کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


رۆژێكیش دا دێت كەسێكى تردورست دەبێت بێمەوقیفى ئێوە بۆنەوەكانى ئاشكرا دەكات

Sunday, 05/09/2010, 12:00


هەرچەندە زۆرم خوێندەوە لە كوردستان پۆست سەبارەت بە 31 ئاب منیش ویستم شتێك بنووسم لەسەر ئەم كارەساتە بەلام نەمدەتوانى هەستەكانم تێربكەم لەكاتى خوێندنەوەى بابەتێك لەسەر 31 ئاب كە دەمخوێندەوە هاورێ نزیكەكەم لێمى پرسى ئەوە تۆ چى دەخوێنیەوە؟ هەرچى نووسراوە هەمووى چش, چونكە خۆیان هیچ نەدەبینن نەدەشیخوێننەوە وە خەلكیش هەمووى شتەكان دەزانى, ومنیش یەكسەر بیرم كەوتەوە گریمان خێزانەكەم راست دەكات , ئەمانەى خوێندمەوەو ئەوانە دەنوسرێت هیچیان لەوەكاریگەرت تر نەبوو كەوا تاكە حزبێك نەبوو لە كوردستان یادى ئەم رۆژە بكاتەوە كەوا هیچى كەمتر نەبوو لەوكارەساتانەى تر كە بەسەر گەلەكەماندا هاتووە, گوتمان یەكێتى ئیتیفاقى ستراتیژى هەیە وە لەسەر نووسینەكانى قانیعى فەرد جارى كاتى نیە حزبە بچوكەكان لەبەبرینى بووجەكانیان ناوێرن فزە بكەن ئەرێ بۆخاترى خوا خوێنى ئەم شەهیدانە ئاوا بەفیرۆ بروات ئەم كارەساتە هەروا بەبێ یادكردنەوە بروات .
بەداخەوە نەك ئەوەندە بەلكو هەزاران ئەوەندە نووسینە ناتوانیًت تەنها بەشێك لەم رووداوانەى شارى هەولێر بگێرێتەوە كەبەسەر گەرەكێكى شارداهات بەتایبەتى گەرەكە هەژار نشینەكان وەك گەرەكى بەهار, ماجیداوە, كوردستان كوران, سایلۆ ,چەندین گەرەكى تر كەئەوانە كەتبوونەتە خەتى ئەمامى لەراستى هیزە هیرشبەرەكانى سەدام , منیش یەكێك بووم لەدانیشتوانى یەكێك لەم گەرەكانە , كەگومانم نەبوو پارتى پەیوەندى نەپچرابوو لەگەل سەدام حسیندا بەردەوام نێچیروان بارزانى سەردانى شوێنانیان دەكرد بۆ بینینى سەرانى بەعس بەلام ئەوەى كەبیرم لێنەدەكردەوە پارتى بەو بێشەرمیە سوارى دەبابەكانى هێزى دوژمن بێت بێت حكومەتەكەى خۆى وەپەرلەمانەكەى خۆى ئەوشارەى كە سومبلى كوردستانە تۆپباران بكات سەدان كەسى بێتاوانى شارى هەولێر شەهید بكات , كەسێك نیە هەستى مرۆڤایەتى بجولێت لە پەرلەمان كەلە چاوپیكەوتنەكاندا هەریەكەیان خۆیان بەنوینەرى هەزاران خەلك دەزانن ئەوانیش لەترسى موچەكانیان فزە ناكە ئەگەر هەریەكەو بیر لەبەرژەوەندیەكانى خۆى بكاتەوە لەم وولاتە دەبێت پاشەرۆژمان چى بەسەر بێت؟
لەبیریشتان نەچێت مێژوو رەحم بەهیچ كەسێك ناكات ئەوەنیە پاش دەیان ساڵ قانیعى فەرد هاتەمەیدان خیانەتەكانى بارزانى ئاشكرا كرد رۆژێكیش دا دێت كەسێكى تردورست دەبێت بێمەوقیفى ئێوە بۆنەوەكانى ئاشكرا دەكات ئەوكات گەل تف لەو هەلویستانەتان دەكات . .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە