وێنەیەكى ترى قابیل
Thursday, 05/03/2009, 12:00
2105 بینراوە
ئەوەندەى لەبیرم بێت مێرولەیەكیشم ئازارنەداوە , دەستم بەر ئافرەتێك نەكەوتوە , خراپەكارنەبوم , بەڵام من نازانم ئێوە چی تان لە من دەوێت ؟ بۆ لە من بێزارن ؟ تۆ بۆڕقت لەمنە ؟ ئاخر بۆ وەك سەگ تەماشام دەكەن ؟ خۆسەگیش هەروەك تۆ ڕۆح لەبەرە , دەزانى ئێوە چى دەكەن بەمن , كاتێك كەسیِك بانگم دەكات ترس سەرپام دادەگرێ , هابیل تۆ كاتێك پێ دەكەنى باوكیشم لەگەڵتا پێدەكەنى , بەڵام كاتێك من لەگەڵ ئێوەدا پێدەكەنم هەردوكتان بێ دەنگ دەبن و بەچاوى ڕقەوە تەماشام دەكەن , ئاخربۆ ؟ بۆچى باوكم لێم ئەدات ؟ دوێنێ لەسەر چى لێى دام ؟ ئەو لەمن ئەدات لەبەر ئەوەى تۆپێت خۆشە , لەبەر ئەوەى تۆى خۆش دەوێت و ڕقى لەمنە , هابیل ئەگەر تۆبرام نەبیت باوكم وانەدەبوو بەرامبەرم , ئەگەر هەرخۆم بام ئێٍتستا بەختەوەردەبوم .
لەپشتى پەردەوە دیمەنى لەدایك بونى (قابیل و هابیل) دەنگى مۆسیقا و ژانگرتنێكى پڕلەئازار دەبێتە سەرەتاى دەسپێكدرنى شانۆیەكە و لەماوەى كۆتاى هاتنى لەدایك بونەكەدا بە دوو دیمەنى جیاواز(قابیل و هابیل) لەنیوان تەمەنى هەریەكەیان بۆ (10_ 12) ساڵ دەردەكەون و بەدەم یارى كردنەوە شانۆیەكە بەجێ دەهێڵن و بەرلەوەى (قابیل) ى منداڵ شانۆیەكە بەجێ بهێلێت (باوك)ى بانگى دەكات و بەون بونى (قابیلى منداڵ) و لەوەڵامدانەوەى (باوك) دا قابیلى گەنج) دێتە سەرشانۆ .
باوك ) : بەدەنگى بەرز) قابیل .. قاااااا بیل .. قا
قابیل : (بەبێ زارى یەكەوە دێتە بەردەم باوكى یەوە ) بەڵى باوكە فەرمو چیت دەوەێ ؟
باوك : تەنها دەمەوێ بزانم تائێستا لەكوێ بویت ؟
قابیل : لەباخچەكەدابوم ,
باوك : درەختەكانت ئاوەدا ؟
قابیل : نوستبوم
باوك : تۆنوستوبیت , كەچى منیش دونیا گەڕام بە شوێنتا
قابیل : بەڵام ئێٍستا والێرەم فەرمو دەبێـت چیت بۆبكەم ؟
باوك : دەم ویست كارێكم بۆبكەى , بەڵام هەركات من پێویستیم پێت بێت تۆلێرەنیت.
قابیل : ڕاست دەكەى باوكەگیان , هاركاتێكیش لێرەبم پێویستیت پێم نیە ؟!
باوك : پێویستیم پێت نیـــە ؟ بەڵێ ڕاست دەكەى , بەڵام ئەگەر بەكەڵكى كارێـك بێَیت ئەوا پێویستیم پێتە ,
باشە ئەوە تۆ شەرم ناكەى ؟ هەرخەریكى خەوتن و سوڕانەوەى بەم كۆڵان و ئەو كۆڵاندا تەریق نابیتەوە ؟
قابیل : (لەسەر خۆ) بۆدەبێت تەریق ببمەوە ؟
باوك : بۆدەبێت ؟ راِست دەكەى تۆنابێت تەریق ببیتەوە, بەڵام دەبێت شەرم بكەى لەوەى بەم لاشە گەنجانەتەوە بەبێكارى دەسوڕیتەوە و تائێستاش هەرچاوەڕوانى دەستى من دەكەى , تۆ هەر سەیرێكى هابیلى برات كە لەتۆ منداڵترە كەچى هێندەى (10) دە پیاو كاردەكات و خۆى هیلاك دەكات .
قابیل : تۆراست دەكەىباوكەگیان , من دەبێـت كاربكەم , بەڵام من پێم خۆشە كارێك بكەم كەخۆم هەڵى ببژێرم نەك كارێك كە تۆ بۆم دیارى بكەى .
باوك : تۆناتەوێت كاربكەى قابیل , ئادەى بابزانم تائێٍستا چەند جۆرى كاركردنت گۆڕیى وە ؟
قابیل : وایە بەڵام ئەو كارانەى كەمن كردوو من هەموى بە زۆرى تۆ بوە , من هەمو كارێك ناكەم ,
باوك : دەمت داخە فاشل , تۆهەمیشە هەرخەریكى دزى كردن بویت لەو شوێنانەى كارت تێدا كردوە , دەركردنت لەسەر كارەمانت هەموى بەڵگەى ئەوەبون كەتۆ دزى دز , ئیدى بۆ من خەتاباردەكەى ؟ (قابیل دەیەوێت قسەبكات ,باوكى ڕێَگەى نادات ) ووس دەم نەكەیتەوە بابەرشەقت نەدەم , بێ هەستى هیچ و پۆچ , بۆدەڵى بەردى ؟ با جارێ هەستت بجوڵێت و بەوەبزانى كە خەریكى چیت , تۆسەیركە هەمو خەڵكى ئەم شارە باشت دەناسن كەتۆ چى بونەوەرێكى سەیرى , هەموكەس دەزانى َكەتۆ بەرەڵا و شێتى (قابیل توڕەدەبێت و دەچێتە پشتى مێزەكەوە)
قلبیل : من دزنیم , من شێت و بەرەڵا نیم , تۆ بۆواقسەدەكەى ؟ تۆچیت لەمن دەوێ باوكە بۆخاترى خوا بۆئەوەندەدڵ ڕەق ى بەرامبەرم ؟ گوناهم چییە ؟ نا.. باوكە نا ..مەسەلەكە ڕونە , تۆ دەتەوەێ من ڕێك وەك تۆ وابم , بەڵام من و تۆ زۆر جیاوازین , من دەمەوێ خۆم بم و تۆش دەتەوێ هەروەك تۆ وابم ئەوەناكرێ لەوەتێ بگە ئەوە هەرگیز ناكرێ , من نان و ئاوى تۆم ناوێ ؟ چونكە مەرجى تۆئەوەیە كەمن نەپرسم , قسەنەكەم و بۆم نەبێت بیربكەمەوە , باوكە بڕوابكە تۆ مرۆڤێكى سەیرى نەك من , تۆ خراپ بیردەكەیتەوە نەك من .
باوك : بەسە بەس , بێ شەرم دەنگ بەرز مەكەرەوە بەسەرمدا .
قابیل : باوكەگیان بڕوابكە خۆشم دەوێت , ڕێزت دەگرم , بەڵام تۆ تەواو بەپێچەوانەوە لەگەڵ مندا ڕەفتار دەكەى , ئاخربۆ باوكە گیان بۆ لەبەرچیى , گوناهم چى یە ؟
باوك : گوناهت زۆرە , دەم درێژى , بێ هەستى , ڕێك دەڵێى ئاژەڵى ؟! بى ڕێزى , من باوكتم بەڵام تۆ ئەوەى حسابى بۆنەكەى باوكو كوڕى یە , ئەوەى لەتۆم دیوە لەهیچ كەسیچكى ترم نەدى وە , تۆ زۆر گوناه بارى , پڕى لەفێل و درۆ , خۆت بێ گوناه نیشان مەدە ؟ چونكە تاونكارو سەرەڕۆیت , دەك بەرنەفرەتى خودا بكەویت هەروەك چون بەرنەفرەتى من كەوتویت , بێ ئابڕو ئەگەر خەڵكى نەزانن كوڕى منى لەم شارەدا بەرد بارانت دەكەن ؟ چونكە هەمویان دەزانن تۆ چەند .... ؟!! (تەواى ناكات) تۆ ئابڕوى هەمومانت بردوە ؟!
قابیل : من چیم بۆ تەواى ناكەى ؟ من ئابڕوبەرنیم , من ئاژەڵ نیم , ئەگەر ئاژەڵم تۆ چۆن لەزمانى ئاژەڵێكى وەك من تى َدەگەى , چۆن دەتوانى وەڵامى ئاژەڵێك بدەیتەوە ؟ باوكە گوێ بگرە : كەس لەم شارەدا بەردبارانم ناكات تۆ نەبى , كەس بەبێ هەست تەماشان ناكات و ئیهانەم ناكات تۆنەبێت , من هەرچى بم ئیدى تەواو بەرگەى ئەو هەموتێ هەڵدان و قسەناخۆشانەى تۆ ناگرم , دەڕۆم بۆئەوەى ئیتر مرۆڤێكى بێ هەستى وەك من نەبینى ؟! (باوكى لەوكاتەدا تەنها تەماشاى دەكات و بێزارى یەكى زۆرى پێوە دیارە) من دەڕۆم و تۆش ناتوانى ڕێگریم بكەى تێ دەگەى , من بێ ویستى خۆم بومەتە كوڕى تۆ , بەڵام وا بە ویستى خۆم ئەم دۆزەخەت بۆ بەجى َدەهێڵم (قابیل دەڕواتەدەرەوە) .
باوك : بڕۆ ملت بشكێنە , دەك خــوا بت كوژێ بۆچى كوڕێكى , ئاخر خواى گەورە من گوناهم چى بو وا ئەم شێتەت كرد بەڕیشمەوە؟ دەڕوات وادەزانێ لەهەموشوێنێك بۆئەو وەك ماڵى خۆى وایە دەك داوەشێیت بۆخۆت چى كوڕێكى , وەڵاهى بەس ئەمجارە بەردەستم كەوێت خۆم دەزانم چۆنى تەمبى َدەكەم (لەوكاتەدا دایك دێتە سەرشانۆ )
دایك : كـێ تەمبێ دەكەى ؟ دیسان بەزمەكەیە ,
باوك : قابیلى كوڕت , جگەلەئەو كێ هەیە لەم ماڵەدا بەزم دروست بكات , گوێت لێنەبوو چى دەوت ؟ بەئارەزوى خۆى جنێو بارانى كردم , ئاااااخ .. لەبەرترسى خوا نەبوایە وەك سەگ دەم تۆپان .
دایك : زۆر خراپى چۆن وابیردەكەیتەوە , بۆئەوەندە دڵ ڕەقى بەرامەبرى , باشە كوڕت نیە ؟
باوك : نەخێر كوڕم نیە ؟! ئەگەر كوڕى من بوایە بەو شێوەیە وەڵامى نەئەدامەوە , كوڕى من لەقسەى باوكى خۆى دەرناچێت , بەڵام ئەو ئاااخ تەواو گۆرشاوە مێشكێا پڕكردوە لەقسەى بى َمانا , بەتەماى ئینقلاب بوو .
دایك : ئیقلابى چى خۆمن گوێم لەزۆرێك لەقسەكانتان بوو , تۆ ئەزانى چیت بەو كوڕە داماوەكرد , دەزانى چۆن قسەت پێدەكرد ؟ نەدەبوو بەوشێەیە قسەت لەگەڵ بكردایە .
باوك : ئەى چۆن قسەم لەگەڵ بكردایە خانم ؟ سەمام بۆبكردایە گۆڕانیم, بۆبووتایە ؟
دایك : نە گۆرانى نە سە ماكردن من ئەوەناڵێم , بەڵام ئەو جۆرە قسەكردنەى تۆ هەڵەیە .
باوك : هەڵەى چى ئەوەتۆ دەڵێ چى ؟ ئەو كوڕە تەواو دەستى لێبشۆرە .... باشە تۆ هەست ناكەى ئەو كوڕە هەروەك (بەرد) وایە ؟ زۆر بێ هەستە , من دڵنیام لەوە , كاتێك قسەى لەگەڵ دەكەى سەیرت ناكات , چاوەناشرینەكانى لەشوێنیِكى ترە , هەروەك شێت ڕەفتار دەكات , زمان درێژە قسەى زلل و قۆڕدەكات , دەیەویت من هەرچى من بكەم ئەو بیزانێت و من پرسى پێبكەم , باشە من باوكى ئەوم یان ئەو باوكى منە ؟ .
دایك : دەواش نیە , دڵى ئەوەنیە كەدەرى دەخات من كوڕى خۆمەوە چاكى دەناسم , بەخوا سروشتیكى زۆر هێمنى هەیە , دڵى زۆر باشە بەرامبەر بەتۆش بەڵام تۆ زۆر خراپى , لێ ى توڕەدەبیت و لێ ى ئەدەى , ئێى خۆ ئەویش گۆشت و خوێنە , خۆ ئاسن نییە .
باوك : دیفاعى لێ مەكە , ئەوەندەى تر قسەى سوار مەكە بەسرماندا (لەوكاتەدا دایك لەژێرلێوە وە قسە دەكات)
دایك : بەخوا ئەگەر تۆ وابیت ئەوا ڕۆژێك خراپ (باوك ڕێگەنادات تەواى بكات)
باوك : ئادەى بزانم چیت وتت .
دایك : چیم وت ؟ هیچم نەوت , دەڵێم بڕۆ بە شوێنیدا بزانە بۆكوێ چوو ؟
باوك : بۆهیچ جێگایەك ناڕوات , خۆى دێتەوە , بۆشوێنى لەمە خۆشتر دەست دەكەوێت تا بەجێ بهێلێت؟ دێتەوە خەمت نەبێ .
دایك : ئیشائەڵا بەسەلامەتى , من سەرێك لە متبەخەكە ئەدەم خواردنم لەسەر تانەسوتاوە .
باوك : بڕۆ وامنیش دەڕۆمە دەرەوە سەرێكى باخچەكە ئەدەم (پێكەوە ئەڕۆنەدەرەوە) .
ڕوناكى دەكەویَِتەسەر ( قابیل) كە لە سوچێكى شانۆیەكەدا, دانیشتوە و بێ زاریى یەكى زۆرى پێوەدیارە ,وەك ئەوەى پێشتر زۆر گریا بێت بۆشتێك كەلەدەستى دابێت .
(هــابیل) یش كەلاكێكى ئاژەڵى لەسەرشانە و دێتەسەر شانۆ دەیخاتە سەر ئەو مێزەى بەردەمى كە گۆشتى لەسەر ورد دەكا .
قابیل : (بەتوندى هەناسەیەك ئەدات , كە بەئاسانى دەنگى هەناسەكەى دەبیسترێت) .
هابیل : (بەحەپەساوى یەوە) كێ یەوە ؟
قابیل : مـنــم (لەو كاتەدا هابیل قابیل دەبینێ) .
هابیل : تۆى ؟ ترسام !
قابیل : ترسایى ؟ بۆچى ترسایى ؟
هابیل : نەم زانى تۆ لێرەیى .
قابیل : ئێستا ناترسى
هابیل : نابۆچى دەبێـت بترسم .
بێ دەنگى
قابیل : خەریكى چیت .
هابیل : ئەم گۆشتە پارچەپارپە دەكەم
قابیل : كەى سەرت بڕى ؟
هابیل : زۆرنیە
قابیل : كاتیك سەرت بڕى هاوارى كرد .
هابیل : هاوار ؟! ئا ... كەمێك , بەڵام ئەگەر بزانى ئەگەر بزانى كارى سەربڕینەكە (دروست) ئەنجام بدەى ئەو كاتە زۆر هاوار ناكات .
قابیل : دروست ؟ كارى دروست چییە ؟
هابیل : هەركاتێك بویتە (قەساب) ئەیزانى !!
قابیل : نامەوێت قەساب , بەڵا/ دەمەوێ جارێك بچمە قەساب خانە
هابیل : تــــــۆ ؟
قابیل : ئەمەوێ دیمەنى سەربڕینى (گوێرەكە) یەك ببینم .
هابیل : تۆ ؟ بڕواناكەم بتوانى سەبرى ئەو دیمەنەبكەى
قابیل :چۆن ئەزانى ناتوانم ؟
هابیل : ئاخر تۆناتوانى سەیرى جلە خوێناوى یەكانم بكەى , ئیدى چۆن دەتوانى ئەو دیمەن ببینى ؟ گوێرەكە سەربڕینیش زۆر ئاسانە , بەڵام تۆ بەزەیت دەجوڵێ و ئەگەر تۆ ئەو دیمەنە بیبینى ئەوەندە ڕادەكەى كە گوێرەكەیەك نەتگرێتەوە (پێكەنین)
قابیل : ئەى تۆ بەزەیت ناجوڵێ ؟
هابیل : یەكەم جار بەزەیم هەبوو , بەڵام ئیدى ڕاهاتم و بەزەیم نەما , بەڵام ئەگەر تۆ قەساب بیت دەزانى ئەو كارە چۆن دەبیت , پاشان ئەو سەربڕینە ڕوداوێكە كەدەبێت ڕوبدات
قابیل : ئـــــــــــا .
بـــێ دەنــگــــــــــــــى
هابیل : تۆئێستا لێرە چى دەكەى ؟
قابیل : هیچ .
هابیل : بارانێكى باش بارى ئەگەر (تەرزە) نەباریت بەرهەمێكى باشمان دەبێت .
قابیل : ئەزانم .
هابیل : دەمێكە لێرەى ؟
قابیل : نــــا , زۆر نییە
هابیل : لەماڵەوە چى ڕویدا ؟
قابیل : نازانم
هابیل : چۆن ؟ گوێم لەدەنگە دەنگ بوو , باوكم هاوارى دەكرد
قابیل : من گوێم لەهیچ نەبوو !!
هابیل : باوكم كەتوڕەدەبێ , دەگى لەهەموو لایەكەوە دەبیسترێت .
قابیل : سەیرى مرۆڤ دەكات ؟!
هابیل : (بەتێڕامانەوە) كـــــــــێ ؟
قابیل : ئاژەل , ئەوكاتەى دەیكوژى سەیرت دەكا ؟
هابیل : نازانم ڕەنگە .
قابیل : ئەوكاتەى چەقۆكە قۆڕگى دەبڕێ چاوەكانى كراونەتەوە ؟
هابیل : من سەیرى چاوەكانى ناكەم , تەنها سەرقاڵى سەربڕینەكەیم
قابیل : چاوەكانى دەكاتەوە ؟
هابیل : ئەمەشتێكى مەعلومە , بەڵام هەندێ كەس بەدەستماڵێك چاوەكانى دەبەستێت
قابیل : ئەى تۆنایبەستى ؟
هابیل : بۆ بیبەستم ؟ ئەوەندە خێرا كارەكە ئەنجام ئەدەم كــــە ... (تەواى ناكات و قابیل پێ دەبڕێت)
قابیل : تۆناترسى ؟
هابیل : لەچى ؟
قابیل : ناترسى لەكاتى كوشتنى ئاژەڵەكەدا سەیرى چاوەكانت بكات ؟
هابیل : بۆدەبێت بترسم ؟
قابیل : ڕاست دەكەى بۆدەبێت بترسى
هابیل : ئەو هەردەبێت بەسەربڕین بچێ , هەموساتێ دەزانێ كە (كێرد) ێك چاوەڕوانێتى .
قابیل : كــێرد ؟
هابیل : بەڵێ كــێرد, كێردى قەسابى , (قابیل جۆرێك لەترس و دڵەڕاوكێ دا یدەگرێ) ئەوچیتە ؟
قابیل : هـــا , هــیـچ
هابیل : نەترساى
قابیل : نەخیر نەترسام
بــێ دەنــگـــــــى (هابیل سەرقاڵى كاركردنە)
هابیل : چاوەڕوانى كەسێك دەكەى ؟
قابیل : بۆ وابیردەكەیتەوە ؟
هابیل : لەبە رئەوەى لێرە دانیشتویت و .... (پێ دەبڕێت)
قابیل : من چاوەڕوانى هیچ كەسێك ناكەم , ڕێگام لێگرتویت ؟
هابیل : نا , نەخێر , بەڵام دەبێت كارێك بكەى قابیل
قابیل : بەڵى دەبێـت كاریك بكەم .
هابیل : دەبێت كاربكەى بۆئەوەى شەو زو بخەویت و ئیدى خەوى ناخۆش نەبینى , شەوانە تۆ زۆر وڕوڕاوەدەكەى , هاوار دەكەى , من زو دەخەوم چونكە هیلاكم خەویى ناخۆش نابینم , دەلێن لەخەوى قورسدا خەوى ناخۆش بونى نیە .
قابیل : ئەوانەهەمویان ڕاستیان وت .
هابیل : جاكەدەزانى ڕاست دەكەن بۆچى بەقسەیان ناكەى ؟
قابیل : هەموكەسێك ناتوانێت بەقسەیان بكات
هابیل : قابیل من نازانم تۆچى كێشەیەكیت هەیە , من سەبارەت بەتۆ قسەم لەگەڵ (تـرێزا) داكرد
قابیل : ترێزا لێرەبو ؟
هابیل : نا نەخێر , دوێنێ هات بۆماڵەوە ماستەكەى برد
قابیل : ئەو تۆى خۆش دەوێ ؟
هابیل : زۆر نیگەران بوو !!
قابیل : بۆچى نیەگەران بوو ؟
هابیل : دەیوت وەزعى ماڵمان باش نیە , دایكى لەباوكى بێزارە
قابیل : بۆ ؟
هابیل : باوكى عارەق خۆرە و شەوانە درەنگ دەڕواتەوە بۆماڵ , كێشەى خۆیانە , بەڵام هەواڵى تۆى دەپرسى
قابیل : بەڕاست ؟
هابیل : دەیویست بزانێت تۆچى دەكەیت و چۆن كاتەكانت بەسەر دەبەى
قابیل : ئاوا , بەڵام تۆ نەتوانى سەبارەت بەمن هیچ بڵێیت !
هابیل : بەقسەى خۆى تۆى لەكۆڵان بینىبوو
قابیل : من نەم دیوە
هابیل : قاااابیل , دیبوت , بەڵام بەگەرمى سڵاوت لێنەكردبوو
قابیل : بۆچى بەرچاوى شین هەڵگەڕابوو؟
هابیل : وتى بەرسوچى پەنجەرەكەوتوە
قابیل : باوكى لێ دابوو ؟
هابیل : چۆن دەزانى ؟
قابیل : نازانم , دیسان ناچارت كرد پێبكەنێ
هابیل : چێژ لەپێكەنیى نەكەى وەردەگرم
قابیل : دەیخوازى ؟
هابیل : ئاخر ئەو منى ناوێت
قابیل : ڕازى دەكەم
هابیل : تۆ ؟
قابیل : نەخێر , بەڵام بەهەرحاڵ ئەو هەرتۆى دەوێ
هابیل : ئەو هەركات دەچێتە ماڵ پرسیارى تۆدەكات
قابیل : باشە بۆئەوەندە ئازارى ئەدەى ؟
هابیل : ئازار ؟ بەچى ئازارى ئەدەم ؟
قابیل : بەقسەكانت , هەركات دێتەماڵەوە و تەوقەت لەگەڵ دەكات , دەست دەكەى بەئازاردانى
هابیل : نەخێرشتى وانى یە
قابیل : (بەتوڕەبونەوە) بەڵێ وایـــە
هابیل : ئاخر چۆن ئازارى ئەدەم ؟
قابیل : پێت خۆشە بەگاڵتەكردنەكانت فێڵى لێبكەیت ؟ ئەونایەوێت پێ بكەنێ , بەڵام تۆ ناچارى دەكەى
هابیل : هەموسەكردنەكانت گێلانەیە , ئەوهەركاتدێت بێزار دیارە من دەمەوێت خۆشحاڵبێت .
قابیل : ناترسى جارێك لە تاو پێكەنین بخنكێت ؟
هابیل : ناخنكێ ئەو سانەى تۆكردد هیچیان ڕاست نەبون (قابیل دەلەرزێ) ئەوەچیتە بۆوادەلەرزى ؟
قابیل : كوا نالەرزم .
هابیل : بادەلەرزى ڕەنگە سەرماتێت !!
قابیل : لەخەوما , بەیانى یەكى زوو بو ئاژەڵەكانت دە گەڕاندەوە بۆ ماڵ و بودارێكدا سەركەوتى ؟!
هابیل : دیسان خەونت بینى
قابیل : جلەكانت داكەندو بەسەر دا خۆت فڕێ داوە ناو ئاوەكە و بە ..... (ڕێگەى نادات تەواوى بكات هابیل : كەواتە دوۆ ئەمە دەزانى ؟
قابیل : چى دەزانم ؟
هابیل : من هەمو بەیانى یەك لەڕوبارەكە مەلەدەكەم
قابیل : بەردێكى گەورە لەڕوبارەكەدایە , ڕێك لەوشوێنەى كەتۆبەسەردا خۆت دەخەیتەناو ئاوەكەوە , ناترسى ئەو بەردە مێشكت بتەقێنێ ؟!
هابیل : بەرد ؟! بەردى لێ نیە
قابیل : خوێن لەنێو چاوانتەوە هەڵدەقوڵا , چاوەكانیشت كرابونەوە !
هابیل : تــۆێیت لەمن دەوەێ ؟
قابیل : هیچ , بەڵام ئەزانم خەونێكى باشم نەبینیوە .
هابیل : بەیانیان كەمن دەچمە دەرەوە , تۆهێشتا نوستویت
قابیل : لەوبەرى ڕوبارەكەوە گـوڵێك ڕوابوو , گوڵێكى زۆر جوان , گوڵێك كەهەمو بەیانیك چاوەڕوان بوو تائاوى بدەمێ , بەڵام ئەو بەیانییە بەرلەوەى من ئاوى بدەم , تۆ گوڵەكەت لەژێرپێكاندا پانكردەوە ؟! هابیل تۆگوڵەكەى منت هەڵوەراند ؟! بۆچى خستى ژێر پێكانتەوە ؟
هابیل : بەڵام مــــن نەمبینى مـــــــــن نــ ....... (قابیل پێ دەبڕێت)
قابیل : (بەتوڕەبونەوە) بۆ پــانت كــردەوە ؟ بۆ ؟ لەژێرپێكانتەوە هەستت بەئازارى نەكرد ؟وام هەست كرد پێكانت بەسەردڵى مندا ناوە ! هـــابیل ئەو گـــوڵـــە ت بۆچى پانكردەوە ؟
هابیل : بمبورە .. نەمزانى گوڵى تۆبوو !!
قابیل : نەتزانى ؟ نەخێرچۆن دەبێت بزانى (هابیل دەیەوێ بڕوات) هابیل دەتەووێ بۆكوێ بڕۆیت ؟ دەزانم دەتەوەێ بچیتەلاى باوكم ؟! , تكادەكەم مەڕۆ لێرە بمێنەوە , من كەمێك توڕەبووم , ئارام دەگرم تكایەمەڕۆ
هابیل : من تەنها دەمەوێ بڕۆم شتێك بۆخۆم بهێنم
قابیل : پەلەت چیە ؟ نابێ ئێستا بەجێم بهێڵى , (هابیل دەیەوێ بڕوات) تكادەكەم مەڕۆ , گوێت لێمە هابیل ؟ بمبورە باشە (هابیل دەگەڕێتەوە) سوپاس براكەم (بێ دەنگى یەكى كورت) چیە بۆ واسەیرم دەكەى ؟ واز لەو گۆشتە بهێنە باقسەبكەین هەڵێكى باشە بۆقسەكردن , وەرەسەرم ئەم كورسیى دانیشە , ئەوەچیتە بۆ وا هەنگاو دەنێیت ؟ناتەوێت دابنیشیت , بۆچى دوو دڵى ؟ بۆ واهەنگاو دەنێى ؟ خۆمن بێ گانەنیم ؟ ئەو بێ گانەیەى كەلێ دەترسى , بۆچى بەم جۆرە ڕەفتارم لەگەڵ دەكەن؟ بۆكاتێك من دێمەوە ماڵەوە لەَگەڵ باوكمدا دەست دەكەن بە چپە چپ و لەژێر چاوەكانتانەوە تەماشام دەكەن ؟هیچم لێكردون ؟ ناڕەحەتم كردون ؟ نەگەر منیش لەوخێزانەنیم , سەیركە دەستم , سەرم , چــاوم , لاشەم , هەموى هەروەك تۆ نیە ؟ بۆچى لەگەڵ باوكمدا لەدژى من دەبیتە یەك دەنگ ؟ بۆڕقت لێمە ؟ ئاخربۆ كاتێك باوكم قسەم پێ دەڵێت و لێم ئەدات تــۆ پێدەكەنى ؟ ئەوە كەى برایەتىیە هابیل بۆخاترى خوا ؟؟
هابیل : لەسەرخۆبە قابیل ئەوەتا دەمبینى ئێستا لەگڵ تۆدام گوێت لێدەگرم .
بــــــــــێ دەنــگــــــــى
هابیل : هەست دەكەم هەندێ جار وەزعت باش نیە
قابیل : حاڵى كەس لەمن خراپتر نیە , وانیە ؟ تۆ قسەت كرد
هابیل : باش دەبى , دەتوانى هەندێ جار بێیتە لاى من , دوتوانین پێكەوەبچینە دەرەوە , بڕۆینە (كافتریاكە) , ئەوێ پڕە لەخەڵكى قۆشمە , پڕەلەگەنجى قسەخۆش و ڕوخۆش
قابیل : قسەى خۆش دەكەن ؟
هابیل : ئەى چــۆن , زۆریش
قابیل : دواى هەموتان پێدەكەنن ؟
هابیل : بیگومان قسەى خۆش هەربۆپێكەنینە
قابیل : بەقسەى خۆش پێدەكەنن , یان بە حاڵى (یوسف) ؟
هابیل : یــوســف ؟
قابیل : ئێوە ئەو كوڕە داماوە ناچاردەكەن تا ناوى باوكیتان پێبڵێت .
هابیل : تۆئەمە دەزانى ؟
قابیل : یوسف هاتە لاتان بۆ ئەوەى پارچەیەك نانى بدەنێ , كەچى ئێوە داواتان لێكرد ناوى باوكیتان پێبڵێت , شتێكى پێكەنیناوى بوو , هـــا ؟ دەزانى ئەو كوڕە هەژارە لە شەرمدا خەریك بوى لەپێستى خۆى بڕواتەدەرەوە ؟ چونكە دڵنیایە نازانێ باوكى كێ یە , ئەوش گوناهى ئەو نیە , ئێوەش ئەوە دەزانن كە ئەزانێ نازانێ باوكى كێ یە .
هابیل : تۆلەوێ بوى ؟
قابیل : من لە پەنجەرەكەوە سەیرم دەكرد
هابیل : تۆبەجۆرێك قسە دەكەى وەك ئەوەى لەوێ بوبێـت , بەڵام ئەوانەى هەموى گاڵتە كردن بوو
قابیل : گاڵتە ؟
هابیل : ئەوەى ڕاستى بێـت گاڵتەیەكى خراپ بوو , من زۆر پێكەنینم
قابیل : زۆرنا , بەڵام پێكەنیت , تۆ زوزو دەچیتەئەوێ وانییە ؟ ئەوان تۆ دەناسن ؟ناوت دەزانن ؟ دەستت دەگرن و (هابیل پێى دەبڕێت)
هابیل : من نازانم تۆباسى چى دەكەى ؟
قابیل : دواجار كەى بو لەوێ بویت ؟ دواجار كەى بو میوانى ئەوان بویت ؟ تۆبۆچى لەقسەكانم تێ ناگەى ؟
هابیل : قابیل , من بەویست و ئارەزوى خۆم لاى تۆ دەمێنمەوە ئەگەر تۆتەنها , دە ... (قابیل پێ دەبڕیێت)
قابیل : چى ؟
هابیل : گەرمن ....!!
قابیل : ناتەوەێ بیڵێیت ؟
هابیل (پەشۆكاوە) دوێنێ بوو , ئــــــا دوێنى بوو لەوى بوم .
قابیل : (واهەست دەكات گوى لەدەنگێ كى ترە) ئەوە دەرگابوو ؟ كەس لەدەرگاى دا ؟ (هابیل لەبیركردنەوەیەكى قوڵ دایە)
بیرلەچى دەكەیتەوە ؟
هابیل : نازانم تۆ پرسیارى بێ مانا زۆر دەكەى
قابیل : ڕاست دەكەى هەمویان بێ مانان , دەزانى هابیل ڕۆژ هەمو موڵكى تۆیە , تۆیش تێدا هەمیشە بەخەبەریت ؟ شەویش باش دەنویت , تۆزۆرباش دەگەڕێى , من لە تاریكى كۆچەكاندا تۆم دیوە لەگەڵ چەندین كیژۆڵەدا قسەت كردوە , دەزانى هابیل (ماین) ێكى زۆر باشت هەیە ؟
هابیل : هى خۆم نیە, (هاكیم) ى دەوڵەمەند هەندێ جار بەسوڕ ئەمداتێ
قابیل : دەیناسم , دەستەكانى زۆر ئەستورن , پەنجەكانى پڕن لە ئەلقە و موستیلە
هابیل : هەركاتێك سەرقاڵى كاركردن بێت , ماینەكەى دەدەا بەمن بۆئەوەى غارى پێبدەم
قابیل : بۆئەوەى غارى پێ بدەى وایە , تۆ ئەوت بەڕوتى بینى وە ؟
هابیل : ئەى چون نەم دیوە !
قابیل : باوەڕناكەم جوانبێت , كابرایەكى خوارو خێچە ,
هابیل : ئەوە تۆدەڵى چى ئاگات لەخۆتە ؟
قابیل : من حەز ناكەم سوارى ماینەكەى ببیت
هابیل : تۆ حەز لەچى دەكەى ؟
قابیل : حەز دەكەم ماینەكەى بدزیت
هابیل : قابیل
قابیل : بەڵى حەز دەكەم بیدزیت ! بۆئەوەى نەتبینم قسەى لەگەڵ بكەى , هابیل تۆ زۆر بەگەرمى قسەى لەگەڵ دەكەى , پارەى لێوەردەگرى , بۆچى ئەوكاتەى مەبەستەكەى دەردەخات و دەیەوێت ناشرینت بكات یەك تف لەناو چاوانى ناكەى .
هابیل : (بەتوڕەبونەوە) بەسە بەس , ڕێگەت نادەم بەم جۆرە قسەم لەگەڵ بكەى , نامەوێ و ناتوانم ئەوە قبوڵ بكەم , ئەم پرسیارانە چین دەیان كەى ؟ ئەو قسەناشرى نانەچین , دەتەوێ بەد ڕەوشتى بدەیتە پاڵم ؟ بۆقسەناكەى ؟ قابیل گوێ بگرە من ئیدى ناتوانم سەیرى ڕوخسارت بكەم (قابیل بەرەو ڕوى دەڕوات) لێم نزیك مەبەرەوە , هەناسەكانت پیسن , ئەوەندەپیسن كەناتوانم بەرگەیان بگرم !!
قابیل : ڕاست دەكەى برام وایە هەناسەكانم پیسن
هابیل : بەڵى پیسن , من لێت بیزارم نامەوێت بتبینم , ئەوەبزانە من ڕقم لێتە , ڕقم لەدەنگتە ! ڕقم لە هەموشتەكانتە , (قابیل بێ دەنگەو تەماشاى دەكات) كەسەیرم دەكەى زیاتر ڕقم لێت دەبێتـەوە , گوێبگرە پێم خۆشە لەگەڵ سۆزانى یەكدابم نەك لەَگەڵ تودا .
قابیل : بەردەوامبە دەى , مەوەستە قسە بكە هابیل دەمێكە ئەو قسانەت لەسنگتدا هەڵگرتوە , دەبێت قسە بكەى دەى
هابیل : نابێت شوێنم بكەویت , بۆتنیە چاودێریم بكەى , لەدرزى دەرگاكانەوە تەماشام مەكە , نامەوێت لەكارەكانم تىچ بگەى , قابیل دەبێت هەموشتیچك بۆباوكم بگێرمەوە لەسەرەتاوە تاكۆتایى , دەبێ لێت بدات , دەبێت باوكم بەئارەزوى من فەلاقەت بكات و وەك سەگ لەبەردەمیدا بپاڕێیتەوە , دەبێت بتكوژێت . دەبێت ......ئاى خوایەگیان , قابیل (دەكۆكێت و ناتوانێـ قسەبكات) ئاى خوایە
قابیل : هەرچیت وت ڕاستت كرد من دەبێت وەك سەگ بپاڕێمەوە , دەبێت هەمیشە بەشم تێ هەڵدانبێت ,
هابیل : قابیل , من توڕەبوم , توڕەت كردم , نەمدەزانى چیى دەڵێم , بم بەخشە قابیل
قابیل : لەڕۆژێكدا چەن گوناه دەكەى ؟
هابیل : چەند گوناه باریش بم خودا دەم بەخشێ
قابیل : لەخودا دەپاڕێیتەوە ؟
هابیل : تۆناپاڕێتەوە ؟
قابیل : پاڕانەوە قورسە بۆئەوكەسانەى كەخوا گویان لێ ناگرێ
هابیل : چۆن دەزانى كەخوا گوێت لێناگرێ
قابیل : هەندى َكەس خودا ڕێگەیان پێنادا تابپاڕننەوە ؟!
هابیل:هەموو كەسێك دەتوانىچ لەخودا بپارێتەوە .
بێ دەنگى
قابیل : ئەوەندەى لەبیرم بێت مێرولەیەكیشم ئازارنەداوە , دەستم بەر ئافرەتێك نەكەوتوە , خراپەكارنەبوم , بەڵام من نازانم ئێوە چی تان لە من دەوێت ؟ بۆ لە من بێزارن ؟ تۆ بۆڕقت لەمنە ؟ ئاخر بۆ وەك سەگ تەماشام دەكەن ؟ خۆسەگیش هەروەك تۆ ڕۆح لەبەرە , دەزانى ئێوە چى دەكەن بەمن , كاتێك كەسیِك بانگم دەكات ترس سەرپام دادەگرێ , هابیل تۆ كاتێك پێ دەكەنى باوكیشم لەگەڵتا پێدەكەنى , بەڵام كاتێك من لەگەڵ ئێوەدا پێدەكەنم هەردوكتان بێ دەنگ دەبن و بەچاوى ڕقەوە تەماشام دەكەن , ئاخربۆ ؟ بۆچى باوكم لێم ئەدات ؟ دوێنێ لەسەر چى لێى دام ؟ ئەو لەمن ئەدات لەبەر ئەوەى تۆپێت خۆشە , لەبەر ئەوەى تۆى خۆش دەوێت و ڕقى لەمنە , هابیل ئەگەر تۆبرام نەبیت باوكم وانەدەبوو بەرامبەرم , ئەگەر هەرخۆم بام ئێٍتستا بەختەوەردەبوم , (قابیل توشى هستریا دەبێت و هەمو گیانى دەلەرزێ) هابیل ڕۆحم لەجەستەم بێزارە من دەمەوێت خۆم بكوژم بۆئەوەى تۆ ڕزگارت بێ (بەرە و ڕوى هابیل دەڕوات و قەچۆیەكى بەدەستەوەیە)
هابیل : (بەترسەوە) بم بەخشە قابیل من دەمەوێت لاى خوا بۆت بپاڕێمەوە
قابیل : سەیرى ناوچاوانم كە , هابیل شیرینى ژیانت لێ دەڕژێ , حەز دەكەم لەشیرینى مەرگیش بخۆێتەوە (هابیل هاوار دەكات) ئەوەتا تەماشاى چاوى مرۆڤ دەكات , دیمەنێكى ئاسایى هەیە , , هابیل , هابیل , هاااا ببییل, دایەگیان , دایە تۆ لەكوێ ى ؟ هابیل , تۆ .... (دەگرى) هابیل هەستە بۆچى بێ دەنگى .. من تەنها ویستم تۆوەك باوكم نەبیت , هابیل هەستە من ڕوخسارت دەبینم نورى لێ دەبارێ , هەستە براكەم ئیدى توڕەنابم , ئیدى باوكم گۆشتیش لەجەستەم بكاتەوە هیچ ناڵێم , هابیل گیان بم بەخشە بەلێن بێ ئیدى توڕەنەبم (دەگرى) باوكە , باوكە , تۆ لەكوێیت ؟ ئاى خودایە چى دیمەنێكە , باوكە وەرەتەماشاكا بزانە ساتەكانى منداڵى من و هابیل جوان بوو یان ئەم ساتە , (گریان) دایكى لەوكاتەدا دێتە سەرشانۆ)
دایك : هابیل , هابیل ... قابیل كــوا هابیل ؟
قابیل : نازانم دایە ؟ّ!
دایك : چۆن ؟ دەبو لێرەبوایــە
قابیل : ئەوەتا (لەسەر شانۆ بەچەند دیمەنێكى ئەكرۆباتى دەكەوێـتە جولەَكردن) ئەوەتا من دیبینم , كوڵــە ژاكەوەكەى ئەوبەر ڕوبارەكە لەژێرپــێـكانى یەوە شكۆفە دەكات , هابیل بێ ئەوەى هیلاك بێت بەشاخەكەدا سەردەكەوێت , لەگەڵ ئاسماندا پێدەكەنێت ..ئەها دایەگیان , گـوێم لەدەنگى پێكەنینەكەیەتى (بەسەماكردن) هابیل پێ دەكەنێ , گۆرانى دەڵێ , ڕوخسارى نورى لێدەبارێ (قابیل دەگرى)
دایك : قابیل ئەوەچیتە ؟ چى دەڵێ ى چیت لەهابیل كردوە ؟ هابیل , هابیل (لەوكاتەدا تەرمى هابیل دەبینێ و دەكەویچتەسەر ئەژنۆ و هاوار دەكات لەخۆى ئەدات , دەست دەخاتەسەر برینەكەى هابیل , دەستەكانى سوردەبن) قابیل بۆكوشتت ؟ چۆن دڵت هات ئاوا لەبراكەت بكەى ؟ ئاخربۆ ؟ قابیل بۆ وات كرد ؟ (دەگرى) قابیل تۆكەى ئەوەندەدڵ ڕەق بویت , كەیى ؟ (دایك بەدەنگى بەرز و هاوارەوە) هابیل , هابیل (لەوكاتەدا هابیلى منداڵ , دێتە سەر شانۆ و ڕوناكى دەكە وێتەسەرى , دایك لەوساتەدا دەگەڕێتەوە بۆهەمان سەردەم)
هابیلى منداڵ : بەڵێ دایەگیان
دایك : كوڕم ئەو دەنگە دەنگە چیە بۆهاوار دەكەى
هابیلى منداڵ : من نیم قابیلە
دایك : قابیل , قابیل (قابیلى منداڵ دێتەسەر شانۆ)
قابیلى منداڵ : بەڵى دایەگیان
دایك : بۆ هاوار دەكەى ڕۆڵە مێشكم چوو .
قابیلى منداڵ : دایەگیان یارى دەكەین , هابیل جۆرى یارى یەكە باش نازانێ منیش بەوە پێدەكەنم
دایك : باشە كوڕم بەس لەسەر خۆبن , دەبڕۆن یارى خۆتان بكەن تاباوكتان دێتەوە , دواى پێكەوەنانەكەمان دەخۆێن (دەست لە ملانى یەكتر سەر شانۆ بەجێ دەهێڵن و ڕوناكى دەڕواتەسەر قابیل)
قابیل : دایەگیان میهرەبان بە , دڵم خەریكە دێتە دەرەوە , بەسە بەس ئیدى مەگرى هابیل فریشتەیەكە ئێستا بەئاسماندا دەفڕێ , من گوناهم نەبوو , ئەوە ویستى باوكم بوو , دایەگیان منیش دەڕۆم و ئیدى لەباوكم ناپاڕێمەوە , لە و كەسانە دەپاڕێمەوە كە دێنە سەرەڕێگەم تا بۆئەوەى وەك باوكم لێم نەدەن , ئیدى تەواو دایەگیان بۆنى گوڵەكان ناكەم , گوڵەكان دە دە مەبەر شەلاق و لەناو ئازارى خۆمدا خول دەخۆم , دەڕۆم دایەگیان , بەباوكم بڵێ لاى خودا بۆى دەپاڕێمەوە تا لە گوناهەكانى خۆش بێت ... (قابیل دەڕوات)
دایك : قابیل
دەنگى هابیل : دایە , دایە گیان
دەنگى باوك : قابیل , چاو قڵیشاوى سەرەڕۆ تۆ لەكوێ ى ؟
قابیل : هابیل , هاااا بیل .
تێبینى : بۆئامادەكردنى ئەم تیكستە شانۆیە سود لە (هابیل وقابیل) ى (فرێدریك كۆفكا) وەرگیراوە و لەڕۆژى (29/ 9/2007) و ڕواژانى دواى لە هۆڵى ڕۆشنبیرى دەربەندیخان نمایشكرا . كـــۆ تــــایـــــــــى