی ڕاستتر بخه‌ینه به‌ر ده‌ست لایه‌نی په‌یوه‌ندییدار).
شایانی باسه و بۆ زانیاری هه‌موو لایه‌ک، ئیستا ده‌رده‌که‌وێت، که ئەو موتەرجومانەی لە قونسوڵیەتی ئەمریکی و بیانیەکان کار دەکەن گەرچی هەمووشیان سوێندیان خواردوە، ئه‌گه‌ر هه‌موویان نه‌بێت، زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆریان لەلایەن دەزگای پاراستنی پارتیەوە دامەزرێنراون. ئەو کەسەش، کە بەرپرسی ئەو کارانە بووە کەسێکە بەناوی (هێمن هەورامی) دەرچوی کۆلێژی ئادابی بەغدایە (بەشی زمانەوانی ئینگلیزی)، هەمووشیان ڕاسپێراون، کە سیخوڕی لە سەر ئەو کەسانە بکەن، کە دەچنە ئەو شوێنانە، ئەگەر شتێک لە بەرژەوەندی ئەوان نەبێت بە پێچەوانەوە تەرجومەی بکەن .
پاش بەدواچونێکی وورد بەڵگەکان خۆی دەسەلمێنێ ..
لێرەدا ئێمه دەپرسین: چ شتێک هەیە لەوە شەرمەندە تر و کەمتر و مەترسیدار تر لەسەر چارەنوسی میللەتێ . کە ئاوا لە چنگی ئێوەدا بێ‌نرخ بکرێت و بچوک بکرێتەوەو ، وەک ڕانە مەڕ هەڕاج بکرێت . ئاخر دەپرسم ئێوەی دەسەڵات . دەبێت چ نازناوێکی دەسەڵاتیتان هەبێ؟ باشە کاتێ کەسێ یان قەڵەمی ڕۆشنبیرێ کە ئەمە دەبیستێ .... دەتوانێ لە چ سنورێکدا ووشەی ڕەق زبر و توڕە بوەستێ .!
با شە ئێوە دەرک بەوە ناکەن، کە ئەوە گەورە ترین مەترسیە دەیخەنە سەر میللەتێک؟ باشە ئێوە هەست بەوە ناکەن کە ئەو سیخوڕیە لەسەر ئەمریکاییەکان و بیانیەکان دەکەن ئەوان دەرکی پێدەکەن و دواجار دەیزانن؟
لێرەدا من دەوەستم هیچی تر ناڵێم و ڕوونکردنەوە بۆ خوێنه‌ری جێ دێڵم ... هەتا ڕوونکردنەوەیەکی تر .