سه‌رده‌م و شوان ئه‌حمه‌د و "ئاوێنه"ی ڕاستییه‌كان (به‌شی دووه‌م و كۆتایی)
Friday, 09/07/2010, 12:00
ده‌زگای سه‌رده‌م
پێشه‌كی:
خوێنه‌رانی به‌ڕێز، له به‌شی یه‌كه‌می ئه‌م نووسینه‌دا، وه‌ڵامی ئه‌و ته‌وه‌ره گشتییانهمان دایه‌وه له نووسینه‌كه‌ی شوان ئه‌حمه‌ددا، كه سه‌باره‌ت به لایه‌نی مالی‌و ئیداریی ده‌زگای سه‌رده‌م و ئه‌و شتانه بوون، كه له ڕاپۆرته‌كه‌ی چاودێریی داراییدا ده‌رباره‌ی سه‌رده‌م هاتبوون‌و كاتی خۆی وهڵامماندابوونهوهو ئه‌و دیسانه‌وه دووبارهیكردبوونهوه. له‌م به‌شه‌شدا وه‌ڵامی به‌ڕێزان سهرۆكو ئه‌ندامانی ئهنجومهنو هه‌روه‌ها مامۆستا شێرزاد حه‌سه‌ن بۆ قسه هه‌ڵبه‌ستراوه‌كانی شوان ئه‌حمه‌د ده‌خوێننه‌وه.
هه‌ڵبه‌ت جێی داخه، لێره‌و له‌وێ، هه‌ندێ نووسه‌ری تر، به‌ر له‌وه‌ی چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی ئێمه بكهنو ئه‌وسا ڕای خۆیان دهربرن، به‌په‌له‌په‌ل‌و هه‌ڵچوونه‌وه كه‌وتنه تفهنگنان به‌تاریكییه‌وه. ته‌نانه‌ت دووسێیهكیان به‌زمانێكی زۆر ناشارستانیانه، كتومت وه‌ك زمانه‌كه‌ی شوان ئه‌حمه‌د، كه‌وتنه سووكایه‌تیپێكردنی سه‌رۆكی ده‌زگاو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن. ماڵیان ئاوابێت!. وه‌لێ ڕۆژان ڕۆژی له‌دوایه، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیش بۆی ده‌رنه‌كه‌وێت، سبه‌ی هه‌ر بۆی ده‌رده‌كه‌وێت.
ده‌وترێ:
قسه‌بكه، تا بزانم تۆ كێیت هه‌ر كه‌سێك، كه نووسه‌ر بێت یان نانووسه‌ر، تاوه‌كو قسه نه‌كات، ناتوانین بزانین هه‌ڵگری چ ناسنامه‌و ڕهوشتێكهو هه‌ڵگری چ رۆحێكه!
ئاخۆ ده‌كرێ زمان به گوێره‌ی هه‌واو هه‌وه‌سی خۆت به‌كاربێنیت، بۆ شكاندنی وێنه‌ی كه‌سێك، كه دواجار خودی ئه‌و زمانه، ئه‌گه‌ر ئه‌قڵانی نه‌بێت، له‌گه‌ڵ پیسكردنی وێنه‌ی به‌رامبه‌ره‌كه‌ت، خودی وێنه‌ی خۆت ناشیرین‌و شێواو ده‌رده‌كه‌وێت، به‌تایبه‌تی كه پێشتر بڕیارتدابێت، به‌پێی ئه‌و هه‌لومه‌رجه ده‌روونییه‌ی خۆت تیایدا ده‌ژیت، زۆر به شێواوی زمانێكی پڕ له توندوتیژی به‌كاربێنیت، كه دابڕابێت له هه‌ر ههستونهستو ویژدانێكی ئینسانی. هه‌ر هه‌مووشمان ده‌زانین، بۆ گوزارشتكردن له‌خۆمان جگه له زمان، هیچی ترمان نییه. كاتێك ده‌ڵێین خۆمان، مه‌به‌ست زاتی هه‌ر یه‌كێك له ئێمه‌یه له‌ناو ناسنامه‌و بازنه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، وه‌ك كاره‌كته‌رێكی ناو كایه‌ی ڕۆشنبیری، كه به ته‌واوی رۆحی ئێمه له‌ناو ئه‌و زمانه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، تا كوێ ڕێز له ویژدانی خۆمان ده‌گرین یان نا، ئه‌وه گه‌ر ویژدانمان هه‌بێت؟ هه‌رچی فیكر‌و مه‌عریفه‌ت هه‌یه، به‌ده‌ر له ئێتیك‌و ڕه‌وشت، هیچ مانایه‌كی مرۆڤپه‌روه‌رانه‌ی نابێت. هه‌روه‌ك چۆن ده‌رچوون له ڕێزمان، سه‌رمان لێ ده‌شێوێنێت له نووسیندا، هه‌ر به‌هه‌مان ئه‌ندازه ده‌رچوون له ڕێوڕه‌سمو ڕێسایه‌كی ڕۆشنبیرانه ده‌مانباته‌وه ناو جه‌هه‌ننه‌م، چ له‌ناو كایه‌ی سیاسه‌تدا بووبێت‌و چ له‌ناو فه‌زای ڕۆشنبیریدا بووبێت، مێژووی ئێمه نوقمه له رۆحی توندوتیژی، كه سه‌ره‌تا به زمان ده‌ستیپێكردووه. دیاره پیسكردنی میراتی رۆحی‌و فیكریی كه‌سێك، كه‌متر نییه له كوشتنی له‌سه‌ر ئاستی فیزیكی، وێنه‌ی دۆست‌و دوژمن وا له‌ناو زماندا. كه ئێمه ده‌دوێین، په‌نا ده‌به‌ینه به‌ر زمان، زمانه‌كه‌ش له ئێمه ده‌دوێت، كه كێین. هه‌موو نووسینێك، چه‌نده ڕاز‌و نیازه پاك‌و پیسه‌كان ده‌رده‌خات، له‌هه‌مان كاتدا پێمانده‌ڵێت ئه‌و نووسه‌ره له چ ژینگهیهكداو به چ ڕۆحێكهوه ده‌ستیداوه‌ته قه‌ڵه‌م.
پێمانوایه، هه‌ركه‌سێك به چاوێكی بابه‌تیانه‌وه له‌و زمانه وردببێته‌وه، كه له نووسینه‌كه‌ی شوان ئه‌حمه‌ددا به‌كارهاتووه، ئه‌وا بێ هیچ گومانێك به‌شێك له كاراكته‌ری ئه‌و پیاوه‌ی بۆ ده‌رده‌كه‌وێت. ئه‌وه‌ی ده‌مانه‌وێ لێره‌دا سه‌رنجی خوێنه‌رانی بۆ ڕابكێشین، ئه‌و شپرزهییو هه‌ڵچوون‌و دژایهتیانهیه كه له ڕاوبۆچوونه‌كانی شوان ئه‌حمه‌ددا ههستپێدهكرێن. ئه‌و ئاماده‌یه، له سۆنگه‌ی هه‌ڵچوونێكی كتوپڕ‌و نائهقڵانیداو له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا ڕاوبۆچوونی به‌رامبه‌ر به مه‌سه‌له‌یه‌ك یان كه‌سانێك به سه‌دوهه‌شتا پله پێچه‌وانه‌بێته‌وه، هه‌روه‌كو هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر به به‌ڕێزان كاك (ئاراس فه‌تاح‌و به‌ختیار عهلیو ڕێبین هه‌ردی). له‌كاتێكدا له نووسینه‌كه‌ی یه‌كه‌میدا بهپۆلێك ڕۆشنبیری جیددی‌و نموونه‌یی ناویانده‌بات، كه‌چی هه‌ر دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڕوونكردنهوهكهیان له ئاوێنه‌دا، به‌هه‌مان شێوازی به‌رامبه‌ر ئه‌نجومه‌نی سه‌رده‌م به‌كاریهێنا، هێرشده‌كاته سه‌ر ئه‌و به‌ڕێزانه‌ش. له‌مه‌شه‌وه خوێنه‌ر بۆی ده‌رده‌كه‌وێ، ئه‌وه‌ی پێیده‌ڵێن میسداقیهتو بابه‌تێتی، له‌و ڕاوبۆچوونانه‌ی شوان ئه‌حمه‌ددا به‌دیناكرێن.
خودایه ئه‌وه چ ڕق‌و كینه‌یه، كه له دڵی هه‌ندێكدا چڕدهبنهوهو ده‌بنه به‌شێك له پێكهاته‌ی ئه‌هریمه‌نی. چ غه‌ریزه‌یه‌كه كه هه‌رگیز (لێبوردن) نابینێ‌و (خۆشه‌ویستی)و هاوڕێیهتیو وه‌فاداری بێباكانه دهسووتێنێو خه‌ڵووزیان ده‌كات به‌قه‌ڵه‌م! ئای گه‌لی براده‌رینه! ئێمه چه‌ند پێوستمان به‌هه‌وای بێگه‌ردی لێبوردنه! چه‌ند پێویستمان به‌ده‌سته سپییه‌كانی خۆشه‌ویستیه! چه‌ند پێویستمان به ڕۆحی شاعیرانه‌یه. چه‌ند؟!
په‌یوه‌ندیی نێوان ئه‌ندامانی ئهنجومهنشوان ئه‌حمه‌د كۆی له‌وه نه‌كردۆته‌وه، كه ڕه‌نگه ڕۆژێك له ڕۆژان ویژدانی ئازاریبداتو له هه‌موو ئه‌و بوختان‌و هۆنینه‌وه بێ بنه‌مایانه په‌شیمانبێته‌وه، كه له‌كاتی حهماسهتگیریو ڕقههستاندا نوسیونیو نه‌یتوانیوه ڕێ له هه‌ڵچوونه ده‌روونییه‌كانی خۆی بگرێت. بۆیه له په‌نای بوختانهكاندا، مهبهستیبووه گومان له‌نێوان ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ندا دروستبكات‌و وا له‌خوێنه‌ر بگه‌یه‌نێت، ئه‌و براده‌رانه له‌گه‌ڵ یه‌كتردا ناتهبابوونو هه‌ریه‌كه‌و لهئاوازێكیان خوێندووه‌و چاڵیان بۆ یه‌كتر هه‌ڵكه‌ندووه. بۆ ئه‌مه‌ش چه‌ند نمونه‌یه‌كی قسه‌ی ڕوت‌و بێ بنه‌مای به‌ناوی ڕه‌وف بێگه‌ردو ئازاد به‌رزنجییه‌وه، بۆ هه‌ڵكه‌وت عه‌بدوڵڵاو دڵشاد عه‌بدوڵڵا هه‌ڵبه‌ستووه، كه هه‌ندێكیان بۆ ئه‌وه ناشێن ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ته‌نور بكرێن. ئه‌گینا ئه‌گه‌ر ئه‌مه هۆنینه‌وه‌یه‌كی ده‌سته‌ویه‌خه نهبێتو نیازی لهدواوهنهبێت، هه‌ر بۆ نموونه كێ ئاوا قسه‌ی ڕۆژانه ده‌كات: ئه‌م پیاوه-مه‌به‌ستی دڵشاد عه‌بدوڵایه- كه له هه‌ولێره‌وه دێته‌وه، تا ده‌گاته سلێمانی، له ئاوێنه‌ی سه‌یاره‌كه‌یدا سه‌یری خۆی دهكاتو بیر له‌وه ده‌كاته‌وه كه گه‌یشته‌وه سه‌رده‌م، چ گۆبهنێك بنێته‌وه‌و كێ بكات به‌گژ كێداو چاڵ بۆ كێ هه‌ڵكه‌نێت یان له‌باره‌ی گۆشه‌ی ئیرۆسكی، كه دڵشاد عه‌بدوڵا له ئهدهبو هونه‌ری كوردستانی نوێ‌دا بڵاویكردۆته‌وه، شوان ده‌ڵێت: به‌درێژایی هه‌فته له‌ناو ده‌زگاو له‌سه‌ر مێزی خواردنه‌وه‌ی شه‌وان نوكته‌یان له‌سه‌ر دهكردو پێی پێده‌كه‌نین. ئه‌و ده‌یوت بابه‌ته‌كه‌ی ئهلیوتت خوێنده‌وه، ئه‌ویان دهیسهندهوهو ده‌یوت قوربان من به عه‌زرا پاوه‌ند تێگهیبووم. كه دیوانی (مانگی نیوهمۆر)ی بڵاوكرده‌وه، براده‌رانی ئه‌نجومه‌ن ده‌یانوت ده‌بوایه ناوی دیوانه‌كه‌ی (لۆریه‌ك ئاینده) بووایه، چونكه مه‌خزه‌ن پڕ له لۆرییه‌ك له گۆڤاره فاشیله‌كه‌ی ئه‌وی تێدایه، كه نافرۆشرێتو به‌سه‌ر ده‌زگاوه بۆته زه‌ره‌رێكی گه‌وره.
مرۆڤ كه زۆر بیر له هه‌ڵوێستێكی جوانی یه‌كێك ده‌كاته‌وه، یان له وته‌یه‌كی دانسقه‌و ڕه‌فتارێكی ناوازه‌ی، ئه‌وه‌نده‌ی به‌لاوه خۆشده‌بێت كه خۆزگه به خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌خوازێت. به‌ڕاده‌یه‌ك كه ورده ورده خۆی لهیاددهكاتو وه‌ك ئه‌و كه‌سه خۆده‌نوێنێت، تا ده‌گاته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی لاساییبكاتهوه یان ته‌نانه‌ت ههڵوێستو قسه‌كانی بكات به‌هی خۆی. یان رێده‌كه‌وێت ئه‌مه‌نده بیر له كارێكی ناپه‌سه‌ند ده‌كاته‌وه، وێنایدهكات، وێنه‌ی هونه‌ریی بۆ فه‌راهه‌م دێنێت‌و ناشتوانێت یان ناوێرێت رووبه‌ڕوو ده‌ریانببڕێت، ناچار له ده‌رفه‌تێكی ڕه‌خساودا ده‌یان كات به‌قسه‌ی خه‌ڵكی تر‌و راشكاوانه ده‌ریانده‌بڕێت. هه‌موو ئه‌و رایانه‌ی شوان ده‌باره‌ی گۆڤاری ئاینده‌و ئیرۆسكیو دیوانی مانگی نیوهمۆر داویه‌ته پاڵ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن، ده‌چنه خانه‌ی ئه‌و خه‌ونانه‌وه كه خودی شوان بینیبوونیو نه‌هاتوونه‌ته‌دی، ئه‌گینا كاك دڵشاد وه‌ك شاعیرێك زۆرباش ئه‌و براده‌رانه ده‌ناسێت كه هه‌یانه چه‌ندان جار رووبه‌ڕوو پێیانوتووه فڵانه شیعرت جوان‌و فیساریانم به‌دڵ نه‌بووه، ده‌ستخۆشی هه‌ندێك نووسینیان لێ كردووه‌و نیگه‌رانیش بوون له‌هی تر. هه‌روه‌ك چۆن ئه‌ویش ڕای ئه‌ده‌بیی خۆی ڕاشكاوانه به‌رانبه‌ر به‌وان ده‌ربڕیوه، ئیتر ئه‌مه چ پێویستیی بهسیناریۆیهكی بهدنیازانه هه‌یه، كه له بناغه‌دا ڕای ئهدهبینو هیچ په‌یوه‌ندیان نه به‌گه‌نده‌ڵییه‌وه هه‌یه، كه شوان كردویه‌تیه مانشێتی نوسینهكهیو نه به‌كارو چالاكی ئه‌و براده‌رانه‌وه. ئایا ئه‌مه ده‌چێته خانه‌ی ڕه‌خنه‌وه یان بهدگومانیهكه كه به‌ده‌ستی ئه‌نقه‌ست یه‌كێك ئاوه‌كه‌ی دهڕێژێتو چ حسابێك بۆ ویژدان‌و ڕاستگۆیی‌و ئاینده‌یش ناكات!! باشه ئه‌گه‌ر ئه‌م ئه‌ندامانه‌ی ئه‌نجومه‌ن بۆ ماوه‌ی یانزه ساڵ ئه‌مه‌نده له‌گه‌ڵ یه‌كتر ناكۆك‌و ناته‌با بوون، چۆن توانیویانه پێكه‌وه ئه‌و هه‌موو كاره جوانانه بكه‌ن؟چۆن به‌سه‌دان كتێبیان چاپكردووه‌و بۆ ماوه‌ی یانزه ساڵ یه‌كێك له گۆڤاره‌كانیان له‌ماوه‌ی دیاریكراوی خۆی دوانه‌كه‌وتووه؟ بۆ ڕۆژێك له ڕۆژان ده‌نگیان له‌یه‌كدی دانه‌بڕیوه؟ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا رێكه‌وتووه زۆرجار بیروباوه‌ڕیان به‌رانبه‌ر به‌هه‌ندێك كار‌و مه‌سه‌له جیاواز بووه. ئایا ئه‌مه نیشانه‌ی رێزگرتن نه‌بووه له‌ڕای یهكدیو په‌یوه‌ندیی تایبهتیو شه‌خسیی ئه‌و براده‌رانه؟
وه‌ڵامی ڕه‌ووف بێگهردشوان ئه‌حمه‌د، له‌سه‌ره‌تای نوسینه‌كه‌یدا له‌سه‌ر ره‌ووف بێگه‌رد، له‌باتی باسی گه‌نده‌ڵی، له‌باره‌ی نوسین‌و به‌رهه‌می ئه‌وه‌وه قسه‌ده‌كات‌و ڕه‌خنه‌ده‌گرێت. شوان مافی خۆیهتیو ئازاده له‌وه‌ی بێگه‌رد به نوسه‌ر بزانێت یان نا -ئه‌مه ئه‌گه‌ر له باسێكی ئهدهبیو ڕه‌خنه‌ییدا بووایه باشتربوو- له‌باره‌ی شته شه‌خسییه‌كانی تره‌وه، ویستویه‌تی سووكایه‌تی به ڕه‌ووف بكات‌و هه‌وڵی ناو زڕاندنی بدات. یه‌كه‌مجار له -چه‌م-ه‌وه ده‌ستپێده‌كات، كه یه‌كێكه له گرێكانی شوان، چونكه ڕه‌ووف شه‌وی سوور‌و چه‌می ڕازاوه‌ی خۆی هه‌یه. باشه به‌ڕاست، ئه‌مه چ په‌یوه‌ندییه‌كی بهسهردهمو دیارده‌ی گهندهڵیو خه‌له‌لی ئیدارییه‌وه هه‌یه، ئه‌گه‌ر خۆهه‌ڵقورتاندن نه‌بێت له ژیانی تایبه‌تی خه‌ڵك‌و به‌ربه‌ستدانان له‌به‌رده‌م ئازادیی تاكدا؟ ئیره‌یی پێ بردن ڕه‌گێكی سروشتییه له مرۆڤدا، به‌تایبه‌تی له‌ناو كۆمه‌ڵگای زۆر دواكه‌وتوودا، به‌ڵام بۆ خه‌ڵكانێكی هۆشیار، كه سه‌رده‌میانه بیربكه‌نه‌وه، ده‌بێته خه‌وشی. ئه‌مه‌یش تۆڵه‌ی ئه‌وه‌یه ڕه‌ووف شوانی بۆ ئه‌و جۆره چه‌مانه له‌گه‌ڵ خۆیدا نه‌بردوه‌و به‌شی هه‌ره زۆری وتاره‌كه‌ی شوانیش له‌سه‌ر بنه‌مای تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه بنیاتنراوه، نه‌ك ڕاستی‌و واقیعبینی. دیاره ئه‌م كاره‌ی ڕه‌ووف باش كه‌وتۆته‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر شوان به‌شداریی ئه‌و چه‌مانه‌ی بكردایه، ده‌بوو ئێستا چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌كی تری ئاوێنه بۆ ئه‌و قسه‌و نوكتانه تهرخانبكرانایه، كه له‌و دانیشتنانه‌دا كراون‌و بێجگه له شوان كه‌سی تر بیر له باسكردن‌و هۆنینه‌وه‌یان ناكاته‌وه.
شوان ده‌ڵێت: ڕه‌ووف بێگه‌رد پاره‌و پوولی سه‌رده‌م به‌هه‌ده‌رده‌دات، سه‌فه‌ری وڵاتان به‌گیرفانی سه‌رده‌م دهكاتو بازرگانی به‌و كتێبانه‌وه ده‌كات كه موڵكی سه‌رده‌من. هه‌روه‌ها باس له بڕی شه‌ش سه‌دو چل ملیۆن دینار ده‌كات، كه به‌ئیمزای ڕه‌ووف بۆ فازل عه‌باسی به‌ڵێنده‌ر خهرجكراوهو كه‌موكورتی له پسووڵهكاندا هه‌بووه.
له‌سه‌ره‌تای 2000دا بێگه‌ردو چه‌ند براده‌رێكی ده‌زگا دوو ساڵ بۆ پێشانگای كتێب چوون بۆ تاران، بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی هه‌فته‌یه‌ك له به‌یانیه‌وه تا ئێواره له پێشانگا نێوده‌وڵه‌تیه گه‌وره‌كه‌ی تاران‌دا كتێبیان بۆ كتێبخانه‌ی ده‌زگا كڕیوه، بێگومان بۆ خۆشیان هه‌ر كڕیوه، له تارانه‌وه بهكارتۆنو گونیه كتێبیان گه‌یاندۆته سلێمانی‌و له ڕێگاو نێوان ئوتێل‌و پێشانگادا بێجگه له بارهه‌ڵگری چی‌تریان بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه، كتێبخانه‌كه‌ی ئێستای سه‌رده‌م، كه ڕه‌ووف به‌رپرسیه‌تی، دهیانو سه‌دان له‌و به‌رهه‌مانه‌ی تیایه كه له تاران‌و دیمهشقو به‌یرووته‌وه گه‌یه‌نراونه‌ته‌وه ئێره‌و ئێستا ڕوویه‌كی دره‌وشاوه‌یان بهكتێبخانهكه داوه. هه‌موو ئه‌و كتێبانه تۆمارنو كه‌س بۆ خۆی نه‌بردوون، وه‌ك شوان ئه‌حمه‌د دهڵێتو باشترین به‌ڵگه‌یش به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی لیست‌و كۆنووسهكانه. دیاره خه‌رجیی سه‌فه‌رو كڕینی كتێب له‌سه‌ر ده‌زگا بووه، نه‌ك گیرفانی تایبه‌تی ئه‌و براده‌رانه، كه‌چی شوان بڕێك پاره‌ی باسكردووه گوایا ئه‌وان بۆ كهیفو سه‌فا خهرجیانكردووه؟ شوان كه باسی سه‌فه‌ری وڵاتان ده‌كات، هیچ باس له‌وه ناكات بۆ چ مه‌به‌ستێك چوون‌و به‌چ بڕیارێكی ئه‌نجومه‌ن له‌و باره‌یه‌وه له‌ئارادایه. دیاره هه‌ر بۆ به‌هه‌ڵه‌بردنی زه‌ینی خوێنه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌م سه‌فه‌رانه‌دا، باسی سه‌فه‌ری ئه‌ڵمانیاو دنهاغو سوید‌و دانیماركیش ده‌كات، كه له دیسه‌مبه‌ری 2008دا له‌سه‌ر داوه‌تكردنی كۆمه‌ڵه‌ی كلتوری هۆڵه‌ندی-كوردی/ بێگه‌رد بۆ شاری دانهاغ بانگهێشتكراوه، بۆ وتاربێژیهك له‌سه‌ر توندوتیژی دژی ئافره‌ت له كوردستاندا، تێچووی فڕۆكه‌و مانه‌وه‌ی ناو هۆڵه‌ندا له‌سه‌ر ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه بووه. سه‌فه‌ری ئه‌ڵمانیاو دانیمارك‌و سوێدیش، كه هه‌ر ئه‌و كاته كردوویه‌تی، له گیرفانی خۆی ده‌رچووه‌و دینارێكی ده‌زگای وه‌رنه‌گرتووه (دیكۆمێنت‌و كارتی فڕۆكه‌و ده‌قی داوهتیهكه لای خۆی‌و كۆمه‌ڵه‌كه‌ی هۆڵه‌ندا پارێزراوه‌و شایه‌تی ڕاسته‌قینه‌ش ئه‌و نوسه‌رو ئهدیبو هونه‌رمه‌نده به‌ڕێزانه‌ن، كه زۆربه‌یان له كتێبی (به‌ره‌و كه‌ناری شپرزه‌یی) ڕهووفدا ناویانهاتووه.
بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌و قسه‌یه‌ی شوان كردوویه‌تی، گوایا ره‌ووف كتێبی ده‌زگای بۆ -چه‌م- فرۆشتوه، ئه‌مه دهستههڵبهستێكه خودی شوان بڕوای پێ ناكات، چونكه بۆ چهمكردنی بێگه‌رد ده‌بێت پێش هه‌فته‌یه‌ك سهرهبگیرێتو به‌و زاتانهیش قایل بێت كه له‌گه‌ڵیاندا داده‌نیشێت.
ده‌رباره‌ی واژووكردنی سه‌نه‌دێك به‌بڕی شه‌ش سه‌دو چل ملیۆن دینار له‌لایه‌ن بێگه‌رده‌وه بۆ فازل عه‌باسی به‌ڵێنده‌ر، شوان ده‌یه‌وێت گومانێكی گه‌وره لای خوێنه‌ر چێبكات، كه ره‌ووف به‌چ سهلاحیهتێك ئیمزای كردووه، له‌كاتێكدا لێپرسراوی ژمێریاری‌و وردبینی رهووفیان ئاگاداركردۆته‌وه، كه كه‌موكورتی زۆر له پسووڵهكاندا هه‌یه. ئه‌و مێژوه‌ی شوان باسی ده‌كات 3/7/2007ه، له‌و كاته‌دا سه‌رۆكی ده‌زگا له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بووه‌و ڕه‌ووف سه‌رۆكی ده‌زگا بووه به‌وه‌كاله‌ت، سه‌لاحیاتی ئیمزاكردنی هه‌موو كاروبارێكی خهرجیو ئیداریی هه‌بووه. له‌وكاته‌دا كۆمپانیای باشوور، كه كاری كڕینی هه‌موو كه‌لوپه‌له پێویستیه‌كانی بۆ بیناكه له‌سه‌ر بووه‌و عه‌قدی بۆ كراوه، داوای ئه‌و پاره‌یه‌ی كردووه كه له‌سه‌ر ده‌زگا ماوه‌ته‌وه. به‌پێی تهعلیماتو ڕێنماییه‌كانی چاودێریی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ داواكه‌دا كراوه‌و ئێستا وێنه‌ی ڕاپۆرته‌كانی ژمێریاری‌و وردبینی وه‌ك خۆیان ماون‌و ته‌نانه‌ت ئه‌و ڕوونكردنهوانهیش كه ڕه‌ووف له‌سه‌ری نووسیونو ڕای تایبه‌تی خۆی له‌سه‌ر داون. سه‌یر ئه‌وه‌یه (یان هه‌ر سه‌یریش نییه) شوان بێ ئه‌وه‌ی باس له‌وه بكات، كه له‌و كاته‌دا ره‌ووف بێگه‌رد سه‌رۆكی ده‌زگا بووه به‌وه‌كاله‌ت، ده‌ڵێت: چۆن ده‌بێت ڕه‌ووف ئیمزابكات؟ تۆ بڵێی ڕه‌ووف بێگه‌رد ئه‌مه‌ی بۆچی كردبێت؟ مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه ڕای خوێنه‌ر به‌و ئاقاره‌دا به‌رێت، كه ئه‌م ماسته بێ موو نییه‌و ڕه‌ووف شهریكهبهشه! بێگومان شوان له نزیكه‌وه ڕه‌ووف ده‌ناسێت، به‌تایبه‌تی له‌و مه‌سه‌لانه‌دا كه په‌یوه‌ندیان به پاره‌و پوولو به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تیه‌كانه‌وه هه‌یه‌و خۆی گه‌لێك جار ئاگای له هه‌ڵوێستی ئه‌و بوه، به‌ڵام ئه‌و كاته‌ی ڕق و تووڕه‌یی دێنه ده‌نگ، ئه‌قل له‌سه‌فه‌ره، له‌و شۆێنهیشدا كه ویژدان ده‌داته كزی، لۆژیك بارده‌كات.
شوان ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت: ڕه‌ووف بێگه‌رد كچه خوێندكارێكی خزمی خۆی به‌بێ شارهزاییو هیچ ئیشكردنێك له كتێبخانه داناوه. ڕۆژانه سه‌عی خۆی ده‌كات و چات‌و فه‌یس بووك و ناپلیۆنو جار جاره‌یش گوێ له گۆرانی بیانی و عه‌ره‌بی ده‌گرێت. ڕه‌ووف له نه‌سریه‌ی سه‌رده‌م ده‌دزێ و سێ سه‌د و په‌نجا هه‌زار دیناری ده‌داتێ.
بائێمهیش خوێنه‌ری به‌ڕێز له ورده‌كاریی دامه‌زراندنی ئه‌م خانمه ئاگاداربكهین، تا بزانین چۆن ئاوا بێ شاره‌زایی هاتۆته ناو ده‌زگاو مووچه‌ی مفت وه‌رده‌گرێت!(ژ.ع) قوتابی زانكۆیه و ئه‌مساڵ دواقۆناغی زمان و ئه‌ده‌بی ئینگلیزی له زانكۆی سلێمانی ته‌واوكردووه، ده‌وامی زانكۆی ئێواران بووه. به‌پێی فه‌رمانی كارگێڕی ژماره (3) له 3/1/2008 به‌بڕی (250) هه‌زار دینار بۆ تایپكردنی پاشكۆی سه‌رده‌م دامه‌زراوه. له‌به‌رئه‌وه‌ی تایپێستی گۆڤاری سه‌رده‌م ئاماده نه‌بوو تایپی پاشكۆیش بكات‌و به‌كاری خۆی نه‌زانیوه. ئه‌م خانمه (وه‌ك له فه‌رمانه‌كه‌دا ئاماژهیپێكراوه) سێ مانگ له‌ژێر ئه‌زمووندا بووه، كه ئه‌نجومه‌نی ده‌زگا بڕیاری وه‌ستاندنی هه‌موو پاشكۆكانی دا، به‌پێی فه‌رمانی كارگێڕی ژماره 33 له 23/1/2008 له میلاكی پاشكۆوه گوێزرایه‌وه بۆ سه‌ر میلاكی كتێبخانه، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ندێك ئاڵوگۆڕ له ناونیشانه‌كاندا كرا، ته‌نیا یه‌ك كارمه‌ند بۆ كتێبخانه هێشترایهوهو ئه‌م خانمه گه‌ڕایه‌وه سه‌ر ناونیشانی پێشوی، كه گۆڤاری سه‌رده‌مه. له‌لایه‌ك بۆ یارمه‌تیدانی تایپێستی گۆڤاره‌كه له‌كاتی پێویستدا، له‌لایه‌كی دی بۆ تایپكردنی به‌رهه‌مه‌كانی ڕه‌ووف بێگه‌رد، كه بۆ گۆڤاری سه‌رده‌م یان بۆ كاروباری ڕۆژانه پێویستی بهتایپكردنیان هه‌یه. ئه‌م خوێندكاره له كاتی بێكاریدا بۆی هه‌یه سه‌عی له وانه‌كانیدا بكات، مۆڵه‌ت بۆ تاقیكردنه‌وه‌كانی وه‌ربگرێت، ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كه‌ی سوود له هه‌موو زانیارییه‌ك وه‌ربگرێت، كه پێویستی پێی هه‌یه، ئه‌گه‌ر گوێ له گۆرانی گرتنیش بێت. ده‌شێت پرسیارێك له شوان بكرێت، بۆ له‌لایه‌ك ئه‌مه‌نده بۆ به‌ش مه‌ینه‌ته له‌سه‌ر كار لابراوهكانی ده‌زگا دهگریو له‌لایه‌كی تره‌وه حه‌ز به‌ده‌ركردنی خوێندكارێكی زانكۆ ده‌كات؟ (بۆ زانیاریی ئه‌وانه‌ی له‌كار لابران هیچیان تایپێست یان كارمه‌ندی ده‌زگا نه‌بوون یان كارگوزار یان بهعهقد كاریانكردووه).
شوان ئه‌حمه‌د له‌و به‌شه نووسینه‌یدا، كه بۆ ره‌ووف بێگه‌ردی ته‌رخانكردووه، هه‌ندێك سیفه‌تی وه‌ك (درۆزن، دز، سپڵه و، دووڕوو، حه‌ربا، برایم زهبۆك، پاره‌ی مفت خۆر)ی داوه‌ته پاڵی.
ڕه‌ووف له وه‌ڵامی شوان‌دا ده‌ڵێت: (مرۆڤ نهفریشتهیه و نهشهیتانه، چاكه‌یش ده‌كات و خراپه‌یشی هه‌یه. گرنگه كاره خراپه‌كانی به‌نیاز و مه‌به‌ست نه‌كردبێت، یان وه‌ك زۆرجار ڕیكهوتووه چاكه‌كه به‌خراپ نهشكابێتهوه، هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی گوڕی چالاكی‌و كاریان تیایه، وه‌ك زۆركاری باش ده‌كه‌ن، توشی هه‌ڵوێستی ناجۆر و ناكۆكیش دێن، به‌تایبه‌تی له‌م جۆره كۆمه‌ڵگایانه‌دا، كه زۆرجار مه‌ودای نێوان چاكه‌و خراپه له بولێڵی به‌یان ده‌چێت. زۆر گرنگه ئه‌و كه‌سه‌ی هه‌وڵی ڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌یه‌كت ده‌دات، تۆ له ناخته‌وه سه‌ری پێ زانینی بۆ دابنه‌وێنێت (ئه‌گه‌رچی ئه‌مه ده‌گمه‌نه‌و هه‌موو خۆمان بهههقو ئه‌ویدی به‌ناهه‌ق ناوزهددهكهین) به‌داخه‌وه ته‌مه‌نی پهشیمانیو په‌شیمانبوونه‌وه لای ئێمه زۆر درێژه‌و كه‌سمان لێی دهربازنهبووین.
من له‌دوای خوێندنه‌وه‌ی نووسینه‌كه‌ی شوانه‌وه، زانیم ئه‌م پیاوه به‌درێژایی ده‌ساڵ كاركردنی له‌گه‌ڵما چ قینكی ئه‌ستووری له‌من بوه‌و هه‌ستم پێ نه‌كردووه، ئه‌م هه‌ست پێ نه‌كردنه له ئازایه‌تی شاردنه‌وه‌ی ئه‌وو ساده‌یی خۆمه‌وه بووه. من پیرۆزبایی له ئازایه‌تیه‌كه‌ی ئه‌و ناكهمو ساده‌ییه‌كه‌ی خۆمم زۆر پێ چاكتره. بۆ سه‌رجه‌می نووسینه‌كه‌یشی حه‌زده‌كه‌م ئه‌وه بڵێم: ده‌بێت كه ڕه‌خنه‌ت له هه‌ركه‌سێك گرت، خۆت ناسیبێتتو بزانیت ڕاده‌ی هه‌ڵه‌و بهرپرسیهكانت له‌ئاستی هه‌مان كه‌سی ڕهخنهلێگیراودایه، یان له‌وانه‌یه شایانه‌كه‌ی تۆ قورستربێت، بێگومان ئه‌و كه‌سه‌ی خۆی نه‌ناسێت، ناتوانێت كه‌س بناسێت، ئه‌وه‌یش كه دهیڵێتو نیازیه‌تی خه‌ڵكیی پێ فریوبدات، ڕه‌نگه بۆ چه‌ند چركه‌ساتێك ڕۆحی مانه‌وه‌یان هه‌بێت، ئه‌ویش لای ئه‌و كه‌سانه‌ی هۆشیان له دڵیاندایه نه‌ك له هزریاندا، بۆیه هیواخوازم شوان ئه‌حمه‌د، كه هێشتا له سه‌ره‌تای ڕێگادایه، له‌م بابه‌ته نووسینانه‌دا ئاگاداری له‌نگه‌ری سۆز و حه‌ماسه‌تی خۆی بێت. له‌وه بگات كه كاری ئه‌و له بوارێكدایه په‌یوه‌ندیی به چالاكیی هزرو مهعریفهگهراییهوه هه‌یه‌و به‌زاندنی رێكوردهرو دیسپلینهكهی، نشوستیهكی له دوایه كه چ پاساوێك شه‌فاعه‌تی بۆ ناكات. هه‌ر ئه‌م تێگه‌یشتنه‌یشه ده‌یگه‌یه‌نێته ئه‌و ئاسته‌ی خودی ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌و ڕه‌خنه‌ی لێ ده‌گرێت ده‌ستخۆشیی لێ بكات، سهرسامییش بێت به‌و زمانه‌ی له‌لایه‌ك چێژی بههرهمهندیو خۆشه‌ویستی دهداتێو له‌لاكه‌ی تره‌وه زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كی دڵسۆزانه‌ی پێ به‌خشیوه.)
وه‌ڵامی ئازاد بهرزنجیسهرهتا ده‌مه‌وێ ئه‌وه بڵێم، ئه‌گه‌ر له‌به‌ر خۆشهویستیو ڕێزی كۆمه‌ڵیك خوێنه‌ری به‌ڕێز نه‌بووایه، ئاماده‌نه‌بووم كاتی خۆم له‌مجۆره مشتومڕه زڕانهدا به‌فیڕۆبده‌م، چونكه خوێندنه‌وه‌ی كارێكی جوان، یان خۆخه‌ریككردن بهنووسینێك، یاخود وه‌رگێڕانی كارێكی جوانه‌وه، هه‌زاران قسه‌و قسه‌ڵۆكی بێ‌مانا ده‌هێنێت لای من. ئه‌وانه‌ش كه به درێژایی ساڵانێكی زۆر‌و له‌م شاره‌داو له كوردستان‌و ئه‌وانه‌ش كه ئێستا له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان دهژینو له نزیكه‌وه منیان ناسیوه، ده‌زانن من كێم و پێویست ناكات خۆمیان پێ بناسێنمه‌وه، وابزانم تا ڕاده‌یه‌كیش خۆم خۆم ده‌ناسم.. به‌ڵام ڕه‌نگه كۆمه‌ڵێك خوێنه‌ری به‌ڕێز هه‌بن، كه به‌ته‌نها له ڕێی كتێبه‌كانمه‌وه من بناسن‌و مافی خۆیانه داوای ئه‌وه‌م لێ بكه‌ن وه‌ڵامی ئه‌و تۆمه‌تانه بده‌مه‌وه، كه شوان ئه‌حمه‌د خستوونیه‌ته پاڵ من. هه‌ربۆیه لێره‌دا من وه‌ڵامی قسه‌و قسه‌ڵۆكه‌كانی ئه‌و ناده‌مه‌وه، كه به‌ناوی ئێمه‌وه هه‌ڵیبه‌ستوون، ئه‌و قسانه پیرۆز به خۆی بن‌و من ناچمه ئه‌و ئاسته‌وه (فڵان وتیو فیسار وتی....)، به‌ڵام به خاڵ وه‌ڵامی ئه‌و زانیارییه ناڕاستانه‌ی ده‌ده‌مه‌وه، كه به به‌ڵگه‌و ڕاستی به خوێنه‌ری فرۆشتوون.
جارێ به‌ر له هه‌موو شتێك، حه‌زده‌كه‌م ئه‌وه بڵێم، كه شوان ئه‌حمه‌د هه‌رگیز له نزیكه‌وه هاوڕێی من نه‌بووه. ئه‌گه‌ر جارناجارێكیش ناچاربووبم له‌گه‌ڵیدا قسه‌بكه‌م، به هۆی براده‌ری تره‌وه بووه، یان به‌هۆی كاری ڕه‌سمیی ده‌زگای سه‌رده‌مه‌وه، به‌ڵام هه‌رگیز له‌لایه‌ن منه‌وه خوانه‌خواسته قسه‌یه‌كی ناشرین یان بێڕێزییه‌ك به‌رامبه‌ر به‌و نه‌كراوه، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ركاتێك ئه‌و كارێكی به من بووبێت، من هه‌وڵمداوه به‌وپه‌ڕی جیددییه‌وه بۆی ئه‌نجامبده‌م. هه‌ر بۆ نموونه، ئه‌و چه‌ندین جار كه بابه‌تێك یان كتێبێكی وه‌رگێڕابێت، هاتۆته لام‌و پرسیاری مانای ئه‌و ڕسته‌و وشه‌و زاراوانه‌ی لێ كردووم كه نه‌یزانیون، یان گه‌ر كتێبێكی ئاماده‌بووایه بۆ چاپ، به‌ڕاده‌یه‌ك ههراسانیدهكردم كه كارمه‌ندانی زنجیره‌ی كتێب‌و چاپخانه‌م ڕاده‌سپارد به‌زووترین كات بۆی ته‌واوبكه‌ن. كاتێك ئه‌م پیاوه بێڕێزیی به‌رامبه‌رم كرد، به‌ڕاده‌یه‌ك حه‌په‌سام كه باوه‌ڕم نه‌كرد. چونكه من جگه له ڕێزگرتنی وه‌كو ئینسانێك، له هه‌موو ژیانمدا هیچ شتێكم به‌رامبه‌ر به‌م پیاوه نه‌بووه. كاتیێك بینیم له نووسینه‌كه‌یدا دنیایه‌ك قسهوقسهڵۆكو شتی بێ بنه‌مای سه‌باره‌ت به من نووسیوه، وامده‌زانی باسی كه‌سێكی تر ده‌كات. هه‌ر بۆیه من به‌دوور له‌و شێوازه‌ی ئه‌و، ده‌مه‌وێ به خاڵ‌و به‌پێی زنجیره‌ی بهدوایهكداهاتنیان له نووسینه‌كه‌یدا وه‌ڵامی ئه‌و شتانه بده‌مه‌وه، كه ده‌رباره‌ی من نووسیونیو خۆم له دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و شتانه‌ش ده‌پارێزم، كه له‌به‌شی یه‌كه‌می ئه‌م نووسینه‌دا وه‌ڵامدراونه‌ته‌وه یان براده‌رانی تر باسیانكردووه:
-سه‌باره‌ت به‌و تۆمه‌تانه‌ی خستوونیه‌تیه پاڵ نووسه‌ر و چیرۆكنووس (شێرزاد حه‌سه‌ن)، گوایه مووچه‌ی به‌لاش وه‌رده‌گرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له زنجیره‌ی كتێبدایهو له‌گه‌ڵ مندا كاریكردووه، پێویسته لێره‌دا ئه‌وه بڵێم كه:
1-شێرزاد حه‌سه‌ن نووسه‌رێكی داهێنه‌ر و دیاری كورده‌و ده‌زگای سه‌رده‌م شانازی به‌وه‌وه ده‌كات قه‌ڵه‌می له‌و چه‌شنه كاری تێدا بكات.
2-شێرزاد حه‌سه‌ن وه‌كو خه‌بیر له زنجیره‌ی كتێبدا كاردهكاتو ئیشی هه‌ڵسه‌نگاندنی كتێبه‌و مانگانه 2 تا 3 كتێَب ههڵدهسهنگێنێتو هه‌موو ئه‌و مانگانه‌یه‌ی وه‌ریده‌گرێت بریتییه له 500هه‌زار دینار.
3-به‌درێژایی ساڵانی ڕابردوو و تا ئێستا چه‌ند جارێك داوای لێ كراوه ببێت به‌ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن، به‌ڵام ئه‌و خۆی نه‌یكردووه‌و كاری خهبیرییهكهی پێ خۆشتربووه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی خۆی چه‌ند جارێك ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕیوه كه به خۆبه‌خشانه ئه‌و كاره بكات.
-شوان ئه‌حمه‌د ناوی كۆمه‌ڵێك پایتهختو شاری ئه‌وروپی ده‌بات، كه گوایه ساڵی جارێك یان دوان ئێمه سه‌فه‌رمان بۆی كردووه، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێمه ئه‌میرێكی سعودیه بووبینو خۆمان‌و ماڵ‌و مناڵمان به‌رده‌وام به‌ڕێی وڵاتانه‌وه بووین. بۆ سه‌لماندنی درۆ‌و ناڕاستیی ئه‌مه ده‌ڵێم، من له هه‌موو ته‌مه‌نمدا یه‌ك جار چووم بۆ ئه‌وروپا (بۆ هۆڵه‌نده)، ئه‌ویش له‌سه‌ر بانگهێشتی (مه‌ڵبه‌ندی كه‌لتووری دانهاغ) بوو، له‌ڕێی هاوڕێی ئازیزمه‌وه كاك ئازادی كاكه ڕه‌ش (كه دواتر دێمه سه‌ر ئه‌و باسه‌ش). ئه‌و سه‌فه‌ره‌شم یه‌ك فلسی له‌سه‌ر سه‌رده‌م نه‌بووه، به‌ڵكو بلیتی فڕۆكه‌كه‌ی لێ ده‌ربچێت، كه له‌سه‌ر مه‌ڵبه‌ندی كه‌لتووریی دانهاغ بوو ، باقیی مه‌سره‌ف له‌سه‌ر گیرفانی خۆم بووه‌و هه‌ر خۆشم بهتهنیابوومو تا ئێستا هاوسه‌رو مناڵه‌كانم نه‌چوونه‌ته‌وه ئه‌ودیو سنووری هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
-سه‌باره‌ت بهخوێندنم له زانكۆ، به‌ڵێ من پار به‌شی ئینگلیزیم له زانكۆی سلێمانی ته‌واوكرد، ئه‌وه شتێك نییه بشاردرێته‌وه یان شه‌رمی لێ بكه‌م، من كاتی خۆی پێش ڕاپه‌ڕین په‌یمانگام ته‌واوكردووه‌و شه‌هاده‌ی دیپلۆمم هه‌بووه‌و (عشرهی ئهوائل) بووم، له‌به‌ر بارودۆخی سیاسی نه‌متوانی درێژه به‌خوێندن بده‌م (هه‌ر له‌به‌ر بارودۆخی سیاسی من كاتی خۆی چوار ساڵی خوێندنم فه‌وتاوه). من بۆ ئه‌وه نه‌چووم بۆ زانكۆ (تا بڕی 30هه‌زار دینار بچێته سه‌ر مووچه‌م یان له ڕێكخراوێكی بیانی‌دا به پاره‌یه‌كی باش كاربكه‌م، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه چووم كه زیاتر له زمانی ئینگلیزی‌دا قاڵبم و بۆ بواره‌كه‌ی خۆم، كه نووسین و وه‌رگێڕانه، سوودی لێ ببینم‌و كاریپێبكهم . له‌كاتێكدا من خۆم پێشتریش زهمینهیهكو خولیایهكم بۆ زمانی ئینگلیزی هه‌بووه، ئه‌مه‌ش به ئامانجی ئه‌وه بووه تا بتوانم به‌رهه‌می باشتر پێشكه‌ش به‌كتێبخانه‌ی كوردی بكه‌م. ئه‌رێ خه‌ڵكینه ئه‌مه‌ی من كردوومه خزمه‌ته به كه‌لتووری كورد‌و كۆمه‌ڵگای كوردی یان خیانه‌ته؟! پاشان هه‌موو كارمه‌ندانی ده‌زگای سهردهمو هه‌موو خوێندكاره‌كانی به‌شی ئینگلیزی‌و مامۆستاكانیش به‌درێژایی ئه‌و چوار ساڵه ده‌زانن، كه من پێیه‌كم له زانكۆ بووه‌و پێیه‌كی تریشم له سهردهمو هه‌موو ڕۆژێك دوای ده‌وامی زانكۆ من یه‌كسه‌ر چووم بۆ سهردهمو سه‌عات 7 و 8 ی ئێواره له ئیش بوومه‌ته‌وه.
-نووسه‌ری ئه‌و بابه‌ته ده‌ڵێت، گوایه كتێبی (مۆدێرنه‌كان) دووجاری تر به‌ر له چاپه‌كه‌ی سه‌رده‌م چاپكراوه، كه ئه‌مه وانییه‌و یه‌كجار چاپكراوه‌و جاری دووه‌می له‌سه‌رده‌م بووه‌و ئه‌وه هه‌ڵه‌یه‌كی دیزاینه‌ره‌كه بووه كه نووسیویه‌تی چاپی یهكهمو من خۆم كاتی خۆی له‌وه ئاگادارمكردنهوهو هه‌م (به‌ختیار ئه‌وڕه‌حمان)ی دیزاینه‌رو هه‌م خاتوو (شه‌یما ڕه‌مه‌زان) شایه‌تی ئه‌مه‌ن. بۆ پاداشتیش ئه‌وه به‌پێی پرنسیپی پاداشت سه‌رفكراوه‌و هیچ سه‌رپێچیه‌كی تێدا نییه. ئه‌و ده‌ڵێت كه چاپێكی تریشی هه‌ر له سه‌رده‌م كراوه. هه‌رگیز شتی وانییه‌و هه‌ر ئه‌م چاپه‌ی له سه‌رده‌م كراوه‌و چاپی پێشووی له (نما) كراوه.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی شوان ئه‌حمه‌د منی پێ تاوانبارده‌كات، من بۆ پاره هه‌ندێ كتێب، كه له سه‌رده‌م چاپمكردوون و له ده‌ره‌وه‌ی سه‌رده‌م دیسانه‌وه چاپمكردوونهتهوه(كه خۆی به زیاده‌وه ئه‌م كاره‌ی كردووه‌و دواهه‌مینیان كتێبی ئیسلامی سیاسییه كه له ڕه‌نج چاپیكردۆتهوه)، من ده‌مه‌وێ پێی بڵێم، چاپكردنه‌وه‌ی هیچ یه‌كێك له‌و كتێبانه‌م له‌سه‌ر داوای خۆم نه‌بووه، به‌ڵكو له‌به‌رئه‌وه‌ی له لایه‌ن خوێنه‌رانه‌وه داوایان له‌سه‌ر هه‌بووه(كه پێشم ناخۆشه ئه‌مه به ده‌می خۆم ده‌ڵێم) بۆیه چاپمكردوونهتهوهو بۆ درۆ‌و ڕاستییش شوان ئه‌حمه‌د ده‌توانێ بچێت بپرسێتو ئیقبال له‌سه‌ر كڕینی ئه‌و كتێبانه‌ش خۆیان بۆ خۆیان به‌ڵگه‌ی ئه‌م قسه‌یه‌من. هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌م كتێبانه:
*كیرگه گۆر، نیچه، سارته‌ر: ئه‌و ده‌ڵێت كه من 500دۆلارم بۆ گیرفانی خۆم له‌سه‌ری وه‌رگرتووه‌و بۆ ئه‌مه‌ش چووه قه‌ناعه‌تی به خاوه‌نی كتێبخانه‌ی جه‌مالی عه‌لی باپیر كردووه، كه بچێت‌و شتێكی وا له‌سه‌ر من بنووسێت. له‌كاتێكدا من جگه له په‌نجا نوسخه له كتێبه‌كه، یه‌ك فلسم له‌و كه‌سه وه‌رنه‌گرتووه‌و هه‌ر بۆ زانیاری، ئه‌و كاتی خۆی هاته لام‌و خۆی داوای لێ كردم كه ڕێگه‌ی پێ بده‌م ئه‌و كتێبه چاپبكاتهوهو منیش وتم من خۆم هیچم ناوێ‌و ته‌نها مافی هونه‌ركاره‌كان نه فه‌وتێ (كه له‌بنه‌ڕه‌تدا سێ كتێب بووه)و سێ كتێبه‌كه‌ش كه به ۆرد نه‌مابوون سه‌رله‌نوێ تایپكراونهتهوهو وه‌كو كتێبێكی تازه ته‌سمیمی تری بۆ كراوه‌و هه‌ڵه‌چنیی تر‌و به‌رگی بۆ كراوه، ئه‌ویش وتی به‌سه‌ر چاو. دوای چاپكردنی كتێبه‌كه به بیست ڕۆژ، 50نوسخه‌كه‌ی بۆ ناردمو ئیتر قڕوقه‌پی لێ كرد‌و مۆبایلیشی داخست. منیش ڕۆژێكیان به‌ڕێكه‌وت بینیمو پێموت بابه گیان پێویست به‌وه ناكات، من حه‌زده‌كه‌م تۆ ئیستیفادهبكهیتو ئه‌گه‌ر پێویستت به پاره‌ی تریشه ئه‌تده‌مێ، په‌لاماری ده‌ستی دام‌و ماچیكردو وتی نا شتی وانییه، من خۆم هه‌قی كاره هونه‌رییه‌كان ئه‌ده‌م. ئیتر هه‌ر ئه‌وه بوو و یه‌ك فلسی كاره هونه‌رییه‌كانی كتێبه‌كه‌ی نه‌داو منیش به‌زه‌ییم پیاهاتهوهو پشتگوێم خست. كه‌چی له‌جیاتی ئه‌وه‌ی سوپاسم بكات، كه قازانجی له كتێبێك كردووه به‌ماندووبوونی من كراوه به‌كوردی و به‌حازری دراوه‌ته دهستیو چاپیكردووهو قازانجه‌كه‌ی خواردووه، هێشتا ئه‌و بێڕێزی به‌رامبه‌ر به من ده‌كات. له‌كاتێكدا ده‌بووایه به‌بێ ئه‌وه‌ی منیش پێی بڵێم، خۆی ڕوونكردنه‌وه‌ی بدایه به (ئاوێنه) كه ئازاد به‌رزنجی جگه له ماندووبوون هیچی تری پێ نه‌بڕاوه‌و فلسی وه‌رنه‌گرتووه. كه‌چی هه‌ر زوو عه‌ره‌ب وتوویه‌تی اتق شر من احسنت الیه. سوپاسی ئه‌و ئه‌خلاقه جوانه‌ی ده‌كه‌م‌و هیوادارم له‌سه‌ری به‌رده‌وامبێت، چونكه هێشتا له‌سه‌ره‌تای كار‌و كاسبیدایهتی به ڕهنجو ماندووبوونی ئهمو ئه‌وه‌وه.
* پیدرۆ پارامۆ: شوان ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت، كه من فرۆشتومهتهوه به (ڕه‌خنه‌ی چاو‌دێر). بچن له ڕه‌خنه‌ی چاو‌دێر بپرسن‌و بزانن ئاخۆ من یه‌ك فلسم له‌سه‌ر وه‌رگرتووه؟ هه‌رچه‌ند ده‌بووایه ئه‌وانیش ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كیان به (ئاوێنه) بدایه، كه نه من و نه ڕێبوار سیوه‌یلی (چونكه به‌یه‌كه‌وه ئه‌و ڕۆمانه‌مان ته‌رجه‌مه‌كردووه) یه‌ك فلسمان له (ره‌خنه‌ی چاو‌دێر) وه‌رنه‌گرتووه بۆ ئه‌و كتێبه.
* به‌فر، كه‌مانچه ڕه‌شه‌كه، هه‌نگوین: ئه‌و ده‌ڵێت، كه ئه‌م سێ ڕۆمانه له خانه‌ی وه‌رگێڕان لهچاپدراونو دواتر فرۆشراونه‌ته‌وه به‌چاپخانه‌ی ڕه‌نج. بچن له خانه‌ی وه‌رگێڕان بپرسن كه جگه له (به‌فر)، ئاخۆ ئه‌وان ئه‌و دوو ڕۆمانه‌ی تریان كه‌ی بۆ من چاپكردووه؟ دیسانه‌وه ده‌بووایه (خانه‌ی وه‌رگێڕان)یش ئه‌و ڕوونكردنهوهیهیان بدایه) پاشان دواتر له‌سه‌ر داوای كاك تاریق و كاك كاژاوی چاپخانه‌ی ره‌نج من ئه‌و دوو رۆمانهشم خسته سه‌ر و كردمن به كتێبێكی تازه‌و بۆیان لهچاپدام.
-ئه‌و ده‌ڵێت ئازاد ساڵی سێ تا چوار كتێبی له‌سه‌رده‌م بۆ خۆی چاپكردووه. له‌كاتێكدا من ساڵی له كتێبێك یان دوو كتێب زیاترم چاپ نه‌كردووه، بۆ ئه‌وه‌ش بڕیاری ئه‌نجومه‌ن هه‌بووه كه تا دوو كتێب ئاساییه‌و ساڵی وابووه ئه‌وه بۆ شوان ئه‌حمه‌د خۆیشی كراوه.
-ئه‌و ده‌ڵێت به‌درێژایی دوانزده ساڵی ڕه‌به‌ق (شاهۆ سه‌عید)و (ڕێبین هه‌ردی) هیچیان بۆ چاپ نه‌كراوه، جگه له دكتۆراكه‌ی شاهۆ سه‌عید. ئه‌مه‌ش ڕاست نییه:
أ-جگه له دكتۆراكه‌ی شاهۆ سه‌عید، وه‌رگێڕانی (ڕه‌نگدان)ی شێركۆ بێكه‌س، كه به (دورق الالوان) كردوویه‌تی له‌سه‌رده‌م چاپكراوه.
ب-چ كاك شاهۆو چ كاك ڕێبین به‌درێژایی ئه‌م دوانزده ساڵه هیچ كتێبێكیان نه‌هێناوه بۆ سه‌رده‌م، تا ڕهفزبكرێتهوهو چاپ نه‌كرێ.
-ئه‌و ده‌ڵێت (ته‌رمی نه‌ناسێك) له‌سه‌رده‌م چاپیكردووه: له‌كاتێكدا ئه‌و كتێبه له ده‌ره‌وه‌ی سهردهمو له‌سه‌ر حیسابی خۆم چاپمكردووه.
-ئه‌و ده‌ڵێت (فروغ فه‌ڕوخزاد: ژنێ له‌به‌رده‌م وه‌رزێكی سارددا)ی فرۆشتۆته‌وه به‌یانه‌ی قه‌ڵه‌م. یانه‌ی قه‌ڵه‌م به سوپاسه‌وه له (ئاوێنه)دا ڕوونكردنه‌وه‌یان دا‌و ئاشكرایانكرد كه من یه‌ك فلسم لێ وه‌رنه‌گرتوون.
-ئه‌و ده‌ڵێت (چاكه‌و خراپه)ی (كریشنا مورتی)ی له‌سه‌رده‌م چاپكردووه. نه‌خێر وانییه‌و له‌سه‌رده‌م چاپ نه‌كراوه.
-ئه‌و ده‌ڵێت له زنجیره‌ی كتێبی گیرفاندا 7كتێبی بۆ خۆی له‌چاپداوه، له‌كاتێكدا به‌درێژایی ئه‌م یانزده ساڵه من ته‌نها 4كتێبی گیرفانم له‌چاپداوه، به‌ڵام 5 كتێب بۆ ئه‌و له چاپ دراوه(فه‌رموون بچن سه‌یری لیستی كتێبی چاپكراوی گیرفان بكه‌ن، كه له كۆتایی هه‌ر ژماره‌یه‌كدا هه‌یه).
-ئه‌و ده‌ڵێت كه ئه‌و باسه‌ی من له كۆڕێكدا له هۆڵه‌ندا پێشكهشمكردووه (یه‌كێك له نووسه‌ره دیار‌و ناسراوه‌كانی كورد بۆی نووسیوه‌و ئه‌و له‌وێ به‌ناوی خۆیه‌وه پێشكه‌شیكردووه). ئه‌م كابرایه ئیرهییو ڕق‌و كینه بهحهددێك به‌رچاوی تاریككردووه، به‌لایه‌وه ئاساییه گه‌وره‌ترین قسه هه‌ڵبه‌ستێت، تا ئه‌و ڕقه‌ی خۆی دابمركێنێتهوهو به‌و ئومێده‌ش كه به‌ڵكو وا له كه‌سانێك بكات باوه‌ڕی پێ بكهنو وێنه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌یان لا ناشرین بكات كه خۆشی ناوێن. بۆ وه‌ڵامی ئه‌مه ده‌ڵێم:
أ-ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕاستده‌كات بۆ ناوی ئه‌و نووسه‌ره دیار‌و ناسراوه‌ی كوردی نه‌هێناوه كه ئه‌و باسه‌ی بۆ من نووسیوه‌و ئێستاش نه‌چووه بچێت‌و من ناڵێم ناوه‌ڕۆكی باسه‌كه‌م چییه‌و چه‌ند لاپه‌ڕه‌و چیم نووسیوه، با ئه‌و بێت‌و بڵێت كه له باسهكهمدا چی هاتووه‌و چی نووسراوه.
ب-من ئه‌و باسه‌م به‌عه‌ره‌بی نووسیوه‌و هه‌ر به‌عه‌ره‌بیش له‌وێ پێشكهشمكردووهو پتر له سهعاتو نیوێكیش هه‌ر به‌عه‌ره‌بی موناقهشهیم كردووه له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕۆشنبیره عهرهبو كورد‌و هۆڵه‌ندییانه‌ی ئاماده‌ی كۆڕه‌كه‌م بوون.
باشه با هه‌ر هیچ نه‌بێت ئه‌و نووسه‌ره دیار و ناسراوه‌ی كورد پێمان بڵێت، كه ناونیشانی باسه‌كه‌م چی بووه؟ به‌ته‌نها ناونیشانه‌كه‌ی. من ته‌واوی كۆڕه‌كه‌م به‌تۆماركراوی لایه كه وێنه‌ی گیراوه‌و كه‌ی ئه‌و نووسه‌ره خۆی كه‌شفكرد ئاماده‌م له‌به‌رده‌می دادگا‌و ده‌یان ڕۆشنبیرو نووسه‌ردا ڕووبهڕوویببمهوه. تائێستاش من باسه‌كه‌م به‌نووسراوی لای خۆم هه‌ڵگرتووه‌و ون نه‌بووه، وه‌كو ئه‌و كابرایه ڕه‌مڵ لێدهداتو هه‌ركه‌سێكیش ویستی ئاماده‌م بیده‌مێ.
-سه‌باره‌ت به‌وه‌ی من له به‌ڕێوه‌به‌رێتی چاپ‌و بڵاوكردنه‌وه مووچه‌م وه‌رگرتووه‌و ده‌وامم نه‌كردووه. من چوار ساڵ ئیجازه‌ی دیراسی بووم‌و ئێستاش كاری خهبیریو هه‌ڵسه‌نگێنه‌ری كتێب ده‌كه‌م لهوێو ئه‌و كاره‌ی منیش په‌یوه‌ندیی بهكورسیو مێزو كاری ئیدارییه‌وه نییه له‌وێ. سه‌یر له‌وه‌دایه ئه‌و تۆمه‌ته‌ی ده‌یخاته پاڵ من خۆی خاوه‌نیه‌تی، كه وه‌كو له به‌شی یه‌كه‌می ئه‌م وهڵامهماندا هاتووه‌و پێشتر بڵاوكراوه‌ته‌وه، شوان ئه‌حمه‌د خۆی به درێژایی 5ساڵ كارمه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌رێتیی ڕاگه‌یاندنی سلێمانی بووه‌و یه‌ك ڕۆژ ده‌وامی نه‌كردووه‌و مانگانه‌ش مووچه‌ی مفتی خۆی وه‌رگرتووه.
-هه‌روه‌كو وتم، زۆرم پێ ناخۆشه بكه‌ومه ئه‌م ئاسته‌ی قسهكردنو وه‌ڵامدانه‌وه‌وه، به‌ڵام كورد واته‌نی، كه ڕیش بوو به ڕیشه‌وه، ده‌بێ شانه‌ی بۆ هه‌ڵگریت. له‌وانه‌یه ئه‌م ڕوونكردنه‌وانه پێویستبووبن بۆ كه‌سانێك، كه شوان هه‌وڵیداوه تۆوی گومانی ڕه‌ش له‌ناخیاندا بچێنێتو موزایه‌ده‌شی پێوه بكات‌و وێنه‌ی من لای خوێنه‌ران ناشرینبكاتو به بازرگانی گه‌وره ناوم به‌رێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ساڵێك شه‌ونخوونیم كرد‌و كتێبێك یان دوو كتێبم به‌رهه‌مهێنا، پاداشتی ملیۆنێك یا ملیۆن‌و نیوێك له‌م پاره‌یه‌ی ئێستای پێ وه‌رده‌گرم. خه‌ڵكینه سه‌یری ئه‌م بازرگانییه گه‌وره‌یه بكه‌ن، كه من له‌سه‌ر حیسابی ئهعسابو حه‌وانه‌وه‌و پشووی خۆم‌و خێزانه‌كه‌م ده‌یكه‌م‌و لهپاداشتیداو له ساڵێكدا ملیۆنێك!! دینار پاداشت وه‌رده‌گرم. من ئه‌گه‌ر خولیای پله‌وپایه‌و پاره‌وپوول بوومایه، چه‌ندین جار ده‌رفه‌تی گه‌وره‌م بۆ ڕه‌خساوه‌و نه‌مكردووه.
ئیدی من ئه‌وه‌نده به به‌س دهزانمو چیدی حه‌زناكه‌م بكه‌ومه وه‌ڵامی موهاتهراتهوه، نه پێویستم به به‌رگریكردن له خۆم هه‌یه‌و سه‌دان قسه‌ی تریشم بۆ هه‌ڵبه‌سترێ، چیتر تاقه‌تی وه‌ڵامدانه‌وه‌م نابێت، مه‌گه‌ر به‌ته‌نها سه‌یرێكی ئاسمان بكه‌م‌و بڵێم : خودایا مه‌خلوقی له‌مجۆره‌ش له‌سه‌ر ئه‌م گۆی زه‌وییه هه‌ن؟!!
وه‌ڵامی هه‌ڵكه‌وت عهبدوڵڵاسهرهتا پێویسته هێما بۆ ئه‌وه بكه‌م، به‌درێژایی كاركردنم له ده‌زگای چاپ‌و په‌خشی سه‌رده‌م، له دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی یه‌كجاره‌كیم له دانمارك (جا ئه‌و كاته بێت كه به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینی گۆڤاری ئاینده، یان سه‌رده‌م، یاخود منداڵی سه‌رده‌م بووم)، یان ئه‌و كاته‌ی له‌گه‌ڵ شوان ئه‌حمه‌د پێكه‌وه له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كارمانده‌كرد، هه‌میشه په‌یوه‌ندییه‌كی دۆستانه‌مان هه‌بووه‌و گه‌لێك جار پێكه‌وه قسه‌و باسی ڕاشكاوانه‌مان هه‌بووه ده‌رباره‌ی دۆخی ڕۆشنبیری‌و سهردهمو مه‌سه‌له‌ی گشتی‌و تایبه‌تی، هه‌رگیز ئه‌و شتانه‌ی نه‌داوه به‌ڕوومدا كه له بابه‌ته‌كه‌ی ئاوێنه‌دا له‌سه‌رم نووسیویهتیو ڕه‌خنه‌ی ئاڕاسته‌ی كهسێتیمو باری كاركردنم نه‌كردوه. بۆیه هه‌ڵوێسته‌كه‌ی بهرامبهرمو به‌هه‌ڵه خستنه‌ڕووی حهقیقهتو زانیارییه‌كانی ناو ڕاپۆرته‌كه‌ی چاودێریی دارایی‌و جنێوپێدانو ناوزڕاندنم ڕایچڵهكاندمو گه‌لێك گه‌ڕام به‌دوای هۆكاره‌كه‌یدا، به‌ڵام لای خۆم نه‌مدۆزییه‌وه. به‌هه‌رحاڵ له‌لای خۆمه‌وه به‌پێویستم زانی ئه‌م چه‌ند خاڵه‌ی خواره‌وه بخه‌مه‌ڕوو، بۆ ئاشكراكردنی ڕاستییه‌كان‌و به‌رچاوڕوونیی خوێنهرانو ڕێگه‌گرتن له‌وه‌ی چیدی ئه‌و جۆره كاره ناڕه‌وایانه بچنه‌سه‌ر. ئه‌وه‌ش له چه‌ند خاڵێكدا پوختدهكهمهوه:
یه‌كه‌م: جگه له بابه‌ته‌كه‌ی شوان ئه‌حمه‌د، گه‌لێك جار له ڕۆژنامه‌و هه‌ندێك سایتدا هه‌وڵدراوه كه‌سایه‌تیم بڕوشێنرێو باس له‌وه كراوه گوایه چه‌ندین موچه‌م هه‌یه‌و ئه‌نجامی ئه‌وه‌ش كه‌سێكی گه‌نده‌ڵم. له‌وانه موچه له سه‌رده‌م، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران (كاركردن یان خانه‌نشین)، خه‌ندان بۆ پهخشو وه‌شاندن، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆو بزووتنه‌وه‌ی ڕیفراندۆم. له‌م ده‌رفه‌ته‌دا پێم باشه جگه له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه‌ی ئاوێنه، قسه‌كانم وه‌ڵامێكیش بن بۆ ئه‌وانه. سه‌باره‌ت به بزووتنه‌وه‌ی ڕیفراندۆم، ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی باڵای بزووتنه‌وه‌كه له هه‌موو كه‌سێك زیاتر ئاگادارن كه به‌درێژایی كاره‌كانی بزووتنه‌وه‌كه فلسێكم لێ وهرنهگرتوونو سه‌فه‌ره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی لێ بترازێت كه بۆ كاری بزووتنه‌وه‌كه بووه، بۆ سه‌فه‌رو هاتوچۆكانی ناوه‌وه‌ی وڵات‌و مانه‌وه له شاران هیچم لێ وه‌رنه‌گرتوون. ده‌رباره‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆش، خۆیان ماون‌و ده‌كرێت سه‌ردانیان بكرێت، خۆبه‌خش بۆ ماوه‌ی چوارساڵ زیاتر سیسته‌می مۆڵهپێدانی نوێم بۆ دامه‌زراندن. كاری حكومیم له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بووه، وه‌ك یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ كاروباری ڕاگهیاندنو ڕووناكبیریو دواتریش وه‌ك هه‌موو پله تایبه‌ته‌كان خانهنشینكراوم. كاری ده‌زگای سهردهمو خه‌ندانیش ناچێته خانه‌ی موچهوهرگرتنهوهو زیاتر كاركردنه بهپاداشتو گرێبه‌ست بۆ ئه‌نجامدانی كارێكی دیاریكراو. ئه‌مه‌ش نه‌ك له كوردستان، به‌ڵكو له هه‌موو دنیادا مرۆڤ ئازاده چه‌ند كارده‌كات، گرنگ ئه‌وه‌یه ئیلتیزاماته‌كانی خۆی جێبه‌جێبكات.
له‌م ڕوانگه‌یه‌وه، ئه‌گه‌ر بچمه سه‌ر ده‌ربڕینه‌كانی شوان ئه‌حمه‌د له ئاوێنه‌دا به‌رامبه‌ر به من، ئه‌وا ده‌مه‌وێت چه‌ند شتێك بۆ ئه‌وو خوێنه‌رانیش ڕاستبكه‌مه‌وه، كه به‌هه‌ڵه به‌كاریهێناون:
1-ئه‌و پارانه‌ی له یارمه‌تییه‌كه‌ی مام جه‌لال وه‌رمگرتوون، بۆ پێداویستیی ناوماڵ‌و سه‌فه‌ری دانمارك (كه ده‌قی داواكارییه‌كان وه‌ك به‌ڵگه له بابه‌ته‌كه‌ی شوان ئه‌حمه‌ددا به‌كارهێنراون) كاته‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 2005. له‌و كاته‌دا من له ده‌زگای خه‌ندان، نه‌ك هه‌ر به‌رپرس نهبوومو پاداشتی سه‌رۆكی ئهنجومهنم وه‌رنه‌گرتووه، به‌ڵكو هه‌ر كارم نه‌ده‌كرد. چونكه من 1/4/2004دا ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رو ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی خه‌ندان بووم، 1/6/2004 له‌به‌ر سه‌رقاڵیم به كاره‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ڕیفراندۆمه‌وه ده‌ستم له كار كێشاوه‌ته‌وه‌و 1/11/2006 وه‌ك جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردن ده‌ست بهكاربوومهتهوهو له 24/10/2009دا بومه‌ته سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردن. هه‌روه‌ها ئه‌و كاته تازه خانهنشینكرابوومو مانگانه (یه‌ك ملیۆن‌و سهدوبیستو چوار هه‌زارو پێنج سه‌د دینار)م وهردهگرتو له‌گه‌ڵ مانگانه‌كه‌ی سه‌رده‌مدا نه‌ده‌گه‌یشته دوو ملیۆن دنیار. كه‌واته له ڕووی داراییه‌وه له‌و ئاسته‌دا نه‌بووم، كه شاشی بێت داوای یارمه‌تی بكه‌م، بۆ سه‌ردانیكردنی ساڵانه‌ی منداڵه‌كانم له دانمارك (هه‌زار دۆلار) كه هه‌ر به‌شی بلیتی فڕۆكه ده‌كات، یان بۆ كڕینی كه‌لوپه‌لی دامه‌زراندنی ماڵ (دوو هه‌زار دۆلار) كه له هۆڵێك زیاتری پێ دانامه‌زرێت. پاره‌ی دوو سه‌فه‌ریش بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، نه‌ریتێكه نه‌ك سه‌رده‌م، به‌ڵكو زۆر داموده‌زگای حكومی‌و ناحكومی پێڕهویدهكهنو به‌هه‌ڵه‌و گه‌نده‌ڵی نازانم، به‌تایبه‌تی كه دووجار داوا له شوان ئه‌حمه‌د خۆیشی كراوه‌و له‌به‌ر هۆی تایبه‌تی نه‌ڕۆیشتوه.
2-سه‌باره‌ت به‌وه‌ی له ساڵی 2005دا، دوای پشوی هاوینه‌ی ده‌زگای سه‌رده‌م، مۆڵه‌تم وه‌رگرتووه‌و به‌وه‌ش خراپ ده‌زگاكه‌م به‌كارهێناوه، ده‌مه‌وێت خوێنه‌ری به‌ڕێز له‌وه وریابكهمهوه كه ساڵی 2005 سه‌رده‌م پشووی هاوینه‌ی نه‌بووه‌و ته‌نیا كاك شێركۆ بێكه‌س بۆ پشووی ساڵانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بوو و كاك حسێن عارف سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن بووه بهوهكالهتو ته‌نیا پشوویه‌ك وه‌رمگرتبێت، ئه‌وه‌ی مانگی 10/2005 بووه، كه هه‌قی ساڵانه‌ی خۆم بووه.
دوه‌م: شوان ئه‌حمه‌د بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنێ ئه‌و سه‌رده‌مه باری ئابووریم باش بووه‌و شایسته‌ی هاوكاریكردن نهبوومو گه‌نده‌ڵ بووم (كه له شڵه‌ژاویدا لێی تێكچوه‌و نووسیویه‌تی توانای دانی كرێ خانووی نییه؟)، هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات پاسپۆرتی وڵاتی بیانیم له گیرفاندایه، خۆم ماڵ‌و منداڵم ئیقامه‌ی دانماركمان هه‌یه، خاوه‌نی خانووی خۆمم، دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح له به‌كره‌جۆ زه‌ویی پێداوم. بۆ ئه‌مه‌ش چه‌ند ڕاستكردنه‌وه‌یه‌ك گرنگه:
1-به‌ده‌ستهێنانی پاسپۆرتی بیانی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندیی به باری ئابووریی مرۆڤه‌وه نییه، ئه‌وه به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی ڕه‌سمییه له وڵاته پێشكهتووهكاندا بێ گرفت‌و واسته‌كاری مرۆڤ له دوو هه‌فته‌دا به‌ده‌ستیدێنێت.
2- من‌و منداڵه‌كانم له دانمارك ئیقامه‌مان نییه، به‌ڵكو ڕه‌گه‌زنامه‌ی دانماركیمان هه‌یه، ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندیی به وه‌زع باشییه‌وه نییه، چونكه پاسپۆرت شیكی بانق نییه، به‌ڵكو به‌ڵگه‌نامه‌ی سه‌فه‌ره. ئه‌وو هه‌ركه‌سێكیش بیه‌وێ، ده‌توانێ په‌یوه‌ندیی به دانماركه‌وه بكات، له‌و ڕۆژه‌وه كه بۆ دواجار گه‌ڕاومه‌ته‌وه كوردستان (وه‌ك خه‌ڵكانی مشه‌خۆر) پولێكی ئه‌و وڵاته‌م وه‌رنه‌گرتووه‌و لاپه‌ڕه‌ی كه‌سێتیم له‌و وڵاته پاك‌و بێگه‌رده.
3-ئیمڕۆشی له‌گه‌ڵدابێت، خاوه‌نی هیچ خانوویه‌ك نیم (له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات)، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیش ئاگادارن له‌و مه‌سه‌له‌یه‌و هه‌ركه‌سێك بیه‌وێ ده‌توانێ سه‌ردانیان بكات. من هه‌تاكو ئێستا، ته‌نانه‌ت پاش پێكهێنانی خێزانیش، له قاتی سه‌ره‌وه‌ی ماڵی باوكمدا ده‌ژیم، كه موڵكی دایكمه نه‌ك من.
4-وه‌ك هه‌ر كارمه‌ندێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌و سه‌رده‌مه‌دا، پارچه زه‌وییه‌كم له به‌كره‌جۆ وه‌رگرتووه. شوان ئه‌حمه‌د بۆ خۆشی له ڕێگه‌ی سه‌رده‌مه‌وه زه‌ویی وه‌رگرتووه‌و كه‌س پێی نه‌وتووه به‌ری چاوی كلی پێوه‌یه.
سێیه‌م: له‌و نامه‌یه‌دا كه (14/10/2005) ئاڕاسته‌ی كاك شێركۆم كردوه، سه‌باره‌ت به یارمه‌تیی ماڵ دامه‌زراندن، هێما بۆ دیدارێكی به‌ڕێز مام جه‌لال ده‌كه‌م، كه شوان ئه‌حمه‌د خراپ به‌كاریهێناوه‌و ئه‌وه ده‌رده‌بڕێت گوایه له دیداره‌كه‌ی ئه‌و به‌ڕێزه‌دا، له‌بری باسكردنی مافی چاره‌نووسی گه‌لی كورد‌و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، داوای ناوماڵ‌و قه‌نه‌فه‌و ژووی نووستنم كردوه. بۆ وه‌ڵامی ئه‌وه‌ش ده‌ڵێم:
پێش ئه‌وه‌ی به‌ڕێز مام جه‌لال ببێته سه‌رۆك كۆماری عیراق به چه‌ند ڕۆژێك، له ڕێگه‌ی كاك شێركۆ بێكه‌سه‌وه ناردی به‌دوامدا، بۆ قسه‌كردن ده‌رباره‌ی ئه‌و گرفته‌ی له كۆنفرانسه‌كه‌ی ستۆكهۆڵمی بزووتنه‌وه‌ی ڕیفراندۆمدا ڕوویدابوو و ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی له‌سه‌ر قسه‌كانم له‌وێ لێم كرابوو. كاك ئاسۆ عه‌لی (به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتیی ئه‌و كاته‌ی سلێمانی) له به‌شێك له‌و دیداره‌دا به‌شداربوو. له دوور‌و نزیكه‌وه مه‌سه‌له‌ی داواكاری نه‌هاتۆته‌ئاراوه. ئه‌وه‌ی ڕوویداو له نامه‌كه‌ی كاك شێركۆدا هێمام بۆ كردوه، كاتی خواحافیزی به‌ڕێز مام جه‌لال وتی: پێداویستیت نییه؟ به‌نه‌خێر وه‌ڵاممدایه‌وه. دواتر وتی كێ هه‌ڕه‌شه‌ی لێ كردی په‌یوه‌ندیم پێوه بكه‌و چیشت پێویست بوو له ڕێگه‌ی كاك شێركۆوه په‌یوه‌ندیم پێوه بكه.
چواره‌م: شوان ئه‌حمه‌د له به‌شی دوه‌می بابه‌ته‌كه‌یدا، باس له نه‌سرییه‌ی مانگانه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌رده‌م ده‌كات. ده‌مه‌وێت بۆ خوێنه‌ران ڕوون بێت، به‌درێژایی كاركردنم له سه‌رده‌م ته‌نیا یه‌ك مانگ نهسرییهم وه‌رگرتووه (150سه‌دوپه‌نجا هه‌زار دنیار)و چیدی نه له سهردهمو نه له خهندانو ته‌نانه‌ت حكومه‌تیش نهسرییهم وه‌رنه‌گرتووه، ئه‌و جاره‌ش بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌تی خۆم به‌كارنه‌هاتوه، به‌ڵكو بۆ پێداویستیی سه‌رده‌م بووه (به‌ڵگه‌كان له ژمێریاریی سه‌رده‌من).
پێنجه‌م: شوان ئه‌حمه‌د باسی ئه‌وه ده‌كات ڕۆژانه ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌م له سه‌رده‌م دهوامدهكهمو پاره‌ی مفت وه‌رگرم، به‌ڵام ئه‌و خۆی ئاگاداره، كاتێك بوومه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی خه‌ندان، له‌به‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی ده‌وامم له سه‌رده‌م، به‌نامه‌یه‌ك ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنم ئاگاداركرده‌وه‌و ڕامگه‌یاند كه ئاماده‌م خۆبهخشو به‌بێ پاره، وه‌ك سه‌رنووسه‌ری منداڵی سه‌رده‌م، به‌رده‌وامبم بۆ ڕانه‌وه‌ستانی پڕۆژه‌یه‌كی جوانی ده‌زگای سهردهمو منداڵانی كوردستان. دواتر ئه‌نجومه‌نی ده‌زگا خۆیان (به‌بێ من) بڕیاری ئه‌وه‌یان دا به‌پاداشتی سه‌رنووسه‌ر (نیوه‌ی مانگانه‌ی ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌ن) له‌سه‌ر كاره‌كه به‌رده‌وامبم، به‌مه‌رجێك ڕۆژانه 2سهعاتو پێنج شه‌ممانیش هه‌موو ڕۆژه‌كه كاره‌كانی گۆڤاری منداڵی سه‌رده‌م ڕاییبكهم. له‌و كاته‌شه‌وه گۆڤاره‌كه نه‌ك دوانه‌كه‌وتوه، به‌ڵكو گهشهشیكردوه.
له‌كۆتاییدا ده‌ڵێم: ئه‌وانه ته‌نیا وه‌ڵام بوون بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانی ناو بابه‌ته‌كه‌ی شوان ئه‌حمه‌د له ئاوێنه‌دا. بۆ مه‌سه‌له‌كانی وه‌ك ناوزڕاندن‌و بوختانكردنو جنێوه‌كانیش، هیچ وه‌ڵامێكم نییه‌و نامه‌وێ قسه‌یه‌كی له‌سه‌ر بكه‌م‌و دادگا ده‌كه‌مه حه‌كه‌م له‌نێوان شوان ئهحمهدو ئاوێنه‌و خۆمدا.
له‌كاتی نووسینی ئه‌م بابه‌ته‌دا، له نووسینێكی شوان ئه‌حمه‌د له سایتی كوردستان پۆست‌دا بوختانم بۆ هه‌ڵبه‌ستراوه، گوایه هه‌ڕه‌شه‌م لێ كردوه‌و باسی برای خۆشه‌ویست كاك به‌ختیار عه‌لیم كردووه. بۆ ئه‌مه‌ش ده‌بێت خوێنه‌ران له‌وه دڵنیابكه‌مه‌وه، كه له ڕۆژی ده‌ست لهكاركێشانهوهیهوه شوان ئه‌حمه‌دم نه‌دیوه‌و نهمدواندوه، ئه‌وه‌ی ڕوویداوه گله‌ییه‌كی برایانه بووه له ڕێگه‌ی (شۆڕش ئه‌حمه‌د)ی برایه‌وه بۆم ناردبوو و وتبووم باشتره واز له‌و كاره بهێنێ كه به‌ته‌مایه‌تی، ئه‌گه‌ر هه‌ر سوریشه، ئه‌وا ده‌بێت دڵنیابێت ئێمه‌ش وهڵامو به‌ڵگه‌ی خۆمان هه‌یه.
وه‌ڵامی (شێرزاد حه‌سه‌ن)هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه حه‌زده‌كه‌م ئاماژه بهڕاستییهك بده‌م، كه ته‌مه‌نی ئه‌ده‌بیی من ده‌گاته (35) ساڵێك، به‌درێژایی ئه‌و هه‌موو ساڵانه هه‌رچی له‌سه‌ر خۆم‌و كاره ئه‌ده‌بییه‌كانم نووسرابێت، بڕوام به‌وه نه‌بووه نه به نووسین‌و نه زاره‌كی وه‌ڵامێكم هه‌بێت، چونكه بڕوام به‌وه بووه، كه دوای نووسینی هه‌ر ده‌قێك من مردووم، ئه‌وه‌ی زیندوون یان مردوون دهقهكانن، كه هه‌ر كه‌سه‌و مافی خۆیه‌تی چۆن چۆنی ده‌یانخوێنێته‌وه. ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجاره، كه‌سێك به‌م زمانه قسه له‌سه‌ر خودی خۆم ده‌كات، نه‌ك نووسینه‌كانم. ئه‌م وه‌ڵامه‌شم لا دڵگرانه، به‌ڵام كه گه‌مه‌ی نووسین بوو به شێواندنی وێنه‌ی هه‌ر یه‌كێكمان، سڕینه‌وه‌ی هه‌ر هه‌موو میراتی روحی‌و فیكری ئه‌خلاقی، به‌تایبه‌تی گه‌ر هه‌ر هه‌موو ته‌مه‌نت له‌و هاوسه‌نگییه خهرجكردبێت كه نه‌كه‌ویته ناو زه‌لكاوێكه‌وه.
له به‌شی دووه‌مدا ئه‌و په‌ره‌گرافه‌ی له‌مه‌ڕ من نووسراوه، زۆر ئاشكرایه كه سووتاندنی وێنه‌یه‌كه هه‌موو ته‌مه‌نی ئینسانی‌و ئه‌ده‌بیی من ده‌گرێته‌وه، له‌كه‌داركردنی هه‌ر هه‌موو ئه‌و سه‌رمایه ڕه‌مزییه‌یه كه ئاسان پێكه‌وه نانرێت. به‌ر له هه‌ر شتێك هه‌فته‌نامه‌ی (ئاوێنه) ناوی منی كردووه به مانشێتو به فۆنتی گه‌وره‌و بۆڵد ئه‌و ڕسته ڕه‌شه‌ی رازاندۆته‌وه، ئاوێنه بۆ په‌یداكردنی ژماره‌یه‌كی پتر له خوێنه‌ران ئه‌م گه‌مه‌یه‌ی كردووه، گه‌رچی هه‌ر هه‌موو ستافه‌كه‌یان، له خاوه‌ن ئیمتیازه‌وه تا ده‌گا به سه‌رنووسه‌رو ئه‌نجوومه‌نی نووسینی ئه‌و هه‌فته‌نامه‌یه، ده‌زانن من كێم و چی ده‌كه‌م، گریمان نایزانن، به‌ڵام خۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌منه‌وه ئاسانه، كه بپرسن:
ئه‌رێ تۆ مووچه‌ی مفتو بهلاشو بێكاری له‌و ده‌زگایه وه‌رده‌گریت؟ دیاره (ئاوێنه) بهزمو رهزمهكهی پێ جوانتربووه له گه‌ڕان به‌دوای حه‌قیقه‌تدا، من داوای ئه‌و گه‌ڕانه ناكه‌م وه‌ك دۆستێكی نزیكی كارمه‌نده‌كانی ئه‌و ده‌زگایه، به‌ڵكو وه‌ك یاسا‌و ڕیسای كاری ڕۆژنامه‌گه‌ری‌و پیشه‌یی خۆیان كه بۆ خۆیان ڕاست‌و پێوستتره تاوه‌كو بۆ من..! پێم سه‌یر نییه كه ژماره‌یه‌كی زۆر له غه‌زه‌ته‌ی كوردی رسواكردنی هه‌ر كه‌سێكی پێ چاكتره له حه‌قیقه‌ت، به‌مه‌رجێك فرۆشی زیاتر بێت...!
هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی (ده‌زگای سه‌رده‌م)ه‌وه پێشنیاری ئه‌وه خراوه‌ته به‌رده‌می من كه وه‌ك ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌ن له ته‌ك دۆسته‌كانی دیكه‌مدا كاربكه‌م، به‌ڵام وام پێ چاكتربووه كه ئۆفیسم نه‌بێت، چونكه خۆم كارمه‌ندی ڕێكخراوی (یونیسكۆ) بووم و له بواری په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵادا چالاكبووم كه گۆڕه‌پانێك بوو ده‌متوانی تیایدا خزمه‌ت بكه‌م، جگه له‌وه‌ی كه له هه‌موو ژیانمدا حه‌زم به ئۆفیس نه‌بووه‌و چالاكی مه‌یدانیم پێ خۆشتره. هه‌ر له سۆنگه‌ی ئه‌وه‌وه تاكه كارێك بۆ من له سه‌رده‌مدا شیاو بووبێت، خوێندنه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و كتێبانه بوو كه به‌نیازی چاپكردن ده‌هاتنه ده‌زگاكه، دیاره دوای خوێندنه‌وه‌ی هه‌ر كتێبێك ڕاپۆرتی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه‌م ده‌نووسی، كه تیایدا ئازادیی ئه‌وه‌م هه‌بووه به (ئه‌رێنی) یان (نه‌رێنی) وه‌ڵام به‌و ده‌زگایه بده‌مه‌وه، ناوونیشانهكهشم (نووسه‌ر) بووه، نه‌ك خه‌بیرو شاره‌زاو پسپۆر، له‌وه‌شدا ویژدانی خۆم سه‌نگی مه‌حه‌ك بووه، ژماره‌ی كتێبه‌كانی كه گه‌یشتوونه‌ته (سه‌رده‌م) تا هه‌نووكه له هه‌زار (1000) كتێب پتر بووه كه (652) دانه‌ی لێ چاپ بوون بهنووسینو وه‌رگێڕانه‌وه، من به‌ختی ئه‌وه‌م هه‌بووه ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و كتێبانه ببینم و هه‌ڵیسه‌نگێنم، په‌یمانی كۆتایی‌و بنه‌بڕی من له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌زگایه ئه‌وه بووه، كه كتێبه‌كان له ماڵه‌وه ده‌خوێنمه‌وه‌و ئه‌وانیش قایل بوون.
له‌ڕاستیدا شوان ئه‌حمه‌د، كه له هه‌موو راپۆرته‌كه‌دا هیچی نه‌دۆزیوه‌ته‌وه، حه‌زی كردووه له‌ناو ئه‌و نووسینه‌یدا هه‌ر به خۆڕایی جێگه‌یه‌كیش بۆ من بكاته‌وه (مع سبق الاسرار و الترسد)، ده‌نا ئه‌و بۆ خۆی هه‌موو ئه‌و ههقایهتهی سه‌ره‌وه ده‌زانێت. گریمان ئه‌ویش وه‌ك (ئاوێنه) بۆ خۆی نایزانێت، به‌ڵام كه ئه‌م دژی گه‌نده‌ڵی ده‌جه‌نگێت‌و به‌دوای حه‌قیقه‌تدا ده‌گه‌ڕێت، ده‌یتوانی هه‌ر له ڕێگه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی زانیاریی جۆراوجۆریان پێ به‌خشیوه، سۆراغی چۆنیه‌تیی كار‌و پیشه‌ی من ئاسان بوو، گه‌رچی حه‌قیقه‌ته‌كه ئه‌وه‌یه كه مه‌حاڵه (11)ساڵ له ده‌زگایه‌كدا بیتو نه‌زانیت دۆسته‌كه‌ت یان دوژمنه‌كه‌ت چی ده‌كات. هه‌ڵبه‌ت مانگ هه‌بووه سێ كتێبم خوێندۆته‌وه‌و مانگیش هه‌بووه هیچ، له‌بری پاداشتی كتێب به كتێب، مووچه‌یه‌كی بۆ بڕاوه‌م هه‌بووه كه له (200) دیناری سویسرییه‌وه ده‌ستیپێكردووه‌و دوا مووچه‌ش گه‌یشتۆته (500)هه‌زاری بریمه‌ر، هه‌ر له ئه‌نقه‌ستیش بڕی مووچه‌كه‌ی نه‌نووسیوه، تاوه‌كو خوێنه‌ر خه‌یاڵی بۆ ملیۆنه‌ها دینار بڕوات، گه‌رچی سه‌ده‌ها ژماره‌ی له‌و راپۆرته‌دا یاداشتكردووه. بێجگه له‌و مووچه‌یه هیچی دیكه‌م نه‌بووه.
نیگه‌رانی له‌وه‌دایه، كه من گه‌ر خولیای پۆست‌و عانه بوومایه، هه‌ر له سه‌ره‌تای راپه‌ڕینه‌وه بواری ئه‌وه‌م بۆ ڕه‌خسابوو ده‌زگای زه‌به‌للاحی ڕۆشنبیری بگرمهئهستۆ، به‌ڵام ئه‌وه‌م به‌كاری خۆم نه‌زانیوه، ناكرێت ئه‌وه‌ش له‌یادبكه‌م كه هه‌ر هه‌موو ڕاپۆرتی هه‌ڵسه‌نگاندنی كتێبه چاپكراوو چاپ نه‌كراوه‌كانی ئه‌و ده‌زگایه به‌ئیمزای من لای به‌رپرسی زنجیره‌ی كتێب پارێزراون. سه‌باری ئه‌وه‌ش، هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن ئاگادارن، كه من ئاماده‌بووم بێ به‌رامبه‌ر كتێبه‌كان بخوێنمه‌وه، چونكه ئه‌و مووچه‌یه هیچی له ژیانی مندا نه‌ده‌گۆڕی.
له ساڵی (2003)دا كه ئه‌مریكا عێراقی ڕزگاركرد، هه‌ر هه‌موو ڕێكخراوه‌كانی (UN)داخران، به رێكخراوی (یونێسكۆ)شه‌وه كه تیایدا كارمه‌ند بووم، ئه‌وكاته دیسانه‌وه هه‌لم بۆ ڕه‌خسا ببمه (ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌ن)، وه‌لێ من وه‌ك (مفتش - سه‌رپه‌رشتیار) چوومه‌وه ناو ده‌زگای په‌روه‌رده، مووچه‌كه‌شم (1/10) یه‌ك له‌سه‌ر ده‌ی ئه‌و مووچه‌یه بوو كه (سه‌رده‌م) ده‌یبه‌خشی پێم. هه‌ر له‌و ساڵانه‌دا من پێنج خه‌ڵاتی ماددیم ڕه‌تكردۆته‌وه، له‌پای خزمه‌تی سی‌و پێنج ساڵه ده‌به‌خشرا به من، وه‌ك ڕێزلێنانێكی ئه‌ده‌بی.
سه‌رباری ئه‌وه‌ش مادامه‌كێ (ش. ئه) ئاماژه‌ی به (مووچه‌ی به‌لاش) داوه، ناچارم بڵێم كه له ساڵی (2003)ه‌وه ده‌رفه‌تی پۆستی ڕاوێژكاری له وه‌زاره‌تی رۆشنبیری/ ئیداره‌ی سلێمانی، له (2006)ه‌وه هه‌ر به‌هه‌مان ناوونیشانی (ڕاوێژكار) له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بۆ من ڕه‌خساوه، وه‌لێ نهمویستووهو هه‌ڵمواسیوه، دواجار له دوامانگی ساڵی2009 دا، كه كابینه‌ی پێنجه‌م كۆتاییدههات، به‌وه قایل بووم كه ببمه ڕاوێژكار له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، گه‌رچی چوار ساڵ پۆست‌و هه‌موو ئیمتیازاتهكانم ڕه‌تكرده‌وه. باسكردن له ڕه‌تكردنه‌وه‌ی پۆست‌و خهڵاتو ئیمتیازات زۆر نه‌نگییه، به‌ڵام (ش. ئه) ناچاریكردم ئه‌م ڕاستییانه بدركێنم.
له دوا بڕگه‌ی ئه‌و په‌ره‌گرافه‌دا (ش. ئه) ئاماژه به قه‌یرانی دارایی (د. سه‌رده‌م) ده‌كات كه بووه‌ته مایه‌ی ده‌ركردنی كارگوزار، له‌و به‌شه‌دا نووسیویه‌تی -ئه‌و چیرۆكنووسه هه‌ست ناسكه نه ڕادهچڵهكێتو نه شه‌رمده‌كات...هتد.) له‌به‌رچی؟ گوایه من ساڵانێكه به‌رگریی له بێوهژنو ژنه ڕهشپۆشو قه‌یره كچه‌كان ده‌كه‌م‌و شیوه‌نیان بۆ ده‌كه‌م‌و بوومه‌ته تاقه خه‌مخۆریان، كه‌چی باجیو كارگوزار ده‌ركراون، من خامۆشبوومو شه‌رمم بۆ خۆم نه‌بووه...!
موفارهقهكه لێره‌دایه: هه‌ر خودی (ش. ئه) له نووسینهیهكدا ده‌یسه‌لمێنێت كه من ئوفیسم نه‌بووه‌و مانگی جارێك چووم، كه من ناچارم بۆی ڕاستبكه‌مه‌وه كه به دوو مانگ‌و سێ نه‌چووم بۆ ئه‌و ده‌زگایه... ئه‌ویش ده‌زانێت بۆ، به‌ڵام هه‌شت ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر كه ده‌زگای سه‌رده‌م دووچاری قه‌یرانی دارایی بوو، له‌ئاكامدا ژماره‌یه‌ك كارمه‌ند ناچاربوون یان ناچاركران وازبێنن، كه (ئاسۆ جه‌بار)و ژماره‌یه‌ك له نووسه‌رو كارمه‌ندی دیكه‌ی تێكه‌وت، هه‌ڵبه‌ته هه‌رای نایه‌وه‌و هه‌موومان زانیمان، من یه‌كێك بووم له‌ته‌ك ئه‌واندا ده‌ستم له‌كار كێشایه‌وه، كه پێمڕهوابوو به‌رمه‌بنای ئه‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر قه‌یرانی دارایی هۆكاره بۆ وازهێنانی ژماره‌یه‌ك، پێم ڕاست بووه، كه منیش له ته‌ك ئه‌واندا بم و جیانهكرێمهوه. به‌كورتی‌و به‌كوردی.. گه‌ر من هاوسۆزی كوڕه‌كان ببووم له‌و ڕۆژگاره‌دا كه هه‌ر هه‌موو ئاگاداربوون، بۆچی له هه‌نووكه‌دا خه‌مخۆری خانمه‌كان نابم كه ده‌ركراون؟ وه‌ڵامه‌كه له ناوئاخنی نووسینه‌كه‌ی (ش. ئه)دایه كه خودی خۆی دانی پێدا ده‌نێت، كه من ئۆفیسم نه‌بووه‌و ده‌وامم نه‌كردووه. گه‌ر وابێت چۆن چۆنی ئاگاداری دامهزراندنو ده‌ركردنیان بم؟
مادهمهكێ قسه‌وباس هاته سه‌ر خه‌م و كێشه‌ی ژنه ڕهشپۆشو بهشمهینهتهكان ناچارم ڕازێك بدركێنم، كه (13)ساڵه پێم شه‌رم بووه بیدركێنم، به‌تایبه‌تی كه نووسه‌ری ڕاپۆرته‌كه به مه‌زاق و لاقرتیۆه باس له خه‌می من ده‌كات بۆ بێوهژنو قه‌یره‌كان. له حوزه‌یرانی (1997)بوو، كه من به‌په‌له كوردستان‌م بهجێهێشتو گه‌یشتمه وڵاتی (فنله‌ند)و ده مانگ له‌وێنده‌رێ وه‌ك په‌نابه‌ر مامه‌وه. ئه‌و هه‌ڵاتنه ده‌رئه‌نجامی شه‌ڕكردنی به‌رده‌وامم بوو له‌سه‌ر كێشه‌و گرفته زۆره‌كانی ئافره‌ت له كوردستاندا، كه دیاره باڵه ته‌قلیدییه‌كانی حیزبه ئیسلامییه‌كان ئه‌وساكه زۆر به‌هێتر وتوندتر بوون. هاوزه‌مان یهكێتیو پارتی سه‌رگه‌رمی شه‌ڕی یه‌كدی بوون، بۆ سه‌لماندنی مه‌ترسییه‌كان بۆ من له‌و ڕۆژگاره‌دا بوونی كۆمه‌ڵێك كه‌سن وه‌ك شایه‌ت، بێجگه له دۆكیومێنت كه لای خۆم پارێزراون، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له وه‌زاره‌تی ناوخۆی فنلهندیش هه‌ن. (فنله‌ند) بۆ من پهناگابوو، دیاره چیرۆكی پهنابهرییهكهم نزیكی خستمه‌وه له وه‌رگرتنی په‌نابه‌ری سیاسی، كه‌چی چیرۆكه‌كه‌م بهتاڵكردهوهو هاتمه‌وه، ده‌مزانی له‌یادی ئه‌وانه چوومه‌ته‌وه كه داخداربوون، جگه له خامۆشیم بۆ یه‌ك - دوو ساڵ تا نه‌كه‌ومه‌وه به‌ر چاوو زاران. هه‌موو ئه‌م ڕستانه‌ی بۆ یه‌كه‌مجاره له ژیانمدا كه‌سێك ناچارمدهكات بیانخه‌مه سه‌ر كاغه‌ز غهمگینتریكردووم، چونكه بۆنی به‌رگرییان لێدێت له زات‌و وێنه‌ی خۆم، هه‌ڵبه‌ته ئه‌وه‌ی دركاندوومه قسه‌یه‌كه پتر بۆ نه‌وه‌یه‌كی تازه له خوێنه‌رانی ده‌قه‌كانی من، كه ده‌كرا به‌و وێنه ناشیرینه‌ی بۆ من ره‌سم كرابوو دڵیان له من كرمێ بێ‌و زۆریشیان ڕاسته‌وخۆو ناڕاسته‌وخۆ ناچاریانكردم به وه‌ڵامدانه‌وه، كه مه‌رج نییه هه‌موو حه‌قیقه‌ته‌كان بزانن. كۆی پهرهگرافهكهش لێدانێكی ناڕه‌وابوو، كه له‌و دیو وتراوهكانهوه، نهوتراوهكه زۆر گه‌وره‌تره كه كوشتنی كاره‌كته‌ری ئینسانی‌و ئهدهبیمه، گه‌رچی زۆر زه‌حمه‌تیش نه‌بێت كه‌سه‌كان وشته‌كان وه‌كو خۆیان ببینیت، به‌تایبه‌تی كه بیزانیت.. (تی . ئیس. ئیلییه‌ت) واته‌نی: دوای ئه‌و هه‌موو زانینه... چ به‌خشینێك!
وه‌ڵامه‌كانی كاك شێركۆ بێكه‌س له ڕێی سكرتاریهتهكهیهوهسكرتاریهتی كاك شێركۆ بێكه‌س (سه‌رۆكی ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م) ئه‌م ڕوونكردنه‌وانه‌ی ڕاگه‌یاند:
-ئێمه لێره‌دا ئه‌وه دووپاتده‌كه‌ینه‌وه، كه به هیچ جۆرێك خۆمان ناخه‌ینه ئاستی ئه‌و زمان‌و شێوازه‌ی شوان ئه‌حمه‌د له‌و نووسینه‌یدا له‌سه‌ر ئێمه به‌كاریهێناوه‌و هه‌وڵیداوه هه‌موو شتێك بكات، تا وێنه‌ی ئێمه‌و سه‌رده‌م له‌به‌رچاوی خه‌ڵك ناشرینبكات. هه‌روه‌ها له به‌شی یه‌كه‌می وه‌ڵامی سه‌رده‌مدا ئه‌و ڕاستییانه ڕوونكراونهتهوه كه په‌یوه‌ندییان به مه‌سه‌له‌ی ئامێره‌كانی چاپخانه‌و یارمه‌تییه‌كه‌ی به‌ڕێز مام جه‌لاله‌وه هه‌یه‌و لێره‌دا دووباره‌یان ناكه‌ینه‌وه.
-ئه‌وه‌ی پێویسته جارێكی تر دووبارهیبكهینهوهو زۆریش مه‌به‌ستمانه، ڕاگرتنی دڵ‌و زویرنهبوونی ئه‌و نووسه‌رو هاووڵاتیه به‌ڕێزانه‌یه، كه شوان ئه‌حمه‌د له گه‌مه‌یه‌كی غهرهزدارداو به‌نیازی تێكدان‌و شێواندنی په‌یوه‌ندیی نێوان ده‌زگای سهردهمو ئه‌و به‌ڕێزانه كردوویه‌تی، ئه‌ویش بڵاوكردنه‌وه‌ی ناوهكانیانه. هه‌ر وه‌كو له به‌شی یه‌كه‌میشدا ڕوونمانكرده‌وه، كاك شێركۆ خۆی بۆ خۆی‌و له‌سه‌ر چه‌ند لاپهڕهیهكو به قه‌ڵه‌می ڕه‌ساس ئه‌و ناوانه‌ی نوسیوه، به‌بێ ئه‌وه‌ی بووبێ به بڕیار‌و تایپكرابنو ڕه‌وانه‌ی چاودێریی دارایی كرابێت‌و ژماره‌و رۆژی له‌سه‌ر دانرابێت - ئه‌مه جگه له‌وه‌ی چۆن به‌وشێوه نادروسته، كه ناوی سیانی به‌شێكی له‌به‌رچاوی ئه‌و به‌ڕێزانه نه‌نوسرابێت، هیچ جۆره مهبلهغێكیان له ته‌نیشته‌وه بۆ دیاری نه‌كرابێت، ئایا كاری وا جێی بڕوایه‌و به‌ڕه‌سمی قبوڵدهكرێ؟!. نووسینی ئه‌و ناوانه كه كاك شێركۆ ته‌نها بۆ خۆی نوسیونی، پێداچوونه‌وه‌یه‌ك بووه به زاكیره‌ی خۆیدا، تا له‌دواییدا بگه‌ڕێته‌وه سهریانو دوای ساغكردنه‌وه‌و دڵنیابوونو ته‌نها بۆ ئه‌رشیفی ژمێریاریی سه‌رده‌م پاكنووسی لیستێكیان لێ دروستبكات. له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا ئێمه داوای لێبوردن له‌و به‌ڕێزانه ده‌كه‌ین‌و دڵنیایاندهكهینهوه كه له‌لای ئێمه‌وه هیچ نوسراوێ یا لیستێك به‌و ناوانه له‌لایه‌ن ئێمه‌وه بۆ چاودێریی دارایی نه‌نێردراوه، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌رله‌وه‌ی ئه‌و پێداچوونه‌وه‌یه بكرێ خراوه‌ته فایلی نه‌هێنیی ژمێریارییهوهو دواتریش كه لیژنه‌ی چاودێریی دارایی هاتوون له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وراقێكی تردا خراوه‌ته به‌رده‌ستیان. دیاره له‌مه‌یش ناخۆشتر ئه‌وه‌یه، كه به‌ر له ساڵێ زیاتره فایلی نه‌هێنیی چاودێریی دارایی دزه‌یپێكراوه بۆلای سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه‌و هه‌ر ئه‌وسایش كۆمه‌ڵێ زانیاریی ئه‌و فایله بڵاوكرانهوهو ئێمه‌یش له‌كاتی خۆیدا وه‌ڵامماندایه‌وه.
-ئێمه پێشتر ئه‌وه‌مان بۆ خوێنه‌رانی به‌ڕێز ڕوونكرده‌وه، كه ئه‌م ده‌زگایه ده‌زگایه‌كی حكومی نییه، به‌ڵام حكومه‌ت هاوكارییدهكات. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شمان ڕوونكرده‌وه كه یارمه‌تیی مانگانه‌كه‌ی به‌ڕێز مام جه‌لال شه‌خسییه‌و دورونزیك په‌یوه‌ندیی به بودجه‌ی حكومه‌ته‌وه نییه، له ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ی سكرتاریه‌تی بهڕێزیشیاندا ئه‌وه هاتووه.. به‌ڵام دیاره ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه بێ پرنسیپی ئیداری‌و ژمێریاری ئه‌و یارمه‌تیه خه‌رجكراوه یان ده‌كرێ. ده‌زگای سه‌رده‌میش وه‌ك هه‌ر فه‌رمانگه‌و كۆمپانیا‌و شوێنكی تر هۆبه‌ی ژمێریاری‌و ئیداریی خۆی هه‌یه، هه‌ر منحهو یارمه‌تیه‌ك دێت، ده‌چێته ژووری ژمێریاری‌و واریددهكرێت. به‌ر له چوار ساڵ‌و تا هاتنی لیژنه‌ی چاودێری دارایی بۆ لامان‌و گوێگرتن له ڕێنوماییهكانمان میكانیزمی چۆنیه‌تیی وهرگرتنو سهرفكردنمان بێ خه‌وشی حسابیو ئیداری نه‌بووه.
-له ساڵه‌كانی سه‌ره‌تای ده‌ست بهكاربوونماندا، ده‌زگای چاپ‌و په‌خشی سه‌رده‌م نهئیدارهو نهحساباتێكی ڕێكوپێكی نه‌بوو. له‌ڕاستیدا ئێمه‌یش بۆخۆمان نه‌شاره‌زابووین. هه‌رچه‌نده ئه‌و یارمه‌تییه‌ی به‌ڕێز مام جه‌لال وه‌ك وتمان دورو نزیك په‌یوه‌ندیی به بودجه‌ی ڕه‌سمییه‌وه نه‌بووه، به‌ڵام ده‌بوو تۆماری تایبهتیو ناوی ته‌واوی ئه‌و كه‌سه‌ی یارمه‌تیه‌كه وه‌رده‌گرێ به‌پێی وه‌سڵ بپارێزرێ، له‌و كاته‌دا نه‌ك ئێمه پێمانوایه هیچ شوێنێ به‌تایبه‌تی ڕێكخراوه كۆمه‌ڵایه‌تی‌و حیزبی‌و ڕووناكبیرییه تازه دامه‌زراوه‌كان، نه ئیداره‌و نه حساباتی ڕێكوپێكیان نه‌بووه. له‌ڕاستیدا ئیداره‌و ژمێریاریی ئێمه ورده‌ورده كه‌وته سه‌رسكه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی. بۆیه له‌و ماوه‌یه‌دا ئه‌و پاداشتانه ڕاسته‌وخۆ به دۆلار یان به‌دیناری سویسری به‌ده‌ستی كاك شێركۆ دراون به نووسهرانو ته‌نانه‌ت به هاووڵاتیی نه‌داریش. ئه‌م یارمه‌تیانه له په‌نجا دۆلاره‌وه تیابووه تا پێنج سه‌د دۆلار‌و زیاتریش. ئێمه لای خۆمانه‌وه پێمان شه‌رمه ناوی هیچ نووسه‌رو هاووڵاتیه‌كی به‌ڕێز به‌رین، كه ئه‌و یارمه‌تییه بچووكانهمان داون، چونكه ئه‌و خۆشه‌ویستانه شایه‌نی زۆر له‌وه زیاترن، به‌ڵام كاتێك مه‌له‌فێكی نه‌هێنی ده‌كه‌وێته ده‌ست كه‌سانێك، كه نامه‌سئولانه گه‌مه به‌ناوی ئه‌و به‌ڕێزانه دهكهنو ده‌یانه‌وێ له‌و ڕێگه‌یه‌وه نێوانی سه‌رده‌م و نووسه‌ران بشێوێنن، به‌هه‌ڵه‌داچوون. فه‌رموون ته‌ماشاكه‌ن شوان ئه‌حمه‌د چییكردووه؟! ئه‌و لیستی ناوانه‌ی بڵاویكردوونهتهوهو له مه‌له‌فی نه‌هێنیی چاودێری داراییه‌وه دزراون. ئه‌و لیسته له‌بنه‌ڕه‌تدا به‌ده‌ستوخه‌تی خودی كاك شێركۆو به قه‌ڵه‌می ڕه‌ساس نوسراون‌و ته‌نانه‌ت له‌به‌ر نهێنیی پاراستنی ناوه‌كان چاپ نه‌كراون، ئه‌وه‌ش هه‌ر بۆ ئه‌وه بووه له ئه‌رشیفی تایبه‌تی خۆی و ژمێریاریدا هه‌بن. دواتر ئه‌و لیستهیش له‌لایه‌ن چاودێریی داراییه‌وه كۆپیكراونو خراونه‌ته هه‌مان مه‌له‌فی دزراوه‌وه.
-له ساڵی 2005دا به‌ڕێز (محمد رشید)ی ئه‌ندامی لیژنه‌ی خه‌ڵاتی (العنقاو)ی عێراقی بۆ به‌خشینی ئه‌و خه‌ڵاته به كاك شێركۆو كاك ڕه‌ووف بێگه‌رد هاتبوو بۆ سلێمانی. له دانیشتنێكدا باسی ئه‌وه‌ی كرد، جگه له كاری ئه‌ده‌بیی خۆی، سه‌رپه‌رشتیی كۆمه‌ڵه‌یه‌كی منداڵپارێزیش ده‌كات له میسان، به‌ڵام توانای ئه‌وه‌یان نییه ته‌نانه‌ت هه‌ندێ دیاریی بچو‌وكیش بۆ ئه‌و منداڵانه دابینبكه‌ن! بۆیه بۆ ڕۆژی دوایی كاك شێركۆ پێنج سه‌د دۆلاری كرد به دیاری بۆ ئه‌و منداڵانه. ئایا ئه‌مه كارێكی باش‌و ئینسانی نییه؟! ته‌ماشاكه‌ن شوان ئه‌حمه‌د چۆن ئه‌م مه‌سه‌له‌یه گهورهدهكاتو ده‌یكات به كاری گهندهڵیو به هه‌ده‌ردانی پاره‌و پوولی سه‌رده‌م!
-شوان ئه‌حمه‌د له‌گه‌لێ شوێنی نووسینه ڕهشهكهیدا به تانه‌و ته‌شه‌ر و گاڵتهپێكردنهوهوه شاعیری گه‌وره‌ی گه‌له‌كه‌مان دووباره‌ده‌كاته‌وه، ئێمه دڵنیاین تا ڕۆژێك پێش وازهێنانی له ده‌زگای سه‌رده‌م ئه‌ویش هه‌ر به شاعیری گه‌وره‌ی زانیوه. ئه‌مه‌یان گرنگ نییه. گه‌وره‌یی هه‌ر شاعیر‌و نووسه‌رێك له گه‌وره‌یی بهرههمیدایه. كاك شێركۆ به‌گه‌وره‌یی به‌رهه‌می خۆی ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه، نه خۆی داوایكردووه‌و نه هه‌رگیز مه‌به‌ستی بووه. ئه‌وه خۆشه‌ویستیی خه‌ڵكه ئه‌و گه‌وره‌ییه‌ی داوه‌تێ!
-دیسانه‌وه هه‌ر بۆ زیاتر به‌رچاوڕوونیی خوێنه‌ری به‌ڕێز له ڕاپۆرته به‌راییه‌كه‌ی چاودێری داراییدا (كه شوان محه‌مه‌دو شوان ئه‌حمه‌د به‌شێوه‌یه‌كی ناقانونیو به‌بێ پرس‌و گه‌ڕانه‌وه بۆ لای چاودێری دارایی دهستیانكهوتووهو بۆ بازاڕ گه‌رمیی ئاوێنه به‌كاریانهێناوه) له‌وێدا له ته‌نیشت ناوی سه‌رۆكی ده‌زگاو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌وه هه‌ندێ بڕه پاره ده‌ستنیشانكراون. بۆ نموونه، له ته‌نیشت ناوی كاك شێركۆوه (46) هه‌زار دۆلار تۆماركراوه، وه‌ك ئه‌وه‌ی كاك شێركۆ به‌یه‌كجار ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی وه‌رگرتبێ یان خۆی خواردبێتی. له‌ڕاستیدا ئه‌و پاره‌یه كۆی ئه‌و هه‌موو یارمه‌تییه بچووكانه‌یه، كه له ماوه‌ی دووساڵ و نیو زیاتردا كاك شێركۆ بۆ هاوكاریی نووسه‌رانی سهردهمو ده‌ره‌وه‌ی سهردهمو ته‌نانه‌ت بۆ یارمه‌تیدانی نووسه‌رانی ڕۆژههڵاتو ڕۆژئاوا‌و به‌شێك له نووسه‌رانی عێراقی سه‌رفكردووه. هه‌ر نووسه‌رو هاووڵاتیه‌كیش ده‌یه‌وێ له‌و ڕاستیانه بگات، ژمێریاریی ده‌زگا ئاماده‌یه ئه‌و ئه‌وله‌ویاتانه بخاته به‌رده‌ستی. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی له نزیكه‌وه كاك شێركۆیان ناسیوه، ئه‌وه زۆرباش ده‌زانن كه ئه‌و پێویستی به چه‌ند سه‌د دۆلاری ئه‌و یارمه‌تیانه نییه. یه‌كه‌م كه‌سیش بووه كه به‌ر له دووساڵ زیاتر هه‌ر له ڕۆژنامه‌ی (ئاوێنه)دا خۆی باسی موڵك‌و ماڵ‌و مووچه‌و پادداشتی خۆی كردووه، یه‌كه‌م وه‌زیریش بووه كه وازی له پله‌وپایه‌و ئیمتیازاتی وه‌زیریی هێناوه. ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له گیرفانی خۆی هه‌رگیز درێغی نه‌كردووه له‌وه‌ی چه‌ندی توانیبێت یارمه‌تیی لێقه‌وماوان بدات. ڕه‌نگه به‌ڕێز سه‌نته‌ری ڕاگه‌یاندنی ژنانیش له سلێمانی ئه‌و شایه‌تیه بده‌ن، كه له چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه كاك شێركۆ ساڵانه یارمه‌تی سێ قوتابیی هه‌ژارو زیره‌كی داوه، بۆ ئه‌وه‌ی درێژه به خوێندنی خۆیان بده‌ن، ته‌نانه‌ت تا ئێسته‌ش ئه‌و قوتابیانه‌ی ههرنهدیوهو نازانێ كێن... ئه‌و خانووه‌ی هه‌یه‌تی خانووی خۆیه‌تی. پارچه زه‌ویه‌كی وه‌ك هه‌موو وه‌زیرێكی خانه‌نشین وه‌رگرتووه. نه دایكی‌و نه ژنی‌و نه كوڕی‌و نه كچه‌كانی یه‌ك بست زه‌وییان له حكومه‌ت وه‌رنه‌گرتووه. ئه‌مه له‌كاتێكدا ئه‌و ده‌توانێ هه‌ر به فرۆختی دیوان‌و به‌رهه‌مه‌كانی خۆی به‌باشی بژی‌و هیچ پێویستی به سه‌رچاوه‌ی مالیی تر نییه،وه‌كو شوان ئه‌حمه‌د ده‌یه‌وێ ئه‌و گومانه لای خه‌ڵك دروستبكات.
دیسانه‌وه ئه‌وه دووباره‌ده‌كه‌ینه‌وه، گرنگ ئه‌وه‌یه به‌لای ئێمه‌وه، كه وه‌ك ئهنجامو سه‌ره‌نجام دادگا هیچ ده‌عوایه‌كی پاره‌وپوولی له‌سه‌ر سه‌رده‌م نییه.
-هه‌ركه‌سێ شه‌رم نهكاتو بیخاتهلاوه، ده‌توانێ هه‌موو شتێ بڵێت‌و هه‌موو شتێ بكات!. شوان ئه‌حمه‌د له زنجیره‌ی قسه هه‌ڵبه‌ستراوه‌كانی خۆیدا له شوێنێكی تردا ده‌ڵێت: سه‌رۆكی ده‌زگا هه‌موو ساڵ سه‌فه‌ری خۆی له‌سه‌ر حسابی سه‌رده‌م ده‌كات! ئه‌ی چۆنه سه‌فه‌ری خاو‌و خێزانیشی لهبیرچوهوهو ئه‌ویشی نه‌خستۆته‌سه‌ر! ئه‌ی چۆن كڕینی كه‌لوپه‌لی ناوماڵ‌و تهعمیركردنی خانوو و شوقهیهكیش، كه ژنه‌كه‌ی خۆی كڕیویه‌تی ئه‌ویشی نه‌خستۆته‌سه‌ر؟!.. بڕیاری داوه هه‌رچی به‌ده‌میدا هات بیڵێت.
-هه‌ر بۆ زانیاریی خوێنه‌رانی به‌ڕێزیش ده‌مانه‌وێ ئاماژه به‌وه بده‌ین، كه ده‌زگای سه‌رده‌م ساڵانه به هه‌زاران نوسخه له بڵاوكراوه‌كانی به‌دیاریی بۆ كتێبخانه گشتی‌و ده‌زگاكانی ڕاگهیاندنو كۆمه‌ڵێك ڕێكخراو‌و سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری‌و میوانان پێشكه‌شده‌كات. هه‌ر بۆ نموونه، له هه‌ردوو ساڵی 2008 و 2009 دا بڕی (8179)دانه له بڵاوكراوه‌كانمان بهدیاریدراون.
-هه‌روه‌ها دیسانه‌وه ده‌مانه‌وێ لێره‌دا ئاماژه به‌وه بده‌ین، كه ئه‌م بڕه پاداشتانه له‌و ساڵانه‌دا به كۆمه‌ڵێك نووسه‌ری ناو ده‌زگای سه‌رده‌م و ده‌ره‌وه‌ی سه‌رده‌م به‌خشراون:
ساڵ بڕی پاداشت
2008 64261000 دیناری عیراقی (بۆ نووسه‌رانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌زگا)
2009 5916000 دیناری عیراقی (بۆ نووسه‌رانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌زگا)
2009 8324 دۆلاری ئه‌مریكی (بۆ نووسه‌رانی ناو ده‌زگا)
2009 4954000 دیناری عیراقی (بۆ نووسه‌رانی ناو ده‌زگا)
2010 3556000 دیناری عیراقی (بۆ نووسه‌رانی ناو ده‌زگا)
-هه‌روه‌ها بۆ زانیاریی زیاتری خوێنه‌رانی به‌ڕێز، ده‌مانه‌وێ لێره‌دا ئه‌وه ڕابگه‌یه‌نین، كه مانگانه‌ی به‌ڕێز سه‌رۆكی ده‌زگا بریتییه له دوو ملیۆن و سه‌د هه‌زار دینار‌و مانگانه‌ی ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نیش بریتییه له ملیۆنێك شه‌ش سه‌د هه‌زار دینار، كه ناكاته مووچه‌ی ڕاوێژكارێكیش، نه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی، كه شوان ئه‌حمه‌د ئه‌و هه‌موو هه‌ڵڵایه‌ی له‌سه‌ر ناوه‌ته‌وه‌و وێنه‌یه‌كی وای داوه به خوێنه‌ران، كه ئاخۆ ده‌بێ مانگانه‌ی سهرۆكو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌رده‌م چه‌ند بێت.
-سه‌یره! له كۆتایی نووسینه ڕهشهكهیدا، شوان ئه‌حمه‌د داوای ئه‌وه‌مان لێ ده‌كات بچینه شه‌ڕه جه‌نگی خۆڕایی ئه‌وه‌وه‌و پێمانده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر وهڵامتاندایهوه ئینهیزامی مه‌بن! به‌كورتی به‌زیوو ترسنۆك مه‌بن‌و وه‌رنه مه‌یدان! واته ئێمه‌یش وه‌ك ئه‌و به‌و شیر‌و شمشێری زمانه قسه‌بكه‌ین ! ئه‌و ئازایهتیو پاڵه‌وانێتییه بۆ خۆی، ئه‌و زمانه موباره‌كی خۆی بێت. وه‌لێ سبه‌ی كه ئه‌و قسانه‌و تهشهیرانهمان وه‌ك به‌ڵگه‌ی زیندوو خسته به‌رده‌می دادگا، هیواخوازین ئه‌ویش بهپێوانهكهی خۆی (ئینهیزامی) نهبێتو داوای لێبوردن نه له دادگا‌و نه له قانون‌و نه له كه‌س نه‌كات!.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست