سەر چاوەی لێڵ
Wednesday, 13/11/2013, 12:00
1966 بینراوە
بەرایی :
جار جارە مرۆو ناچار دەبێ هێندێک گوتن دووپات کاتەوە بۆ ئەوەی بڵێی ، لە مەتەڵدا جوابە جەنگی جێگای نابێتەوە . بەوواتایە کە گوتویانە ، وشتریان لێ ون بووە بە شوێنی هەوسارەکەیدا دەگەڕێن !.
لە پەڕتوکی کۆماری ١٩٤٦ کوردوستان لە نوسینە / ویلیام ئینگڵتۆن / لاپەڕەی ٤٧ ئاوا نوسراوە ، قازی موحەممەد (شەهید پێشەوا) وحاجی بابا شێخ وئەحمەد خانی فاڕوقی لەسەر ئەو باوەڕە بون کە لە دەوڵەتی شوڕەوی بخوازن بۆ گەیشتن بە سەر بە خۆیی کوردوستان یامەتیمان بدا چەکو چۆڵ و سەربازیان ! بدەنێ تا کاتی گەڕانەوە بۆ ناوچەکان موبارزەی خۆیان دەست پێبکەن. لە ناو ئەو کەسانەدا ، قەرەنی ئەغای ئەمیر عەشایەری ،عەلی خانی نەوزەڕی ، بایزی عە زیز ئاغا لەسەر ئەو باوەڕە بون کە پارەو قەندو چا ! وەبگرن بۆ کوردوستان . (پەڕتوکی مێژووی مهاباد لە نەسینی ، جەنابی موحەممەد سەمەدی) ./.
بێ گومان کەسایەتی شەهید قازی موحەممەد وزۆربەی شەهیدەکانی دیکە کە کەتی خۆی لە رێبەرایەتی کۆمەڵەی ، ژێ، کاف ، وپاشان حیزبی دێمۆکڕات جێگای سرنج و شوێنی رێز لێگرتنن . لە شارێکی بچوکی ئەوسەردەمی وەکی مهاباد (٦٨ ساڵ لەوەی پێش) نە فێرگەیەکی ئەوتۆ ونە زانکۆیەکی پێشکەوتووی تێدابووە بەڕێوەبردنی سیاسەت وئابوری چارەسەر کردنی کێشەی کۆمەڵایەتی هەروا هاسان نەبوە . هەتا ئەوسەردەمەش پرسیارگەلێکی شاراوە بەڵگەکانی پەیوەست لەگەڵ کۆمار یان روون نەبونەوە یان دزران یان سوتێندران ! هەر چەند ئاڕشیوی سەرەکی لەلای روسەکانە کە بۆ بەرژەوەندی مێژوویی خۆیان پەردەپۆشیان کرد . لەوەش خەمبار تر ئەوەیەکە ئەو بەڵگانەی کە لە دەست خۆمان دا بون زۆر بە سانایی بەرپرسانی ئەو کات پێش هاتنەوەی لەشکر شڕو لاوازی شابۆ مهاباد خرانە نای ئاورو سوتێندران بەوواتایە کە ئەو کاتیش بەدەستی خۆمان ئەو ئەمانەتە مێژوو ییە کە دەبوایە بۆ منداڵەکانی داهاتوو ڕابگێرێ کرانە دووکەڵی دیرۆک بە حەوادا چوون !
سەرەڕای ئەو هەمووە کەمو کورتیانە بەرپرسانی ئەو کاتی کورد ئەوەی کە لە چە نگیان هات فیدا کردنی گیانی خۆایان بوو کە کردیان .(ج : بە پێچەوانەی بەرپرسانی ئەوسەردەمە بەر پرسانی ئەڕۆ قاچیکیان کردە چوارو کوردوستانیان ڕادەستی ئەو دڕندانە کرد) .لەو کاتەوە هەتا ئەوڕۆنزیکەی ٦٨ ساڵ تێپەڕ دەبێ . رەزای شا و کوڕەکەی چییان بەسەر کورد هێنا لە رۆأهاڵاتی وڵات ، کۆماری سێدارە چی نەکردووە ؟لەو ٣٤ ساڵەدا چۆن سیاسەتو فیشەکیان تێکەڵاوی یەکتر کرد دونیاو عالەم دەزانێ . بەڵام یەوان خۆ دۆست نین لە دووژمنیش هەرئەوە چاوەڕوان دەکرێ . ئەدی ئەوانەی کە لەسەر ناوی شەهید و دێمۆکڕات بون و خودموختاری و چینی چەوساوە وزەحمەت کێش و.........چیان بەسەر کورد هێنا جێگای لێپرسینەوەیە ، خودای راستان بۆ ئەو کەمپنشینانە ئەو گوتنەوەمان وەبیر دێنێتەوە کە بابو باپیران گوتویان :وەک بزە کێویان لێ هاتووە ، لەترسی گورگ پەنایان بۆ مێگەل بردووە . (ج : دووپاتی دەکەمەوە مەبەستم بێ حورمەتی بەکەس نییە .) نیوەی تەمەنیان بە خۆڕایی لەسەر شەڕی ساردو گەرمی نێو خۆایان لە کەمپەکاندا تێپەڕکرد .بۆ هەڵخەڵەتاندنی دەوروبەری خۆیانو ڕای گشتی دەست دەکەنەوە بەو قسانەی کە تەنیا یەک وشەی تازەی یودا نابینم .
هەرکاتێک دووژمن هورووژمی ئێعدامی بەکۆمەڵی شۆڕشگێڕی کوردی دەست پێکردەوە رێک لەو بارودۆخەدا شەڕی ناو سایتەکانیان دەهورێژێنن ، گوتنی بنەماڵەی دێمۆکڕات و بەرەی یەکگرتوو ، ئاشت بونەوەو ، راگەیاندنی کۆمپانیای ئیمزا لەلایان کەسانی بێ خەبەر لە مێژوو و......هەڵەسونەدەکاو پاش ماوەیەک وەکی بڵقی سەر ئاو وەن دەبێ وهیچ شتێکیش لەسەرجێی خۆی ناترازێ !؟
هەرکات بیر لەو جەنگەی کە لە رۆژئاوای وڵات بەسەرمانداسەپاوە دەکەمەوە ، ئەو شەڕەی کە لەسەر ئایین و بەپێی بڕیاری پاشماوەکانی عوسمانی لە باکور بەڕێوە دەچێ ، یان ئەو دەسەڵاتدارییە کە لە باشور کورد بەڕێوەی دەبا ، یان ژیانی خەڵکی ئێمە لە رۆژهەڵات چۆن وەکی پاپۆڕێکی لە قوڕ چەقاو گرساوەتەوە ،دەکەمەوە بەخۆم دەڵێم ، لە ئەدەبیاتی فۆلکلۆریکی نەتەوەی کۆددا ڕستەو ئاراستەی ئەوەندە جوان هەن کە هەتا هەتای زەمان کۆن نابن . یەک لەو رستەجوانانە ئەوەیە کە دەڵێی : بە گورگیان گوت بۆ چی ملت ئەستورە ؟ گوتی :لەبەر ئەوەی کاری خۆم بۆ خۆم دەکەم .
وەسسەلام .
جەعفەرکەریمی / ١٣/ ١١/ ٢٠١٣