پاش دەركەوتنی ئەنجامە سەرەتاییەكانى هەڵبژاردنی 7/3 پارتی بارەگای یەكگرتووی گەمارۆ دا لە هەولێر
Tuesday, 09/03/2010, 12:00
شەوى 8/9/3/2010 چەند تیرۆرست و دزو بە كرێگیراویكی پارتی كۆبونەوە لە بارەگای یەكگرتوو لە هەولێر بۆ ئەوەی ریسواییەكی تر بۆ پارتی تۆمار بكەن لە هەولیر، ئەمەش وەك یەكێك لە نەریتەكانی پارتی كە بەردەوام دژە بە دیموكراسیەت و تۆقیوە لە دەنگە جیاوازەكان بە گشتی و ئەو دەنگە زوڵاڵەی كە لە دهۆك و هەولێریش تەنگی پێ هەڵچنیوە و ئایندەی خستوەتە مەترسی ، ئەوەی سەرۆ قادر كردی لە رێی هیرشەنارەواكانیەوە لە شەوی كۆتایی بانگەشەى هەڵبژاردندا و دواتر ریسوا كراو دەمكوت كرا و بە توندی وەڵامی دەمشكێن درایەوە ،دەریخست كە پارتی زۆر قەڵسە بە ئۆپۆزسیۆن و سەركەوتنی دەنگ و رەنگە جیاوازەكان كە بەردەوان لە پەرەسەندندایەو بەری پێناگیرێت ،پارتی زۆر لەوە ترساوە كە پێگەی لەق ببێت لە ناوچەى ژێر دەسەڵاتی خۆیدا لاواز ببێت لە بەرامبەر ئەمەشدا هەموو كارێك دەكات بۆ لاواز كردنی دەنگە جیاوازەكان ،ئەوەتا هەر دوای دەركەوتنی سەرەتای ئەنجامەكان بینیمان پارتی چەند ئەڵقە لە گوێیەكی خۆی هاندا كە لە بارەگای یەكگرتوو كۆببنەوەو هێرشی بكەنە سەر بەڵام ئەمجارە زۆر بە هەڵەدا چون و وایانزانی لەبەریان دەروا و پلانەكەیان سەر دەگرێت ئەوەبوو بە پەلە بەرپرسەكانیان تدخلیان كرد و بواریان نەدا ریسواییەكی تر بەسەریاندا بێت ،هەرچەندە هەندێك لە لاوە خوێن گەرمەكانی یەكگرتوو خەریك بوو پەتی تحملیان بپچرێ و ئەو سەر لێشێواوانە تەمی بكەن ، بەڵام تكای بەرپرسەكانى یەكگرتوو و هاتنە ناوەوەی بەرپرسانی حكومی گرفتەكەی كۆتایی پێ هێناو هێزێكی ئەمریكیش لە پەیوەندیدا بوو بۆ دەست گیر كردنی ئەو گێرە شێوێنانەى كە بە ئاراستەى راستەوخۆی بەرپرسێكی پارتی هەستابون بەو كارە،بەڵام كۆتایی هاتنی كێشەكە و گەورە نەكردنی لە لایەن یكگرتوەوە بوە هۆی ئەوەی كە تەنانەت لە كەنالەَكانى راگەیاندنیشەوە ئاماژەى بۆ نەكرێت.
پرسیاری سەرەكى لێرەدا ئەوەیە كە ئایا بۆچی پارتی ئەمە دەكات و وەئایا بۆچی بەرامبەر یەكگرتوو بەتەنها؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست