کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


كێ بوون ئەوانەى ناوى بەڕێوەبەرایەتى گشتى تەندروستى ڕانیەیان ناشرینكرد ؟.

Saturday, 04/08/2012, 12:00



/ بۆ (س، أ ، أ ، ج ، ز) كە زۆر خۆتان بەگۆڕینى بەڕێوەبەر گشتى تەندروستى ئێستاوە مەشغوڵ كردووە ، دڵنیا بن ئەگەر بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستیش (دكتۆر محمد) بگۆڕدرێت و هەر بەڕێوەبەرێكى تریش شوێنى بگرێتەوە نە لێپرسراوى پلاندانان و میلاكاتى پێشوو (ك .ع.أ) و نەسەرۆكى لیژنەكانى سووتەمەنى سەردەمى بەڕێوەبەر گشتى پێشوو (د.أ) بەناوەكانى (س ،أ،أ،ز) و نەلێپرسراوى ئەندازەى پێشوو (ج.ع.خ) دەگەڕێندرینەوە سەركارەكانى پێشوویان واتا نە (س) دەكرێتەوە سەرۆكى لیژنەى سووتەمەنى ونە (ك) دەكرێتەوە لێپرسراوى پلاندانان و میلاكات و نە (ج)دەكرێتەوە لێپرسراوى ئەندازە ،چوونكە هەر ئێوە بوون بەڕێوەبەرى گشتى پێشووتان لەكەدار كرد و ناوى ئەو بەڕێوەبەرایەتییەشتان ناشرین كرد ، ئێستاش زۆر ئاشكرایە كەهەر ئێوەن خۆتان لێكردووین بە فریاد ڕەس و پێشنیارى چاكسازیمان بۆ دەكەن هەر جارەى بەناوێك ،جارێك بەناوى (كارمەندێكى تەندروستى چوار قوڕنە) جارێك بەناوى (هەڵۆى كێوەڕەش) جارێك بەناوى (چرۆاحمد) جارێكى تر بەناوى (پشدەر پشدەرى) كە زۆر دڵنیا بن بەڕێز (د. محمد) پێویستى بەپێشنیارەكانى ئێوە نییە چوونكە ئەگەر پێشنیار و كردەوەكانى ئێوە باشبوونایە ئێستا هەر (د.ئومێد) بەڕێوەبەرى گشتى دەبوو بەو دەردەتان نەدەبرد ، كاك (س) ئەگەر جەنابتان ئەوەندە پاك و دڵسۆزن ئەى خێر بوو لەهەڵبژاردنى كارمەندانى تەندروستى دا تەنها یەك دەنگتان نەهێنا كە ئێستا خۆتان لێكردووین بەخەمخۆرى كارمەندان، كاكە ئێوە وادەزانن بەقسەى كارمەندان ئێوە لابراون ، دڵنیا بن كردەوەكانى ئێوە سنوورى ناڕەزایى كارمەندانى تێپەڕاندبوو، كە چەندین جار خەمخۆرانى ناوچەكە (د.ئومێد)یان ئاگادار كردبۆوە ئەگەر ئەو دزو جەردانە نەگۆڕێت ناچار دەبن پێشنیارى گۆڕینى خۆى بكەن بۆ سەرۆكى حكومەت (د.بەرهەم) كە هەر واش دەرچوو .
جا بۆیە داواكارم لێتان چیتر كاتى خۆتان بەو قسەو بوختانانە بۆ خەڵك بەفیڕۆ نەدەن و كاسبییەكى تر بدۆزنەوە و بەتەماى دووبارەبوونەوەى میژوو مەبن ، چوونكە بەڕێز (د. محمد)هیچ پێویستى بەپێشنیار و قسە ناشرینەكانى ئێوە نییە ، هیوادارم چاودێرى دارایى (رقابە المالیە) بە زووترین كات بەئیشووكارەكانى ئەو بەڕێوەبەرایەتییە دا بچێتەوە بۆ ئەوەى بۆ هەموو لایەك دەركەوێت كە ئیش و كارەكانى لێپرسراوى پلاندانان و میلاكاتى ئێستا و لێپرسراوى سووتەمەنى ئێستا ڕێك و پێكترن یان ستافە دزەكەى پێشوو

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە