حوكمەت(باجى)...(تەجاوەزى) حیزب دەدات!...(پارتى بەنمونە)...
Sunday, 19/08/2012, 12:00
لە (غیابى دەستور)دا ، بەڕەهایى قسەكردن لەسەر ماف و ئازادیەكان، جیاكردنەوەى نێوان دەسەڵاتەكان ،تەنها لەبەرژەوەندى دەسەڵاتى ستەمكار ،یاساو ڕێنماییەكان پەیڕەو دەكرێت. تەجاوەزكردنە سەر دەسەڵاتى تەشریعى ،تەنفیزى، دادوەرى، فەوزایەكى سەراپایى لە گشت بوارو جومگە زیندەییەكاندا بەرهەم دێنێت.
دەرئەنجامى ڕووداوەكانى پارساڵى دەڤەرى بادینان ، لەسەر موڵك و ماڵى گشتى حوكمەتى هەرێمى كوردستان، بێ هیچ بنەمایەكى یاسایى قەرەبوى زەرەرى یەكگرتوى ئیسلامى دەكاتەوە،وەك چۆن پێشتر قەرەبوى بزوتنەوەى گۆڕانى كردەوە، پاڵپشت بەو عورفە تەقلیدیە پەیڕەوكراوە، بێ ئەوەى تۆمەتبار دیارى بكرێت، حوكمەت دێت و پەردەپۆشى ڕوداوەكە لەسەر ماڵى گشتى دەكات.دیارە یەكگرتو پاساوى قەرەبوەكەى بەنمونە قەرەبوى بزوتنەوەى گۆڕان دێنێتەوە ، تا پێمان بڵێ خەڵكینە هەر ئێمە نین هەوادارى ترى ئەم عورف و پەیڕەوە پێش ئێمە بە هەمان شێوە ڕازیكراون!!...
سایتى خەندان، لەسەر زارى ناوەندى بڕیارو كادرە پێشكەوتوەكانى یەكگرتو نوسیویەتى:
http://xendan.org/dreja.aspx?=hewal&jmara=43198&Jor=1 سایتى (كوردیۆ)ى ئۆرگانى یەكگرتوى ئیسلامى لەسەر زارى كەوادرى پێشكەوتوى نێو حیزبەكە ئاوا بۆ مەسەلەكە دەئاخەفتن:
http://www.kurdiu.org/hawal/index.php?pageid=108458 د.محمد ئەحمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی و بەرپرسی ئەنجومەنی سەركردایەتی دەڤەری سلێمانی لە لێدوانێكیدا بۆ كوردیو ووتی" بڕیاری پەرلەمانی كوردستانە كە حكومەت قەرەبووی یەكگرتوو بكاتەوە وەك لایەنێكی زیانلێكەوتووی ڕوداوەكانی بادینان، هەموو خەڵكیش باش دەزانێت حكومەت لەو دەڤەرەدا پارتیە، ئێمەش بەردەوام بەدوای ئەو داوایەوەین كە ئێمە قەرەبوو بكرێینیەوە و ئێمەش بڕیاری پەرلەمان پێیە و حكومەتی ئەو ناوچەیەش بەرپرسیاریەتی كەمتەرخەمی لە ئەستۆدایە."
ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی یەكگرتوو دوپاتی كردەوە كە" ئێمە داوای جێبەجێكردنی بڕیاری پەرلەمان دەكەین و لە پای ئەو زیانانەی بەناڕەوا بەر یەكگرتوو كەوتووە وەك چۆن بزوتنەوەی گۆڕان لە شاری هەولێر لە لایەن حكومەتی هەرێمەوە قەرەبوی سوتانی بارەگاكانیان كرانەوە و بارەگاكانیان نۆژەنكرانەوە، ئێمەش بەوشێوەیە داوای قەرەبوو دەكەین،
سەیرە، قەرەبو لە پاى چى؟ كێ ئەنجامى داوە؟! چ كەس و لایەنێك؟! ...
حوكمەت نەهاتوە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵێ قەرەبوەكە لە دەرئەنجامى حوكمێكى قەزائى و پشتبەست بەبڕیارێكى پەرلەمان و كەسو لایەنى تەجاوزەكەرو تاوانبار برێتیە لە فڵان و فیسار و حیزبى دەسڵاتدارى مەعنى لەو دەڤەرە كە پارتیە ڕوداوەكەى ئەنجام داوە....
یەكسەر ڕاستوخۆ دێتە سەر بەخشینەوە و بەهەدەردانى ماڵو موڵكى گشتى بۆ پەردەپۆشكردنى حاڵەتێك... ڕوداوێك... هۆكاربوە بۆ قەیرانێكى سیاسى....
لێرەدا یەكگرتو، لە ڕێگەى ئەندامى مەكتەب سیاسیەكەى دەیەوێت بڵێت: قەرەبوى بزوتنەوەى گۆڕان پێشترو ئێستاش یەكگرتو، پشت بەستە بە (بڕیارە 17)خاڵەكەى پەرلەمانى كوردستان.
لێ ... برایان چاوبەستى جەماوەر بەوەى كەپەرلەمان ئەم قەرەبوەى دیاریكردوە، فەرمون بزانیین بریارەكە /بڕگەى (4)ى چى دەڵێت:
http://xendan.org/dreja.aspx?=hewal&jmara=21996&Jor=1 4/حكومهت بهگوێرهى یاسا، قهرهبووى ماددى و مهعنهوى سهرجهم ئهو كهس و لایهن و دهزگا و هێزانه بكات كه به هۆى پهلامار و توند و تیژیهوه زهرهرمهندبوون،بهگوێرهى یاسا.
(حكومەت بە گوێرەى یاسا)...(بە گوێرەى یاسا)...دوو جار جەختكردنەوە ى پەرلەمان بە پێى بڕیارە (17)خاڵەكەى دەكاتەوە.
پرسیار ئەوەیە ڕاستە بڕیارێك هەیە، لە جیهەتى تەشریعى هەرێمى كوردستان دەرچوە، بەڵام لە بونى دەقى یاساییدا لەبەر ئەوەى پێگەى (قانون) پلەبەندى لە (بڕیار) بەرزترە لە هەرەمى دەستورى وڵاتدا (لەكوردستان غیابى دەستور هەیە) لەكوردستان ئیستغلالى ئەو غیابە كراوەو هەركەس و لایەنێك بەپێى گەزو جاوى خۆى دەیپێوێت؟!...
ئەوەبۆیە حوكمەتى هەرێمى كوردستان(بڕگەى (4)ى بڕیارەكەى پێشێل و تەجاوەز كردوە ، تەجاوەزى بۆ سەر دەسەڵاتى دادوەرى كردوە ، نەهاتوە سەبر بگرێ پێش وەخت ، بۆ دەربازبونى (حیزب) شاباشى (باجى)خۆى دەكات، بێ ئەوەى میكانیزم و چۆنیەتى سەرفى ئەو پارەیە كەسەرچاوەكەى ماڵى گشتیە دەخاتە خزمەت (حزبەوە) لەو قەیرانە لە گۆلاو زەلكاوى قەتیس دەست بە باڵیەوە دەگرێت!!..
ئیدى بێ ئەوەى هیچ لایەن و كەسێك مەحكوم بكات، پشت ئەستوربێ بە حوكمێكى قەزایى دێت و ڕاستەو خۆ شیرینى و باجى هەڵەو تەجاوەزى (حیزب) دەدات!!...
پێویستە بنەماى جیاكردنەوەى دەسەڵاتەكان ، ئەگەر دەسەڵاتى كوردى پێى وەردەگرێت ، لە هەمان كاتدا لە پرۆژە دەستورى هەرێم ئاماژەو بەدەق پێى وەرگرتوە، ئەو تەجاوەزە بۆ سەر دەسەڵاتى ئەوى دى بە هەندوەربگرێت. هەوایى و خاتر خاترێنەو سیاسەتى ڕازیكردن، ئەگەر مانایەكى هەبێ لەباشترین حاڵەتدا وەك ئەوەى ئێستا لە كوردستان پەیڕەو دەكرێت ئەوە تەنها خەونى كۆكردنەوەى دەسەڵاتە لە چنگ و مەچەكى دەستەو تاقمێكى دیاریكراو دا و هەنگاوە بەرەو ستەمكارى!!...
یاساى سزاكانى عێراقى ژمارە (111)ى ساڵى 1969ى هەمواركراو، كتێبى دووەم/ دەروازەى دووەم/تاوانى پەیوەندار بە ئاسایشى نێوخۆوە، بە دەق مادەكانى (190 ـ198)، ئەو سەرچاوەیەیە ، كە بڕیارە (17خاڵیەكەى پەرلەمان/بڕگەى(4) دووجار جەختى لێ دەكاتەوە)پێویستە پێش وەخت دەسەڵاتى دادوەرى حوكمى خۆى بخاتە بەردەم ڕاى گشتى و بەناوى گەلەوە حوكمى خۆى بەسەر كەس و لایەنى تاوانباردا دەربكات. ئەوسا دەسەڵاتى جێبەجێكردن (حوكمەتى هەرێم) هەڵسێت بە جێبەجێكردنى حوكمەكە.
نەك وەك ئەوەى ئێستا حوكمەت دەبێتە فریادڕەس و باجدەرى كەسى تاوانبارو حیزبى تەجاوەزكەر بۆ سەر ئەمن و ئاسایشى هەرێم!!...
بەدەرلەوە قەرەبوى هەرحیزب و لایەنێك موخالەفەیەكى قانونى سەریحە!!...
تەخشان و پەخشانى ماڵى گشتى لە (غیابى دەستور)دا، یاریكردنە بەموقەدەرات و كەرامەتى تاكى كورد، بەهەند وەرنەگرتنى ڕاى گشتى یە!....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست