کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یەکێتی درۆیەکی تریان بەناوی سۆسیال دیموکراته‌کانی سویده‌وه‌ کرد

Thursday, 04/04/2013, 12:00


ئەم هەواڵەی کە لە پی وکەی میدیا بڵاو بۆتەوە ده‌مه‌وێت بۆیان راست بکه‌مه‌وه‌ و به‌ خوێنه‌ر بڵێم ئه‌مه‌ هەواڵێکی کۆمیدیشە
یه‌که‌م لە سوئید حیزبی پارتی سۆسیالدیمکرات نییه‌، به‌ڵکو پارتی سۆسیال دیموکرات هه‌یه‌، سه‌رۆکی ئه‌و پارته‌ مۆنا سالین نییه‌، به‌ڵکو ناوی ستیفان لوێف ڤیه‌نسه‌، مونا سالین پێش دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر سه‌رۆکی ئه‌و پارته‌ بووه‌، به‌ دوایدا دوو سه‌رۆکی دیکه‌ هاتوون. من هەموو ناو مێدیای سوئید و ماڵپەری سۆسیال دیمکراتم سەیرکرد مۆناسالین لەهیچ شوێنێکدا باسی جەلال تاڵەبانی نەکردووە، لە حاڵەتێکدا شتی وای ووتبێت هێندەی تر ئه‌و کوردانه‌ی سوید که‌ سیمپاتییان بۆ ئه‌و پارته‌ هه‌یه‌، لێی نیگه‌ران ده‌بن و دوور ده‌که‌ونه‌وه‌. ئەو هه‌ڵه‌یه‌ لە هەڵبژاردنی یەکەمدا سۆسیال دیمکراتەکان ئاگادار کرانه‌وه‌ به‌تایبه‌تی کاتێک مونا سالین پێشوازی له‌ مه‌لا به‌ختیار کردبوو، پاشان ئەو موشەخۆرانەی یەکێتی دەبوو ئاگایان لە سۆسیال دیمکرات و سەرۆکەکەی بوایە کە لەدوای هەڵبژاردنەوە کە دەنگێکی زۆرکەمیان هێنا لە چاو سه‌رده‌می یۆران پەرشۆند ، بۆیە وه‌ک وتم لە دوای مۆناسالینەوە ئەوە دوهەمین سەرۆکیانە کە هەڵدەبژێرێت ئێستا سەرۆکی سۆسیال دیمکراتەکان ناوی ستیفان لوێف ڤیه‌نسه و مۆناسالین نییە ، ئەم هەواڵەش درۆیەکی ترە و خستویانەتە سەر خەرمانی درۆکانی تریان .

http://www.aftonbladet.se/nyheter/kolumnister/lenamellin/article16542147.ab


هه‌واڵه‌که‌ی پی یو که‌ی میدیا
مۆنا سالین: بیرو هه‌ستم لای سه‌رۆك تاڵه‌بانییه‌
سه‌رۆكی حزبی پارتی سۆسیال دیموكراته‌كانی سوید رایگه‌یاند له‌مساته‌دا بیرو هه‌ستم لای سه‌رۆك تاڵه‌بانییه‌، چونكه‌ ئه‌و كه‌سێكی زۆر ئازیزه‌ له‌دڵمداو كه‌سایه‌تیه‌كی گه‌وره‌ی گه‌لی كوردو عیراق و پارته‌ سۆسیالیسته‌كانه‌.
دوێنێ 3ی نیسان، 37هه‌مین كۆنگره‌ی پارتی سۆسیال دیموكراتی سویدی له‌شاری یۆتۆبۆری به‌ به‌شداری 350 ئه‌ندامی كۆنگره‌و به‌ئاماده‌بوونی سه‌دان چاودێرو رۆژنامه‌نوس‌ و میدیاكار ده‌ستیپێكردو بڕیاره‌ 5 رۆژ بخایه‌نێت.
له‌میانه‌ی كۆنگره‌كه‌دا مۆنا سالین سه‌رۆكی حزبی پارتی سۆسیال دیموكراته‌كانی سوید به‌ گه‌لی كوردستانی راگه‌یاند: له‌مساته‌دا بیرو هه‌ستم لای سه‌رۆك تاڵه‌بانییه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سێكی زۆر ئازیزه‌ له‌ دڵمدا، سه‌رۆك تاڵه‌بانی كه‌سایه‌تیه‌كی گه‌وره‌ی گه‌لی كوردو عیراق و پارته‌ سۆسیالیسته‌كانه‌، من چه‌ند جارێك چاوم به‌جه‌نابیان كه‌وتووه‌ له‌كۆبوونه‌وه‌كانی سۆسیال ئه‌نته‌رناسیۆنال، سه‌رۆك تاڵه‌بانی رێزێكی تایبه‌تی هه‌یه‌ له‌لام و هیوای ته‌ندروستی باش بۆ خۆی و خێزانه‌كه‌ی ده‌خوازم.
له‌و كۆنگره‌یه‌دا 100 میوان له‌ 100 وڵاتی جیاجیا به‌بانگهێشتی ره‌سمی به‌شداریان كردووه‌، له‌وانه‌: وه‌فدێكی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ رزگار عه‌لی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی‌و لێپرسراوی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌و، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی‌و، شۆڕش قادر دانساز نوێنه‌ری یه‌كێتی له‌ سوید.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە