کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


هەڵە سیاسییەكانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان

Sunday, 10/02/2013, 12:00






پێشەكی
لە مێژووی سیاسیدا نەبووە پارتێكی دەسەڵاتدار لە دوای 20 ساڵ لە عەقڵێتی تاكڕەوی و براگماتزم و گەندەڵی و حوكمی نیمچە بنەماڵەدا بگۆڕێ بۆ ڕەوتێكی دیموكراسی خواز وشفاف كە بتوانێ سەركردەیەكی وەها بەرهەم بهێنێت كەدروشمی چاكسازی بكاتە پراكتیز و هۆشیارییەكی ئیستراتیجی لە ناو پارت و كۆمەڵگا , مار بە فڕێدانی كاژەكەی نابێت بە كەروێشك , لێرەدا دەكرێ سەرچاوەی هەڵەكانی بزتنەوەی گۆڕان بدۆزینەوە ,
ئەم بزووتنه‌وه‌یە لە سەر دەستی كەسێك دروست كراوە كە مێژووەكەی پڕ بووە لە تووندڕەوی و سەپاندنی ستكاریزم و دیسپلینی تاك ڕەوی , كەسێك ڕەنَگە تەنها لە توانایدا بوایە كەپارتی دایك لە ناوچوون دەرباز بكات لە ئەگەرەكانی پەرتەوازەبوون ئەگەر ماوەیەكی تر چاوەڕوانی بكردبایە تاوەكو  تاڵەبانی وەكو ئێستا دوور دەخرایەوە لە سیاسەت بە هۆی سەخڵەتێكانییەوە , لە ڕۆژ ئاوادا حاكم بە دوو ڕێگا واز لە دەسەڵات دەهێنێ یەكەم ئه‌مه‌ریکا  بە زەبرو زەنَگ , دووەم عزرائیل بە ڕۆح كێشان ,
كاك نەوشیروان لە دەرەوەی پارتی دایك (یەكێتی) دەسەڵاتی كەمتربووەتەوە ئەگەر چی هێشتا كەسی یەكەمە لە ناو بزووتنه‌وه‌كەدا, دەمەوێ بڵێم ئەگەر چی كاك نەوشیروان سیاسەتمەدارێكی كاریگەرو تێوە نەگلاوە لە گەندەڵی و پۆخڵەواتەكانی تر ی دەسەڵات بەڵام هێشتا هەر ئەو كەسە نییە كە بتوانێ گۆڕانكاری ڕیشەیی لە سیستەمی سیاسەتدا دروست بكات لە كوردستان , میّژوو لێرەدا خۆی دووبارە ناكاتەوە , چونكە گۆڕان گلەیی و گازندەی كادراەكانی ناو یەكێتی بوو نەك ناو كۆمەڵگا بە گشتی وەك سەرچاوە و فەلسەفەی دروست بوون لە بەرامبەر نا بەرابەری دابەشكردنی دەستكەوت و ئیمتیازاتی حیزبی و پەراوێز بوون ,ئەو بەڕێزە گوشاوی هزری خۆی لە ناو پارتی دایكدا بە كارهێناوە پێ ناچێ زۆری پێ مابێ بۆ ئەم سەردەمە لە سەر ڕۆشنایی ناهەمواری بارو دۆخەكە بە گشتی ,

هەڵە سیاسییەكان
1_ گۆڕان بەرەیەكی ئۆپۆزسیۆنی لە گەڵ ڕەوتە ئیسلامییە توند ڕەوكانی كوردستاندا دروست كرد نەك لە گەڵ جەرەیاناتی لیبراڵ و مام ناوەند و علمانی لە كاتێكدا ئەو ڕەهەندە ئیسلامیانە لە ئەو پەڕی كزی لاوازی خۆیاندا بوون , گۆڕان لێرەدا خۆی وەك ئەنتی _ یەكێتی نیشانداوە زۆرتر بۆ زیاتر وەدەست هێنانی متمانەیان بە تایبەت لە ڕەوتەكەی علی باپیر كە هێشتا مەكتەب سیاسیەكەی بە عەقڵێتی تیرەی قورەیشێكان مامەڵە لە گەڵ جیهانی دەرەوەی خۆیاندا دەكەن ,
2_گۆڕان تاوەكو ئێستا بەرنامەیەكی ڕوون و ئاشكرای نییە بۆ چونێتی وەرگرتنی دەسەڵات جگە لە 7 پاكێجەكە نەبێت كە ناوەڕۆكیان جاكسازییە نەك شۆرَش ئەمەش گومانێكی تر دەخاتە پاڵ سیاسەتە ناڕۆشن و شاراوەكانی گۆڕان و پلان و ئیستراتیجییەتی كاك نەوشیروان وەك كەسێكی تەم و مژاوی , واتە گۆڕان نایەوێت یەكێتی برۆخێنێ بەڵكو بە نیازە پارتی بە هەر شێوەیەك بێت لە ناوی بەرێت ,یەكێتی وەك ئۆرگانێكی سیاسی و ڕێكخستنی توكمەیە لە چاوی نەوشیروان دەكرێ بە كار بهێنرێت بۆ مەبەستی گۆڕانكاری ڕیشەیی لە ئایندەدا , بە ووشەیەك پارتی سەری مارەكەیە لە چاوی نەوشیرواندا نەك یەكێتی ,
3_سیاسەتی دوورە پەرێزی و تەریك كەوتن دیارە لە بۆچوونەكانی كاك نەوشیرواندا جگە لە نزیك بوونەوەیەكی شەرمانە نەبێت لە ئێران و توركیا ئەگەر چی نەوشیروان پێی باشترە پەیوەندێكانی لە گەڵ ئێراندا لە ئاستێكی باڵاتردا جێگیر بكرێت و دووریش نییە ببێتە ئەلتەرناتیڤی مامۆستاكەی وەك پیاو و پولیس لە ناوچەكەدا ,
4_ڕەوتەكەی نەوشیروان زۆرتر بە ئاقاری دروست كردنی پێگەیەكی ناسیونالیزمی مودێرن دەچێت كە بە هیچ جۆرێك پێشبینی ناكرێت و گارانتی نییە بۆ نەگۆڕینی بۆ قومچێتێكی توندڕەو لە ئایندەدا بەرامبەر بە هەموو ئەو پەرش و پەرتەوازەبوونەدا تاوەكو ڕەهەندێكی لیبرالی و مام ناوەندی علمانی ئەمەش ڕەنَگە زۆر نەگونجێت لە گەڵ رَۆخی بارو دۆخی ناوچەكە و جیهان بە گشتی ,نەوشیروان تا كاتی نووسینی ئەم بابەتە نەیتوانیوە خۆی و جڤاتەكەی وەك بزتنەوەیەكی سیاسی و كۆمەڵایەتی نیشان بدات و گۆڕانكاری ڕاستەقینە دروست بكات بەڵكو هەردەم بە دوای هاوڕێ و هاوپەیماندا بووە لە هەر ئەیدۆلۆجییەكدا بێت بۆ خستنە ڕووی پرۆژەكانی لە بەرامبەر دەسەڵاتدا ,
5_بزتنەوەی گۆڕان و هاوپەیمانەكانی لە ئیسلامێكان ڕەوتی دەستپێخەرییەكانیان لە دەست داوە بە هۆی ناڕۆشنی نیازەكانیانەوە و سڵ كردنەوەیان لە هەر بەرەنَگارییەك و دەمێكە دەسەڵات بە ئاسانی سەرقاڵی كردون بەچاوەڕوانی و ئومێدی چاكسازی و پێشنیارەكانی گۆڕینی سیستەمی دەسەڵات لە هەرێمی كوردستاندا بە ڕادەیەك كە ناتوانن بچنە ناو بازنەی هەنگاوی دووەمەوە بە هۆی قەتیس مانەوەیان لە زۆنگێكی پەراوێزای و بێ دەسەڵاتیدا بەرامبەر بە دەست درێژێكانی دەسەڵاتدا و تەریك خستنەوەیان ,
بزتنەوەی گۆڕان ڕەنَگە بوە هۆی ئەوەی كە بزتنەوەیەكی گۆڕانی ڕاستەقینەی ناو كۆمەڵگا لە بار بەرێت و هەلە مێژووەكەی لە دەست بدات یان كەمتر لەوەی كە دوای بخات بۆ چەند دەیەكی تر لە نەهامەتی و گەندەڵی و تاك ڕەوی سیاسی و حیزبی ,


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە