کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


لیژنەى یاساى لە دوو نوسراودا داوا دەكات سەرجەم موچەكان وەك بەغداد سەرف بكرێن

Sunday, 20/11/2011, 12:00


لیژنەى یاساى لە دوو نوسراودا داوا دەكات سەرجەم موچەكان وەك بەغداد سەرف بكرێن و راپۆرتى چوار مانگى بۆ پەرلەمان بنێردرێت
لیژنەى یاساى لە پەرلەمانى كوردستان لە رێگەى دوو نوسراودا داوا دەكات یاساى بودجە جێبەجێبكرێت و سەرجەم موچەكان وەك حكومەتى ناوەندى لێبكرێت و راپۆرتى چوار مانگى وەزارەتى پلاندانان لەسەر یاساى بودجە بۆ پەرلەمان بنێردرێت.
كاردۆ محمد ئەندامى لیژنەى یاساى و سەرۆكى فراكسیۆنى گۆڕان لەپەرلەمانى كوردستان لە لێدوانێكى رۆژنامەوانى راى گەیاند: ئەمرۆ یەك شەممە لیژنەى یاساى دوو نوسراومان ئاراستەى سەرۆكى پەرلەمان كرد كە حكومەت ئاگادار بكاتەوە بەوەى یاساى بودجە وەك خۆى جێبەجێبكات و سەرجەم موچەكان هاوتاى حكومەتى ناوەند لێبكرێَت و تا ئیستا ئەو رێنمایانەى دەر دەچن جیاوازى دروست دەكات لە موچەدا،لە نوسراوەكەدا ئەوەش رونكراوەتەوە كە حكومەت وڵامى هەبێت كە هۆكار چیە ئەو پێشێلكاریە یاسایانە ئەنجام دەدات.
ئەندامەكەى لیژنەى یاساى لەپەرلەمانى كوردستان باسى لە نوسراوى دووەم كرد و ئەو وتى نوسراوى دووەم لەسەر راپۆرتى وەزارەتى پلاندانە كە لە یاساى بودجەدا هاتوە پێویست دەكات چوار مانگ جارێك راپۆرتێك بۆ پەرلەمان بەرز بكرێتەوە، بەڵام تاوەكو ئێستا ئەم راپۆرتە لەسەر یاساى بودجە نەهاتوە بۆ پەرلەمان و ئەمەش پێشێلكردنى یاسایە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە