کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

رەفعەت هەڵەبجەیی

ئەندامی پێشووی ستافی کوردستانپۆست، رەفعەت هەڵەبجەیی سەر لە بەیانی رۆژی یەكشەممە، 07 / 06 /2020 بە نەخۆشی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.


عومه‌ر فتاح نه‌سریه‌ی سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری گۆران نادات چونکه‌ سه‌رۆکه‌که‌ی سه‌ر به‌ باڵی ڕیفۆرمه‌.

Friday, 06/02/2009, 12:00


هه‌ر وه‌کو ئاگادارن ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی و پارتی ئێستا ده‌مانگێڕنه‌وه‌ بۆ ساڵانی سیه‌کان. سیسته‌می عه‌شیره‌ت وخێڵ له‌ کوردستان ده‌هێننه‌وه‌ کایه‌وه‌ به‌ناویسه‌نته‌ری ڕۆشنبیری و ته‌ریقه‌ت و خێڵ و هۆزه‌وه‌. که‌ ئه‌مه‌ بێجگه‌ له‌ مه‌رامی سیاسی و کڕینی وه‌لای خه‌ڵکی بۆ کاتی هه‌ڵبژاردن له‌ ڕێگه‌ی سه‌رۆك خیڵه‌کانه‌وه‌ هیچ مه‌به‌ستێکی فه‌رهه‌نگی یاخود ڕۆشنبیری و کۆمه‌ڵایه‌تی تێدا نیه ئه‌م سه‌نته‌رانه‌ له‌ زۆربه‌ی ناوچه‌کانی کوردستاندا دروست بوون له‌ ژێر ناوی جیا جیادا له‌وانه‌ (سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری جاف ، سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری ساداتی پیر خدری و سه‌نته‌ری، سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری گۆران و سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری
هه‌ورامان و هتد) سه‌رچاوه‌یه‌کی هه‌واڵ له‌ کوردستانه‌وه‌ پێ ی ڕاگه‌یاندین  که‌  هه‌ڵسوراوانی سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری گۆران بۆ دووه‌مین جار چووه‌ته‌ لای عومه‌ر فه‌تاح و داوای نه‌سریه‌ی سه‌نته‌ره‌که‌یانی لێ کردووه‌ ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا پێ ی ووتوه‌ ده‌بێت پاکانه‌ له‌ گرده‌که‌ بکه‌یت ئینجا نه‌سریه‌ بۆ سه‌نته‌ره‌که‌ت سه‌رف ده‌که‌ین مه‌به‌ستی وازهێنانی بووه‌ له‌ باڵی ڕیفۆرم . هه‌مان سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ پێ ی ڕاگه‌یاندین که‌وا سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری   ساداتی پیر خدری جگه‌ له‌وه‌ی مانگانه‌ نه‌سریه‌ی خۆیان وه‌رده‌گرن پارچه‌یه‌ك زه‌ویان له‌ ته‌نیشت ڕادیۆی نه‌وا وه‌ر گرتووه‌و به‌ ته‌مان بۆیان بکه‌ن به‌ باره‌گا بۆ سه‌نته‌ره‌که‌یان. یه‌کێتی و به‌رپرسه‌کانی جگه‌ له‌و هه‌موو نا عه‌داله‌تیه‌ی که‌ له‌نێوان تاکه‌کانی جه‌ماوه‌ری کورددا ده‌یکه‌ن ته‌نانه‌ت مامه‌ڵه‌کردنیان له‌گه‌ڵ هۆزو عه‌شیره‌ته‌کانی کوردستاندا له‌سه‌ر بنه‌مای پاشکۆبوون و وه‌لا بوونه‌ بۆ یه‌کێتی نه‌وه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای خزمه‌ت کردن له‌ بواری فه‌رهه‌نگ و ڕۆشنبیری و پێشخستنی کۆمه‌ڵگادا.
‌ /سوید

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە