کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مه‌حمود سه‌نگاوی له‌ ته‌ک تیرۆر بازرگانی به‌ دۆلاری ته‌زویر ده‌کات ..ئاگادارییه‌کی گرنگیش له‌ کوردستانپۆسته‌وه‌ ..

Thursday, 21/07/2011, 12:00


 پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی
هه‌واڵی دۆلاره‌ ته‌زویره‌کانی مه‌حمود سه‌نگاویی، که‌ له‌ ئێرانه‌وه‌ و
له‌  رێگای پێنجوینه‌وه‌ ده‌یهێنێته‌ ناو هه‌رێمی کوردستان، ئاگاداریی
هه‌موو هواڵاتییه‌کی کورد ده‌که‌ین له‌ کوردستان، به‌ هه‌ر مه‌به‌ستێک بێت،
ده‌چنه‌ ده‌ره‌وه‌ی کوردستان،  ئه‌وانه‌یش که‌ دڕۆنه‌وه‌ بۆ کوردستان، تا
دڵنیانه‌بن له‌وه‌ی دۆلاره‌که‌ چاپکراو نییه‌، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک
پاره‌کانیان به‌ دۆلار نه‌گۆڕنه‌وه‌، چونکه‌ تووشی گه‌وره‌ترین کێشه‌ی
یاسایی و گرتن و سزادان ده‌بن، ئه‌گه‌ر ئه‌و دۆلاره‌ ته‌زویرانه‌یان له‌
ئه‌وروپا، یان هه‌ر وڵاتێکی تر پێ بگیرێت، ئێمه‌ ده‌زانیین که‌وا مه‌حمود
سه‌نگاویی که‌سێکی بێ موڕاڵه‌ به‌ته‌نگ خه‌م و کێشه‌ی هاوڵاتیی کورده‌وه‌
نییه‌، بۆیه‌ به‌م جۆره‌ ده‌ستی داوه‌ته‌ پاره‌ په‌یداکردن و بازرگانی،
بیانووشی ئه‌وه‌یه‌، گوایه‌ سه‌یاره‌که‌ی دزراوه‌ و ئاگای لێ نییه‌.

مه‌حمود
سه‌نگاوی وه‌ک که‌سێکی تیرۆریست ، له‌ خۆپیشاندانه‌کانی چه‌ند مانگی
رابووردوو ده‌هاته‌ باسکردن. هیچ ئامراز و شیوازیک نه‌ما دژی گه‌نجانی
خیر له‌ خۆنه‌دیو به‌کار نه‌هێنیت. پیاوه‌ تیرۆریسته‌ ده‌مامه‌کداره‌کانی
وه‌ک دڕنده‌  به‌ردابووه‌ گیانی لاوانی گه‌رمیان ، هیج حیسابێک بۆ
هاولاتیی بوونیان و داوا ڕه‌واکانیان نه‌ده‌کرا ، ته‌نانه‌ت ئه‌ندام
په‌رله‌مانه‌کانی "گۆڕان" یش به‌ر ئه‌و هێرشه‌ تیرۆریستیانه‌ی مه‌حمود
سه‌نگاوی که‌وتن به‌ جۆری ئێستا  له‌ دادگاکانی سوێد داواکراوه‌ به‌
تۆمه‌تی کوشتن و ئازاردان و فڕاندن.

فه‌رموون کلیک له‌سه‌ر  ئه‌م لینکه‌
بکه‌ن  سه‌باره‌ت به‌ بازرگانیکردنی ئه‌و که‌سه‌ به‌ پاره‌ی دۆلاری
ته‌زویر ، که‌ له گۆڤاری"لڤین" بلاوبۆته‌وه‌ ، له‌ به‌ر گرنگی  ریپۆرتاژه‌که‌ وا
ده‌یخه‌ینه‌ به‌ردیدی به‌رێزتان:

www.kurdistanpost.nu/biz/-livin168

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە