له پال ده‌زگای پاراستن له سه‌لاحه‌دين، دزيی له 6 ماڵه پارتی كراوه
Sunday, 18/09/2011, 12:00
كوردستانپۆست/ په‌يامنێری سه‌لاحه‌دين
سه‌رچاوه‌يه‌كی نزيك له (ئاسايشی سه‌لاحه‌دين)، پێیراگه‌ياندين كه شه‌وی 17 له‌سه‌ر 17ی 9ی 2011 ، بۆ يه‌كه‌مين جار گه‌وره‌ترين دزیی و تالانی له 6 ماڵه به‌رپرسی پارتی كراوه، كه ماڵه‌كان ده‌كه‌ونه به‌رامبه‌ر بينايه‌ی ده‌زگای پاراستنی سه‌لاحه‌دين، كه نه‌زهه‌ت حالی به‌رپرسێتی!
ئه‌وه‌ی جێگای مشتومڕی خه‌ڵكی ناو ناحيه‌ی سه‌لاحه‌دينه، هه‌موو ماڵه‌كان به‌رپرسی پارتين و له‌وانه مالی سادقی به‌رپرسی پيشمه‌رگه‌كانی پاراستن و مالی به‌رپرسێكی جيمايه‌كانی مه‌سعود بارزانیي ،ماڵی به‌رپرسێكی پارتی سۆرانی خه‌ڵكی سلێمانی و 3 ماڵه به‌رپرسي ديكه!
به پيی سه‌رچاوه‌كه له ماڵی به‌رپرسی پيشمه‌رگه‌كانی پاراستن 2 كليۆ زير و 5 ده‌فته‌ر دۆلار براوه، له مالی پاسه‌وانه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی 120 ليره ره‌شادی دوبه‌يی و 12 ده‌فته‌ر دۆلار براوه، له‌ماڵه به‌رپرسه سۆرانيه‌كه كه خه‌ڵكی سليمانیيه،3 ده‌فته‌ر چه‌كی بانكیيان بردووه كه جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی سه‌لاحه‌دينه له‌گه‌ل زياتر له 200 هه‌زار ديناری بريمه‌ر.
ئه‌وه‌ی روويداوه بۆته هۆی تێكچوونی باری ئه‌منی و هيمنی ئه‌و شارۆچكه‌يه، كه له پاڵ ده‌زگای پاراستن و دووسه‌د مه‌تريك له پاڵ مه‌كته‌بی سياسی پارتی ئه‌و دزیيانه كراوه!
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه، كه ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌بووه كه پياوه‌كانی سيامه‌ند حالی برای نه‌زهه‌ت حالی ده‌ستيان له‌و جۆره دزیی و تالانييانه‌دا هه‌بووه، به‌وه‌ی ئاسايش راگه‌ياندووه ئيمه ناتوانين به دواياندا بچين چونكه ئه‌مه 2هه‌مين جاره ئه‌و كه‌سانه به دزيیه‌وه ناسرابن وهه‌ر ئه‌و بانده‌ی سه‌ربه پاراستن ٤جار به قاچاخچێتی تلياكه‌وه گيراون و سه‌عاتيك زيندانی نه‌كراون!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست