پارتى یەكانى هەولێر شاهێدبن بەعسى دكتاتۆرى سوریا باشترە لە پارتى و بارزانى
Tuesday, 22/03/2011, 12:00
هەموومان بینیمان خەڵكى درعا راپەرین و بارەگاى حیزبى دەسەڵاتیان سوتاند ..بەڵام ئەم بارەگایە چ جۆرە چەكێك و چەند كەسى راهێنراو لەسەر كوشتنى خەڵكى تێدابوو ،بۆمان نى یە بپرسین ئەرێ چەند هاوڵاتیان كوشت ؟چەندە خوێنى كورە عەرەب و هاوڵاتیانیان لەشارەكە رشت ؟ راستە راپەرینەكە بەرەنجامى كوشتنى هەندێ هاوڵاتى پێشووى شارەكە بوو،بەڵام پاسەوانەكانى ئەم بارەگایەش دەیانتوانى خەڵك بكوژن؟ئەگەر بەرواردیش بكەین بە لقى چوارى لاى خۆمان دەبوایە ئەوان 300یان3000كەسیان بكوشتایە ،چونكە ئەوان وەك ئێوەى پارتى دەیڵێن دكتاتۆرن .بەڵام نا دكتاتۆر بەو چاوە نى یە كە ئێوە پێ ى دەبینن ،بەو گوێ یەش نى یە كەپى َى دەبیستن.بەڵكو دكتاتۆر بەو هێزە درندانەییەیە كەلەناخى دكتاتۆرەكەدایە .وابزانم بەكرداریش لەسلێمانى سەلماندتان و لە هەولێریش واتان نیشانداوە كەهەموو خەڵكى خۆپیشاندەرتان كووشتووە. بۆیە وامان لێهاتووە ئێمەى هەولێر خۆزگە بە بەعسى درندەى سووریا بخوازین .باشە ئێوە ناهێڵن لە هەولێر خۆپیشاندان ئەنجام بدەین ئەى دەتوانن داوا لە پارتى و بارزانى بكەن هەر هیچ نەبێت وەك درندەكانى سووریا بن ؟ یان ئەوەى لەخۆمان بپرسین ئایا دەبێت بارزانیش مافى هاوڵاتى بوون(رەگەزنامە) مان لێ نەستێنێتەوە ؟ یان دەبێت ببین بە كۆیلە ؟ بۆیە پێویستە بەدڵ بریار بدەن كە بەراستى پارتى و بارزانى درندەن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست