کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


هۆشیار زێباری (60) په‌سپۆرتی دبلۆماسی بۆ سه‌ركرده‌كانی پارتی و یه‌كێتی ده‌ركردووه‌

Saturday, 28/07/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌یامنیری به‌غدا
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك له ‌نووسینگه‌ی تایبه‌تی هۆشیار زیباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، ئه‌وه‌ی راگه‌یاندن، که‌ نوری مالیكی 70%ی ده‌سته‌ڵاته‌كانی له‌هۆشیار زیباری سه‌ندۆته‌وه ‌ته‌نها كارێك مابێتی ئه‌ویش ده‌ركردنی پاسپۆرتی دبلۆماسییه ‌بۆ به‌رپرسانی پارتی و یه‌كێتی.
سه‌رچاوه‌كه ‌ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاندووه‌، كه‌ هۆشیار زێباری هه‌فته‌ی رابردوو زیاتر له‌ (60) پاسپۆرتی بۆ ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی پارتی و یه‌كێتی ده‌ركردووه‌، كه ‌زۆربه‌یان په‌یوه‌ندیه‌كیان به‌كاری دبلۆماسیه‌ته‌وه‌ نییه‌.
هه‌مان سه‌رچاوه‌ ئه‌وه‌ی باسكرد‌ ‌هۆشیار زیباری له‌و ماوه‌یه‌دا که‌ پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هه‌بووه‌، ته‌نها زیبارییه‌كانی نزیکی خۆی 120 پاسپۆرتی دبلۆماسیی ‌و بۆ بارزانییه‌كانیش زیاتر له ‌300 دانه‌ پاسپۆرتی دبلۆماسی ده‌ركردووه‌.
شایانی باسه‌ هه‌فته‌ی رابردوو نوری مالیكی هه‌موو جۆره ‌لێدوانیكی له‌هۆشیار زیباری له ‌به‌رامبه‌ر سوریا قه‌ده‌غه ‌كرد، ئه‌میش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ زێباریی به‌ته‌مابوو له‌سه‌ر داوای مه‌سحود هه‌ندێک لێدوان بدات دوور له‌ سیاسه‌تی حکومه‌تی مه‌رکه‌زی به‌رامبه‌ر به‌ سوریا، ئه‌وه‌ی جێگای ئاماژه‌ پێدانه‌ تا ئیستا هۆشیار زیباری هیچ وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی بۆ نوری مالیكی و حكومه‌ته‌كه‌ی نه‌بووه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە