کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


لە ئافره‌تێکی له‌شفرۆشەوە بۆ بــارزانی

Saturday, 16/11/2013, 12:00












ئه‌گه‌ر شــه‌ره‌ف هی خـــۆم بــێ
یان خێزانم ؟
ئه‌گه‌ر شـه‌ره‌ف له‌وێدا بێت
کــه‌ ده‌یزانم

ئه‌گه‌ر ژیان بــــۆ مــن
وه‌هــا تــا کۆتا بێــت
ناوی خۆم و خێزانـم وا زڕابـــێ
مـن ڕاستگۆم
وه‌ک تـــۆ درۆ نازانم

جـامانه‌ی ســوور دوور لــه‌
ســـنور
بـێ شــــــه‌ره‌فــی
لــه‌ سـه‌ر نـاکـه‌م
بسـتێ خاکی ووڵاتیشــم
مـــه‌زاد نــاکـه‌م
ســه‌ری کـڕنوش بـــــۆ
دوژمنــــان
قه‌ت شۆر ناکه‌م
لــه‌شفرۆشــــم درۆ نــــاکـه‌م
جلـی دایکانـی کـوردستان
ڕه‌ش پۆش  نــــاکـه‌م

لـه‌ نێـو خه‌ڵـکی کاتێ ده‌ڕۆم
ئــازادم و
کـه‌س نــام بینــــێ
ده‌رگـای ماڵـم بـــێ حه‌ره‌ســه‌ و
بـێ جـه‌ڕه‌ســه‌ و
گشــت ده‌یــــزانــێ

لـه‌شفرۆشـــم من درۆ نــاکه‌م
خه‌باتی گــه‌ل
بــۆ تـاڵانــی
خـێزانی خـــۆم
حیســـــاب نـــاکـه‌م

ئـه‌گـه‌ر پیسیـی و ترســناکی
ڤایرۆسی خـوێن
لــه‌ جه‌سته‌ی مـن پـه‌ڕێندرا بــــێ
هه‌ندێ پیاویش پێی
گـرفتار بــــێ
هێشـتا لـه‌ تۆ و بـاوانی تـۆ
هـــه‌زار جـارێش
خــاوێن تــــرم
له نێو ژنـی نـه‌بینــــراوی
دیـــوه‌خـانـــی
بـــارزانــه‌کان
زۆر مه‌رد تــــرم

لـه‌شفـرۆشـــم درۆ نــاکـه‌م
بێچـــوی
خــوێنخــــۆر
دروســـت نـاکــه‌م

هــه‌ر چـۆنێک بـم مـن قـــوربانییم
بـۆ خێزانـم به‌رپرسیاریـیم
پێ باشترە
ئەو پارچە گۆشتەی ناو رانی من
لــــه‌ ده‌مــی تـــۆ
زۆر  پــــاکتره‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە