خاكمان داگیركرا، نۆرەى كلتورو شێواندنى گەنجەكانمانە
Tuesday, 11/05/2010, 12:00
وڵاتێك كاتێك ویستى شوێنێك داگیربكات گەر توانى لە رێگەى سەربازییەوە ئەوە شتێكى ترە گەر نا ئەوا لە رێگەى كلتوورو چاندەكەیەوە كە بێگومان بتوانێ كلتوورى خۆى تیادا زاڵ بكات، نموونە، سۆڤیەت كلتوورى خۆى لە چەند وڵاتێكى رۆژهەڵاتیدا كردە بەرنامە، ئیمپریالیزم كە ئەمڕۆ ئەمریكا سەركێشى دەكات ئەویش لە هەوڵى داگیركردن و سەپاندنى كلتوورى خۆیەتى چ بە رێگەى هێز چ بە رێكخرابون بێت یان بە شێوازى خزمەتگوزارى و گۆرانى راپ و كۆمەڵێ شتى تر.
ئەوەى لێرەدا گرنگە لە هەرێمى كوردستان كلتوورى توركچێتییە. لە توركیادا پێوانێك هەیە واتە بۆ كەسێكى تورك، ئەرمەن، كورد، چەركەس كە پێویستە وێنەى ئەتاتورك، نیشانەى گورگ، كۆمەڵێ دروشمى وەكو من شانازى بە خۆمەوە دەكەم كە توركم هەموو شتێ لە پێناو توركیادا. بوتێت و هەڵواسێت. ئەوەتا لە هەرێمى كوردستاندا داگیركارى لە ئاستى سنوور بەزاندنەوە بگرە تا تۆپباران و بۆمباباران تاكو زەبرى هێز بەڵام كە نەیتوانى ئێستا كۆمەڵێ شتى تر دەكات هەر بە دەستى ئەم حكومەتەى كە خۆى سەپاندووە بەسەر ئەم گەلەدا. لەوانە گەر بیرمان بێت پێش ئەوەى شەڕى زاپ روبدات خودى بەرپرسانى هەرێمى كوردستان بە سەرۆك كۆماریشەوە روویان لە توركیا كردوو كۆمەڵێ شتیان وت لەوانە توركیایى دراوسێ، دوژمنى هاوبەش، ئەزموونى هەرێم ناخەینە بەر مەترسیەوە ئەمەش لە كاتێكدا بوو كە بۆ ئەوەى راى گشتى هەرێمى كوردستان فریوبدەن بەڵام تێكشكاندنى سەربازانى تورك و نارەزایى خەڵكى هەرێم بەرامبەر بە سیاسەتى توركیا هەمان كات ناڕەزایى بوو بەرامبەر بە سیاسەتى دەسەڵاتى كوردى دەبێت دەسەڵاتى كوردى ئەوە باش بزانێ كە دەنگیان پێ نەدرا یەك لە هۆكان ئەوەبوو كە كەرامەتى نەتەوەییان خستە ژێر پێى عەرەبێكى چڵكنى عەگاڵ بەسەرو عەمامە بەسەرێكى ئێرانى كە لە ژێر پەردەى ئیسلامیەتى ساختەدا رۆژانە براكانمان لە سێدارەدەداو كڵاو قوتێكى رەمزى توركچێتى كە ئێستا لە هەرێمى كوردستاندا فاحیشەخانەو دەزگاى هەواڵگرى و كۆمەڵیچ كۆلێژى توركچێتى كردۆتەوە. لەوانەیە بپرسن بڵێن كوامەیە.
1- فەتحوڵا گولەن یەكێكە لەو كەسانەى كە كلتوورى توندوتیژى لە ئاستێكدا بەڕێوەدەبات وەكو بكەرى نادیار، سویقاست، هەواڵگرى لەسەر شوێنە گرنگەكان و چاندنى كلتوورى رەگەزپەرستى شۆڤێنى تورك.
2- فەتحوڵا گولەن و دارودەستەكەى كە پێك هاتوون لەچەندین كۆمپانیاو هزرى ئاینى و پیاوانى نەژاد پەرست كە لە وڵاتەكانى وەكو ئێران، سعودى عەرەبسات، خودى حزبوڵڵاى لوبنانى و تەنانەت رێكخراوى قاعیدەش كە چەندین جار تۆمەتبار كراون بەو هاوكاریانەوە بگرە ساڵى 1991 گەر هەڵەم نەكردبێ ویستیان سەرۆك كۆمارى وڵاتێك بكوژن لە ئەورپا كە كەسەكە گیراو دانى بەو تاوانەیا نا.
3- لە هەرێمى كوردستاندا چەندین كۆلێژو رێكخراو كۆمپانیایان كردۆتەوە لەوانە كۆمپانیاكانى ئارچەلیك، سۆیا، هیتاشى، ئۆیاك، بەیزا، كە ئۆیاك كۆمپانیاى ئارتەشى توركیایە، ئارچەلیك، تایبەتە بە هێزى تایبەتى تورك لەوانە میت و ئوزەل قوەت، واتە هێزى تایبەت. كۆلێژەكانیش وەك كۆلێژى عیشق، سەڵاحەدین، نور، خانى، لە كەركوكیش بەن توركم، واتە من توركم، هەیە لە كەلاریش كۆلێژێكیان هەیە كە ماوەیەك پێش ئێستا چەندین بەیاننامەیان بڵاو كردبۆوە. لە زاخۆو دهۆكیش كۆمەڵێ شوێنى نیشتەجێبوون و لە سلێمانیش كۆمپانیاى قیستى بچوك و گەورە، لە هەولێریش پاركى منداڵان، ئەقوا پارك. كە ئەمانە گشتى هاوبەشە لە نێوان فەتحوڵا گولەن و میت و هێزى تایبەتى تورك و لەشكرى تورك.
ئێستاشى لەگەڵدا بێت هاتنى برایم تاتلیسى خیانەتكارى بەرەچەڵەك كورد كە هیچ كاتێك ئاماژە بە كوردبووینى خۆى نادا و گەورەترین ریكلام لە تەلەفزیۆنەكاندا وەكو كەناڵ چوارو كۆرەك تیڤى كە هەر لە دروستكردنى بەرنامەو ستایلى لۆگۆو كارە هەندەسیەكەى هى توركییە تەنانەت كارمەندێكى كورد بە 600دۆلار كاردەكات كە كامیرەوانە بەڵام كارمەندێكى بەر رەچەڵەك تورك سێ هەندەى ئەوە. ئەمەى كە ئێستا ئاماژەم پێدا ئەمە داگیركارییەكى كلتووریە كە خودى دەسەڵات و پێوەندى هەرێمى كوردستان ولاتیان كردۆتە قوربانى حەزو فرۆشتوویانە لە پێناو بەرژەوەندى خۆیاندا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست