کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چه‌ند رۆژنامه‌نووسێك و ٣ په‌رله‌مانتار په‌يامێكيان له‌ هه‌ولێر گەیاندە چەند كۆنسۆلگه‌رییەکی وڵاتە بیانییەکان

Thursday, 29/03/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنێری ٣ هه‌ولێر
ئه‌مرۆ چه‌ند رۆژنامه‌نووسێك و ٣ په‌رله‌مانتار به‌ نهێنی له‌شاری هه‌ولێر په‌يامێكيان گه‌يانده‌ ٤ كونسۆلگه‌ری ولاتانی بيانی له‌ هه‌ولێر، به‌ هۆی ئه‌و ديارده‌ی ڕفاندن و ئازاردان و كوشتن و پێشێلكاری ماڤه‌كانی مرۆڤ و ئازادی رۆژنامه‌وان له‌لايه‌ن ده‌سته‌لات ‌و به‌تايبه‌تی ده‌زگا ئه‌منيه‌كانی پاراستن كه‌ به‌ پيلان و نه‌خشه‌ی تۆقێنه‌ره‌وه‌ ده‌رهه‌ق به‌ ده‌نگه‌ ره‌سەن و دلێره‌كان له‌ هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانی ئه‌نجاميان داوه‌ ، دوا نمونه‌ش ڕفاندنی مامۆستايی زانكۆ دكتۆر عه‌بدولمسه‌وه‌ر بارزانی كه‌ به‌هۆی به‌شداریكردنی له‌ چه‌ند به‌رنامه‌يه‌كی مێژووی تووشی ڕفاندن بووه‌ له‌ هه‌ولێر.
ئه‌و كه‌سانه‌ی نامه‌كه‌يان گه‌ياندۆته‌ ئه‌و كۆنسۆلگه‌ريانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی تووشی هه‌مان تيرۆر نه‌بن داوايان كردووه‌ ناوه‌كانيان بڵاو نه‌كرێته‌وه‌، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی كه‌ سه‌رنج ڕاكيشتربووه‌ نوينه‌ری كونسۆڵگه‌ريه‌كان له‌ ده‌ره‌وه‌ی بيناكانيان ئه‌و په‌يامانه‌يان وه‌رگرتووه‌ له‌به‌ر سه‌لامه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ چونكه‌، پاسه‌وانه‌كانی ئه‌و كونسۆلگه‌ريانه‌ زێره‌ڤانين.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە