کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ئايا منالاَن جه‌ژنانه‌يان وه‌رگر له‌ جه‌ژنه‌كه‌يان ؟!

Friday, 07/06/2013, 12:00

1955 بینراوە


هه‌موو سالَێك له‌ زۆرينه‌ى گۆشه‌ وكه‌ناره‌كانى جيهانى مرۆڤايه‌تى دا به‌ بۆنه‌ى هاتنى 1/6ى هه‌موو سالَێك ناو ده‌ندرێت به‌ رِۆژى جه‌ژنى جيهانى منالاَن .هه‌موولاك ده‌زانن جه‌ژن به‌ماناى هه‌بوونى خۆشى و شادى له‌لاى ئه‌وانه‌ى كه‌ پيرۆزباييان ئاراسته‌ ده‌كرێت!به‌لاَم با به‌يه‌كه‌وه‌ ئه‌م پرسيارانه‌ ئاراسته‌ى سه‌رجه‌م مرۆڤايه‌تى بكه‌ين,ئايا منالاَن له‌ قۆناغى ئێستاى ژێر ده‌سه‌لاَتى ياساكانى سيسته‌مه‌كانى سه‌رمايه‌دارى و سيسته‌مه‌ ئايينى يه‌كاندا منالاَن له‌ كام گۆشه‌ى به‌خته‌وه‌ريدان؟ ئايا منالاَن دوورن له‌ بازرگانى و چه‌وسانه‌وه‌؟ ئايا منالاَنى ولاَته‌ دواكه‌وتوه‌كان و ولاَتانێ له‌ ناو كێشمه‌كێشى سياسى و شه‌رِ و ئاشوبه‌كان ئه‌بێ گوزه‌رانيان چۆن بێت ؟به‌تايبه‌ت له‌ جه‌شنى منالاَنى سووريا ئه‌بێ جۆن بگوزه‌رێن؟! تاكه‌ى مرۆڤايه‌تى بێ ده‌نگى هه‌لَده‌ژێرێت له‌ ئاست ئه‌م شه‌رِ و كوشتارگه‌يه‌دا ؟! هه‌موولاك ده‌زانن له‌ هه‌ر ولاَت و ناوچه‌يه‌كى جيهاندا به‌ شێواز و جۆرێك ئه‌م رِۆژه‌ ياد كرايه‌وه‌ .له‌ ولاَتانى پێشكه‌وتوو مراسيم و ميتينگ و كۆرِ و كۆنفرانسى بۆ چه‌سپاندنى مافه‌كان ساز كرا.گوێ له‌ داواكارى منالاَن ده‌گيرا ,به‌رپرسانى ده‌ولَه‌ت و حكومه‌ت به‌ پير داواكارييه‌كانه‌وه‌ دێن به‌شێك له‌ ماف و داواكارى يه‌كانيان بۆ منالاَن جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.هه‌روه‌ها له‌ به‌شێكى ترى ولاَتاندا له‌ سايه‌ى ياسا دواكه‌وتووه‌كان و سيسته‌مه‌ ديكتاتۆرى و بيرۆكراتيه‌كاندا منالاَن نه‌ك ده‌توانن يادى ئه‌م رِۆژه‌ بكه‌نه‌وه‌ و جه‌ژنه‌ پيرۆزه‌ له‌ يه‌كترى بكه‌ن !! به‌لَكو ده‌كه‌ونه‌ به‌ر هه‌ره‌شه‌ى كوشتن و برسى كرتن و ئاواره‌كردن و بازرگانى پێ كردنيان ياخود به‌هۆى نه‌دارى و هه‌ژارى خانه‌واده‌ و خێزانه‌كه‌يان به‌شێك له‌ ئه‌ندامانى جه‌سته‌ى ناسكيان ده‌فرۆشرێت ياخود له‌ ته‌قينه‌وه‌ و شه‌ره‌كاندا ده‌كوژرێن و جه‌سته‌ى ناسكيان ده‌سوتێت ......ئه‌مه‌ش به‌هۆى هه‌بوو ده‌سه‌لاَتێكى سه‌ركوتو ئيستبداد كه‌ چه‌وسانه‌وه‌ و زولَم ده‌خولَقێنێت.ناتواندرێت ئاسائيشى ولاَت بپارێزێت.له‌ عێراقدا منالاَن له‌و په‌رى نابه‌رابه‌رى و ژيانێكى كولله‌ مه‌رگى ده‌گوزه‌رێن ,ئه‌مه‌ش به‌هۆى گه‌شه‌ى ره‌وتى بێكارى و دابين نه‌بوونى كار و نا سه‌قامگيرى سيسته‌م و ئاراسته‌ نه‌كردنى كۆمه‌لَگه‌ به‌ره‌و كۆمه‌لَگه‌يه‌كى ئازاد و يه‌كسان ,نه‌چه‌سپاندنى مافه‌كانى ئينسان به‌گشتى و مافه‌كانى منالاَن به‌تايبه‌تى .له‌ كوردستانيش بارودۆخى منالاَن له‌ سايه‌ى ده‌سه‌لاَتى كوردى دا له‌ بارێكى زۆر نا دروستدايه‌ ئه‌بينين به‌شێكى زۆر له‌ منالاَن له‌ شه‌قام و شوينه‌گشتى يه‌كان و له‌ دووكان و بازاره‌كاندا كارى قورس ده‌كه‌ن و به‌ گه‌رما و به‌ سه‌رما كارى تاقه‌ت پروكێن ده‌كه‌ن. له‌ عێراق و كوردستانيش يادى ئه‌م رِۆژه‌ كرايه‌وه‌ به‌لاَم ته‌نها به‌ شيوه‌ ته‌شريفاتى و ديكۆراتى شكلَى بوو ,رێكخراو و سه‌نته‌ر و بنكه‌كانى تايبه‌ت به‌منالاَن كه‌ له‌لايه‌ن حكومه‌ت و حيزبه‌كانه‌وه‌ دروست كراوه‌ له‌ ناو بنكه‌ و فه‌رمانگه‌ و سه‌نته‌ره‌كانى خۆيان چه‌ند مندالَێكيان بۆ ئه‌م رِۆژه‌ رِازانبۆوه‌ و گۆرانى و هه‌لَپه‌رِكێيان بۆ ساز كردن نوقلَ و شيرينيان به‌سه‌ردا دابه‌ش كردن ته‌واوى بۆنه‌كه‌ هه‌ر وه‌ك شانۆيه‌گه‌رێك خرايه‌ رِوو له‌ رِاگه‌ياندنه‌كانه‌وه‌ په‌خشكرا هه‌ر ئه‌وه‌نده‌!! به‌بێ ئه‌وه‌ى باس له‌ بێ مافى منالاَن بكرێت به‌بێ ئه‌وه‌ى خواست و داواكارييه‌ منالاَنييه‌ كانيان بخرێته‌ رِوو بۆ حكومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ى له‌ داهاتوى نزيكدا حكومه‌ت داواكارى و خواسته‌كانى منالاَن جێبه‌جێ بكات ,به‌لاَم له‌ واقيعدا زۆر دوور بوو له‌ گه‌وهه‌رى په‌رۆشى جه‌سپاندنى مافه‌كانى منالاَن.حكومه‌ت و ده‌سه‌لاَت له‌ عێراق و كوردستان كام پرۆژه‌ و ياسايه‌يان پێشكه‌شى منالاَن كرد؟!! كه‌ باشتر مافه‌كانيان بپاريزرێت و نرخ و به‌ها ئينسانييه‌كانيان رِه‌چاوبكرێت؟! .منالاَنى ئيشكه‌رى سه‌ر جاده‌و شه‌قام و بازاره‌كان كه‌م بكرێنه‌وه‌ بگێردرێنه‌وه‌ به‌ر خوێندن و زانست و فێربوون.؟!منالاَنى ئاواره‌ى كوردانى رِۆژئاوا له‌ ناو هه‌رێمى كوردستان له‌ كه‌مپه‌كاندا له‌ گوزه‌رانێكى ناله‌به‌ردا له‌ ناو خێوه‌تدا ده‌ژين . ناشايه‌سته‌ به‌ ئينسانيبوونيان ده‌گوزه‌رێن,دوورن له‌ هه‌موو پيداويستێكى سه‌رده‌م,زۆرينه‌ى جه‌سته‌ى منالاَنى ئه‌م كه‌مپانه‌ له‌لاوازى دايه‌.به‌شێك له‌م خه‌لَكه‌ به‌هۆى خه‌راپ بوونى گوزه‌رانيان به‌ شار و شارۆچكه‌ و گونده‌كاندا ده‌گه‌رێن بۆ سوالَكردن .تاكه‌ى به‌م شێوه‌يه‌ به‌ گه‌رماى هاوين و به‌سه‌رماى زستان له‌ خێوه‌ت دا بگوزه‌رێن؟ ..........پێويسته‌ حكومه‌تى هه‌رێم به‌رنامه‌ و پرۆژه‌ى شاره‌ستانى و مرۆيى پێشكه‌وتويان بۆ دابنێت به‌ هه‌ر جۆرێك بێت باشتر هاوكارييان بكات بۆ ئه‌وه‌ى منالاَنى ئاواره‌ى خۆر ئاواى كوردستان به‌هيچ شێوه‌يه‌ك هه‌ست به‌ غه‌ريبى و لاوازى و ناخۆشى نه‌كه‌ن , ژيانێكى باشتريان له‌ ژێر ده‌سه‌لاَتى كوردى و حكومه‌تى كوردى و بۆ مه‌يسه‌ر بكه‌ن كه‌ شايه‌سته‌ بێت به‌ ئينسانى سه‌رده‌م .له‌ به‌رئه‌وه‌ى به‌بێ باشتر كردنى گوزه‌رانى منالاَن ناتواندرێت بگوترێت جه‌ژنتان بيرۆزبێت چونكه‌ جه‌ژن به‌ ماناى گوزه‌رانێكى به‌خته‌وه‌ر دوور له‌ هه‌ر جۆره‌ چه‌وسانه‌وه‌يه‌كه‌,جه‌ژن به‌ماناى پێكه‌نين و غه‌نده‌ خستنه‌ سه‌ر لێوه‌كان ئه‌مه‌ش به‌ خولَقاندنى ژينگه‌يه‌ك و كۆمه‌لَگه‌يه‌كى جوانتر و باشتر ده‌بێت كه‌ تێيدا به‌ها و نرخى ئينسانيبوونيان بپارێزرێت و بێ به‌ش نه‌بن له‌ پێداويستى يه‌كانى سه‌رده‌م ئه‌مه‌ش ئه‌ركى به‌رپرسانى حكومه‌ته‌ كه‌ به‌ كردار ژينگه‌يه‌ك و كۆمه‌لَگه‌يه‌كى به‌خته‌وه‌ر دابمه‌زرينن بۆ منالاَنى كورد .
عبدالرحمن رسول
[email protected]

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)