مه‌كته‌بی سياسی پارتی دژ گروپی (بارزانيزم) هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرن
Monday, 05/03/2012, 12:00
كوردستانپۆست/ په‌يامنێری سۆراندوێنێ سهرچاوهيەك له نووسينگه‌ی عه‌لی ته‌ته‌ر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردايه‌تی پارتی و به‌رپرسی لقی ١٠سۆرانی پارتی و ئه‌ندامی باڵای ده‌زگای پاراستن،ئه‌و زانياريهی پێ ڕاگهياندين، كه دوای سوكايه‌تيكردن به وينه‌ی مه‌لا مسته‌فا ده‌زگای پاراستن گرۆپێكی له چه‌ند كادرێكی ئافره‌ت و گه‌نجانی پارتی پێك هيناوه به‌ناوی گروپی بارزانيزم و ئه‌م كاره‌ی پاراستن ته‌واوی مه‌كته‌بی سياسی پارتی توره كردووه، به‌وه‌ی كه مه‌لا مسته‌فا له سه‌رۆكێكی نه‌ته‌وه‌يی كراوته موڵكی پارتی و ئينجا بۆ ناو بنه‌ماڵه و دواجاريش پاراستن كردويهتيه مولكی گرۆپێك، سەرچاوەکە وتی ئەوە ماوه‌ی زياتر له ٣ هه‌فته‌يه ئه‌م گروپه به هه‌موو شێوه‌يه‌ك ئەوەندە ديكه بچوكيان كردۆته‌وه. ئه‌وه‌ی ئه‌رسه‌لان بايز نه‌يكردووه ئه‌و گروپه دژی (مەلا مستەفا) كردويانه
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه باسی له ناوی ژماريهك له‌و ئافره‌تانه كردووه، کە ئێستا كيشه‌ی له نێوان ده‌زگای پاراستن و مه‌كته‌بی سياسی دروست بووه له‌سه‌ر ئه‌و گروپه، كه پاراستن هه‌وڵ ده‌دات له رووی ياسايیهوه بيانكه‌نه رێكخراوێك!
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئهنداميكی پيشووی مه‌كته‌بی سياسی پارتی ئه‌وه‌ی باسكردووه ده‌زگای پاراستن كاری به بارزانیيەوه نیيه، به‌ڵكو كاری به ئافره‌تانه هه‌يه بۆ كاری خراپ.
ئه‌وه‌شی باسكردووه هه‌وڵێك هه‌يه تا مه‌سعود بارزانی تێبگهيهنرێت كه مه‌لا سمتهفا به پارتی و بنه‌ماله‌ی بارزانی و چه‌ند ئافره‌تێك گه‌وره ناكريت دوای ئه‌وه‌ی زياتر له ٢٠ ساڵه ئێوه به‌ناوی بارزانیيهوه سوكايه‌تی به خودی بارزانی ده‌كه‌ن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست