نه‌فره‌ت له ئیمزاکه‌شت بێ تاڵه‌بانی..
Thursday, 21/01/2010, 12:00
له‌جیاتی خۆ دزینه‌وه‌ی تاڵه‌بانی له ئیمزا کردن ، وه‌ک سه‌رۆک کۆمار ده‌بوایه هه‌وڵی نه‌هێشتنی سزای له‌سێداره دانی دابا له ده‌ستوری عێراق .
له‌ژیانی سیاسی پڕ بگره‌و به‌رده‌ی تاڵه‌بانی سه‌دان فتوای کوشتن ناحه‌قی بۆ ڕۆڵه‌کانی ئه‌م گه‌له ده‌رکردوه، نه‌ک هه‌ر بۆ نه‌یاره سیاسیه‌کانی خۆی به‌ڵکو بۆ که‌سه نزیک و ئه‌وانه‌شی ڕۆژێک له ڕۆژان هاو خه‌باتیشی بوون، نموونه هێنده زۆرن به‌ده‌یان بابه‌ت کۆتای‌یان نایه زوربه‌ی فتواکان به‌بێ هیچ دادگایه‌کی حزبی و حکومی به‌ڕیوه چوون..
ته‌نیا کوشتنی حه‌مه‌ی حه‌لا ق هاوڕێکانی و مامۆستا ئه‌مینی بزوتنه‌وه‌ی جوتیاران به‌سن بۆ سه‌لماندنی ئه‌م ڕاستیه تاڵه.
که‌چی له‌به‌ختی ڕه‌شی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال و کوشتن و بڕی کورد به‌ده‌سه‌ت جه‌للاده‌کانی به‌عس ته‌نانه‌ت خۆی له ئیمزاکردنی حوکمی سێداره‌ی عه‌لی کیمیایش ده‌دزێته‌وه هه‌ر جاره‌ی به بڕو بیانویه‌ک..
سه‌یرکه‌ن،، له پرسی سوڵتان هاشم ڕێک به‌پێچه‌وانه ڕه‌فتاری کرد له چاو پێکه و‌تنه‌که‌ی له گه‌ڵ که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی عه‌ره‌بیه ڕاشکاوانه وتی من به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک دژی له‌سێداره‌دانی سوڵتان هاشمم و نه‌ک هه‌ر خۆشی به‌ڵکو به‌ناوی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار به‌ئیجا‌زه‌ی تارق هاشم و عادل عه‌بدول مه‌هدی وتی ئێمه ئه‌و سێ که‌سه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک واژۆی له سێداره‌دانی سوڵتان هاشم ناکه‌ین واته نه‌ک خۆی به‌ڵکو شه‌رکیشی بۆخۆی په‌یدا کرد.
لێره‌دا پرسه‌که هه‌ر له‌سێداره دان نیه!
من به‌ش به‌حاڵی خۆم به‌هیچ شێوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ سزای له‌سێداره دان نیم به‌ڵکو دژیشم ، ئه‌گه‌رچی سوڵتان هاشم و عه‌لی کیمیایی و جه‌لاده‌کانی تری به‌عس شایه‌نی سه‌دان جار له سێداره دانن..
پرسه‌که لێره‌دا ئه‌وه‌یه ئه‌و وه‌ک یاساناسێک و سه‌رۆک کۆماری عێراق خۆی له ئیمزا کردنه‌که‌ی سه‌دامیش دزیه‌وه، ته‌نانه‌ت له ڕاگه‌یانده‌کانه بێ ئاگایی خۆشی ڕاگه‌یاند. که‌چی بۆ به‌رگری کردن له‌سوڵتان هاشم، له‌چه‌ندین راگه‌یاندنی کوردی و عه‌ره‌بی و ته‌نانه‌ت بیانیش دژی بڕیاری دادگای باڵای تاوانه‌کان وه‌ستایه‌وه‌و به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستا وه‌ک ئه‌ستێره‌یه‌کی گه‌شی سوپای عێراقی ناوزه‌ندی کرد..
که‌واته خودی خۆی هۆی یه‌که‌م و سه‌ره‌کی بوو دواکه‌تنی سه‌پاندنی حوکمی سه‌پێنراو به‌سه‌ر سوڵتان هاشم دا‌و له ئیمزا کردنه‌که‌ش بۆ عه‌لی کیمیایی خۆی ده‌دزێته‌وه..
ئه‌گه‌رچی تاڵه‌بانی وه‌ک سه‌رۆک کۆمار ده‌بوایه دژی سزای له‌سێداره دان بوایه، ئه‌وسا که‌س به‌ئاشکرا له‌سێداره نه‌ده‌راو تاڵه‌بانیش نه‌ده‌که‌وته ژێر پرسیار‌و ڕه‌خنه، ئه‌گه‌ری ته‌مه‌نی سیاسی و هه‌ڵه مێژویه‌کانی تاڵه‌بانی ده‌یان کوشتاره خۆێن ڕشتنی ڕۆڵه‌کانی ئه‌م گه‌له‌ی لێ که‌وتۆته‌وه..
تاوانه‌کانی عه‌لی کیمیایی هێنده زۆر‌و گه‌وره‌ن هیچ که‌س ناتوانێ ڕاسته‌وخۆ به‌رگری لی بکات، به‌ڵام تاڵه‌بانی ناراسته‌وخۆ چۆته ئه‌م سه‌نگه‌ره‌وه..
ئه‌وه‌ش بۆ مێژووی تاڵه‌بانی شتێکی تازه نیه..
بۆ زانیاری زیاتر سه‌یری ئه‌م لینکانه‌ش بکه..
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=1a7ff13cئه‌ندام په‌رله‌ما‌نێکی شیعه داوا له‌تاڵه‌بانی ده‌کات یان ئیمزای بکات یان ده‌ست له‌کار بکێشێته‌وه.
http://www.awene.com/Direje.aspx?Babet=Hewal&jimare=5877 21.1.2010
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست