دەسەڵات لە سلێمانی دوو نارنجۆک دەتەقێنێتەوە
Tuesday, 17/02/2015, 12:00
ئەمڕۆ بەبۆنەی یادکردنەوەی حەڤدەی شوبات، فەرمانبەران و خەڵکی توڕەی سلێمانی بەرامبەر بە نەدانی موچە بە نیازبوون کۆبوونەوە و خۆپیشاندان رێکبخەن، بەڵام دەسەڵاتداران لە ترسی ئەوەی نەوەک ئەمە ببێتە هۆی ئەوەی زیاتر تەشەنە بکات، وەک هاوشێوەی ١٧ی شوباتێکی تری لێبێت، بۆیە سیناریۆیەکیان دروستکرد بەوەی دوو نارنجۆک لە پارکی دایک لە سلێمانی بتەقێننەوە، بەدوایدا وایان بڵاوکردەوە، کە داعش بەنیازە پەلاماری سلێمانی بدات، شەوی رابردووش هەر ترساندا چەند کۆپتەرێک بەسەر ئاسمانی سلێمانییدا کەوتە سوڕاندنەوە، گوایە چاودێری شار دەکات، ئەمەش تەنیا بۆ ئەو مەبەستە بوو تا وا لە خەڵکی بگەیەنن کە داوای پارە و موچە نەکەن، چونکە ترسی داعش هەیە بێتە سلێمانی، شایانی باسە نێچێرڤان بارزانی لە هەمانکاتدا پەیامێکی بەگوێ خەڵکییدا دا، کە راستە پارە نییە، بەڵام موچەکانتان نافەوتێ، پەیامنێرمان لە سلێمانییەوە لە دەمی هاوڵاتییەک دەگێڕێتەوە، کە ئەمەی روویدا سیناریۆیەکە دەیانەوێت بە پروپاگەندەی هاتنی داعش درێژە بەو سیاسەتە بدەن، کە موچە نەدەن بە فەرمانبەران. کوردستانپۆست پەیوەندیی بە پەیامنێری هەولێریشەوە کرد، ئەویش وتی ئاسایشی هەولێر و پاراستن بە بەرگی مەدەنییەوە چالاکیی زۆریان ئەنجامداوە و لە ترسی ئەوەی کە ئەمڕۆ ١٧ شوباتە، نەکات لە هەولێریش شتێک رووبدات، ئەوانیش وەکو سلێمانی خۆیان ئامادەکردبوو.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست