کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


ئه‌ودیوكردن!!

Thursday, 07/03/2013, 12:00







له‌وانه‌یه‌ وشه‌ی "ئه‌ودیوكردن" ئێستا لای‌ كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك نائاسایی‌ بێت‌و زۆریشمان له‌ بیرمان چوبێته‌وه‌ كه‌ ئه‌ودیوكردن یه‌كه‌م كار بوو ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ ئێستای‌ كوردستان له‌ سه‌ره‌تای‌ راپه‌رینه‌ مه‌زنه‌كه‌ی‌ كوردستاندا دایانهێنا و بوو به‌ پیشه‌یه‌كی‌ ناشیرین‌و دیارده‌یه‌كی‌ ترسناك، ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ ئێستای‌ كوردستان وه‌ك میوانێكی‌ نامۆ هاتن و وه‌ك چه‌ته‌ حكومی‌ كوردستانیان ده‌سپێكرد به‌ ئه‌ودیوكردنی‌ سه‌رجه‌م كارگه‌و ئامێره‌ گرنگ و به‌ به‌هاكانی‌ رێگاو بان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌، ئه‌وان ده‌ستیان كرد به‌ وێرانكردنی‌ ژێرخانی‌ ئابوری‌ كوردستان به‌ هه‌زاران ده‌سته‌و گروپی‌ چه‌ته‌ییان دروستكرد بۆ ئه‌ودیوكردن...
له‌و كاتانه‌دا كۆمه‌ڵانی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان پێان وابوو كه‌ ئه‌و دزو جه‌رده‌ خۆماڵیانه‌ له‌ سه‌دام و رژێمی‌ به‌عس باشترن و ئه‌وه‌ سه‌ره‌تایه‌و بۆیان كۆنترۆڵ‌ ناكرێت و ورده‌ ورده‌ باش ده‌بن....
به‌ڵام ئه‌و دزو چه‌ته‌و پیاوكوژانه‌ نه‌ك هه‌ر باش نه‌بوون بێ‌ ده‌نگی‌ خه‌ڵك كردن به‌ دیكتاتۆر و له‌ دزێكی‌ خۆماڵیه‌وه‌ بوون به‌ دزن و گروپی‌ مافیای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ و ئه‌وا زیاتر له‌ 20 ساڵه‌ سه‌رگه‌رمی‌ دزین و تاڵانكردنی‌ سه‌روه‌ت و سامانی‌ ئه‌م كوردستانه‌ خێرله‌خۆنه‌دیوه‌ن، ئێستا به‌ به‌رچاوی‌ هه‌موو دونیاوه‌ بونه‌ته‌ قاچاخچی‌ نه‌وت و ماڵی‌ خۆیان ده‌دزن ....
له‌ ساڵیادی‌ راپه‌رینی‌ جه‌ماوه‌ری‌ كوردستان ئه‌وه‌ی‌ كه‌ پێویسته‌ بروامان پێی‌ هه‌بێت
ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ كه‌ یه‌كه‌م ئیشی‌ ئه‌ودیوكردنی‌ كه‌لوپه‌ل و وێرانكردنی‌ ژێرخانی‌ ئابوری‌ وڵاته‌كه‌ی‌ خۆی‌ بووبێت ئه‌وه‌ ئه‌ركێكی‌ نیشتمانی‌ و نه‌ته‌وه‌ییه‌ كه‌ میلله‌ت لێیان راپه‌رێت تا "ئه‌ودیویان" ئه‌كه‌ن.......




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە