کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


هاوارێک بۆسه‌رۆکی حکومه‌ت بۆ سه‌رۆکی هه‌رێم له‌ کاسبکاران و عه‌مباره‌کانی بازاری شێخه‌لا

Friday, 15/05/2009, 12:00

1623 بینراوە


به‌رێزان به‌رپرسان به‌رێزان ئێمه‌ هاوارو ده‌نگمان پێتان ده‌گه‌یه‌نین
به‌رامبه‌ر ئه‌و سوکایه‌تیه‌ی که‌ شاره‌وانی و پۆلیس ده‌یکه‌ن به‌رامبه‌رمان له‌ بازاری هه‌ولێر ، پۆلیس عه‌ره‌بانه‌مان ده‌شکێنن لێمان ده‌ده‌ن ، ده‌ستیان ناپارێزن له‌ لێدانی گه‌نجو پیر له‌به‌ر چاوی خه‌لک لێمان ده‌ده‌نو که‌له‌مچه‌مان ده‌که‌ن ، چونکه‌ لێناگه‌رێن کاسبی خۆمان بکه‌ین له‌ شه‌قامه‌کان به‌ بیانووی جیا جیا ، ئه‌وه‌تا ده‌لێن ده‌بێت عارهبانه‌کانتان فره‌ده‌ن جۆری تر به‌کار بێنن که‌ گوژمه‌ی تێچونی هه‌ر عاره‌بانه‌یه‌ک 300000 هه‌زار دیناره‌ ، ئێمه‌ کرێچیو هه‌ژارین ، کوری خێر له‌ خۆ نه‌ دیوی ئه‌و شاره‌ین ، رۆژانه‌ که‌ که‌له‌مچه‌ ده‌کرێین رۆژانی حکوم رانی به‌عسمان دێننه‌وه‌ یاد ، له‌ پیره‌کانمان دراوه‌ که‌ هیچ ویژدانێکی ئازاد ئه‌م شته‌ قبول ناکات ، پارێزگار داوامان لێده‌کات که‌ ژماره‌ یان ره‌قه‌م یان ئیجازه‌ ده‌ربێنین به‌رێزان ئێمه‌ خاوه‌نی ئۆتۆمبێلی لانکرۆزو مۆنیاکا نینه‌ تا ئیجازه‌و ژماره‌مان پێبده‌ن ، ئێمه‌ هه‌ژارین خاوه‌نی عه‌ره‌بانه‌یه‌کی دارین ، هاوارتان بۆ ده‌یه‌نین داوه‌ ده‌که‌ین که‌ ئه‌و که‌سانه‌ی له‌ پۆلیس که‌ له‌ گه‌نجو پیره‌کانمان ده‌ده‌نو ئیهانه‌یان کردووین سزا بدرێنو پارێزگارو شاره‌وانیش وازمان لێبینن ، وه‌ چیتر عاره‌بانه‌مان نه‌شکێنن ،
تکا ده‌که‌ین به‌ زووترین کات ته‌ده‌خول بکه‌ن ، ئێمه‌ به‌لێنمان داوه‌ ئه‌گه ر ئه‌و لێدانو هه‌لکوتانه‌ سه‌رمان رانه‌گرن به‌ لێنمان داوه‌ که‌ به‌ره‌نگاری پۆلیس و شاره‌وانیو پارێزگار ببینه‌وه‌ به‌ هه‌موو هێزیکمان وه‌ مانده‌گرین و رێگه‌ی و شه‌قامه‌کانیش ده‌گرین ، تا ئه‌و زولمه‌ له‌سه‌ر خۆمان لاده‌ین ، ئێوه‌ بیانیتان هێنا بۆ کوردستان کارتان که‌م کردینه‌وه‌ ئێستاش لێمان ده‌ده‌نو سوکایه‌تیمان پێده‌که‌ن رێگه‌مان ناده‌ن نان بۆ منداله‌کانمان په‌یدا بکه‌ین ،

هه‌موو کاسبکاره‌کانی شێخه‌لا
-------------------------------
کوردستانپۆست: ئێمه‌ش ده‌نگی خۆمان ده‌خه‌ینه‌ پاڵ ئێوه‌ و دڵنییاین که‌ مه‌سعود یا نێچیر هیچ شتیک ناکه‌ن و ئاوا ده‌تانهێڵنه‌وه‌ ، به‌لام مه‌ردومه‌ردانه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی دادێ تۆڵه‌ له‌و ده‌سه‌ڵاته‌ مافیایه‌ بکه‌نه‌وه‌ ، ئه‌وان عاره‌بانه‌ و کاسبی ئێوه‌یان ناویت بۆ ئه‌وه‌ی بازاری بازاری نیشتمانی ببوژێننه‌وه‌ ، ئه‌ی هه‌ر ئه‌وه‌ نه‌بوو 600 دوکانی ده‌لاڵخانه‌ی هه‌ولێریان تێکدا له‌ پێناو گواستنه‌وه‌یان بۆ ئه‌و بازاره‌ که‌ موڵکی نێچیری موراهیقه‌!.
برایانی به‌رێز ده‌ستی شه‌قار شه‌قار و ماندووتان ده‌کوشین و ئێمه‌ بۆ هه‌رکارێکی راگه‌یاندن له‌ پشتانین.




چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)