بۆچی گۆڕان بایکۆتی هه‌ڵبژاردن ناکات؟
Wednesday, 31/07/2013, 12:00
له ژێر ناونیشانی: "پارتی ته‌زویراتی ده‌ستپێکرد و کۆمیسیۆنیش بێ لایه‌نی له ده‌ستدا" سایتی سبه‌ی رۆژی 20/06/2013 بڵاوی کرده‌وه که پارتی له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وادا پێشێلکاریی و "ساخته"ی کردووه. هه‌روه‌ها کۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کانیش بێلایه‌نیی خۆی نه‌پاراستووه چونکه فۆرمی سکاڵای نه‌داوه به‌و لایه‌نانه‌ی که سکاڵایان له‌سه‌ر پرۆسه‌که هه‌بووه."
محه‌مه‌د حامید، باژێروانی بزوتنه‌وی گۆڕان له قه‌زای مه‌خمور، به (سبه‌ی) راگه‌یاندووه که:
1. لایه‌نگرانی پارتی كه ده‌سه‌ڵاتیان له ناوچه‌كه هه‌یه، وه‌ره‌قه‌یان داوه به‌ده‌نگده‌ران و ناو و ژماره‌ی كاندیدكهیان له‌سه‌ر نوسیووە.
2. كه‌سانێكی زۆر به ناسنامه‌ی ساخته‌وه چون بۆ ده‌نگدان.
3. سوپای پێنجی زێره‌ڤانی چووه بۆ ئه‌وێ.
4. به‌رێوەبه‌ری بنكه‌كان فۆرمی سكاڵایان نه‌داوه به‌و لایه‌نانه‌ی كه سكاڵایان هه‌بووه.
تاوانبارکردنی پارتی به "ساخته‌کاریی" هیچ خاڵێک لای "کۆنتراکت" بۆ گۆڕان تۆمار ناکات. چونکه له هه‌مان کاتدا ئه‌و پرسیاره‌ش دروست ده‌کات، که چۆن بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌شداریی هه‌ڵبژاردنێک ده‌کات که جێگای بڕوا نییه. چۆن ده‌ستی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستانی بۆ ده‌کات به زاخدا؟ گۆڕان بۆ ئه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆک بدات به قسه‌کانی پێویسته به زمانی هه‌ڵوێست بدوێت. گۆڕان له‌گه‌ڵ پارته‌کانی تردا له‌سه‌ر هه‌مان رێگا، به‌وه ناگاته مه‌نزڵێکی تر با به هه‌ر شێوه‌یه‌ک باسیان بکات. قسه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌ڵوێست ده‌خوازن.
له راستییدا بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له رێگای رۆڵی به‌ناو ئۆپۆسیزیۆنهوه له‌م سیستێمی ده‌سه‌ڵاتدارییه‌ی کوردستاندایه. رابه‌ری بزوتنه‌وه‌که کاک نه‌وشیروان مسته‌فا لای وایه ئهزمۆنهکه له ده‌ستی سه‌رۆکی هه‌رێمدا له ده‌ستێکی ئه‌میندایه. ئیدی هه‌قی خۆیه‌تی جه‌ماوه‌ری بۆ به‌رێته‌وه بۆ ده‌نگدان و له‌و ده‌سته ئهمینهدا بیهێڵێته‌وه. ئه‌گینا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان زۆر زیاتری وتووه له‌وه‌ی که به‌س بێت بۆ ئه‌وه‌ی بایکۆتی هه‌ڵبژاردن بکات. ئێستا خودی سیستێمی حوکمه‌که جێگای پرسیاره. بۆچی گۆڕان بایکۆتی هه‌ڵبژاردن ناکات؟ ئه‌مه پرسیارێکه که پێویسته گۆڕانه‌کان گوێی خۆیانی لێ که‌ڕ نه‌که‌ن.
"کۆنتراکت"
2013-06-21
سه‌رچاوه:
http://sbeiy.com/Detail.aspx?id=21021&LinkID=4
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست