ئاسایشی پارتی: ئێمه خاوه‌نی نوسینگه‌ی ته‌فسیرمان رفاند... م.كرێكار : حاجی موخلیس پاره‌ی بۆ كۆنه‌كردومه‌ته‌وه ئه‌وه بوختا�
Thursday, 30/06/2011, 12:00
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی پارتی ده‌ڵێت ئێمه خاوه‌نی نوسینگه‌ی ته‌فسیرمان ده‌ستگیر كردووه به‌فه‌رمانی دادگا و یه‌كێكیش له تۆمه‌ته‌كان ئه‌وه‌یه، كه ویستوێتی پاره بۆ مه‌لاكرێكار ته‌حویل بكات،م.كرێكاریش ره‌تی ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت:حاجی موخلیس پاره‌ی بۆ كۆنه‌كردومه‌ته‌وه ئه‌وه بوختانه و من پێویستیم به‌پاره‌ی ئه‌و نییه.
دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی ڕابردوو28/6 چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو به‌سه‌یاره‌یه‌كی جۆری Optra به بیانووی كڕینی قاموس و كتێب ده‌چنه كتێبخانه‌ی ته‌فسیر و پاشان له‌ناكاو حاجی مخلیس یونس خاوه‌نی نوسینگه‌ی ته‌فسیر ده‌ڕفێنن،كه به‌ناوی موكافه‌حه خۆیان ناساند بوو،به‌ڵام موكافه‌حه وتی ئاگامان لێ نیه و سه‌ر به ئێمه نین و ده‌رباره‌ی شوێنه‌كه‌شی ئه‌گه‌رچی پیش‌تر ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه رفێنراوه و به‌ڕێوه‌بری پۆلیسیش ڕایگه‌یاند:لای ئێمه نیه،به‌ڵام دواتر به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایش وتی ئێمه گرتومانه.
له‌لایه‌كی تره‌وه باس له‌وه‌ده‌كرێت ده‌ست گیركردنی حاجی موخلیس له‌لایه‌ن ئاسایشی پارتییه‌وه بووه و هۆكاره‌كه‌شی ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆئه‌وه‌ی كه خزمایه‌تیه‌ك له نێوان حاجی موخلیس و م.كریكاردا هه‌یه و له‌لایه‌ن نوسینگه‌ی ته‌فسیره‌وه كتێبێك بۆ م.كرێكار چاپكراوه كه په‌ڕتوكه‌كه له‌سه‌ر سه‌له‌فییه‌كان بووه‌و سه‌له‌فییه‌كانیش زۆر نیگه‌ران بوون و هه‌ڕه‌شه‌ی شكاتكردنیان كردوه‌و ئێستاش نێوانی ده‌سه‌ڵات و سه‌له‌فییه‌كان خۆشه چونكه ده‌سه‌ڵات به‌كاریان ده‌هێنێت دژی ئیسلامییه‌كان و له‌به‌رامبه‌ریش چه‌ندین ئیمتیازاتی پێداون.
له‌لایه‌كی تره‌وه عیسمه‌ت ئارگوشی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاسایشی هه‌رێم، به‌سایتی خه‌ندان-ی رگه‌یاند:ئه‌و ده‌نگۆیانه راست نین كه باس له‌وه ده‌كه‌ن،حاجی موخلیس رفێنرابێت،وتیشی:"ناوبراو به‌فه‌رمانی دادگا و له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه ده‌ستگیر كراوه و ئێمه ده‌ستگیرمان كردووه به‌فه‌رمانی دادگا و یه‌كێكیش له تۆمه‌ته‌كان ئه‌وه‌یه، كه ویستوێتی پاره بۆ مه‌لاكرێكار ته‌حویل بكات".
لای خۆشییه‌وه م.كرێكار، ره‌تیكرده‌وه، كه موخلیس یونس، خاوه‌نی نووسینگه‌ی ته‌فسیر پاره‌ی بۆ ئه‌و كۆ كردبێته‌وه‌و بۆی ره‌وانه كردبێ و به(رووداو) رایگه‌یاند:كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی له‌گه‌ڵ موخلیس یونس نییه و گوتی"ئه‌و ته‌نها ئاوه‌ڵزاوامه،به‌ڵام كاتێك بووه‌ته ئاوه‌ڵزاوام هه‌ر ئاگاداریش نه‌بووم".
سه‌باره‌ت به لێدوانه‌كانی ئاسایش كه ده‌ڵێت خاوه‌نی نووسینگه‌ی ته‌فسیر پاره‌ی بۆ مه‌لا كرێكار كۆ كردووه‌ته‌وه،مه‌لا كرێكار گوتی:"شتی وانییه، ئه‌گه‌ر ئاسایش به فه‌رمی گوتبێتی پاره‌ی بۆ من كۆكردووه‌ته‌وه، ئه‌وه بوختانه‌و دووره له راستی‌و شتێكی خه‌یاڵییه، چونكه من پێویستیم به پاره نییه، ئه‌گه‌ر پاره‌ش كۆبكه‌مه‌وه له‌و ئه‌وروپایه هه‌موو خه‌ڵكه‌ی لێیه بۆ له ئه‌وانی وه‌رناگرم؟ چ پێویستیم به كابرایه‌كه كه له كوردستانه".
موخلیس یونس له‌ساڵی ١٩٤٩ له‌قه‌ڵای هه‌ولێر له‌دایك بووه،له‌ساڵی ١٩٧٢ دا په‌یمانگای ته‌ندروستی به‌شی ڤێته‌رنه‌ری له به غدا ته‌واوكردووه. له‌ساڵی ١٩٦٤چۆته رێكخستنه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی برایانی موسڵمان(اخوان المسلین)وه .له‌ساڵی ١٩٩٢دا ده‌ستی له‌كاری حیزبی كێشاوه‌ته‌وه‌و له ساڵی ١٩٩٥دا نوسینگه‌ی ته‌فسیری بۆ بڵاوكراوه‌و راگه‌یاندنه‌كانی دامه‌زراندوه‌و تا ئێستاش خاوه‌نی نووسینگه‌یه‌و چه‌ندین كتێب‌و به‌رهه‌می هه‌یه.
دوای رفاندنی خاوه‌نی نووسینگه‌ی ته‌فسیر، ئه‌مڕۆ كۆمه‌ڵێك رۆشنبیر‌و رۆژنامه‌نووسی كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا،داوای به‌دواداچوونی خێرا له هێزه ئه‌منییه‌كانی شاری هه‌ولێر ده‌كه‌ن داواده‌كه‌ن به زووترین كات چاره‌نووسی موخلیس یونس ئاشكرا بكرێت.
ئه‌م ڕووداوه له درێژه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌دایه كه وه‌ك دیارده‌یه‌كی نامۆ سه‌ریهه‌ڵداوه كه هێرش ده‌كرێته سه‌ر ڕوناكبیران و ڕۆشنبیران كه‌سایه‌تیه ناسراوه‌كان ده‌ڕفێنرێن و برینداریان ده‌كرێن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست