ڕونكردنەوەیەك لە بارەى خۆبەكاندید كردنمەوە
Sunday, 24/05/2009, 12:00
عەبەى قالە گێژ *
هەرچەندە لەم ماوەى ڕابردوودا بڕیارم دابوو بیر بكەمەوە لە خەوبینین بە بڕیارى خۆكاندید كردنم بۆ پۆستى سەرۆكى هەرێم، بەڵام پاش ئەوەى بەڕێز (جەلال دەباغ) لە بیرى خۆ كاندید كردنى ، بۆ بەرژەوەندى نەفەوتانى دەنگەكان بۆ هێژا(مەسعود بەرزانى) ، پاش گەز بوەوە، منیش بە ئەركى نیشتیمانى خۆم زانى لە بڕیارى بیركردنەوە لە خەوبینین پاش گەز ببمەوە.
بارودۆخى كوردستان ئاڵۆزەو دەسكەوتەكانى گەلەكەمان زۆر لە بیرۆكەى خەوبینین بە بڕیاردانەوە گرنگترن. جا لەبەر ڕۆشنایى ئەم هەقیقەتە نەگۆڕەدا سوپاس و پێزانینى خۆم ڕادەگەیەنم بۆ هەموو ئەوانەى پاڵ پشتیان كردنم لەبیر كردنەوە لە بڕیارى خەوبینین.
هیوادارم لە داهاتوودا خەونى پاڵپشتیان لە بڕیارى خەوبینینم دەرفەتى باشترى بۆ بڕەخسێت.
عەبەى حەمە گێژ
سلێمانى
24/5/2009
ڕونكردنەوەكەى بەڕێز جەلال دەباغ بۆ بڕیارى وازهێنانى لە بیركردنەوە لە خۆ كاندید كردن بۆ پۆستى سەرۆكى هەرێم سەرچاوەى ئیلهامى ئەم ڕونكردنەوەیە.
بۆ زانیاری زیاتر رونكردنەوەكەی بەڕێز جەلال دەباغ بخوێنەوە.
http://www.tvazadi.tv/news.php?readmore=720
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست