کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


زمان ناسنامەو بوونی گەلە،گەلێکی بێ زمان ناتوانێت بوونی خۆی ئیسپات بکات

Thursday, 27/09/2012, 12:00







تێکۆشانی راستەقینە ئەو تیکۆشانەیە مرۆڤ راستینەی ئامانجی بناسیت و لەو راستایەشدا هەوڵدان بکرێت بۆ سەرکەوتنی. پێشکەوتنی هەر گەلێک راوەستە کردنە لەسەر زمان و کلتوری کۆمەڵگای خۆی.
گەلێک دەتوانێت خۆی ئیسپات بکات کەخاوەنی کلتوری جڤاکی خۆی بێت و لە چوار چێوەی نەرێتی کۆمەڵگاکەی خۆی نەهاوێشتبێتە دەرەوە، هەربۆیە ئەوەڵین پرینسیپی زیندو بوونی هەر گەلێک پابەند بوون و راوەستە کردنە لە سەر زمانی دایکی.


کاتێک ئامانج رونبێت و تێگەیشتن لەوبوارەوە بخرێتە بواری پراکتیکەوە بیگومان سەرکەوتن حەتمیەو بەزەحمەتێکی کەمتریشەوە بەهرە دەتوانێت دەست بخرێت.
سەرکەوتنی ھەرمرۆڤ یان کۆمەڵگایەک ئەوەیە کە بەزمانی خۆیی و کلتوری خۆی و سیاسەتی جڤاکی خۆی بە تێکۆشان بەرەو ئازادی ھەنگاو ھەڵبگرێت و رێبکەوێت , ھیچ کۆمەڵگایەک ناتوانێت بەزمانی بێگانە زمانی خۆی ئیسپات بکات و خۆی جێبخات .تێکۆشان بۆئازادی زمان و کلتور بەزمانی دایکی قسەکردن بە زمانی دایکی و کلتوری جڤاکی خۆبەکارھێنانە، زۆرسەیرە ھەمو شەڕدەکەین بۆئەوەی زمان مان ئازاد بکەین بەڵام لەڕاستیشدا شەڕناکەین بۆ ئەوەی زمانی دایکی خۆمان فێر ببین و زمانی بێگانە لە سەر زمانی خۆمان دەر بکەین.
ئێمە بوین بەداگیر بەسەر خۆمانداو خۆیشمان حازرنین ھیچ شەرێک بکەین بۆدەرکردنی کەسایەتیەکی کۆپی کراو لەسەرخۆمان و ھیچ تێکۆشانێک ناکەین لەبەرامبەر ئەو عەسکەرو جەندرمە فاشیستانەی کەلەناخی ئێمە خۆیان حەشارداوەو زمانی خۆیان لەناو خوێنی ئێمە جێکردو وەتەوەو خۆیان سەپاندوە ,
تاکاتێک بەزمانی دایکی خۆمان قسەنەکەین ناتوانین جەسارەتی ئازاد بونیشی بکەین ،لەبەرئەوە تێگەیشتی زمانیە ئازادی زمانیش دەخۆلقێنێت و مرۆڤی ئازادیش دروست دەکات بۆ دەست خستنی زمانێکی ئازاد.
ئەگەر زمانی داکیش ئازاد بێـت بەڵام ئێمە نەزانین پێی بدوێن و قسەبکەین واتایەکی نیە یائەو دەم شەڕلەگەڵ کێدەکرێت و داوای مافی ئازادی زمان لەکێ دەکرێت و لەھەمبەر کێ تێکۆشان دەکرێت و کێ تاوانبارە ؟

دەبێت ھەرکەس ئەوە بزانێت نەبەزمانی بێگانەو نەتەوەیەکی دیکە دەتوانین زمانی خۆمان بدەینە ناسین و ئازادی بکەین وەنە لەسەر مێژوو یەکی دیکە و کەسایەتیی یەکی دیکەو کلتورێکی دیکیش دەتوانین کلتوری نوێ و میژووی نوێ و کەسایەتییەکی نوێ بخولقێنین .
مرۆڤ ئەگەر خۆیشی فیدا بکات و تا ئاخریش گیان فیدای بکات بەڵام خاڵە بنگەیەکانی پێشکەوتن و ئامانجی ڕون باش پێک نەھێنێت ناتوانێت قازانج بکات .
ڕاستە داگیرکەران بەدڕندەی و زەخت و زۆر زمانیان لەئێمە وەرگرتوەو بەرەو ئاسمیلاسێونیش بردوینیان لەرێگای قوتابخانە و دامەزراوەکانیان بەڵام بۆ وە لەبەر چی ئەوانەی کەلەبەرانبەر ئەو زوڵم و ناحەقیە راوەستاون و بونەتە سۆڕشگێر و خەباتکار و نوسەر و ڕۆشنبیر و خۆمان بە پێشەنگ و خەم خۆر و ڕێنوێنی کەری گەلەکەمان دەزانین بۆئەو خەتە لارە ناشکێنین و بەنەعلەتی ناکەین و ئێمەش ھەرلەسەری ئەو خەتی لەناو چونە ھەنگاو دەنێینو دەربازی ناکەین.
تێکۆشان پێشوەچون و پێگەیشتنە ،پێگەیستنیش سەرکەوتن و ئازادیە , بۆیە بەتایبەت پێشەنگانی تێکۆشان بۆئازادی مافی ئەوەیان نیە بەزمانی داگیر کەر قسەبکەن , قسەنەکردن بەزمانی دایکی و خەبات بۆ ئازادی زمانی دایکیش پارادۆکس و دژایەتی کردنی فکریە , بەزمانی بێگانە قسەکردن و پشت لەزمانی خۆکردن رێبازێکی کلاسیک و کاڵ بیرە , ھەروەک چۆن کوردێک خۆی بەئێرانی و عێراقی ناو دەبات لەگەڵ ئەو کوردەی کەبەعەرەبی یان بەتورکی قسەدەکات جیاوازی نیە , یەکێک میژووی خۆی ناناسێت و ئەوی دیکەیش زمانی خۆی , ھەردوو ئەمانە لەخەتی تەسلیم بونی کلتوری جوڵەدەکەن و ھەردووش کلاسیکن , ئەو کوردەی دەتوانێت جەسارەتی کوردبونی ھەبێت کەلەبواری کلتوری , سیاسی , ژیانی کوردبێت و دەرەوەی ئەوە کوردێکی دروستکراوە.

زمان درکاندن و بونی مرۆڤە، بێ زمان مرۆڤ وەک نەبون وایە , ئەوەی بەزمانی زگماکی قسە نەکات و بەزمانی دەرەوەی خۆی بدوێت تەمسیلی خۆی ناکات و خۆی نیە و تەنھا خۆی بەکاردەھێنێت بۆکەسایەتی یەکی دیکە لەسەر جەستەی خۆی .

زمان ناسنامەی خۆزای مرۆڤەو خۆدورگرتن و لەجەستەی خۆپەراوێزگرتن خەیانەتە بەخۆت و داگیرکەرو زاڵمی جەستەی خۆت بۆخودی خۆتی .
مرۆڤی بەجەسارەت ئەو مرۆڤەیە لەسەر ڕاستینەی خۆی ئیسرابکات و ھەموو ئەو پارچانەی لەسەر جەستەی بە ساختەیی لکینراوە لێبکاتەوەو خۆی پێکبهێنێتەوە، ھەربۆیە بۆئەوەی خەباتمان و تێکۆشانی ئێمە لایەقی شەھیدان و گەلەکەمان بێت با بە زمانی دایکی قسەبکەین و بەکوردیش بنوسین و بە کوردیش ژیان بکەین.
خۆ پەروەردە کردن و پێش خستنی زمان و رەوشتی جڤاکی خۆپێش خستن بۆ ژیانی راستی و ئیسرار بونە لەحەقیقەتی خۆمان.
ئەوەی زمانی دایکی نەزانێت و تێکۆشان نەکات بۆ فێربوونی زمانی دایکی و خەباتیش بکات بۆ ئازاد بوونی زمانی دایکی مەلە کردن لە سەرەو ژێریە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست




کۆمێنت بنووسە