سه‌رچاوه‌یه‌کی نێو یه‌کێتی: مه‌لا به‌ختیار ئه‌و نامانه‌ی ناردووه بۆ بڵاوکردنه‌وه!
Tuesday, 18/09/2012, 12:00
سه‌رچاوه‌یه‌ک له نێو مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتیی نیشتیمانی کوردستان به کوردستانپۆستی راگه‌یاندن، که سه‌باره‌ت به‌و به‌ڵگانه‌ی که به‌ناوی به‌ڵگه‌نامه‌ی مه‌رگه‌وه بڵاوکراوه‌ته‌وه و مه‌لا به‌ختیاری لێپرسراوی کارگێڕی مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتیی لێدوانی له‌سه‌ر داوه، گوایه ئه‌و نه‌یداوه به‌و گۆڤاره.
سه‌رچاوه‌که وتی مه‌لا به‌ختیار راست ناکات، نامه‌کان له‌لایه‌ن ئه‌وه‌وه دزه‌یان کردووه و بڵاوکراوه‌نه‌وه، سه‌رچاوه‌که ئه‌وه‌ی نه‌شارده‌وه و راشکاوانه وتی مه‌لا به‌ختیار زمانی شڕه و ده‌مێکه له‌لای ئێمه‌ی باسی ئه‌وه‌ی کردووه، پاراستنی نهێنی میوانی مه‌لا به‌ختیار نییه، بۆ خۆ ده‌رخستن و مه‌به‌ستی تر، که بڵێت گوایه من له ناو یه‌کێتییدا که‌سایه‌تییه‌کی دیارم، زۆر جار قسه‌کان له ده‌می ده‌ترازێن و باسیان ده‌کات، دوای ئه‌وه به‌م جۆره پینه و به‌ڕۆکردنانه ناتوانێت دایانپۆشێت، ئه‌و بۆ خۆی له دیمانه‌که‌ی که‌ناڵی ئێن ئاڕ تییدا باسی له بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و نامانه کرد، ئیتر چ پێویست ده‌کات بڵێ من نییم، ئه‌ی ئه‌گه‌ر وایه کۆپی ئه‌و نامانه چۆن چووه لای ئه‌و گۆڤاره و بڵاویان کرده‌وه، که‌وابوو داوێتی به که‌سی دووه‌می نزیک خۆی له‌وێوه دزه‌ی کردووه، دوای ئه‌وه له بیرتان نه‌چێت، هه‌ر هه‌فته‌یه‌ک دوای لێدوانه‌که‌ی ئیتر نامه‌کان بڵاوکرانه‌وه، ئه‌و روونکردنه‌وه‌یه‌ی گۆڤاره‌که‌ش بۆ په‌رده‌پۆشکردنی سه‌رچاوه‌که بوو.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست