کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مه‌ریوان ووریا قانع.... مێژووی یه‌کێتی پڕیه‌تی له‌هه‌ڵه‌ی ستراتیژی!!

Monday, 07/03/2011, 12:00





جه‌ند سه‌رنج و ڕه‌خنه‌یه‌ک له‌سه‌ر ووتاره‌که‌ی نوسه‌ر مه‌ریوان ووریاقانع
 له‌ژێر ناونیشانی:   "سووتاندنی خێمه‌کان و چاره‌نوسی یه‌کێتی نیشتمانی"
   
 سه‌ره‌تای نوسینه‌که‌ی کاک مه‌ریوان زۆر به‌جوانی و رادیکالانه‌ وێنه‌ی ڕووداوه‌کانی
 کوردستانمان بۆشی ده‌کاته‌وه‌، به‌ڵام ڵه‌به‌شه‌کانی تری نوسینه‌که‌ی دا زۆر به‌ناڕۆشنی  ده‌نووسێت وه‌ک له‌م به‌شه‌ی ووتاره‌که‌ی دا به‌ ڕۆشنی دیاره‌:
 " ھەمومان دەزانین شتێک لە کوردوستاندا نەماوە ناوی حکومەتی ھەرێم بێت، ئەوەی ھەیە و حوکم دەکات تەناتەت حیزب نییە بەمانا سیاسییە راستەقینەکەی، بەڵکو ئەو ھێز و دەستە و تاقمانەی ناو حیزبن کە لەھەموان زیاتر لە پێگە و قازانج و دەسکەوتە تایبەتەکانی خۆیان دەترسن و بەگومانن. ئەوەی دوێنێ شەو رویدا ھێما بۆ سەرکەوتنی ئەو دەستە بێباک و نابەرپرسیارەی ناو حیزب دەکات، کە نە ئاگای لە روداوەکانی کوردوستانە، نە ئاگای لە ھەست و نەستی خەڵکە و تەنانەت ئاگای لە خواستی بڕێکی زۆری ئەندامانی ناو حیزبەکە خۆشی نییە".
 کاک مه‌ریوان پێمان ناڵێت ئه‌وهێزو ده‌سته‌وتاقمانه‌ی ناو حیزب ‌کێن و بۆ ده‌ستنیشانیان ناکه‌یت به‌ ڕاشکاوی و ڕوون و ئاشکرا؟
 کاک مه‌ریوان یه‌کێتی ده‌مێکه‌ وه‌ک یه‌کێتی یه‌که‌ی پێش ڕاپه‌ڕین و پاش ڕاپه‌ڕینی ساڵی 1991 نه‌ماوه‌ وئه‌و هێزو ده‌سته‌وتاقمه‌ی که‌ تۆنه‌تویستووه‌ ناوی ببه‌یت باڵی جه‌لال تاڵه‌بانی یه‌ و  ده‌مێکه‌ زاڵه‌ به‌سه‌ر یه‌کێتی دا. هه‌رله‌به‌رئه‌وه‌ش بوو که‌ زۆر که‌سایه‌تی دیاری ناویه‌کێتی وه‌ک جێگری ئه‌وکاته‌ی تاڵه‌بانی نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ یه‌کێتی بێته‌ ده‌ره‌وه‌ و لیستی گۆڕانی دروست کرد، ناوبراوله‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێ ی تری دا  له‌ بێ هیوابوونیان به‌ ڕیفۆرم له‌ ناویه‌كێتی دا هاتنه‌ده‌ره‌وه‌!!
  ئه‌مه‌ خۆی له‌ خۆی دا باسێکی چڕتری ده‌وێت و بابه‌تی ئه‌م باسه‌ی ئێستای من نی یه‌!!
 کاک مه‌ریوان له‌ به‌شی کۆتایی ووتاره‌که‌ی دا نوسیویه‌تی:
 " ڕێگرتن لەوەی یەکێتی نیشتیمانی بەتەواوی داخزێتە بەرەی دژ بە خەڵک و ئاڵای دژایەتیکردنی راستەوخۆی داواکاری و ناڕەزاییەکانی خەڵک ھەڵگرێت، ئەرکێکی سیاسی و نیشتیمانی گرنگە. بەڵام ئەم ئەرکە بە پلەی یەکەم و بەر لە ھەموان لەسەر شانی کەسە دڵسۆز و بەرپرسیارەکانی ناو ریزەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردوستان خۆیەتی، ئینجا ئەرکی ئەو ھێزانەی ترە کە دەتوانن لەگەڵ یەکێتیدا بکەونە گفتوگۆ و نەھێڵن بەتەواوی داخلیسکێت بۆ ناو خەرەندی دژ بە خەڵک. دەبێت نەھێڵدرێت ئەم ئاراستە ترسناکە لەناو یەکێتیدا ببێت بە ئاراستەی باڵادەست و بڕیارە چارەنوسسازەکان بدات. بەشە زیندوەکەی ناو یەکێتی دەبێت نەھێڵێت یەکێتی لەم دۆخە ناسکەدا ھەڵەی گەورە و ستراتیژی بکات. لە مێژە لینین گوتویەتی سیاسی راستەقینە ئەو کەسە نییە کە ھەڵە ناکات، بەڵکو ئەو کەسەیە کە ھەڵەی ستراتیژی ناکات. ئەرکی زۆر لایەنە نەھێڵن یەکێتی ھەڵەی ستراتیژی و گەورە بکات."
 كێك مه‌ریوان داواله‌که‌سه‌دڵسۆزه‌کان ده‌کات و بێ ئه‌وه‌ی ده‌ستنیشانی ئه‌وکه‌سه‌دڵسۆزانه بکات‌ کێن له‌ناو یه‌کێتی دا، یان له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وان،‌ تا خه‌ڵکیش هانایان بۆبه‌رێت!؟؟؟
 مام جه‌لال ده‌مێکه‌ زۆربه‌ی ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی ده‌سته‌مۆکردووه‌و له‌زۆرگه‌نده‌ڵی و تاوانه‌وه‌ی ‌گلاندوون،  بۆیه‌ لاشه‌ی زیندویانی ده‌مێکه‌ زینده‌به‌چاڵ کردووه‌ و داوێته‌ ده‌ست پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی!! ڕووداوه‌کانی 17ی شوبات گه‌واهی ئه‌وه‌ئه‌ده‌ن، که‌ پارتی به‌ که‌ڵه‌گایی خۆیی و ڕه‌زامه‌ندی یه‌کێتی هاته‌ سلێمانی یه‌وه‌. وه‌ک میدیاکان باسیان کرد ناڕه‌زایه‌تی له‌ناومه‌کته‌ب سیاسی یه‌کێتی دا هه‌بوو دژی ئه‌م له‌شکرکێشی یه‌ی پارتی بۆ سلێمانی و ده‌وربه‌ری به‌ڵام پرسیار ناکه‌یت بۆ هیچیان بۆ نه‌کرا و فس بوونه‌وه‌؟!!
  مام جه‌لال ده‌مێکه‌ یه‌کێتی تووشی زۆر هه‌ڵه‌ی‌ ستراتیجی مێژوویی کردووه‌ به‌درێژایی ژیانی سیاسی خۆی، ئه‌م ڕه‌فتارانه‌‌ش ده‌چێته‌ پاڵ ئه‌و هه‌ڵانه‌ی ڕابووردوویان...!!
 یه‌کێتی ده‌مێکه‌ به‌ره‌وئه‌وئاڕاسته‌یه‌ ڕۆیشتووه‌ که‌ که‌مایه‌تی یه‌ک ده‌ست به‌سه‌ر یه‌کێتی دابگرێت و زۆر کرداری دژی خه‌ڵکیشیان بۆ گه‌یشتن به‌ئامانجه‌کانیان گرتۆته‌به‌ر...!
 کاک مه‌ریوان دیسانه‌وه‌ پێمان ناڵێت ئه‌وهێز ولایه‌نانه‌ کێن که‌ ده‌توانن له‌گه‌ڵ یه‌کێتی دا بکه‌وه‌نه‌ گفتتووگۆ تا یه‌كێتی بی ‌هه‌ڵه‌ی ستراتیژی له‌بارودۆخه‌که‌ ده‌ربچێت...!!؟؟
 
 به‌داخه‌وه‌ کاک مه‌ریوان به‌یه‌ک دێریش باسی گه‌نجان و خه‌ڵکی ناڕازی و ڕاپه‌ڕیوی سه‌رای ئازادی نه‌کردووه‌ که‌ ئه‌مڕۆ چی بکه‌ن و  ئامۆژگاری یه‌کی ئه‌وانیش بکات له‌م هه‌لومه‌رجه‌ی ئێستای خۆپیشاندانه‌کاندابۆڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی مه‌ترسێه‌کانی پلانه‌کانی بارزانی و تاڵه‌بانی بۆسه‌رگیانیان!! هه‌روه‌ها ئامۆژگاریی یه‌کی ئه‌نجومه‌نی سه‌رای ئازدی بکات چ هه‌نگاوێک بنێن بۆ به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی داخوازی یه‌کانیان..!!
 کاک مه‌ریوان ئه‌وه‌نده‌ی له‌خه‌می ڕزگارکردنی یه‌کێتی دایه‌، ئه‌وه‌نده‌ له‌خه‌می ڕزگاربوونی چه‌وساوه‌کانی کوردستاندانی یه‌، له‌وه‌ ئه‌چێت ئه‌و سه‌لامه‌تی خۆی له‌ سه‌لامه‌تی که‌شتی یه‌ تێکشکاوه‌که‌ی یه‌کێتی دا ببێنێته‌وه‌!؟
 پرسیاریشی لێ بکرێت پێمان ده‌ڵێت ئه‌م قسه‌یه‌م بۆ قازانجی خه‌ڵک کردووه‌، به‌ڵێ منیش پێم باشه‌ که‌ هیچ شلۆقی و خۆێن ڕشتنێک ڕوونه‌دات ببێته‌ به‌هانه‌ بۆ ده‌سه‌ڵاتدران تا جه‌ماوه‌ری ناڕازی به‌ گێره‌شێوێن له‌قه‌ڵه‌م بدات و پاشان ئامانجی خۆپیشێندنه‌کان و ڕاپه‌ڕینه‌که‌و مه‌یدانی سه‌را به‌لاڕیداببات وببێته‌ به‌ به‌هانه‌یه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی خوێنی لاوان و گه‌نجان بڕێژن ، تا به‌خه‌یاڵی خۆیان ده‌سکه‌وته‌کانی ئه‌م لێشاوی ناڕه‌زایه‌تی یه‌ له‌باربه‌رن،  تا دیسانه‌وه‌ هێزی چه‌ک باڵاده‌ست بێت نه‌ ک یاسا..!!
 ئه‌مڕۆش یه‌کێتی سیناریۆی یادی هه‌ڵبژاردنی دروست کردووه‌، تا به‌ خه‌یاڵی خۆی شه‌ڕه‌که‌ بکات به‌ شه‌ڕی خه‌ڵک و مه‌یدانی ئازادی و ئه‌مانیش له‌ کۆتایی دا ببن به‌ناوبژیکه‌رو، به‌هۆیه‌وه‌ مه‌یدانی سه‌را داگیربکه‌ن و خه‌ڵک به‌زۆر بنێرنه‌وه‌بۆ ماڵه‌وه‌و به‌حسابی خۆیان کۆتایی به‌ناڕه‌زایه‌تی یه‌کان بهێنن..!!
 به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ ئه‌نجومه‌نی سه‌رای ئازادی و خۆپیشانده‌ران زۆر ووریان و له‌م فیک و فاک و پلانه‌ی یه‌کێتی زۆر باش تێگه‌یشتوون و بڵاویان کرده‌وه‌ که‌ به‌ چه‌پڵه‌ڕێزان پێشوازی له‌ هه‌ر خۆپیشاندانێک ده‌که‌ن...!! ئه‌مه‌ په‌یامێکی زیره‌کانه‌یه‌ که‌ شکست به‌  سه‌ره‌تای پلانێكی گه‌وره‌تر ده‌هێنێت..!
 کاک مه‌ریوان به‌بڕوای من ده‌ست له‌ یه‌کێتی بشۆی باشتره‌، چونکه‌ ده‌ـێکه‌ یه‌کێتی ‌وه‌ک پارت کۆتایی هاتووه‌!! ئێستا دووپارتی بنه‌ماڵه‌مان هه‌یه‌و خۆشت ئه‌وڕاستی یه‌ باش ده‌زانیت!! ده‌توانیت مه‌یدانی سه‌رابکه‌یته‌ قیبله‌ی ئازادی وپه‌یامی نوێ ی گه‌نجانی کوردستان‌ بۆ ژیانێکی باشتر و مۆدێرن بۆ خه‌ڵکی چه‌وساوه‌ی کوردستان...!!
 ده‌کرێت هێزو تواناکانت و هه‌وڵه‌کانت له‌وپێناوه‌دا بخه‌یته‌ گه‌ر گه‌رئاره‌زووبکه‌یت...!!
 کاک مه‌ریوان و هاوڕێکانی وه‌ک به‌ختیارعه‌لی و ئاراس فه‌تاح ده‌مێکه‌ باسی  خراپی یه‌کانی پارته‌ کوردی یه‌کان  ده‌که‌ن وشیکاری به‌پێز و جوانیان کردووه‌ بۆ زۆر ڕووداوی هه‌نوکه‌یی و داهاتووش، به‌ڵام زۆر جار به‌ ڕه‌خنه‌کانیان ته‌نها له‌ پارتی بووه‌ نه‌ک  له‌ یه‌کێتی و گۆڕان....!! ئه‌مه‌ش وای کردووه‌ که‌ ڕه‌خنه‌کانتان کورت بهێنێت،،!!
  ئێوه‌ هه‌موو کات ره‌خنه‌تان نوسیوه‌ به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ی ڕێگا چاره‌یه‌ک پیشانی  خه‌ڵکی کوردستان یان گه‌نجان بده‌ن، به‌تایبه‌ت له‌م قۆناغه‌گرنگه‌ی خۆپیشاندان و ڕاپه‌ڕین  دا نه‌هاتوون به‌ڕاشکاوی و ئاشکرا پاڵپشتی داواکانی خۆپشانده‌ران بن و ده‌ستبخه‌نه‌سه‌رتاوانباران  و ئه‌وتاوانه‌ی که‌ به‌به‌رچاوی هه‌موومانه‌وه‌ ده‌کرێت، خۆشتان ڕاستی یه‌کان باش ده‌زانن!!
  به‌ڵام له‌نووسینه‌کانتاندا خۆتان له‌قه‌ره‌ی و ڕووداوانه‌ ناده‌ن، ئه‌مه‌ش واده‌کات ناوه‌رۆکی نووسینه‌کانتان نامۆبێت به‌ ڕاستی ڕووداوه‌کان و هیوای گه‌نجان به‌ دواڕۆژێکی باشتر..!!
 ئێوه‌ هه‌مان هه‌ڵوێستی لیستی گۆڕان ده‌نوێنن، ڕه‌خنه‌ ده‌گرن به‌ڵام سنوردار..!!
 به‌م هه‌ڵوێسته‌ دووره‌په‌رێزیی یه‌ و بێ ئه‌لته‌رناتیڤ و ناڕۆشنه‌تان ده‌تانه‌وێتت هه‌وڵ بده‌ن
 " نه‌ شیش بسوتێت و نه‌که‌باب" ! نه‌با دڵی براده‌رانی یه‌كێتی وگۆڕانتان  تان لێ زیزبێت!!
 نوسه‌ری ئازاوبه‌هه‌ڵوێست خاتروخۆترنازانێت له‌ ڕه‌خنه‌گرتنی ده‌سه‌ڵاتداراندا...!!
 له‌لایه‌کی تریشه‌وه‌ چاودێری ڕووداوه‌کان ده‌که‌ن تابزانن به‌چ لایه‌کداده‌که‌وێت، گه‌رزانیتان   ڕووداوه‌کان به‌لای خۆپیشانده‌ران و داواکانیاندا ده‌شکێته‌وه‌، له‌وانه‌یه‌ سنگ بێننه‌پێشه‌وه‌ وه‌ک پێشڕه‌وی گه‌نجان بۆ ئه‌وه‌ی به‌ حسابی خۆتان ده‌سکه‌وتێکی مه‌عنه‌وی و ناوبانگێکی زیاتری لێ بپچڕن و وه‌ک قاره‌مان ده‌ربکه‌ون!!!
 گه‌ربه‌ڵای ده‌سه‌ڵاتیش دا شکایه‌وه‌ ئه‌وا ده‌توانن هه‌روه‌ک ئێستاتان له‌ژێر سێبه‌ری یه‌کێتی دا کارو کاسپی نوسینی خۆتان درێژه‌ پێ بده‌ن..!!
 ئه‌م جۆره‌ له‌ هه‌ڵوێستی تۆو وزۆرله‌  نووسه‌رانی تری له‌م جۆره‌ ده‌چێته‌ خانه‌ی نووسه‌رانی هه‌لپه‌رست و بێ هه‌ڵوێستی ڕۆشن و ئاشکرا له‌ ژێر بیانوی جۆراوجۆردا...!! هه‌ڵوێستی دروست و نه‌ترس وئازایانه‌ بیانوو ناناسێت...!!
  به‌بڕاوی من ئه‌مڕۆ ڕۆژی هه‌ڵوێستی ڕۆشن و دیاره‌ نه‌ک خۆدزینه‌وه‌و دووره‌په‌رێزیه‌ به‌ هه‌ندێک قسه‌ی سواو و شیکردنه‌وه‌ی دووباره‌...!!
 ئه‌رکی نووسه‌ران به‌گشتی و ئێوه‌ش که‌ناسراون،  یه‌کلایی کردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی خۆتانه‌ له‌چ به‌ره‌یه‌کدان..!!!؟؟؟
 چونکه‌ کارل مارکس گووتویه‌تی:
 " به‌س ته‌نها شیکردنه‌وه‌ی دنیا گرنگ نی یه‌، به‌ڵکو چۆنیه‌تی گۆڕینی گرنگه‌"
 
 ئه‌وگه‌نجه‌ قاره‌مان و ئازاو چاونه‌ترسانه‌ی مه‌یدانی سه‌را چاوڕوانی ئه‌وه‌یان لێ ده‌کرێت که‌ ببنه‌ سه‌رکرده‌کانی  داهاتووی کوردستان بۆ ژیانێکی باشترله‌ قۆناغی داهاتووی ئه‌م  گۆڕڕانه‌ مێژوویی یه‌ی که‌ ده‌ستی پێکرووه‌ و بارزانی و تاڵه‌بانی خۆیانی لێ گێژ ده‌که‌ن!!! گه‌ر ئاره‌زووبکه‌ن له‌وانه‌یه‌ ببنه‌ پاڵه‌وانی میژوو گه‌روازیان هێنا بۆ گه‌نجانی لێهاتووی ئه‌م کوردستانه‌!!
 گۆڕڕانکاری یه‌ تازه‌کان به‌ گه‌نج و بیر و بازووی نوێ ده‌کرێت، نه‌ک به‌وان...!!!
 
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە