نامه‌یه‌ك بۆ سکرتێری گشتی ی ن ك تاڵه‌بانی - بۆ چی خه‌ڵاتی به‌خشی به کاك عومه‌ر فتاح
Sunday, 15/02/2009, 12:00
1978 بینراوە
گه‌لی کورد مێژویه‌كی هه‌یه له‌ڕوبه‌ڕوبونه‌وه به‌رامبه‌ر داگیرکه‌رانی کوردستان هه‌ر ئه‌م مێژوهشه ناوی ده‌یان و سه‌دان قاره‌مانی بهپرشنگداری له‌لاپه‌ڕه پیرۆزه‌کانی خۆیدا نه‌خشاندوه، رۆژگارێک ئه‌وکاته‌ی کورد به‌ئاگرو ئاسن وه‌ڵامی داوای مافه‌سه‌ره‌تاییه‌کانی ده‌درایه‌وه خه‌ڵکانێک زۆر قاره‌مانانه روبه‌ڕوی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه بونه‌ته‌وه و تا هه‌تایه ناوی ئه‌وانه ده‌بێت ئێمه‌وه‌ک سیمبۆلێکی زێڕین لێیان بڕوانین.
خه‌بات و قوربانی قاره‌مانه‌کانمان وایکرد ئه‌و رۆژگاره تاڵانه به‌ڕێبکرێت و ئه‌مڕۆ وه‌ک ههمواندهبینین خاوه‌نی گه‌لێک سه‌روه‌رین که ره‌نگه پێشوتر خه‌ون بوبێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێستا کۆمه‌ڵگه‌که‌ی ئێمه دوچاری ڤایرۆسێکی ئێجگار کوشنده بوه و تا ئه‌و ئاسته‌ی رۆژه رهشهکانمان وهیادبێتهوه، گه‌نده‌ڵی بوه‌ته گه‌وره‌ترین جه‌للاد و دورله هه‌مو ره‌وشتێکی کۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵکی پێدهچهوسێندرێتهوه، بۆیه له‌مه‌ودوا ناکرێت هه‌ربه‌و ماناکلاسیکییه جاران لهقارهمان بڕوانین، چونکه قاره‌مان ته‌نها له جه‌نگدا له‌دایک نابێت بگره له‌هه‌مو ئانوساتێکدا ئه‌وکاته‌ی گه‌ل پێویستیه‌تی ده‌بێت رۆڵی ببینێت.
ئایا بۆ کاسایه‌تیه‌کی وه‌ك جه‌لال نهنگینیه بکه‌وێته هه‌ڵه‌وه ئایا به‌رێزتان پرسیتان تا چاند ئه‌م کادیره سه‌رکه‌وتوبوه له بواری به‌رێوه‌بردندا. به‌لای زۆربه‌ی هه‌ره زۆری کۆمه‌ڵانی خه‌لکه‌وه کسێکی تا سه‌ر ێسقان گه‌نده‌ڵ و فاشیل بوه... که ده‌بوو بدرایه‌ته دادگا‌و جارێکی تر هیچ پۆستێکی ئیداری نه‌ده نێ...
ئایا به‌رێزتان پرسیتان له ماوه‌ی به‌رێوه بردنیدا چه‌ند پرۆژه‌یان به ئه‌نجام گه‌یاندوه تاچه‌ند توانیویه‌تی سه‌رکه‌وتوبێت...
ئایا به‌رێزتان پرسیتان تا ئێستا پاره‌ی سه‌دان کۆمپانیاتان بۆ گرتوه نایده‌ن که سه‌دان پرۆژه‌ی جۆراوجۆریان به ئنجام گه‌یاندوه بێ کێشه...
ئایا به‌رێزتان هیچ جیاوازیه‌کتان نه‌بینی له‌کاره‌کانی حکۆمه‌تی هه‌رێم له به‌ینی پرۆژه‌کانی سلێمانی و هه‌ولێردا!!!...له هه‌ولێر پارهدهدرێت تا پرۆژهبه باشترین شێوه به ئه‌نجام بگات له سلێمانی پاره به هیچ بهڵیندهرێك نادرێت ته‌نانه‌ت پرۆژه‌کانیش له ساڵانی 2005 وه ته‌واوبوه ئه‌گه‌ر کۆمپانیاکانی خۆتان نه‌بێت... بنێره‌و بپرسه پاره‌ی سه‌دان کۆمپانیا له‌کۆیه
کوا ویژدان کوا شۆرشگێری کوا مافی تاکه‌که‌سی ئازادیه‌کانی مرۆڤ ئه‌ی جێگری سکرتێری سۆسیالدمۆکراتی جیهانی..