کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆچی پۆڵا سه‌عید بۆ یه‌که‌مینجار وازی له‌ کوردستانپۆست هێنا؟

Tuesday, 05/01/2010, 12:00


پۆڵا سه‌عید، که‌ تا 16 - 04 - 2008 ئه‌ندامی ستاڤی کوردستانپۆست بوو،  له‌ سه‌ر بڵاونه‌کردنه‌وه‌ و سانسۆر خستنه‌ سه‌ر هۆنراوه‌یه‌ک که‌ په‌لاماری خودای دا‌، به‌ تووندی په‌لاماریی ئێمه‌ی دا، وتیی ئێوه‌ ڕاستگۆنینن، ئێوه‌ دژی ئازادیی ڕاده‌ربڕینن، ئێوه‌ و ده‌سته‌ڵات هیچ جیاوازییه‌کتان نییه‌، ئێوه زۆر بچووکن، چونکه‌ ‌ به‌ گژ دوو خودای بچووکدا ده‌چنه‌وه‌، که‌ بارزانیی و تاڵه‌بانییه‌، لێ من له‌ ئێوه‌ گه‌وره‌ترم، چونکه‌ ده‌مه‌وێ به‌گژ گه‌وره‌خواکاندا بچم، که‌ (الله‌)یه‌.له‌ دوا کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ستاڤدا هه‌موو ئه‌م قسانه‌ی کرد، دوایی لێیداچووه‌ ده‌رێ.
کوردستانپۆست ئه‌م هۆنراوه‌یه‌ی که‌ ئێمه‌ سانسۆرمان کرد و ڕێزمان له‌ 90% کۆمه‌ڵگای کوردیی گرت، که‌ کۆمه‌ڵگایه‌کی ئیسلامییه‌، لێره‌دا ئه‌و هۆنراوه‌یه‌ ده‌خه‌ینه‌ به‌رده‌می خوێنه‌ری خۆشه‌ویست، ئه‌وسا بزانن، ئایا ئێمه‌ وشیارانه‌ مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ بیروبۆچوونی ئازاددا کردووه‌، یان ئه‌وه‌ پۆڵایه‌ ناوشیارانه‌ و بێموڕاڵانه‌، ده‌یویست مۆنۆپۆلی کوردستانپۆست بکات بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ تایبه‌تییه‌کانی خۆی.

بۆ خوێندنه‌وه‌ی هۆنراوه‌که‌، کلیکی ئه‌و لینکه‌ی خواره‌وه‌ بکه‌:

خودا ..... پۆڵا سه‌عید

http://shrova.com/index.php?id=368

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە