کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


عماد سه‌ی فۆر جەلالی دەستی كردووە بە دەركردنی باڵی گۆڕان

Tuesday, 05/05/2009, 12:00

1655 بینراوە


هەر لە سەرەتای دەست بە كاربوونیەوە عماد سه‌ی فۆر زەهاوی دەستی كرد بە قسەی زل زل و هاتە باسی ئەوەی كە ئەو لە سەر داوای جەلال تاڵەبانی گۆران لە دام و دەزگاكان دەكاو هەوڵی بە دامەزراوەكردنی دەزگاكانی حكومەت دەدات وە لە سەر روشنایی برۆژەكەی تالەبانی حزب لە حكومەت جی دەكاتەوە ناهێڵیت حزب دەست بخاتە ناو كاروباری حكومەتەوە بەلام دەسپێكی كارەكانی هەموو قسەو درو دەلەسەكانی عمادی خستە ڕوو وە هەروەها ناوەرۆكی پرۆژەكەی تالەبانی ئاشكرا كرد .دوای ماوەیەكی كەم بە بریاری عماد احمد وە لەسەر داوای بەرزان احمد كوردە بەرێوەبەری فریاكەوتنی سلیمانی عقید (هوشیار احمد بەسێ رۆژبێوانی) دەركرد تەنها لەبەر ئەوەی عماد داوای لێكردبوو بە قسەی مەلبەند هەلسوكەوت بكات وە هەروەها داوای لیكردبوو كە رۆژانە سەردانی مەڵەند بكات و بریاری ئەوان جێبە جێبێ بكات وەهەروەها پیان گوتوبوو نابێ سەردانی گردەكەی گۆران بكات. بەلام هوشیار احمد رەدی داواكەی عمادی كردبوو بۆیە یەكسەر لە پۆستەكەی خوی دەریانكرد. دوای ئەوەی عمادی كونە ئاشو تازە جاسوسی ئیتلاعاتی ئیران ئەم كارەی بووە چووە سەر بەبێ سەر ئێشە. لەم دوو رۆژەی رابردوو بانگی حمەی مالیەی كردبوو كە بەرێوەبەری ئاسایشی گەرمیانە داوای لێكردبوو كە سەردانی مەڵبەندی كەلار بكات و بە بریاری حەمە چاوجوان بەرپرسی مەڵبەند هەلسووكەوت بكات بەلام ئەم كارەی رەتكردبووەوە گوتووبوی "من ئاسایشی هەموو جەماوەرم وە پێویست ناكات من بە بریاری حزب بجوڵێمەوە وە هەروەها گوتووبووی بەرێز مام جلال و حاكم قادر پێمانی راگەیاندووە كە ئاسایش ئەبێ لایەنگری بۆ هیچ كەسێك نەبێ تەنها بۆ خەڵك نەبێ ئێوە باسی حكومەتی موسەساتی دەكەن و دژی دەست تێوەردانی حزبن كەچی بانگی من دەكەن وەفاداری حزب بم نەك هی حكومەت وخەڵك!" بەلام عماد سەی فور گوتوو بوی "حكومەت و خەلك ئەبێ لە خزمەتی بنەماڵەی تاڵەبانیدا بن ئەوەی ئەمە رەت بكاتەوە جێگای لەم كوردستانە نابێتەوە" بۆیە حمەی مالیە ئەم داوایەی رەتكردبووەو عمادیش یەكسەر بە تووڕەیەوە پێ راگەیاندبوو هەر ئیستە بچۆرەوە بۆ ماڵ " خوێنەری خۆشەویست ئەمە پرۆژەكەی تاڵەبانیە كە عماد جاسوس پیادەی دەكات لە كەنالەكەی هیروساتەوە بە ناوی چاكسازیەوە خۆڵ دەكەنە چاوی خەلكەوە باسی چاكسازی دەكەن بە لام راستیەكەی ئەوەیە كە باسم كرد ئەمەیە ئێمە دوای دەكەین كە حزب دەست نەخاتە كاری حكومەتەوە بەلام تالەبانی وكۆیلەكانی چۆن دەیانەوێ حكومەت یەخسیری حزب بكەن!ئەوان دەیانەوێ هەموو گەڵ لە خزمەتی بنەماڵە بێ ,حكومەت داردەستی نوكەرەكانی تالەبانی بێ لە رەنگی عمادی وڵگەرد,هەموو مان دوعا بكەین بژی دكتاتوریەتی تالەبانی ,هەركەسێ ئەم دوعایە نەكات ئەوە نان و رۆزی دەبڕن و بەركناری دەكەن لە كارەكەی , شەهیدو پێشمەرگایەتی و پارتیزانی و خەبات و زیندانی پێوەری دلسۆزی و ئەمەكداری نیە بۆ وولات تەنها ئەوانە دلسۆزن كە دەرویش و هەڵقەی لە گوێ تالەبنین وەكو بتەكانی "لات و عزا"وینەكەی تاڵەبانی لە سەروەی خۆیان هەلدەواسن . ئیبراهیم(ع) هات لات و عوزای شكاند چاوەروان بن هێزی گۆران بەرێوەیە هەموو ئەو بتانە وردو خاش دەكات.


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)